ئێران یه‌که‌م قازانج به‌ری هێرشی تورکیا وهانده‌ری ئه‌و وڵاته
ره‌سۆل سه‌فه‌ریانی
له هه‌شتاکانه‌وه پ ک ک گه‌رویێکه که هاواری گه‌لێکی له حاڵی خنکاندا ده‌رده‌بڕێ، گه‌لێک که په‌نجه‌ی فاشیستانی تورک هه‌وڵی خنکانی ئه‌دات. گه‌ریلای پ ک ک ته‌نیا کاناڵی ده‌ربڕینی ده‌نگی خنکاوی کوردی به‌تورک کراو و داپۆشراوی ژێر خۆڵی قۆنده‌ره‌ی جنراڵه تورکه‌کانه و بۆ بووژاننه‌وه‌ی گڕی کوژاوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لێک، له‌خۆ بووردوانه چه‌کی رزگارییان له شان کرد و به‌ره‌نگاری دڕنده‌ترین ئه‌رته‌ش و فاشیستترین رژیمی ناوچه‌که یانی تورکییه بوونه‌وه . له‌ورۆژه‌وه بوونه کۆسپێک له‌به‌رده‌م پلانه دژه ئینسانی و قڕه کوردییه‌کانی که‌مالیه‌کان. له‌و ده‌مانه‌وه تا ئێستا تورکه‌کان هه‌مو ساڵێ چه‌ندین جار بۆ سه‌رکوت و له‌ناو بردنی گه‌ریلاکانی پ ک ک ئوپه‌راسیونی گه‌وره و به‌رفراوانیان ئه‌نجام داوه و هه‌مو جارێکیش به ڕه‌زامه‌ندی ده‌وڵه‌تانی ئێران و عێراق یا به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی ئه‌وانیش به مه‌به‌ستی ته‌فر و تونا کردنی بارگا و بنکه‌کانی پ ک ک و له ناوبردنی ئه‌و پارته تا به‌شێکی زۆر له خاکی به‌شه‌کانی تری کوردستانیشی داوه‌ته به‌ر په‌لاماری عه‌سکه‌ری و بوردمانکردن.له کۆتایی نه‌وه‌ده‌کاندا بۆ ده‌ست هه‌ڵگرتنی سوریا له یارمه‌تیدانی پ ک ک هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشی عه‌سکه‌ری له‌سوریا کرد و له ئاکامیشدا ئه‌وه بوو به یارمه‌تی سیا و موساد رێبه‌ری ئه‌و پارته یانی عه‌بدوڵڵه ئوجه‌لان گیرا و به‌شیکیش له ئه‌ندامانیان له‌سه‌ر خواستی رێبه‌ره‌که‌یان خۆیان ته‌سلیمی تورکه‌کان کرد و له لایه‌ن ئامریکاشه‌وه بۆ پشتیوانیکردن له تورکیه و وه‌ک یارمه‌تیێک پ ک ک خرایه نێو لیستی تروریستهکانهوه. به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵانه‌ش نه‌زۆک بوون وبۆیان نه‌کرا که پ ك ك بنه‌بڕ بکه‌ن، چون ره‌گی ئه‌و حزبه له دڵی میلهتهکهیدایه و رێگا چارهکهیشی ده‌بێ هه‌ر لای ئه‌وان بێت و ناکرێ له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌که‌یاندا به‌دوایدا بگه‌ڕێن. تا هه‌ل و مه‌رجی ژیانی کورد وه‌ها بێت ئاگری شۆڕش و ته‌قه‌ی تفه‌نگی به‌رخۆدان به‌رزه و نانوێت.ئه‌گه‌ر "پ ک ک"ش نه‌مێنێت ،زه‌خت و زۆره بێ سنوره‌کان ئازادیخوازانی ئه‌و گه‌له هانده‌دات بۆ پێکهێنانی حزبێکیتر و بهرخۆدانێکیتر. ئه‌مه شتێکه که تورکه‌کان خۆشیان به باشی ده‌یزانن .به‌ڵام ئه‌یبۆچی ئه‌مڕۆکه وه‌ها به‌گه‌رمه و به‌تاو بڕیاری هێرش بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ده‌ن به بیانوی له‌ناو بردنی پ ک ک ؟
