که‌رکووکه‌خه‌م … شه‌ش … ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
له‌ژێر ناوونیشانی”چاره‌ی یه‌کجاره‌کی که‌رکووک له دابه‌شبوونیه‌تی” و له ماڵپه‌ڕی ده‌نگه‌کان و له 25- 4 – 2013دا، دکتۆر عه‌بدولڕحمان مه‌ولود(مه‌ولوود ڕاسته و مه‌ولود هه‌ڵه‌یه - شاکه‌لی)، گوتارێکی نووسیوه، که تێیدا باس له کێشه‌ی که‌رکووک ده‌کات. دکتۆر مه‌ولوود، پێیوایه:
هه‌ریه‌ک له‌و نه‌ته‌وانه‌ی دانیشتووی که‌رکووکن(کورد، تورکمان و عه‌ره‌ب)، که‌رکووک به هی خۆیان ده‌زانن، واته: هه‌ریه‌که‌و خۆی به خاوه‌نی که‌رکووک ده‌زانێت. کورد ده‌یه‌وێ که‌رکووک بدرێته ده‌م هه‌رێمی کوردستانه‌وه و تورکمان ده‌یه‌وێ که‌رکووک ببێته هه‌رێمێکی سه‌ربه‌خۆ و گرێدراوی به‌غدا و عه‌ره‌بیش ده‌یه‌وێ که‌رکووک وه‌ک باژێڕێکی عیراقی چاو لێبکرێت و سه‌ر به به‌غدا بێت. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م کێشه‌یه چاره‌سه‌ر بکات، دکتۆر مه‌ولوود، پێشنیازی دابه‌شکردنی شاری که‌رکووک ده‌کات له‌نێوان دانیشتووانه‌که‌یدا. بۆ نموونه گه‌ڕه‌کێکی کوردنشین بخرێته سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و گه‌ڕه‌کێکی عه‌ره‌بنشین بخرێته سه‌ر عیراق و گه‌ڕه‌کێکی تورکماننشین بدرێ به تورکمان. دکتۆر مه‌ولوود به گوێره‌ی ئه‌و دیده‌ی، ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدایه، که چایخانه و بازاڕ و مزگه‌وت و حوسه‌ینی و خوێندنگه و حه‌مام و گوڕستانه‌کانی که‌رکووکیش، له‌نێوان کورد و تورکمان و عه‌ره‌بدا دابه‌ش بکرێن. دکتۆر نموونه‌ی فلستین دێنێته‌وه و پێیوایه، له‌نێوان دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و فلستیندا(فلستین هێشتا به ڕه‌سمی نه‌بووه‌ته ده‌وڵه‌ت – شاکه‌لی)، مزگه‌وتی ئه‌قسا(المسجد الأقصی)ی قودسیش، نهۆمی خواره‌وه‌ی بدرێ به جووله‌که‌کان و نهۆمی سه‌ره‌وه‌یشی بدرێ به فلستینییان. به‌ڕای دکتۆر ئه‌و شارانه‌ی، که وه‌ک قودس یا که‌رکووک، تێکه‌ڵن و له چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌ک پێک دێن، ده‌بێ وه‌ک چۆن ته‌لارێک، باڵه‌خانه‌یه‌ک، له‌نێوان خه‌ڵکێکی زۆردا دابه‌ش ده‌کرێ و هه‌ریه‌که خاوه‌نی شوققه‌ی خۆیه‌تی، هه‌ر به‌و جۆره‌ش، ده‌کرێ ئه‌و جۆره شاره و که‌رکووکیش وا لێ بکرێ.
