Skip to Content

Wednesday, December 2nd, 2020

‎ڕوخسار …. کۆچەری

Be First!
by June 12, 2012 هۆنراوە

 

چاوه‌کانت وه‌ک مانگ
به‌ برژه‌نگی خه‌رمان ئه‌کا.
نه‌رم له‌سه‌ر خۆ ئه‌نیشێ
له‌ که‌وتنی گه‌ڵا ئه‌کا.

ڕومه‌تت نه‌خشی ئاڵه‌
مه‌ڕ مه‌ڕه‌
زۆرابێک بۆی شیوه‌ن ئه‌کا.
ته‌خت و عه‌رشه‌
قاڕونی مه‌جنون ئه‌کا !!!

برۆکانت
عه‌سای ده‌ستی سوله‌یمانه‌
جن و ئینسان ئه‌سیر ئه‌کا
به‌لقیسه‌یه‌ک دیل ئه‌کا
دوو شمشێره‌
جه‌نگی سێ یه‌م به‌رپا ئه‌کا…!

لوتت
لوتفی لوقمانه‌
زه‌وی له‌وێ نه‌فه‌س ئه‌دا
باغی عه‌ده‌م مه‌ست ئه‌کا
به‌ بڕیارت سه‌ما ئه‌کا…!

لێوه‌کانت
دوو تاوه‌ره‌ له‌ عشق
ژوانی شیرن و فه‌رهاده‌
ژیانم به‌ …..با…..ئه‌کا
بێبه‌ری زاڵم ئه‌کا…!

گلێنه‌ت
ره‌ش وه‌ک قیبله‌
سپی وه‌ک به‌فر
بیابانی تۆز و گه‌رما
له‌ عه‌ره‌بستان
سارد و سپی ئه‌کا
ره‌ش و سپی
له‌ کوخه‌یه‌کی که‌ژاڵه‌ ئه‌ژین
له‌ ماڵی دوو په‌ری ئه‌کا
سه‌یر نه‌بێ لات
ئه‌م گلێنه‌ی چاوه‌
له‌ ئاسمان
فرمانی ئاشتی ئه‌کا…!

زوڵفه‌که‌ت شه‌سته‌ بارانه‌
چی تینوی بێت …تێری ئه‌کا
بازاڕێکی پڕ قه‌ده‌ری تلیاکه‌
کێ کڕیاره‌ له‌ دوای من
دێوانه‌ په‌رۆش و بێ حاڵی ئه‌کا…!

باڵا سنه‌و به‌ر ئه‌کته‌ری
مه‌هتاب سه‌د جار له‌ت ئه‌کا
جوانی زارۆکی ئه‌وه‌
چی چاره‌یه‌
له‌ ئاسمان بم کۆچه‌ریم ئه‌کا…!

ئه‌م روخساره‌
به‌ خه‌نده‌….که‌ش
ساماڵ….ئه‌کا…!

گریانی هه‌وره‌ بروسکه‌یه‌
رۆژ و شه‌و دڵ شکاو ئه‌کا…!

که‌ بێتاقه‌ت بێت پایزه‌
ژاڵه‌ روته‌نی ئه‌کا…!

که‌ مات بێت به‌فران باره‌
کپ ئێره‌ هێمن ئه‌کا…!

که‌ ئه‌م هه‌ڵبێ
خۆر ئاوا ئه‌بێ
مانگ شه‌رمه‌نده‌ ئه‌کا…!

که‌ سه‌رسام بێت نه‌ورۆزه‌
نێرگزمان له‌ هان ئه‌دا
سروشت له‌ سه‌وزی پڕ ئه‌کا …!

با….ده‌ست به‌ زولفیا دێنێ
شانه‌ی ئه‌کا…!
که‌ باران باری بزانه‌ ئه‌وه‌
وا حه‌مام ئه‌کا…!

که‌ خۆر دێ بزانه‌ ئه‌وه‌
دێته‌ ده‌ر خۆی وشک ئه‌کا …!

که‌ شه‌ماڵ هات بزانه‌ ئه‌وه‌
سروه‌یه‌ له‌ په‌نجه‌ره‌ی ئه‌دا…!

ئه‌م سۆفیایه‌ چ سۆفیایه‌
حه‌کیمی مه‌حکوم ئه‌کا
دانایه‌ک ده‌م روت ئه‌کا …!

ئه‌م زاڵمه‌
چ
تۆفانێکه‌
له‌ دین….بێ….دینم ئه‌کا
دڵ ئه‌کاته‌ خۆڵه‌مێش
نه‌ک له‌ت له‌ت
گه‌رد گه‌ردی ئه‌کا
دڵنیام
له‌ ده‌رچونی روحمدا
کۆچه‌ری دیسان په‌ت ئه‌کا…!

…………………کۆچه‌ری…..۲/۵/۲۰۱۲.

Previous
Next

Leave a Reply