ئازادیخوازی له شۆڕشی ئیسپانیدا*
دواکه‌وتنی هۆشمه‌ندی خۆیی، له‌چاو واقعی بابه‌تیدا یه‌کێکه له نه‌گۆڕاوه‌کانی مێژوو
سه‌رکه‌وتنی یه‌که‌م شۆڕشی پرۆلیتاریا، له یه‌ك له‌سه‌ر شه‌شی زه‌وی، به‌جۆرێك کاریکردبووە سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی کرێکاران، ئازادیخوازه‌کان و که‌سانی دیش هه‌رچییه‌کیان بگوتایه ده‌رباره‌ی مه‌رگه‌ساته‌کانی1920 و دواتریش، که‌س گیۆی لێ نه‌ئه‌گرتن و ڕۆژ دوای ڕۆژیش کۆڕه کرێکارییه‌کان زۆرتر ئه‌بون، نه‌ك هه‌ر له (ئیتالیا) به‌ڵکو له (ئه‌لمانیا) و (هنگاریا) و (نه‌مسا)ش، له (ئه‌لمانیا) مه‌سه‌له‌ی کۆڕه کرێکارییه‌کان کرایه بابه‌تێکی سه‌ره‌کی پرۆگرامی (سپارتاکۆس) (ڕۆزا لوکسمبوغ)** و (کارل لیبنیخت)***
ساڵی 1919 له (میونیخ) دوای کوژرانی وه‌زیر و سه‌رۆککۆماری (باڤاریا) واته دوای کوژرانی (کورت ئیزنر) جاڕی کۆماری سۆڤیه‌تی دراو نوسه‌ری ئازادیخواز (گوستاڤ لانداوەرGustave Landaur) بوو به سه‌رۆكکۆمار، به‌ڵام هێنده‌ی نه‌برد پێشه‌واکانی شۆڕش ئه‌ویشیان کوشت دواتر (موهسام) بوو به سه‌رۆککۆمار (موهسام) براده‌ری سه‌رۆککۆماری پێشوو بوو، شاعیرێکی ئازادیخواز بوو، سروودی کۆڕه‌کان یه‌کێك بوو له شاکاره‌کانی (موهسام) له‌و سروده‌دا، داوا له کرێکاران ده‌کات خۆیان پڕچه‌ك بکه‌ن، نه بۆدروستکردنی مه‌ڵبه‌نده سه‌ربازیه‌کان، به‌ڵکو بۆ دروستکردنی کۆڕه کرێکاریه‌کان له چه‌شنی ئه‌وانه‌ی (نه‌مسا) و (هنگاریا) بۆ کۆتاییهێنان به کۆیله‌یی، به کۆمونیزمکردنی کۆڕه‌کرێکارییه‌کان له هه‌ڵوێستی ئازادیخوازی کۆمه‌ڵه‌ی**** به‌رهه‌ڵستکاری ئه‌لمانییه‌وه سه‌رچاوه‌یگرتبوو، دواتر (موهسام) ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی کرده بیانووی وازهێنانی له حزب و دواتر (حزبی کۆمونیستی کرێکاری ئه‌لمانی) دروستکرد، ئه‌وده‌مه بزوتنه‌وه‌ی سیاسی (هۆڵه‌ند)یش په‌نا ئه‌باته به‌ر هزری کۆڕه‌کرێکارییه‌کان و ده‌یکاته نه‌خشه‌ی کارکردنی خۆی (هرمان گۆترHerman Goter) و (ئەنتۆن پانەکۆك Anton panoekoek) له‌و بواره‌دا ڕۆڵێکی به‌رچاویان بینی (گوتر) له ده‌مه‌ده‌مێیه‌کدا له‌گه‌ڵ سه‌روه‌ری هه‌ڵه‌نه‌ناس (لینین) وتوویه‌تی” له ئێستادا ئێمه هه‌رخه‌ریکی گه‌ڕانین به‌دوای ئه‌و جۆره که‌سانه‌دا که خوازیاری ئه‌وه‌نین ده‌ستبگرن به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا و دواتریش خیانه‌تی لێبکه‌ن، به‌ڵام جارێ نه‌ماندۆزیونه‌ته‌وه، تا ئه‌وکاته‌ی ئه‌یاندۆزینه‌وه، ئێمه گه‌ره‌کمانه، که هه‌موو شتێك له‌خواره‌وه بۆ سه‌ره‌وه ده‌ستبخرێت، له ڕێگه‌ی دیکتاتۆریه‌تی خودی جه‌ماوه‌ر خۆیه‌وه ده‌ستبخرێت، گه‌ر من له شاخێك بم و چاوساغێکم له‌گه‌ڵ بێت بمخاتە‌خواره‌وه وای به‌باشتر ئه‌زانم تاکو ته‌نها بم” (ئەنتۆن پانەکۆك)یش وتوویه‌تی”کۆڕه‌کان به‌شێوازی خۆبه‌ڕێوه‌بردن کارده‌که‌ن و جێگه‌ی حکومه‌ته کۆنه‌کان و دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فی ده‌گرنه‌وه” (ئەنتۆن) وێنه‌ی (گرامشی)بووه، هیچ جیاوازییه‌کی نه‌بینیوه له نێوان حکومه‌ته