له سه‌ره‌تای دروستبوونی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه، له لایه‌ن کۆڵۆنیالیزمی بریتانیاوه، و گرێدانی باشووری کوردستان پێیه‌وه، تا ئه‌مڕۆ، ته‌واوی کورد و ته‌واوی ئه‌وانه‌ی بڕێک سه‌ریان له مێژوو ده‌رده‌چێت و ته‌واوی جیۆگرافیازانان و ته‌واوی ئه‌وه‌ی بڕێک خاوه‌ن ویژدانه و ڕاستییه‌کان وه‌ک خۆیان ده‌بینێت، گومانی له‌وه‌دا نه‌بووه و نییه، که باشووری کوردستان(کوردستانی عیراق)، ته‌واوی ئوستانه کۆنه‌کانی، هه‌ولێر، سلێمانی، که‌رکووک و مووسڵ، به سنووره کۆنه‌کانی پێش 1968یانه‌وه و به‌شێکی دیاله، به‌شێکی کووت و به‌شێکی عه‌ماره، ده‌گرێته‌وه. زۆرجارانیش گوتراوه، زنجیره چیای حه‌مرین، سنووری نێوان کوردستان و عیراقی عه‌ره‌بییه. به‌و پێیه، که‌رکووک، باژێڕێکه، ده‌که‌وێته نێو سنووری کوردستانه‌وه و به‌شێک بووه و به‌شێکه له کوردستان. که ده‌گوترێ به‌شێکه له کوردستان، واته: خاکه‌که‌ی به‌شێکه له خاکی کوردستان. تورکمان زۆر له‌مێژه له‌گه‌ڵ کورددا له که‌رکووک و هه‌ندێک ده‌ڤه‌ری دیکه‌ی کوردستان، پێکه‌وه ژیاون و ده‌ژین. تورکمانیش هێنده‌ی کورد مافی که‌رکووکیه‌تی هه‌یه و خودانی که‌رکووکه. بوونی تورکمان له که‌رکووک ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ، که که‌رکووک ئیدی کوردستان نییه. عه‌ره‌ب، هه‌رگیز دانیشتووانی ڕه‌سه‌نی که‌رکووک و مووسڵ و باژێڕه‌کانی دیکه‌ی کوردستان نه‌بوون و نین، به‌ڵکه ئه‌وان هه‌نارده کراون بۆ ئه‌و باژێڕانه و ئه‌وان ئه‌و باژێڕانهیان عه‌ره‌باندووه. عه‌ره‌ب، ئه‌گه‌ر ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێت، دوای ئه‌و هه‌موو ساڵانه‌ی عه‌ره‌باندن و داگیرکردن و شێواندنی مێژووی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه‌ی کوردستان و شێواندنی ڕاستییه‌کان و سڕینه‌وه‌ی بیرگه‌ی کورد و پڕکردنه‌وه‌ی به زانیاری ناڕاست و نادروست، هه‌رگیز نایانکاته خاوه‌ن ماڵ و نایانکاته که‌رکووکی و خه‌ڵکی که‌رکووک. وه‌ها ڕه‌وشێک نابێته هۆی ئه‌وه‌ش کورد، له‌به‌ر بوونی عه‌ره‌ب یا زۆریی ژماره‌یان له که‌رکووکی ئێستادا، ئیدی پێیوابێ که‌رکووک کوردستان نییه و ده‌ستبه‌رداری ببێت و به هی خۆی نه‌زانێت و عه‌ره‌ب به خاوه‌ن به‌ش و که‌رکووکی بزانێت. ئه‌و گوتاره‌ی دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌ولوود، به‌و ئاقاره‌دا ده‌ڕوات و ده‌تگه‌یه‌نێته ئه‌و ئه‌نجامه و و عه‌ره‌بیش له که‌رکووکدا ده‌کاته خاوه‌ن ماڵ .
