متمانه ناكه‌م….فوئاد قاموسی
Closed
ده‌وا ئێستا
بێ‌ده‌نگی
سه‌ر شانی شاری گرتووه
شار
له‌رزۆك
هیوادار
بێ خه‌م
هه‌موان
خه‌یاڵی نێو خه‌و ده‌بینن و
بێ ده‌نگن
به‌ڵام گوڵه‌كه‌م
من
ئێستا نانوم
متمانه ناكه‌م
ده‌بێ خۆم
جارێكی دیكه ببینم
مه‌رگی بێ ده‌نگی
و سه‌ركه‌وتنی شه‌پۆلی هه‌تاو
ده‌بێ
رووناكایی شاڵاو بێنێته نێو كه‌پرم
ئه‌و جار
بێ خه‌م
به مێشكی ئۆقره له ئامێز گرتوو
شل‌شل ده‌نوم
25/پوشپه‌ڕی/2706