Skip to Content

Thursday, March 28th, 2024
لیستی هاوپشتیوانی بۆ داكۆكی لەئازادیی بیروڕاو

لیستی هاوپشتیوانی بۆ داكۆكی لەئازادیی بیروڕاو

Closed
by February 29, 2008 گشتی

 قەڵەمی بەبڕشتی مامۆستا (پشكۆ نەجمەدین)بكەن
 لیستی سێیەم:
 ئامادەو كۆكردنەوەی : ستیڤان شەمزینانی
 سەرەڕای ئەوەی لەكوردستان بەشێوەیەكی بەردەوام بەشان وباڵی ئازادیی و دیموكراسیدا هەڵدەدرێت، كەچی بەپێچەوانەوە هەر رۆژە لەنزیكەوە لەگەڵ پێشێلكردنێكی ئاشكرای ئازادیی رادەربڕین وپێشێلی پرانسیپەكانی دیموكراسی بەرەو روو دەبین،رۆژێك یاسایەكی توند و دیكتاتۆرانە بەسەر رۆژنامەنووساندا دەسەپێنرێت ، رۆژێكی تر رۆژنامەنووس لە كونجی زیندان توند دەكەن،رۆژێكی تریش رۆژنامەنووسان دەكەونە ژێر هەڕەشەو پێ لەقەی پیاوانی ئاسایش و حكومەت و ئازاری رۆحی و جەستەییان دەدرێت .ئەمڕۆش رێگە لەبڵاوبوونەوەی كتێب دەگرن،ئەوەتا لەو كوردستانەی زیاد لەهەر شتێك باسی ئازادیی رادەربڕینی تێدا دەكرێت، ژمارەی سپاردن نادرێت بەكتێبێكی مامۆستا و نووسەری ناسراو (پشكۆ نەجمەدین)لەژێر ناوی(ئەزموون ویاد) كە وەك نووسەر خۆی لەژمارە 157 رۆژنامەی(رۆژنامە)لەرۆژی 12\2\2008 نووسیوویەتی:(گێڕانەوەی یادەوەرییەكانی رۆژانی سەختی شاخ،وێنەگرتنی ئازار و مەینەتییەكانی تاكی كورد)ە،پێنەدانی ژمارەی سپاردن لەكوردستان بەواتای رێگەپێنەدانی چاپكردنە چونكە هیچ چاپخانەیەك نییە كتێبێك بێ ژمارەی سپاردن چاپ بكات،خۆ ئەگەر كردیشی جگە لەوەی سەرپێچی لە(یاسا)كردووە،بێگومان ئۆفیسەكانی بڵاوكردنەوەو كتێبخانەكان ناتوانن بەكاری بڵاوكردنەوەی هەستن. ئەم رێگریكردنە لەكتێبی مامۆستا(پشكۆ نەجمەدین)زەنگێكی خەتەرناكەو دیسان پێشێلێكی تری راستەوخۆی ئازادیی رادەربڕین ولەكەداركردنی زیاتری ئەزموونی كوردستانە. ئێمە وەك نووسەران و رۆژنامەنووسانی ناوەوەی وڵات وێڕای ئەوەی بەرگرییەكی شێلگیر لە مافی بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی مامۆستا پشكۆ دەكەین ،لەهەمان كاتدا داوا لەنووسەران و رووناكبیران و ئازادیخوازان دەكەین لەم هەڕەشەو پێشێلەی ئازادیی نووسین و بڵاوكردنەوە بێ دەنگ نەبن و بەهەر رێگەیەكی دیموكراسی و مەدەنی و ئاشتیخوازانە دەتوانن ناڕەزایی دەرببڕن تا بەهەموو لایەك ئەم بڕیارە پووچەڵ بكەینەوە،ئێمە لێرەوە كەمپینێك رادەگەیەنین بۆ ئازادیی رادەربڕین و داوا دەكەین ئێوەش بەشداربن لەو كارەدا لەگەڵمان .
 
 بۆ پشتیوانیكردن لەئازادیی رادەربڕین و مافی بڵاوكردنەوەی كتێبەكەی
 (پشكۆ نەجمەدین)پەیوەندیی بكەن بەلێپرسراوی كەمپین:ستیڤان شەمزینانی
 
Shamzini79@hotmail.com
 ژ ناو  تێبینی
 1 ئامانج عەبدوڵڵا سوور سەرنووسەری رۆژنامەی رەند 
 2 كامیل ئەحمەد بەگ  خاوەن ئیمتیازی رۆژنامەی رەند 
 3 سۆزان محەمەد عەلی پارێزەر 
 4 بڕوا كەمال نوری  پارێزەر 
 5 كاوە حەمەسوور كاكی پارێزەر 
 6 جوان عوسمان گەڵاڵی پارێزەر 
 7 دالیا داود جومعە  پارێزەر 
 8 سەروەت محەمەد عەلی  پارێزەر 
 9 ئاری نوری حەمەعەلی پارێزەر 
 10 گوڵاڵە شێخ رەئوف باخ پارێزەر 
 11 ئاسۆ جەبار نووسەر و رووناكبیر 
 12 ئاسۆ عەبدوللەتیف نووسەر و رۆژنامەنووس 
 13 سۆران عومەر سەرنووسەری كوردستانیوز 
 14 ئەحەمەد میرە سەرنووسەری گۆڤاری لڤین 
 15 ئاسۆی شێخ كەمال نوری نووسەر و رۆژنامەنووس 
 16 زانا رەئوف حەسەن نووسەر و روناكبیر 
 17 ئاوات عەبدولخالق جێگری سەرنووسەری ئاڵای ئازادی 
 
 18 عەباس حەمەد دانیشتووی وڵاتی سوێد 
 19 ئەردەڵان عەبدوڵڵا نووسەر و رۆژنامەنووس 
 20 دالیا كەریم دانیشتووی وڵاتی سوێد 
 21 سەردار عەبدوڵڵا سەرنووسەری بڵاوكراوەی بەرەو سۆسیالیزم 
 22 رێبوار عارف  سكرتێری فیدراسیۆنی پەنابەرانی عێراقی 
 23 محەمەد حسێن نووسەر و رۆژنامەنووس – سایتی دیموكراسی 
 24 زانا هەورامانی وەرگێڕ – بەلجیكا 
 25 كاوە محەمەد عەلی نووسەر و مامۆستای زانكۆ 
 
 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.