ئه‌مڕۆ، له ناوه‌ندی کوردستاندا، چه‌ندین په‌ڵه و جڤاک و گوند و شارۆچکه هه‌ن، دانیشتووانیان کورد نین و خۆ به کورد نازانن. عه‌نکاوه، هه‌رمۆته، به‌رته‌له، گومار، تلکێف، سلێمان به‌گ، بێ‌شیر، چه‌ند گه‌ڕه‌کێکی شاری که‌رکووک و…جڤاکگه‌لێکی فه‌له، تورکمان و عه‌ره‌بن. هه‌مان دیارده له مووسڵ، جه‌له‌ولا، شنگال، مه‌خموور، قه‌ره‌ته‌پپه، شاره‌بان، مه‌نده‌لی، سه‌عدییه، خورماتوو، تاوغ و گه‌لێک جێگه‌ی دیکه‌ش، ده‌بێنرێ، لێ ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، که ئه‌م شوێنانه کوردستان نین و دانیشتووانه‌که‌ی سبه‌ی بۆیان هه‌یه، جاڕی ده‌وڵه‌ت، یا سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بده‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کورد نین. خاکێک، که ئه‌و شوێنانه‌ی تێدایه و ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی له سه‌ر ده‌ژین، ئیدی عه‌ره‌بن، تورکمانن، فه‌له‌ن یا هه‌ر شتێکی دیکه‌ن، خاکی کوردستانه، ئیدی خودای ده‌کرد، کێی تێدا ده‌ژیا. سنووری باشووری کوردستان به‌گوێره‌ی مێژوو و جیۆگرافیا و هه‌موو به‌ڵگه‌کان، ده‌که‌وێته خواره‌وه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌رانه، که‌واته: ئه‌و ده‌ڤه‌رانه کوردستانن.
به‌غدا یه‌کێکه له‌و باژێڕانه‌ی، که ئێستاش و دوای ئه‌و هه‌موو قڕکردن و وه‌ده‌رنان و ڕاگواستنه‌ی به سه‌ر کوردانی فه‌یلی ئه‌و شاره‌دا هات، له میلیۆن پتر، کوردی تێدا ده‌ژی، به‌ڵام ئایا هیچ که‌سێک ده‌توانێت بڵێ، که به‌غدا شارێکی کورده یا کوردانی ئه‌و شاره، که له گه‌ڕه‌که‌کانی باب ئهششهیخ(باب الشیخ) و عه‌گدلئه‌کراد(عگدالأکراد) و فه‌زل(الفضل) و قه‌مبه‌ر عه‌لی(قمبرعلي) و ئهلکیفاح(الکفاح) و شۆرجه(الشورجة) و…ده‌ژین، داوای ئه‌وه بکه‌ن، که بۆ خۆیان کارگێڕی ئه‌و گه‌ڕه‌ک و کۆڵانانهیان بگرنه ده‌ست! ئه‌و ڕه‌وشه‌ی به‌غدا له‌کووت و عه‌ماره و مووسڵ و باقوبه(بعقوبة) و هه‌موو ئه‌و باژێڕانه‌ی، که له‌مێژوودا کوردستان بوون و ئێستا خه‌ڵک، ته‌نانه‌ت کورد بۆ خۆیشی، به عه‌ره‌بیان ده‌زانێ، به ڕوونی ده‌بێنرێ و وا خه‌ریکه که‌رکووکیش به‌و ده‌رده ده‌برێت. نه‌ک ته‌نێ له باشووری کوردستان و عیراقدا، ئه‌و دیارده‌یه هه‌یه، له تاران و دیمه‌شق و ئه‌نکه‌ره و ئیستانبووڵیش، که گهورهباژێڕی وڵاتگه‌لێکن، هه‌ریه‌که‌و به‌شێکی کوردستانی داگیرکردووه، ئه‌و دیارده‌یه به زه‌قی ده‌بینرێ. ئیستانبووڵ، پتر له سێ میلیۆن کوردی تێدا ده‌ژی، دیمه‌شق چه‌ندین تاخ و کۆڵانی تێدایه، که هه‌ر کوردن و به‌س، تارانیش ژماره‌یه‌کی یه‌کجار زۆری کوردی تێدا ده‌ژی، لێ هیچ کوردێک داوای سه‌ربه‌خۆیی گه‌ڕه‌ک و هوتێل و