Skip to Content

Friday, September 13th, 2024
په‌یکه‌رێک بۆ خوێنه‌ر…؟!

په‌یکه‌رێک بۆ خوێنه‌ر…؟!

Closed
by October 29, 2007 گشتی

 

په‌یکه‌ری بیرمه‌ند که‌ (ئاوگست رۆدین) له‌ساڵی 1881/1882 له‌بڕۆنزدایتاشیوه‌.

کامه‌ران ئیسحاق په‌ری ـ نوسینگه‌ی ئه‌وروپای (لڤین) سوید

(ئاوگست ڕۆدین)ی گه‌وره ‌په‌یکه‌رتاش و تابلۆکێشی فه‌ره‌نسی که‌له‌نۆڤێمبه‌ری ‌ساڵی 1840 له‌پاریس له‌دایک بووه‌ و له‌ته‌مه‌نی 77 ساڵی وله‌1917 ‌داکۆچی دوای کردووه‌،به‌دووای خۆیدا کۆمه‌ڵیک هێمای کلتوری، جێهێشتوه‌، که‌ناکرێت مرۆڤایه‌تی له‌ڕۆڵ و بایه‌خی ئه‌م کارانه‌ که‌مبکاته‌وه‌ یاخود له‌‌بیر خۆی به‌رێته‌وه‌ و باس له‌و ‌وه‌رچه‌رخانه‌ ‌نه‌کات که‌ ئه‌ورپا پێدا تێپه‌ڕیوه‌ له‌شاکاره‌ هه‌ره‌جوانه‌کانی ئاوگست ڕۆداین که‌لێ یه‌وه‌ ڕۆداینی پێ ده‌ناسرێته‌وه‌و هزرمه‌ندی خۆرئاوی تێدا به‌رجه‌سته‌کراوه‌ 
 په‌یکه‌ری (the think) بیرمرند ، (the kiss) ماچ( the hand of god)  ده‌ستی خودا( adam& eva) ئاده‌م وئێڤا … له‌ناوهه‌موو ئه‌م کاره‌ قه‌شه‌نگانه‌ش‌دا په‌یکه‌ری (بیرمه‌ند) که‌له‌بڕۆنز له‌نێوانی ساڵانی (1881/ 1882 ) تاشراوه‌ وله‌ساڵی 1917وه‌له‌ستایشی ڕۆڵی ڕۆدین له‌ساته‌وه‌ختی ماڵئاوای کردن له‌رۆدین له‌به‌ر‌ده‌م ماڵه‌که‌یدا که‌له‌ساڵی1919به‌دواوه‌کراوه‌ به‌مۆزه‌خانه‌ی ڕۆدین له‌دروازه‌که‌یدا دانراوه‌، (موفه‌کیر) به‌یه‌کێک له‌کاره‌ هه‌ره ‌نایاب و پڕماناکانی ڕۆدین وچه‌رخی زێڕینی هونه‌ری په‌یکه‌رتاشی له‌جیهاندا ده‌ژمێڕێت. په‌یکه‌ری (بیرمه‌ند) ڕاستگۆیانه‌ و، به‌وپه‌ڕی شانازییه‌وه‌ پێمان ده‌بێژێت بیرمرند له‌ئه‌وروپا له‌ وچه‌رخ و زه‌مه‌نه‌دا له‌چ فۆرمێکدا بووه‌ ؟! له‌به‌رامبه‌ریدا که‌دێنه‌ سه‌رباسی (په‌یکه‌رێک بۆخوێنه‌ر) که‌بڕیاڕه‌ په‌یکه‌رێکی ئاسنی بێت وباڵاکه‌ی دووهه‌ندونیوی  باڵی مرۆڤێکی ئاسایی بێت و له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئه‌ندازیاری ‌شاری هه‌ولێر دابنرێت خودی پرۆسه‌که‌،بێ ماناترین وبێرێزیه‌کی گه‌وره ‌له‌ئاست چه‌مکی خوێنه‌رداده‌کات (په‌یکه‌رێک بۆخوێنه‌ر )له‌مساته‌وه‌خته‌دا نه‌ک هه‌رپێمان ناڵێت (خوێنه‌ر)کێیه ‌بگره ‌له‌به‌های خوێنه‌رو خوێندنه‌وه‌ش که‌م ده‌کاته‌وه‌.