ئه‌مڕۆ که‌ش و هه‌وای نێو خۆی وڵاتی تورکیه له هه‌میشه ئاڵۆزتره.به‌هۆی هاتنه سه‌رکاری ئیسلامیه‌کانه‌وه و دژایه‌تی کردنی لائیکه‌کان و جنرالهکانی میراتبه‌ری که‌ماڵی باوکیان ،چه‌ند به‌ره‌کی و ئاڵۆزیێکی سیاسی قورس وڵاتی داگرتوه .زۆر جار باس له‌وه‌ده‌کرا که جنرالهکان بۆ وه‌لانانی ئیسلامییه‌کان و به‌رگرتن به پلانه‌کانی ئه‌وان بۆ گۆڕانی قانون و ده‌ستبردنه نێو ده‌ستوری ئه‌و وڵاته‌وه ، بێنه مه‌یدان و کونتروڵی سیاسی وڵات بگرنه ده‌ست.بۆیه ئیسلامییه‌کان به دارشتنی پلانێک باسی هێرش بۆ کوردستانیان به بیانوی له‌ناوبردنی پ ک ک کێشایه پارلمان و به زۆرینه‌ی ده‌نگ بریاری ئه‌وه‌یان ده‌رکرد که ئه‌رته‌شی تورک بۆی هه‌یه هێرش بکاته سه‌ر کوردستان.ئیسلامییه‌کان به‌م کاره‌یان به‌تیرێک چه‌ند نیشانه‌یان پێکاوه.
1ـ به‌م شێوه به ئه‌رته‌ش و باقی ئه‌حزابی فاشیستی ئه‌و ولاته‌یان سه‌لماند که ئێمه‌ی ئیسلامیش له هه‌مبه‌ر کورد و کێشه‌کانی هاوسه‌نگ ،نه‌ک هه‌ر وه‌ک ئێوه بیر ده‌که‌ینه‌وه به‌ڵکو چه‌ن قاتیش دڕندانه‌تر له ئێوه‌ین. ئه‌مه‌ش وه‌ک گارانتیێک درا به چنراڵهکان بۆ ئه‌وه‌ی بیری ده‌ستێوه‌ردان له کاروباریاندا و دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵیاندا له مێشکیان ده‌ر بێنن.
2 ـ به هێرش کردنه سه‌ر کوردستان ،نائه‌منی و شه‌ڕیش ده‌خه‌نه ته‌نیا پارچه‌ی ئه‌منی عیراق و به‌م کاره‌شیان هه‌م به شێوه‌یه‌ک تۆڵه‌ی ئه‌وه له ئامریکا ده‌که‌نه‌وه که ئیزنی ده‌ستێوه‌ردانی فه‌رمی بۆ نێو کوردستانی باشوری پێنه‌دان و هه‌میش ئه‌و تۆزقاڵه ئهمنیهتهو نیوچه حکومه‌ته‌ی کوردستانیش تێک ده‌ده‌ن و رۆچنی هیوای کورد ده‌به‌ستن .
3 ـ به ئاڵۆز کردنی کوردستانیش ده‌بێ به‌شێکی زۆر له هێزه‌کانی ئامریکایی و هاوپه‌یمانانی نێو عێڕاق یا بکێشرێنه نێو شه‌ڕه‌که، که له‌م حاڵه‌ته‌دا پڵانه‌کانی ئامریکا بۆ ڕوبه‌ڕو بونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران له وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکی پێشبینی نه‌کراودا یا ده‌بێ وه‌دوا خرێت یا به ته‌واوی چاوپۆشی لێکرێت.ئه‌گه‌رێش هێزه‌کانی هاوپه‌یمانان و به تایبه‌ت ئامریکییه‌کان خۆ بپارێزن له به‌ره‌نگار بونه‌وه له‌گه‌ل تورک به بیانوی ئه‌وه‌ی که تورکیش یه‌کێک له ئه‌ندامانی ناتۆیه و ناکری شه‌ڕی له‌گه‌ڵ بکرێت،ئه‌وه له وه‌ها حاڵه‌تێکیشدا هه‌ر نائه‌منی و شه‌ڕ درێژه ده‌کێشێ و که‌ش و هه‌وای عێراق له‌مه‌ی ئێستا و له ئه‌فغانستانیش خراپتر ده‌بێت. که له‌م حاله‌ته‌شدا هه‌ر ته‌نیا ئێرانه که‌ڵکی پێویستی لێ وه‌رده‌گرێ و به که‌ڵک وه‌رگرتن له بشێوی و نائه‌منی نێو عێراق، به‌دزی(ناردنی تروریسته‌کان) و به ئاشکرا هێرش ده‌کاته سه‌ر کوردستان، هه‌م بۆ تۆڵه سه‌ندنه‌وه له ئامریکا و هه‌میش بۆ له‌ناو بردنی هێزهسیاسییهکانی رۆژهه‌ڵاتی نیشته‌جێ له کوردستانی باشور. به‌م شێوه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر رژیمی ئیسلامی ئێران و تورکیا ، واته کوردستانێکی سه‌ربه‌خۆ،لانی که‌م بۆ کورت خایه‌ن نامێنێ و کوردستان ده‌بێته جێگه‌ی رمبازێنی نه‌یارانی کورد.
