Skip to Content

Saturday, September 26th, 2020

ڕوداوه‌کان و فشاره‌کان په‌یمانه‌ نهێنی یه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن…. سه‌فین محه‌مه‌د

Be First!
by February 29, 2008 گشتی

 ئه‌وه‌ی که دوای ڕێکه‌وتننامه‌مه‌ی چه‌ندمانگ له‌مه‌وبه‌ر که له‌ئه‌نقه‌ره‌ به‌سترا به‌شی سه‌ره‌کی ڕێکه‌وتننامه‌که‌ هیچ قسه‌یه‌کی لێوه‌ نه‌کرا و نه‌کا له‌دژی ناوه‌رۆک گه‌نده‌ڵی ڕێکه‌وتننامه‌ک جه‌ماوه‌ری کوردستان ناڕازایه‌تی بنوێنێت و ئه‌م سیاسه‌ته‌ش زیاتر ڕیسوابکرێت.
 
 ڕۆژگار هات و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌کان ده‌وڵه‌تی تورکیای به‌ره‌و مجازه‌فه‌ وهێرشی فراوان بۆ ناو خاکی هه‌رێمی کوردستان پاڵ پێوه‌ده‌نێت و نێچیروان بارزانیش له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ چاوپێکه‌وتنێکی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌وه‌ی له‌ده‌م ده‌رچوو که ئه‌وان ڕێکه‌وتننامه‌یان له‌گه‌ڵ تورکیا مۆرکردبوو، ئه‌وه‌بوو که پێش هه‌ر ئۆپه‌راسیۆنێکی سه‌ربازی بۆ ناو خاکی هه‌رێم  حکومه‌تی هه‌رێمی لێ ئاگادارکه‌نه‌وه‌!
 
 ئه‌وه‌ی نێچیروان بارزانی لێ ی ناڕازی بوو ئه‌وه‌بوو که ده‌ڵه‌تی تورکیا پێش ده‌ستپێکردنی ئۆپه‌راسیۆنه‌که‌ی دواییان ڕاسته‌وخۆ ئه‌وانیان لێ ئاگاردارنه‌کردۆته‌وه‌!!!
 له‌وته‌ی به‌ڕێزی ئه‌وه‌ ده‌رده‌که‌وێت که گه‌ڕ ئه‌وان لێ ی ئاگادارکرابونایه‌وه گله‌یی یه‌کیان نه‌ده‌ما!
 
 ڕاستی یه‌که‌ی ئه‌و ڕیکه‌وتننامه سێ قۆڵی وچوارقۆڵیانه‌ی که ساڵانی ڕابردوو حکومه‌ته‌کانی ناوچه‌که‌ (سوریا، عێراق، ئێران ، تورکیا) له‌نیوان خۆیان مۆریان ده‌کرد که هه‌ر ده‌وڵه‌تێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌بێت بۆ سه‌رکوتی ئۆپۆزیسیۆنی کوری به‌قوڵایی 10  کیلۆمه‌تر بچێته‌ خاکی وڵاته‌که‌ی تر، ڕێکه‌وتننامه‌ی ئه‌نقه‌ره ‌ش که ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی کوردستان خۆیشیان ڕه‌زامه‌ندییان له‌سه‌ری بووه چی جیاوازیه‌کی هه‌یه؟ ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت حکومه‌تی به‌عس له‌ حوکم لادراوه‌و مالکی و تاڵه‌بانی و بازانی جێگه‌ی حاکمیه‌تیان گرتۆته‌وه‌!
 
 ئه‌مڕۆش په‌رله‌مانی کوردستان بڕیاری داخستنی بنکه‌سه‌ربازی یه‌کانی تورکیا له کوردستان ده‌رده‌کات و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانیش پشتیوانی خۆی بۆ ئه‌م بڕیاره
 ده‌رده‌بڕێت!
 
 
 
 
 ڕاستی یه‌که‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی تورکی له‌کوردستانی عێراق چی ده‌کات ئه‌گه‌ر ئێستا بۆ هێرش بۆ سه‌ر بنکه‌‌کانی  پ ک ک و به‌یانیش بۆگیانی هه‌رهێزێکی تر که‌ له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندی تورکیا هه‌ڵنه‌سوڕێت! خۆ فڕۆکه‌ جه‌نگی یه‌کانی تورکیا که له‌ناو خاکی هه‌رێمه‌وه هه‌ڵده‌‌فڕن ده‌رمانی کولله‌ کوشتن به‌سه‌ر خاکی هه‌رێم  ناڕێژن تاکو جوتیار خێری لێ ببینێت  بۆ گه‌شه‌ی کشت و کاڵه‌که‌ی به‌ڵکو نه‌هامه‌تی دێنن بۆ خه‌ڵکی کوردستان.
 
 با جارێ له‌ ڕێکه‌وتنه نهێنی یه‌ دووقۆڵی یه‌کانی یه‌کێتی و پارتی له‌گه‌ڵ تورکیا گه‌ڕێین و ئه‌مانیش مێژوو ڕۆژێک هه‌ر ئاشکرایان ده‌کات و به‌ڵگه‌نامه‌کان ئه‌وکات خۆیان باشتر ده‌دوێن.  لانی که‌م له‌دوای دوایین ڕێکه‌وتننامه‌‌که‌ی ئه‌نقه‌ره‌ نه‌ڕوخسه‌تی هاتنه‌ناوه‌وه‌ی هێزه‌ سه‌‌ربازی یه‌کانی تورکیا بۆ ناو خاکی هه‌رێم و نه‌کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی تورکیا ڕانه‌گه‌یه‌نرا و له‌دانیشتوی کوردستانیش به‌شاراوه‌یی هێڵرابۆوه‌ و که‌ ڕاسته‌وخۆ په‌ێوه‌ندی به‌ژیانی ئه‌وانیشه‌وه‌ هه‌یه‌!
 
 ئه‌رێ گه‌لۆ من له‌ئێوه‌ ده‌پرسم، به‌ڕاستی به‌ستنی ڕێکه‌وتننامه‌ نهێنی یه‌کان به‌س نی یه؟  ئه‌رێ کاتی ئه‌وه‌ نه‌هاتووه که‌ پێش مۆرکردنی په‌ێماننامه گرینگه‌کان له‌ ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن بدرێنه‌ به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه‌ی ‌ئاشکرا له‌لایه‌ن شاره‌زایان و سیاسه‌تمه‌داران و و و له‌کاتی پێویستیش ڕاگیری یان له‌سه‌ر بکرێت؟‌
 
 28/2/2008
 

Previous
Next

Leave a Reply