ـ فه‌رمان دان به‌تاشینی په‌یکه‌رێک له‌فۆڕمی (خوێنه‌رێک له‌کاتی خوێندنه‌وه‌دا)وهه‌ڵخستنی له‌به‌رده‌م ده‌روازه‌ی شارو به‌تایبه‌ت له‌به‌رده‌م کۆلیژی ئه‌ندازیاری زانکۆی سه‌لاحه‌دین به‌دیوێک ئه‌وپه‌ڕی خه‌مخۆری ده‌سه‌ڵات بۆمانای خوێندن وخوێنده‌واری نیشانده‌دات…کاتێک که‌ ده‌سه‌ڵات له‌ناوئه‌وهه‌مووجه‌نگه‌ڵی کارگێڕی وبه‌ڕیوه‌بردنه‌ی وڵاتخوێنه‌ری به‌بیربێت و فه‌رایشت ده‌داته‌ ‌په‌یکه‌رتاشێک په‌یکه‌رێک به‌ناوی په‌یکه‌ری خوێنه‌ر بۆپاته‌ختی هه‌رێم وله‌ئاسن  بتاشێت وله‌پاش ته‌واوبوونی کاره‌که‌ش به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ک له‌به‌رپرسه‌ حکومی وحیزبی وئه‌شرافه‌کانی شار له‌ڕێو ڕه‌سمێکی شایسته‌( بۆناوی پیرۆزی خوێنه‌ر) په‌رده‌ی له‌سه‌رلاده‌برێت له‌وه‌ش زیاتر( په‌یکه‌رێک بۆ خوێنه‌ر) بڕیاره‌ ‌ئاماژه‌یک بێت بۆ ئه‌وفۆڕمه‌ پێشکه‌وتوه‌ی که‌خوێنده‌واری ئه‌مڕۆی کوردستان پێی گه‌یشتووه‌ … به‌ڵام ئایا به‌ڕاست په‌یکه‌ری خوێنه‌ر ستایش و پیاهه‌ڵدانه‌ به‌خوێنه‌ر ؟ یان ئه‌کرێت به‌دیوه‌که‌ی تردا له‌م هه‌نگاوه‌ پڕ له‌گومانه‌ی ده‌سه‌ڵات بڕوانین.
ـ وه‌رن بابه‌ڕووکه‌ی تردا ئه‌م فه‌رمان پێدانه بۆ دروستکردنی په‌یکه‌ری خوێنه‌ر ‌بخوێنینه‌وه‌ من به‌نیازم  کۆمه‌ڵێک پرسیاروسه‌رنجی تر بخه‌مه‌سه‌ر به‌دگومانیه‌کانم و به‌ڕووه‌که‌ی تریدا ئه‌م په‌یکه‌ره‌ که‌ بڕیاره‌له‌فۆڕمی خوێنه‌ردابێت  بخوێنینه‌وه‌ باشه‌ده‌کرێت بڵێن ئه‌م په‌یکه‌ره‌ هێمایکه‌ بۆ ئه‌وپه‌ڕی خه‌مساردی وئاره‌زوو کوشتنی خوێندن و خوێنه‌وا‌ری ..!؟ من ده‌پرسم کاتێک که‌ده‌سه‌ڵاتیک په‌یکه‌رێکی تر بۆ ئه‌و هه‌موو په‌یکه‌ره‌بێ مانایانه ‌زیاد ده‌کات … ئایا ئامانج لێێ ته‌نها بۆنه‌خشاندنی ڕووی قه‌شه‌نگی ده‌روازه‌کانی شاره‌ یاخودبۆزڕاندنی چه‌مکه‌کانیشیه‌تی‌.