کۆنه‌کان و دیکتاتۆریه‌تی به‌لشه‌فیدا له‌هه‌موو جێگه‌یه‌ك، له ئه‌لمانیا به‌تایبه‌تی له (باڤاریا)***** و له هۆڵه‌ندا ئازادیخوازه‌کان ڕۆڵێکی مه‌زن و کاریگه‌ر ئه‌بینن له گه‌ڵاکردنی تیۆریی و پراکتیزه‌کردنی سیستمی کۆڕه‌کاندا له (ئیسپانیا)ش وێنه‌ی هه‌موو جێگه‌کانی دی ئازادیخوازه سه‌ندیکالیسته‌کان که‌وتبونه ژێر کاریگه‌ری شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، کاریگه‌ریه له‌و ئاسته‌دابوو، چۆن کیژێکی جوان خۆی پێشکه‌شی ئه‌و که‌سه ده‌کات، که خۆشی ده‌وێت، ئه‌وانیش هه‌روه‌ها (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) له 1 تا 20 کانونی یه‌که‌می1919 له مه‌درید کۆنگره‌ی خۆی به‌ست، هه‌رچه‌نده له‌و کۆنگره‌یه‌دا چه‌ند ده‌نگێکی ناڕه‌زا هه‌بوو، به‌ڵام کۆنگره گیۆی نه‌دا به‌و ده‌نگانه، بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که به‌شێوه‌یه‌کی کاتی بچێته ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزمه‌وه، ئه‌و ده‌نگه ناڕازییانه له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌یانگرتبوو، که شۆڕشی ڕوسی زۆر دوره له‌وه‌وه که شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت ، ئه‌و شۆڕشه شۆڕشێکی سیاسییه کۆنفدرالی نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نارد بۆ ڕوسیا، ئه‌رکی سه‌ره‌کی ئه‌و نوێنه‌رایه‌تیه ئه‌وه‌بوو ،که داوای به‌ستنی کۆنگره‌یه‌کی جیهانی بکات بۆ داڕشتنی بناغه‌کانی دروستکردنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمێکی شۆڕشگێڕی کارگه‌ران، هه‌ر له‌سه‌ره‌تای ناردنی ئه‌و نیۆنه‌رایه‌تییه، ئه‌و په‌یمانی خۆشه‌ویستیه شلوشلۆق بوو، چونکه هه‌ست به‌وه کرابوو، که هوروژاندنی مه‌سه‌له‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی شۆڕشگێڕی سه‌ندیکالیزم له ئارادایه، نوێنه‌ری سه‌ندیکالیزمی ئیسپانی، ئه‌وه‌ی ده‌ربڕی، که قێزی دێته‌وه له گرتنی ده‌سه‌ڵات و دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا و په‌یوه‌ندیه ئۆرگانیه‌که‌ی نێوانیان، هه‌روه‌ها ناڕه‌زایی خۆی خسته‌ڕوو دژی ملکه‌چپێکردنی سه‌ندیکاکان و نوێنه‌رایه‌تیکردنیان له‌لایه‌ن حزبه کۆمونیزمه‌کانه‌وه، له کۆبونه‌وه‌کانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزمدا، چاوه‌ڕوان ئه‌کرا ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی (سوور) دروستبکرێت، دژی ئه‌وه‌ش وه‌ستایه‌وه، چونکه باش دیاربوو، که ده‌کرێته دارشه‌قی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیزم (ئەنل پستانا) دوای کورته باسێك له بیروبۆچون و تێگه‌یشتنی ئازادیخوازی ده‌رباره‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی وتی”ئه‌وه‌ی حزب ئه‌توانێت بیکات کوده‌تایه ،کوده‌تاش شۆڕش نییه ،پێمان ده‌ڵێن به‌بێ حزب شۆڕش ڕونادات ،به‌بێ شۆڕشیش ڕزگاری بونی نییه ،به‌بێ دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریاش بۆرژوازی له‌ناونابرێت ‘ئه‌و قسانه هه‌موو پوچه‌ڵن”.
