ئایا په‌ناهه‌نده سه‌رفتره‌و زه‌کاتی له سه‌ره؟ …. عبدالرحمن محمد
له ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا بابه‌تێکم له سه‌ر چۆنیه‌تی دانی زه‌کات و فدیه و سه‌رفتره خوێنده‌ووه،ئه‌وه‌ی زیاتر سه‌رنجی ڕاکێشام ، دانی
زه‌کات بوو له هه‌نده‌ران ، ده‌ىێت له گه‌ل پیاووه ئایینیه‌کانی ئه‌وروپادا بڕه‌که‌ی دیاری بکه‌ن یا به زمانی مه‌لاکان بیخه‌مڵێنن.پێش هه‌موو شتێک با باسی ئه‌و په‌ناهه‌ندانه بکه‌ین که چۆن له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئه‌و یاسا و ڕێسایه که ده‌توانم بڵێم زۆربه‌یان یاسا‌و ڕێسایه‌کن که ئایین له گه‌ڵ چاوچنۆکانی بۆرژوازیدا دیاریان کردووه بۆ خه‌ڵک، که تا ئێستاش درێژه‌ی هه‌یه،له به‌ندو به‌سته‌کانیان له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانی ووڵاته ئه‌وروپیه‌کاندا بۆ ناردنهووهیان . کام له په‌ناهه‌نده بۆئه‌وه‌ی له به‌ره‌کانی شه‌ڕدا بۆ قازانجی خۆتان به کوشتیان نه‌ده‌ن هه‌ڵنه‌هاتووه، هه‌زاران په‌ناهه‌نده‌ی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رز له بواره‌کانی کشتوکاڵ و ئاودێری و ئابووری و ئه‌ندازیاری بۆ دامه‌زراندن له ده‌رگای فه‌رمانگاکانی ده‌دا ،یا سه‌ر به حیزبه‌که‌ی تۆ نه‌بوو یا بۆ منداڵی به‌رپرسێک گیرابوو،ژنانێک که له ژێر چه‌قۆی کۆنه‌په‌رستی تۆ هه‌ڵهاتوون داوای زه‌کات و سه‌رفتره‌یان لێ ده‌که‌ی!!!!!!،لاوانێک که تامه‌زرۆی چاوپێکه‌وتنێک بوون له گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌کانیاندا به ئازادی ، سه‌رکووتی کرێکارانی بێکار ، ده‌ستفرۆشانی بێچاره که ڕۆژانه بۆ ئه‌ووه‌ی بێکاریان که‌ن و بیانخه‌نه ڕیزی سوپای بێکارانهووه ،پیاوانی شاره‌وانی و پۆلیستان تێ به‌رده‌دان ،بۆ ئه‌ووه‌ی ببنه سووته‌مه‌نی نیازه گڵاوه‌کانتان. ڕابه‌رانی ئازادیخوازی خه‌ڵی سته‌م دیده‌تان سه‌رکوت ده‌کرد که داوای مافی نیشته‌جێبوون و کاره‌با و ئاویان ده‌کرد ، سه‌دان بێمافی تر که بۆ مامۆستایه‌کی ئاینی قورسه لێی تێ بگات بۆیه باسی ناکه‌م وه‌ک ئازادی ڕێکخراوبوون و مافی مانگرتن و ده‌یان مافی شارستانی تر.
