Skip to Content

Tuesday, September 22nd, 2020

ژیان له‌سه‌ر ده‌ریای نه‌وت

Be First!
by October 29, 2007 گشتی

 

ڕزگار ڕانگور‌ 
ڕابردوو به‌چرکه‌ش ده‌ست به‌ردارم نابێت،منیش وه‌ک ئه‌و ناخوازم
 ئه‌و گه‌نجینه‌ پڕ ئازاره‌ فه‌رامۆش بکه‌م
ساڵ حه‌فتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو بوو، من بابۆڵه‌یه‌کی نان و شه‌کرم به‌ده‌سته‌وه‌ بووخه‌ریکی کرماندنی بووم ، به‌پرتاو دایکم دی به‌خۆی و عه‌با  ڕه‌شه‌که‌یه‌وه‌ خه‌ریک بوو ده‌ڕۆی دوای که‌وتم بێ ئه‌وه‌پرسیاری لێ بکه‌م که‌ بۆکوێ ده‌چێت ده‌ستم گرت به‌عه‌با زه‌رد باوه‌که‌یه‌وه‌و هه‌نگاوی بچکۆلانه‌م
له‌گه‌ڵیدا هه‌ڵده‌هێنایه‌وه‌ ،عه‌سرێکی دره‌نگ وه‌خت بوو سه‌رما هه‌موو خه‌ڵکی له‌ژوره‌وه‌ خزانبوو
کزه‌باکه‌ش به‌کۆڵان و شه‌قامه‌کاندا ئاوازێکی ترسناکیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا به‌خش ده‌کرده‌وه‌ ، ماڵمان
له‌شه‌قامی مه‌وله‌وی بوو له‌سه‌ر ئه‌و پرده‌ی که‌ماوه‌یه‌ک بوو درووست کرابوو ،من نه‌له‌دایکم پرسی بۆکوێ ده‌ڕۆین  نه‌ئه‌ویش پێی ووتم ، نازانم چه‌نمان پێ چوو له‌به‌رده‌م ماڵه‌ خزمه‌که‌ماندا قوت بووینه‌وه‌ دایکم له‌ته‌قول بابه‌که‌ی دا ماڵه‌که یان زۆرنزیک بوو له‌به‌نزین خانه‌که‌وه‌ ،من زۆر حه‌زم ده‌کرد زوو زوو بچین بۆ ئه‌و ماڵه‌ چونکه‌ دار هه‌نجیرێکی گه‌وره‌یان هه‌بوو له‌گه‌ڵ دار هه‌نار له‌باخه‌که‌دا له‌وێ ئازادانه‌ هه‌نجرو هه‌ناری ڕشکاویم تێر ده‌خوارد و له‌ناو چیمه‌نه‌که‌شیاندا هه‌ڵبه‌زو دابه‌زم ده‌کرد و دوایش چه‌ند گوڵه‌ باخم ده‌قرتان و له‌گه‌ڵ خۆماندا ده‌مان هێنانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ تاچه‌ند ڕۆژێک له‌په‌رداخێک ئاوم ده‌نان ، لێ ئه‌و ڕۆژه‌ وانه‌بوو دار هه‌نجیره‌که‌ گه‌ڵاشی پێوه‌ نه‌مابوو ئێمه‌ش که‌ له‌ده‌رکامان دا ئه‌وان به‌دایکمان ووت ئه‌وه‌ ته‌نه‌که‌ نه‌وته‌که‌یه‌ ،هیچ دانه‌نیشتین وه‌ک چۆن کڕیارێک له‌دوکاندارێک شت بکڕێت و نه‌ی ناسێ، بیرمه‌ دایکم تۆپه‌ڵێ قوڕی له‌باخه‌که‌یان هێناوده‌می ته‌نه‌که‌ نه‌وته‌که‌ی پێ گرت و ده‌رگاکه‌ی پێوه‌ داو نه‌وته‌که‌ی هه‌ڵگرت و که‌وتینه‌ ڕی به‌ره‌و ماڵ به‌کۆڵانه‌کانی ئه‌قاریدا، دنیا به‌ره‌و تاریکی ده‌ڕۆی ، دایکم هه‌ر بۆ ڵه‌ بۆڵی بوو بیرم نایه‌ چێ ده‌وت هێنده‌ وه‌ستاین و ئه‌م ده‌ست و ئه‌و ده‌ستی پێ کرد ،ده‌سکی ته‌نه‌که‌ نه‌وته‌که‌ به‌ده‌ست دایکمه‌ وه‌ هات و نه‌وته‌ که‌ هه‌ندێکی لێ ڕژایه‌ سه‌ر شه‌قامه‌ قیره‌که‌ و قوڕه‌که‌ش تلیسابۆوه‌ ، سه‌رماکه‌ تاده‌هات زیاتر ده‌بوو شه‌قامه‌کان چۆڵتر  کزه‌باکه‌ ته‌نگه‌ نه‌فه‌سی کربووین ئێمه‌ به‌ره‌و شه‌قامی مه‌وله‌وی ده‌هاتین له‌پشت باخچه‌ی گشتێ وه‌ که‌هازاران ڕیشۆڵه‌ به‌یه‌کدا ده‌هاتن  له‌سه‌ر دار سنه‌وبه‌ره‌ به‌رزه‌کانه‌وه‌جیکه‌ جیکیان بوو نازانم بۆ بۆ ئه‌وێ ده‌گه‌ڕانه‌وه‌ ؟ ئاوادانیان خستبۆ ئه‌و  باخچه‌یه‌ ،مانگ به‌تاقی ئاسمانه‌وه‌ ده‌دره‌وشایه‌وه‌ ئه‌ستێره‌کان ده‌دره‌وشانه‌وه‌ ئاسمانێکی ساماڵ و شین ، دایکم چاری نه‌ما نه‌وته‌که‌ی خسته‌ سه‌ر شانی و پێ ی هه‌ڵگرت به‌هه‌ر ئه‌حواڵێک بوو گه‌شتینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌ جوانه‌که‌ی مه‌وله‌وی ،ئه‌و ده‌م هاوینان ئه‌م به‌روو ئه‌وبه‌رله‌به‌ر چڕی داره‌کان سه‌وز ده‌چونه‌وه‌ ئه‌ودارانه‌ی خوله‌ بووز که‌شێتێکی بێوه‌ی بوو برشتی قوماشی به‌رگ درۆکانی له‌ناو قه‌دیان ده‌به‌ست ، کوکوختێکان له‌سه‌ری هه‌ڵدانیشتنه‌وه‌ دوکانداره‌کان ئاوی داره‌کانیان ده‌داو به‌رده‌می دوکانه‌کانیان پاکده‌کرده‌وه‌ ،عه‌سرانیش  لۆریه‌ک ده‌هات و ئه‌وشه‌قامه‌ی ئاو پرژێن ده‌کرد ،به‌دوای ئه‌وه‌شدا له‌سه‌ر ڕا پاقله‌ فرۆشه‌که‌ ده‌هات به‌مه‌نجه‌ڵێکی گه‌وره‌وه‌ له‌سه‌ر داشقه‌یه‌ک ،که‌هه‌نوکه‌ ئه‌وداشقه‌ چواپێچکانه‌ بۆ منداڵ به‌کاردێت جاتره‌پرژێنی شه‌قامی ده‌کرد ئێمه‌ی منداڵیش ده‌مان پڕ ده‌بوو له‌ئاو وابزانم جارێکیان خۆم ڕاگرت پێنج فلسه‌که‌م خه‌رج نه‌کرد دامه‌پاقله‌ هه‌رئه‌وه‌ بوو گاغه‌زه‌که‌ش نه‌خۆم تائێستاش بۆنی ئه‌و جاتره‌یه‌ م هه‌ر لاخۆشه‌ به‌یادی ئه‌و ده‌مه‌وه‌ ، به‌سه‌ر پێ ڕێکاندا به‌دوای دایکما ده‌ڕۆشتم له‌گه‌ڵ هه‌ر هه‌نگاوێکی دایکمدا نه‌وتی سه‌رشانی ده‌شڵه‌قی و به‌گازه‌رای پشتیا ده‌ها ته‌خواره‌وه‌  شه‌قامه‌که‌ و ڕێچکه‌ی من و دایکم بۆنی نه‌وتی لێ ده‌هات دایکم ئه‌وشه‌قامه‌ی نه‌وت پرژێن ده‌کرد ،پشیله‌کان زرته‌ی چاویان ده‌هات ، ئه‌م سه‌رو ئه‌وسه‌ریان ده‌کرد و به‌دوای خۆراکه‌وه‌ بوون  ،مانگ چاوی لێ نه‌ده‌تروکانین مانگ والێمانه‌وه‌ نزیک بوو خه‌ریک بوو له‌شه‌قامه‌که‌ی ده‌دا ،مانگ هه‌نگاو هه‌نگاو له‌گه‌ڵماندا ڕێ ی ده‌کرد ،مانگ خه‌ریک بوو دڵی ده‌ته‌قی بۆمان هه‌ر ئه‌وه‌ مابوو ده‌ست درێژکات وته‌نه‌که‌ نه‌وته‌که‌ له‌سه‌ر شانی دایکم داگرێت  ،به‌و کوێره‌وه‌ریه‌ گه‌یشتینه‌ ماڵه‌وه‌ من ئاره‌زووم بوو زوو بڕۆینه‌وه‌ بۆ به‌رده‌م ئاگردانه‌که‌ ده‌سته‌کانم که‌به‌درێژای ساڵ قڵیشابوودایکم زۆربه‌ی شه‌وان به‌ مه‌رهه‌می وه‌زه‌نی بۆی چه‌ور ده‌کردم ،ئازه‌زووم بوو ده‌سته‌کانم گه‌رم که‌مه‌وه‌ ،چوینه‌ماڵه‌وه‌  له‌به‌ر هه‌یوانی ژوره‌که‌ماندا دایکم ته‌نه‌که‌ نه‌وته‌که‌ی دانا وله‌به‌رخۆیه‌وه‌ ووتی نیوه‌ زیاتری ڕژاوه‌ ، به‌تانیه‌ چڵکنی ناو ده‌رگاکه‌مان لاداو چوینه‌ ژووره‌وه‌
منیش بۆنی نه‌وتم گرتبوو لێ که‌دایکم هاته‌ ژوره‌وه‌ وه‌ک ئه‌وه‌ وابوو بیرێکی ناو شاری بابه‌گوڕ گوڕ خۆی بکاته‌ ماڵه‌که‌مانه‌وه‌ ،  دایکم پشتی سوتابوو ماوه‌یه‌کی زۆر له‌گه‌ڵ ئه‌و ئازاره‌دا ژیا ئێستاش له‌هه‌ر جێگه‌یه‌کدا ووشه‌ی نه‌وتم به‌ر چاو ده‌که‌وێت ئه‌و شه‌وه‌م بیر ده‌که‌وێته‌وه‌
 
                            

 

Previous
Next

Leave a Reply