له‌به‌رامبه‌ر ڕه‌خنه و تێبینیه‌کانی (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) کۆمونیسته‌کان وه‌هایان پیشاندا و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیاندا، که چاوده‌گێڕنه‌وه به ده‌قه‌که‌دا، به‌تایبه‌تی مه‌سه‌له‌ی دیکتاتۆریه‌تی پرۆلیتاریا، به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌یان به درۆ ده‌رچوو دواتر (لوسوڤسکی Losovsky) به‌بێ ده‌ستکاری ده‌قه‌که‌ی وه‌ك خۆی بڵاوکرده‌وه (پستسانا) دوای به‌سه‌ربردنی ئه‌و چه‌ند مانگه له ڕوسیا ، له 6ی ئه‌یلولی 1921 ڕوسیای به‌جێهێشت چوو بۆ (به‌رلین) له‌وێ سه‌ردانی (ڕودۆلف ڕۆکر)ی کرد، واباسی ئه‌و گه‌شته‌ی (پستانا) ئه‌کرێت، هێنده مه‌ترسیداربووه، وه‌ك چۆن که‌سێك له نووقمبوونی که‌شتییه‌ك ڕزگاری ئه‌بێت، قوتاربوونه‌که‌ی ئه‌ویش وه‌هابووه.
هاوینی 1921 نوێنه‌رایه‌تیه‌کی نوێی (کۆنفدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) به‌شداریکرد له کۆنگره‌ی سێهه‌می ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی، هه‌روه‌ها کۆنگره‌ی دامه‌زراندنی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی سه‌ندیکا (سوورەكان) له‌ناو ئه‌و نێراوانه چه‌ند گه‌نجێك هه‌بوون، که له لایه‌نگرانی به‌لشه‌فی بوون بۆ نموونە (جواکین مورینJoaquin Maurin) و (ئەندرێس نینAndrés Nin) هه‌روه‌ها ئازادیخوازێکی فه‌ره‌نسی هه‌ڵوێست ڕه‌قی سه‌رسه‌خت به ناوی (گاستۆن لوڤالGaston Leval) له‌ڕاستیدا ئه‌و به‌شداریکردنه سه‌رچڵی بوو، چونکه (گاستۆن) به‌وه تاوانبارکرابوو، که گه‌مه‌ی ده‌ستی بۆرژوازییه و یاریده‌ده‌ری دوژمنانی شۆڕشه، ئه‌ویان به‌و چه‌شنه تاوانبار کردبوو، چونکه ده‌می خۆی نه‌ئه‌گرت هه‌نووکه ده‌یگوت”ئه‌بێت ئه‌وه له جه‌ماوه‌ر نه‌شارێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ڕوسیا مایه‌پوچ بووە ده‌وڵه‌ته ، نه‌ك شۆڕش، ده‌وڵه‌تێك له پشت شۆڕشه‌وه خۆی مه‌ڵاسداوه خه‌ریکی ئیفلیجکردنی شۆڕشه و داویه‌ته به‌ر خه‌نجه‌ر، ئه‌و به‌بێ ترس و له‌رز ئه‌و بیروبۆچوونانه‌ی خۆی له ڕۆژنامه‌ی (لیبێرته‌ر Libairter)دا بڵاوده‌کرده‌وه، ئه‌و کاتێك، که گه‌ڕایه‌وه بۆ ئیسپانیا وتی ” هیچ یارمه‌تی گۆڕنه‌وه‌یه‌کی ڕێزدارانە له‌گه‌ڵ به‌لشه‌فیك ئه‌نجام نادرێت” ، داواشی له (کۆنفداسیۆنی نیشتمانی) کرد، که له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی بێنته ده‌ره‌وه، (پستانا)ش، ك له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه‌که‌دا بوو، دوای ئه‌و که‌سه، که به‌ر له‌و قسه‌ی خۆی کرد (پستانا) بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که ڕاپۆرته‌که‌ی و ته‌واوکاری ڕاپۆرته‌که‌ی خۆی بڵاوبکاته‌وه و تا ئه‌توانێت ڕاستی به‌لشه‌فیزم بخاته ڕوو، ده‌ریخست که ئه‌و بیروباوه‌ڕ و ئامرازانه‌ی، که شۆڕش و حزبی کۆمونیست به‌کاریان ئه‌هێنن له‌یه‌ك ناچن و دژ به یه‌کترن(…) حزبی کۆمونیست دوای ئه‌وه که بووە سه‌روه‌ری ڕه‌ها بڕیاریدا، ئه‌و که‌سه‌ی کۆمونیستانه بیر ناکاته‌وه پێویستن ناکات بیربکاته‌وه ”کۆمونیزم به‌شێوازه‌که‌ی ئه‌و بخوێنه‌ره‌وه” واته مافی ئه‌وه‌ی نییه بیر بکاته‌وه، حزبی کۆمونیست ئه‌و مافه پیرۆزه‌شی بڤه‌کرد، که شۆڕش به‌خشیبووی به پرۆلیتاریا” دواتر (پستانا) گه‌یشته ئه‌و