Skip to Content

Friday, March 29th, 2024
پێشبینىو هاوپەیمانیەتى…. سەلام عومەر

پێشبینىو هاوپەیمانیەتى…. سەلام عومەر

Closed
by February 2, 2008 گشتی

 

 

 

 ئەو كاتەى لەسەرەتاكانى سەردەمى ئازادكرنى عێراق, پێشبینى ئەوەمان دەكرد كە هاوپەیمانە زەبەللاحەكانمان, شەرمیان بە هاوپەیمانییەتیمان دێت, هەندێك دەیانگوت ئەوانە ڕاى تاكە كەسنو ئێمە براوەدەبینو بیمەى هەمیشەییمان وەرگرتووە كە ئایندەى گەلەكەمان لەسەردەستى ئەم زلهێزانە دەپارێزین.
 بەڵام دیاردەكان, هەروا پێشبینەكانى ڕابردوو، ئەوا وردە وردە خەریكى بەدیار كەوتنن, ئەوەتا لەولا هەزاران سەربازى زلهێزەكان بۆ پاراستنى گیانى زنجیروەشێنەكان بڵاوبوونەتەوەو…, لێرەش بست بەبستى چیاو سنورەكانمان كێومالأ دەكرآو گوندەكانمان دەسوتێنرێتو خەڵكەكەى ئاوارە دەبن, كەچى نەكۆمەڵگاى نێودەوڵەتىو نە هاوپەیمانە زەبەللاحەكانمان نقەیان لێوە نایە.
 ئەوانەى… ئەو هاوپەیمانە لەڕو لاوازانەش كە پێشترآو لەسەرەتاى ئازادكردنى عێراقدا بەڵێنى زۆر گەورەتر لەخۆیان پێدەداین, ئێستا ئەوانیش لەژێر كۆنتڕۆلى هێزە زەبەللاحەكانداو دژى خواستو ماددە دەستوریەكان واژوو كۆدەكەنەوەوخۆیان لە بەندى 140و  یاساى  نەوتو غاز جیڕ دەكەنەوەو ئەو دەستىو دەستى پێدەكەن, خۆ هەندێكشیان لەوەتەى كەمێك بارى ئاسایشى دەوروبەریان باش بووە, رایدەگەیەننو دەڵێن: نەك كەركوك, بەئیمامى عەلى و بەو گۆڕەى سەرۆكى چۆتىَ بێنجوینو كێلىَو حاجى ئۆمەرانیش عێراقن, هەروابێتەوە, هەر لەسەردەمى ئازادكردنى عێراقو دواتریش دەگوترا هێزى پێشمەرگە, هێزێكى نیزامیەو دەبێت بۆ پاراستنى تەواى عێراق بەكاربهێنرآ, كەچى ئێستا پێدەچێت پێویستییان پێیان نەمابآ بۆیە بۆدجەكەیان ناخەنەسەر سوپاى عێراق, هەر بۆئەوەى پێشمەرگە نان نەبآ بیخوَن, بودجەى هەرێمیش لە 17%وە دەیانەوآ بیكەن بە 13%.تالەنێو قەیرانى دارایدا قەتیسمان كەن و پێمان بڵێن ئەگەر ئەوەندەشتان دەدەینىَ ئەوە وەك خێر وایەو رۆژێك دێت ئەوەشتان نەمێنىَ ،  خۆ كێشەى غازو سوتەمەنیش لەولاوە بوەستىَ ، بەم زستانە ساردوو بەستەڵەكاویە لەولا بەشى ئێمە دەدەنە گەرمێنەكان و لێرەش ئەوەى هەیە دیزە بەدەر خۆنە دەكرىَ .
 
 جائەو هاوپمانو شەریكو برا بەشانە هەمیشە بەدزیەوەو لەولاولەولا لەسەر كەوڵى ئێمە ڕێك دەكەونو بەسەر ئەو نەخشە مەترسیدارانەدا دەچنەوە كە پێشتر بەعس بۆى داڕشتبووین, ئەوە نییە خەریكى دروستكردنى ئەو هاوپەیمانیە نوێیەن كە تەواوى خاڵە راگەیانراوەكانیان هەر بەئاشكرا دژى ئێمەنو دەیانەوآ ئەو نینۆكەشمان لێكەنەوە كە خۆمانى پێدەخورێنین. ئەوانە ئەو شۆڤینیستو بەرژەوەندى ویستو  زۆر زڕە برایانەن كە بەسامانى ژێرمان ( نەوتە حەیاتەكە) خۆیانى پآ قەبەو ئێمەى پآ لاواز دەكەن، دەیدەن بە تێچوونى ( ئاشت بوونەوەى نیشتمانى)و ئێمەش دروشمى برایەتى تێكەڵى هاوپەیمانە زەبەللاحەكان دەكەینو لەوەتەى هەین دەیجوینەوە. كوڕە لەوەتەى هەین خۆمانى پێوە هەڵدەكیشین ، ئەوانیش لەگەڵ توركیاو زڕە برایەكانمان و دژى بەرژەوەندیەكانى ئێمە موویان بەبەینەوە ناچىَ .
 گەلۆ كاتى ئەوە هاتووە بەپێشبینیەكانى ڕابردوودا بچینەوەو ئێمەش خۆمانو خۆمان, ئێمەو میللەتەكەمان, چونكە كەسمان لەگەلأ نەماوە, هاوپەیمانیەتیەك دروست كەینو چیدى چاومان لەكەس نەبێت خێرمان پآ بكات.
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.