مزگه‌وت و کۆڵان و فرۆشگه و ته‌لارێکی به‌غدا، تاران، ئیستانبووڵ یا دیمه‌شقی نه‌کردووه و ناکات و داوای ئه‌وه ناکات، که قهمبهرعهلی و عهگدلئهکرادی به‌غدا و تاخاکوردا و روکنهددینی شام، بدرێ به‌ده‌م کوردستانه‌وه یا کارگێڕییه‌کی کورد به‌ڕێوه‌یان ببات. هیچ عه‌ره‌بێک، تورکێک یا فارسێکی ئه‌و باژێڕانه و هه‌موو جیهانیش، گومانیان له‌وه‌دا نییه، که ئه‌و باژێڕانه به ته‌واوی باژێڕگهلێکی عیراقی، سووریایی، تورکیایی و ئێرانین و نه‌ک هه‌ر ئه‌وه به‌ڵکه، عه‌ره‌بی و تورکی و فارسین. کورد، ئه‌وه‌ی له‌و باژێڕانهدا ده‌توانێ بیکات و بیڵێت و داوای بکات، ئه‌وه‌یه، که مافی خوێندنی به زمانی خۆی هه‌بێت و کۆمه‌ڵه و خڕبوونه‌وه و جڤاکی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خۆی هه‌بێت و ئازادیی ڕاده‌ربڕین و خاوه‌نداریه‌تی ماڵه‌کانی خۆیان هه‌بێت، که زۆرجاران ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی ئه‌و باژێڕانه و حوکوومه‌ته‌کانیان هه‌رگیز ئه‌وه به کورد ڕه‌وا نابینن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویست ناکات کورد خۆی به خاوه‌نی دیمه‌شق و به‌غدا و تاران و ئیستانبووڵ بزانێت. به هه‌مان شێوه‌یش، به‌شێکی که‌می عه‌ره‌بی که‌رکووک، که ده‌کرێ به دانیشتووانێکی ڕه‌سه‌نی که‌رکووک دابنرێن، ئه‌ویش ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌وروبه‌ری گه‌ڕه‌کی قه‌سسابخانه‌ی که‌رکووک و خه‌ڵکانێک که سه‌ر به هۆزی حه‌دیدییه‌کان بوون، ده‌نا ئیدی ئه‌وه‌ی له دوای ساڵی 1963 وه هه‌نارده‌ی که‌رکووک کراوه و به خه‌ستتریش له 1968ه‌وه هاتووه‌ته که‌رکووک، ئه‌وانه خڕ ناڕه‌سه‌ن و داگیرکه‌رن و هیچ کاتێک خاوه‌نی که‌رکووک نین و ناشبێ کورد، به خه‌ڵکی که‌رکووکیان بژمێرێت و کۆڵان و جاده و خوێندنگه و مزگه‌وت و بازاڕ و هوتێل و گه‌ڕه‌ک و چایخانه‌یان له‌گه‌ڵدا به‌ش بکات.
ئه‌گه‌ر هه‌ر وڵات و خه‌ڵک و نه‌ته‌وه و گه‌لێک، به گوێره‌ی تیۆرییه‌که‌ی دکتۆر عه‌بدلڕه‌حمان مه‌ولوود، چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، خۆ ده‌بێ ئێستا باژێرگهلێکی وه‌ک له‌نده‌ن، پاریس، ستۆکهۆڵم، به‌یرووت له‌توپه‌ت بکرێن له‌نێوان دانیشتووانه‌کانیاندا. له‌و باژێرانهدا گه‌ڕه‌ک هه‌ن ته‌نێ هیندی یا عه‌ره‌ب یا تورک یا چینی یا فه‌له یا شیعه یا سوننه یا شتێکی دیکه‌ن، به‌ڵام ئه‌و باژێڕانه ئه‌گه‌ر هه‌ر هه‌موو خه‌ڵکه‌که‌شیان ببنه هیندی یا عه‌ره‌ب یا تورک یا چینی یا سوننه یا شیعه یا فه‌له، ئه‌وا هه‌ر به ئینگلیزی، فرانسه‌یی، سوێدی و لوبنانی ده‌مێننه‌وه و نابنه هیچ شتێکی دیکه، چونکه له‌نێو خاکێکدان، که خاکی ئینگلترا، فرانسه، سوێد و لوبنانه.