بڕوایه، که ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی درێژکراوه‌ی حزبی کۆمونیستی ڕوسیه، هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌شه، که ناتوانیێت ده‌ربڕی په‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پرۆلیتاریای جیهان بێت، (کۆنفدراسیۆنی نیشتمانی بۆ کارC.N.T) له حوزه‌یرانی 1922 له (سرقسگه ***** Saragosse) کۆنگره‌یه‌کی به‌ست، کۆنگره بڕیاری ئه‌وه‌یدا، که له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کۆمونیستی و سه‌ندیکای سوور بێته ده‌ره‌وه نوێنه‌رایه‌تیه‌کیش بنێرێت بۆ کۆنگره‌ی سه‌ندیکالیزمی ئازادیخواز ، که له کانونی یه‌که‌م له (به‌رلین) به‌ڕێوه ئه‌چوو، له‌و کۆنگره‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی کارگه‌ران دروستکرا، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمه، ته‌نها تارماییه‌ك بوو، چونکه له ئیسپانیا نه‌بێ لقی به هێزبوو، له وڵاته‌کانی دی له وڵاته‌ش که هه‌بووبێ ژماره‌یان که‌مبووە******
ئه‌و په‌یوه‌ندی بچڕانه بووە سه‌ره‌تای دروستبوونی ڕقوکینه‌یه‌کی زۆر له مۆسکۆ دژی بزوتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی ئیسپانی (جواکین مۆرین) و (ئەندرس نین) وازیان هێنا له (کۆنفیدرسیۆنی نیشتمانی بۆ کار) دواتر حزبی کۆمونیستی ئیسپانیان دروستکرد، ئایاری 1922 (مۆرین) نامیلکه‌یه‌کی ده‌رکرد بۆ هێرشکردنه سه‌ر هاوڕێ دێرینه‌کانی، هه‌ر له‌و نامیلکه‌یه‌دا وتوویه‌تی”ته‌فروتوناکردنی ئازادیخوازی، هه‌روا کارێکی ئاسان نییه به‌تایبه‌تی له وڵاتێکی وه‌ك ئیسپانیا، که بزوتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌ڵگری داوا ئازادیخوازه‌کانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، ئێمه هه‌ر لێیان ده‌به‌ینه‌وه و سه‌که‌وتن بەده‌ستئه‌خه‌ین”
په‌ڕاوێز
*سه‌رچاوه کتێبی”التحرریه من العقیده الی الممارسه” … ئەم وتارە بە بەراوردكردنی لەتەك دەقە فەرەنسییەكەی وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی كوردی.
**رۆزا لوکسمبورگ سۆسیالیستێکی شۆڕشگێڕی ئه‌لمانی بوو، به ڕه‌چه‌ڵه‌ك جویه‌کی پۆلۆنی بوو(1871-1919) زۆر له نووسینه‌کانی باسی ده‌ستپێشخه‌ری خۆبه‌خۆیی پرۆلیتاریا ده‌کات، له‌گه‌ڵ (کارل لیبنخت) کۆمه‌ڵه‌ی سپارتاکۆس دروستئه‌کات، دوای ئه‌وه‌ی له به‌ندیخانه دێته ده‌ره‌وه، به‌شداری ڕاپه‌ڕینی سپارتاکیزم (1919)ده‌کات دواتر 15ی کانونی دوه‌می (1919) هێزه داپڵۆسێنه‌ره ڕاستڕه‌وه‌کان تیرۆری دەكەن-و-ع
***کارل لیبنخت سۆسیالیستێکی ئه‌لمانی بوو، له‌گه‌ڵ رۆزا لۆكسومبورگ کۆمه‌ڵه‌ی سپاتاکۆسیان دروستکرد، دواتر پارتی کۆمونیستی ئه‌لمانی، ئه‌ویش وه‌ك هاوڕێکه‌ی تیرۆریان كرد-و-ع
**** له نیسانی ساڵی 1922ئه‌و حزبه له‌گه‌ڵ به‌رهه‌ڵستکاره هۆڵه‌ندی و به‌لجیکیه‌کاندا (ئه‌نته‌رناسێۆنالیزمی کۆمونیستی کرێکاران)یان دامه‌زراند-و-ع
****باڤاریا – بایەر ھەرێمێكە له خوارووی خۆرھەڵاتی ئه‌لمانیای خۆراوایی، پایته‌خته‌که‌ی (میونیخ)ه -و-ع
*****سرقسگه شارێکی ئیسپانییه له ڕۆژئاوای به‌رشه‌لۆنه
****** له فه‌ره‌نسا براده‌ره‌کانی (پێر بنار) له‌وانه ، که ده‌رکرابوون له( کۆنفدرالی گشتی کاری یه‌کگرتووC.G.T.U) ساڵی 1924 (کۆنفدرالی گشتی بۆ کاری سه‌ندیکالیستی شۆڕشگێڕ C.G.T.S.R)