4 ـ نزیکترین قازانج که ئێران له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کوردستان ده‌ستی ده‌که‌وێ ئه‌وه‌یه که به راکێشانی سه‌رنجی دونیا بۆ لای هێرشه‌که‌ی خۆی ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پرسی چه‌کی ناو‌کی ئێران ده‌چێته خانه‌ی دواتر و باسه‌که که‌مره‌نگ ده‌کاته‌وه،یان له‌وانه‌یه بچێته خانه‌ی فه‌رامۆشیش.
ئه‌م تێبینیانه‌ی سه‌ره‌وه و لێکدانه‌وه‌کانی کارناسانی سیاسی دونیا ،به عام وا ده‌ڵێت که تورکه‌کان ئه‌م کاره‌یان زۆر گه‌وجانه‌یه و ده‌سکه‌وتێکی سیاسی یا ئابوری درێژخایه‌ن یان کورتخایهنیشیان نابێت . چون له قسه‌کانی جنراڵهکاندا وا دیاره مه‌به‌ستی ئه‌وان پ ک ک نیه و ئامانجیان له‌م هێرشه گه‌یشتن به بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوکه. ئیتر بیریان له‌وه نه‌کردوه‌ته‌وه که سه‌رده‌می داگیرکردنی خاک و به‌رین کردنه‌وه‌ی وڵات به‌سه‌ر چووه وئه‌مڕۆ به پێچه‌وانه‌ی خه‌یاڵی خاوی ئه‌وان کات و سه‌ده‌ی بچوککردنه‌وه‌ی وڵاتانه ( به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که فره نه‌ته‌وه‌ن) .بۆیه به‌م کاره‌یان له کورت خایه‌ندا به بۆنه‌ی شه‌ڕ و نا ئه‌منی، باری ئابورییان که به‌ستراوه‌ته‌وه به تیجاره‌ت و توریستهوه،توشی موشکله‌ی جدی ده‌بێت،له درێژخایه‌نیشدا نه‌ک قازانج نابیینن به‌ڵکو ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی کوردستان و جیا کردنه‌وه‌ی کوردستانی باکوریش له ژێرده‌سه‌ڵاتی که‌مالییه‌کان به‌هێزتر ده‌که‌ن.
له ئاکامی شیکرنهوهکاندا به‌وه ده‌گه‌ین که ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه که ئیسلامیه‌کانی تورک لهدانیشتنهکانیان له گه‌ڵ رژیمی ئیسلامی ئێران که یه‌کێ له پشتیوانان و یارانی ئیسلامییه‌کانی تورکیه بوون و هه‌ن . پێکه‌وه وه‌ها پلانێکیان داڕشتبێت بۆ رزگاری ئێران له هێرشی ئامریکا و داپۆشین و له‌ناوبردنی کێشه ناوخۆییه‌کانی به‌رده‌م ئیسلامییه‌کانی تورک و له هه‌مان کاتیش‌دا لاواز کردن و ئه‌گه‌ر بشکرێت له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتی ساوای کورد که چه‌قڵی چاوی ئه‌وانه و ته‌حه‌مول و قبوڵی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێکیان لا پێناکرێت.
28.10.2007 www.weilan.kurdblogger.com