نادڵسۆزی و گه‌وجی و بووده‌ڵه‌یی سه‌رکرده‌یه‌تی سیاسیی باشووری کوردستان، که‌رکووکی به‌م ده‌رده‌ی ئێستا برد و بووه هۆی ئه‌وه‌ی، که که‌رکووک نه‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و که‌رکووک به مادده‌ی ناپیرۆز و بێفه‌ڕ و گه‌ماری 140وه، بخرێته سه‌ودا و مامه‌ڵه‌وه و ده‌نگدانی له سه‌ر بکرێت و که که‌س باس له عه‌ره‌بی داگیرکه‌ری که‌رکووک و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ زێدی ڕه‌سه‌نی خۆیان له عیراق نه‌کات، ده‌نا هه‌رگیز هیچ که‌سێک، ته‌نانه‌ت وه‌ک خه‌یاڵیش، بیری به‌لای وه‌ها بیرۆکه‌یه‌کدا وه‌ک ئه‌مه‌ی دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌ولوود نه‌ده‌چوو و عه‌ره‌بی که‌رکووکی، که بنه‌ما و بنگه و ڕه‌گوڕێشه‌ی ته‌واوی کێشه‌کانی که‌رکووکن، لێ نه‌ده‌بووه خاوه‌ن ماڵ و خودانی که‌رکووک و نهیدهکردنه خاوه‌ن پشک وه‌ک تورکمان و کورد.
دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌ولوود، ده‌ڵێی به نوێنه‌رایه‌تی یه‌کیه‌تیی ده‌وڵه‌تانی یه‌کگرتوو(UN) و بان کی مۆنی سکرتێری، ئه‌و گوتاره‌ی نووسیوه و که ده‌یخوێنییه‌وه پێتوایه له ئه‌ستێره‌یه‌کی دیکه‌وه هاتووه‌ته کوردستان و میوانه و وه‌ک هه‌نده‌ک سیاسه‌تکار، ده‌یه‌وێ له‌کن هه‌مووان خۆی خۆشه‌ویست بکات و دڵی که‌س نهئێشێنێ. بیرۆکه‌که‌ی دکتۆر مه‌ولوود، باشترین چاره‌سه‌ره بۆ له‌ده‌ستدانی ته‌واوی کوردستان، چونکه ئێستا ته‌واوی کوردستان، به تایبه‌ت باژێرگهلێکی مه‌زنی وه‌ک هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانییش، له‌وه ده‌رچوون، که دانیشتووانه‌کانیان سه‌دله‌سه‌د کورد بن، به‌ڵکه تێکه‌ڵن و ئه‌و تێکه‌ڵاوییه‌ش، هه‌میشه به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێ و ئه‌گه‌ر ئه‌و تێۆری”چاره‌ی یه‌کجاره‌کی که‌رکووک”هی دکتۆر مه‌ولوود، که بۆ خۆی وه‌ک ده‌رمانێکی سیحری و بنبڕکه‌ر و یه‌کاویه‌ک ده‌یبینێ، بخرێته بواری کرداره‌وه، ئه‌وا هه‌رگیز نه‌ک هه‌ر باشووری کوردستان، به‌ڵکه ته‌واوی کرماشان و سنه و ورمێ و ئامه‌د و مێردین و قامشلو و به‌شێکی زۆری هه‌موو کوردستان، دهدؤڕێت و ناوێک له کوردستان نامێنێت. مرۆڤ هه‌رگیز ناتوانێت وه‌ها خۆزگه‌یه‌ک”دابه‌شکردن”، نه‌ک هه‌ر بۆ کورد و وڵاتی کوردستان بخوازێت، به‌ڵکه بۆ به‌غدا و دیمه‌شق و تاران و ئیستانبووڵ و هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه‌یشی ناخوازێت.
13 – 6 – 2013
بۆ خوێندنه‌وه‌ی گوتاره‌که‌ی دکتۆر عه‌بدولڕه‌حمان مه‌ولوود ته‌ماشای ئه‌م لینکه بکه:
http://www.dengekan.info/dengekan/11/16890.html