جاران  له‌زه‌مانی به‌عسدا فولکه‌و ده‌روازه‌و پارک وشوێنه‌ ‌گشتی یه‌کان پڕ بوون له‌وێنه‌و په‌یکه‌ری باڵا به‌رزی سه‌رۆک، به‌دیوێکیدا ئه‌وی که‌به‌لایاندا تێده‌په‌ڕی خۆشه‌ویستی خه‌ڵک وهونه‌رمه‌ندان بۆسه‌رۆک نیشان ئه‌دا به‌دیوه‌که‌ی تریشی وبه‌تایبه‌ت بۆنه‌یارانی ترس وتۆقاندن و(جه‌به‌رووت وهه‌یمه‌نه‌ت)ی سه‌رۆکت ده‌هاته‌وه ‌به‌رچاو. ئه‌مڕۆش خه‌ریکه‌ له‌کوردستان په‌یکه‌رو وێنه‌کان ته‌نها بۆده‌رخستنی ڕووه‌ ناشرینه‌کانی کۆمه‌ڵگا دێنه ‌کردن .
ـ ئه‌کرێت ئه‌م پرسیارانه‌‌ بکه‌ین ..! ئه‌م په‌یکه‌ره‌ی که‌بڕیاره ‌له‌به‌رده‌م کۆلێژی ئه‌ندازیاری به(‌شامخی) وبه‌به‌رزی چوار مه‌تر خۆیمان پێ نیشان بدات که‌به‌لایدا تێده‌په‌ڕین هه‌سته نه‌درکینراوه‌‌کان به‌کام ئاراسته‌ ده‌تجوڵینن ؟! ئه‌و په‌یکه‌ره ‌ده‌یه‌وێت چیمان پی بڵێت ده‌یه‌وێت به‌چ فۆرمێک شه‌رحی حاڵی خوێنه‌رو خوێنه‌واریمان بۆبکات ؟! ئه‌و په‌یکه‌ره‌ که‌بڕیاره‌ دروستبکرێت ودابنرێت له‌فۆرمی ( نێره‌) دایه یاخود(مێ)ی نه‌ئه‌گه‌ر به‌ته‌نها نێره بێت ده‌بیت بپرسین ‌ئێمه‌به‌ته‌نها خوێنه‌ری نێره‌مان هه‌یه‌ ومیینه ‌له‌وهاوکێشه‌یه‌داڕۆڵی نادیاره‌ یان ده‌کرێت په‌یکه‌ری خوێنه‌ر تێکه‌ڵێک بیت له‌هه‌ردووڕه‌گه‌ز!؟.. که‌ته‌ماشای په‌یکه‌ری (بیرمه‌ند)ی ڕۆدین ده‌که‌یت ئه‌زانیت له‌وچه‌رخه‌دا بیرمه‌ند ته‌نهاله‌فۆڕمی نێره‌دا بووه‌،ڕاستیه‌که‌شی بیرمه‌ندو وفه‌یله‌سوفی مێی نه‌ له‌خۆرئاوا به‌سه‌ده‌یه‌ک له‌پاش تاشینی ئه‌وپه‌یکه‌ره‌ هاتۆته‌ مه‌یدان …
ـ مه‌به‌ستمان له‌هه‌بوونی ئه‌م په‌یکه‌ره‌ بۆنه‌مرکردنی خوێنه‌ره‌ یان ڕۆڵی خوێنه‌ره ‌له‌کۆمه‌لگادا ؟ ئه‌و په‌یامه‌ چی یه‌ که‌ئه‌م په‌یکه‌ره‌ و هه‌زاره‌های تری وه‌ک ئه‌م په‌یکه‌ره‌ پێیه‌تی بۆمان ،ئه‌وسومبوله‌ کلتوری یانه‌کامانه‌ن که‌ئه‌م په‌یکه‌ره ‌له‌گه‌ڵ خۆیدا هه‌ڵیگرتووه‌.،!؟ ئه‌مانه‌وێت چی به‌نه‌سڵی داهاتو بڵێن ئه‌م شاره‌ خوێنه‌ری نه‌بوو بۆیه‌کا ویستمان به‌م په‌یکه‌ره‌هانی خوێنده‌واری بده‌ین ؟! من ده‌پرسم خوێنه‌ر به‌دروستکردنی په‌یکه‌رێک بۆی کامیان نه‌مرده‌که‌یت چه‌مکی خوێندن یان مرۆڤی خوێنه‌وار!؟ (په‌یکه‌رێک بۆخوێنه‌ر) کام له‌م تێزانه ‌هه‌ڵده‌گرێت …. ئه‌م هه‌نگاوه ‌پیرۆزه‌ی ده‌سه‌ڵات له‌کاتێکدایه‌ که ‌ئه‌و شاره‌ی که‌خه‌ریکه‌ خوێنه‌ر تیاداشکۆدارده‌کرێت ڕۆژنامه‌یه‌کی نی یه‌ تیراژوژماره‌ی خوێنه‌ره‌که‌ی باگاته‌ ده‌ له‌سه‌دی ژماره‌ی هاوڵاتییه‌کانی ،په‌یکه‌رێک بۆخوێنه‌ر له‌کاتێکدایه‌ که‌خوێنه‌ر له‌خوێندن و نوسه‌رو کتێب زویر بووه(تۆراوه‌) ‌وپێ ناچێت به‌م نزیکانه‌ خه‌ڵک ئاره‌زووی خوێندنه‌وه‌ی بۆ بگه‌ڕیته‌وه‌. په‌یکه‌رێک بۆخوێنه‌ر له‌کاتێکدایه‌ ژماره‌ی کتێبی له‌چاپدراوی به‌رهه‌مێک،نوسه‌رێک شاکارێک له‌هه‌زاردانه ‌تێپه‌ڕ ناکات وله‌باشترین حاله‌تیدا له‌ده‌ هه‌زار خوێنه‌ری زیاترنی یه‌.
ـ به‌بڕوای من شتیک که‌له‌نچینه‌دا نه‌بێت ناتوانیت نه‌مری بکه‌یت ئاخرکاتێک (ڕۆدین ) به‌بیریداهاتوه‌ په‌یکه‌رێک بۆبیرمه‌ندی بتاشێت ئه‌یزانی شتێک هه‌بووه‌ له‌خۆرائاوا به‌ناوی بیرمه‌ند،دڵنیابوو که ‌بیرمه‌ندی ئه‌وروپی به‌زیندووی له‌هزری مرۆڤایه‌تیدا جێگه‌ی خۆی ده‌کاته‌وه‌، بۆیه‌ده‌بێت په‌یکه‌رێکیش هه‌بێت ئه‌وبیرمه‌ندیه‌تییه‌ به‌رجه‌سته‌بکات نه‌مری بکات ئه‌و ڕه‌مزه‌ به‌زیندویه‌تی بیهێڵێته‌وه‌ …. ئایا ئێمه ‌دڵنیاین له‌وه‌ی که‌خوێنه‌رمان هه‌یه ‌تاپه‌یکه‌ری بۆبتاشین ،که‌تۆکتێبت هه‌بوو خوێنه‌رت نه‌بوو،!؟ چۆن ئه‌توانیت په‌یکه‌ربۆچه‌مکه‌که‌ی بتاشیت. له‌کۆتایدا جیگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین ئه‌م په‌یکه‌ره‌ له‌ناوه‌ڕۆکدا ستایش و پیاهه‌ڵدانه‌ به‌خوێنه‌ر یان به‌ده‌سه‌ڵات.
…………………..لڤین ژماره‌ 57 دره‌چوی 2007.10.15
سه‌رچاوی هه‌واڵ
ـ له‌سه‌رداوای پارێزگاری هه‌ولێر هونه‌رمه‌ندی په‌یکه‌رتاش (به‌ختیارهه‌ڵه‌بجه‌یی) په‌یکه‌رێک به‌ناوی (په‌یکه‌ری خوێنه‌ر) خوێنه‌رێک له‌فۆرمی خوێندنه‌وه‌دایه‌ وکاره‌که‌له‌ئاسن دروست ده‌کات پاش ته‌واوبوونی له‌ده‌روازه‌ی هه‌ولێرکه‌رکوک وله‌به‌رده‌م کۆلێژی ئه‌ندازیاری داده‌نرێت.
ڕۆژنامه‌ی ئاسۆ  دواڵاپه‌ڕه‌ ژماره‌ 410 ده‌رچووی 18 ی ئه‌پریلی 2007  

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.