مامۆستای ئایینی با بزانیین تۆ له کوێی ئه‌م ناعه‌داله‌تیه‌دا وه‌ستاوی ، مامۆستا تۆ به ده‌یان ئایه‌ت و حه‌دیثی جۆراو جۆر له بابه‌تی ( الصبر مفتاح الفرج) سه‌بر کردن کلیلی داهاتویه‌کی خۆشه، بۆ نه‌هامه‌تیه‌ک که خه‌ڵکی عێراق و کوردستانی تیادا بوو له ژێر سایه‌ی ئابڵوقه‌ی ئابووریهووه که ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی به پشت گیری شێخه‌کانی سعودیه‌و خه‌لیج سه‌پێنرا دهگوتهووه. بۆ تراژیدیای شه‌ڕی ناو خۆ‌و شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی عێراق و ئێران تۆ به ئایه‌تی(ولا تحسبن الذین قتلوا فی سبیل الله امواتا بل احیا‌ء عند ربهم یرزقون) خه‌ڵکت به‌ره‌وو جیهاد هانده‌دا،ئه‌م ئایه‌ته‌ت بۆ ڕاست و چه‌پ دهخوێندهووه ،گرنگ ئه‌وه‌بوو تۆ خۆت حه‌قه‌که‌ت وه‌رگری. سه‌یری ئه‌م نمونه‌یه بکه‌ن له حیکمه‌ت و زانای مامۆستا ئاینیه‌کانمان، له بنکه‌ی ئاواره‌کانی حامیه له سلێمانی ،برایه‌کی ئیسلامی منداڵێکی مردبوو، ئێمه‌ش دراوسێکان چوینه لایان ،به‌رپرسێکی ئیسلامیه‌کانی لێ بوو،له ژورێکدا دانیشتبووین ،ژوری دانیشتن و مه‌خزه‌ن و چێشتخانه و ژوری نوستن بوو، منیش گوتم ئه‌مه که‌ی ژیانه به‌م جۆره له‌م شوێنه‌دا، مامۆستای ئایینی له وه‌ڵامدا گوتی ؛ ئێی ڕۆڵه ئه‌م جێگه‌ت پێ ته‌سک بێت ئه‌ی له‌و قه‌بره ته‌سکه‌دا چی ده‌که‌ی؟ گوتم مامۆستا؛ به لای کهمهووه له قه‌بردا میوانت نایات، خه‌ڵکه‌که هه‌مووی گوتیان وه‌ڵا وایه، ته‌ماشاکه هه‌موو کێشه‌کانی ژیان چاره‌سه‌ریه‌که‌ی دهباتهووه بۆ لای خه‌یاڵێک و شانی خۆی لێ خاڵی ده‌کاته‌ووه، قه‌برو شوێنی ژیانی خه‌ڵک پێکه‌ووه گرێ ده‌دات!!!!!!.بۆیه ئایین یه‌کێکه له‌و هۆکارانه‌ی که هه‌موو کاتێک له پال ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا وهستاووهو پاکانه‌ی تاوانه‌کانی بۆ ده‌کات،بۆیه کاتێک باس له جیابونهووهی ئایین له ده‌سه‌ڵات ده‌کریت، ده‌سه‌ڵاتداران به مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ی داده‌نێن ،چونکه ئایین کاریگه‌ریه‌کی گه‌وره‌ی هه‌یه له سه‌ر کۆمه‌لگا به تایبه‌تی چینی کرێکار‌و زه‌حمه‌تکێش.ئه‌مه‌و ده‌یان نموونه‌ی تر له کاری سلبی (نیگیتیڤ) پیاوانی ئایین له بواره جیاجیاکنی کۆمه‌ڵگادا ،له ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی دا.
ته‌ماشایه‌کی لێدوانی به‌رپرسانی ڕێکخراوه ئینسانی و ئابووریه‌کانی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ن، ئێمه‌ی په‌ناهه‌نده له به‌رنامه‌یه‌کی داڕێژراوی پێشتر ئاواره بویینه،له ئاماژه‌یه‌کی بانقی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت؛ کۆی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی که ده‌نێردرێته‌وه بۆ وڵاته دواکهووتووهکان له وڵاتانی پیشه‌سازی و پێشکه‌وتووه‌وه که‌م بۆته‌ووه، له ساڵی 2008 ئه‌و بڕه پاره‌یه328 ملیار دولار بووه به به‌ڵام له ساڵی 2009 دا چاوه‌ڕوان ده‌کریت بگاته 304 ملیار دولار،بۆیه زۆریک له‌و ووڵاتانه له نموونه‌ی هند و صین و مه‌کسیک و پاکستان و فلپین و مصر و زۆرێکی تر له‌و وڵاتانه ئه‌م بڕه پاره‌یه ده‌چێته حیسابی داهاتی نه‌ته‌وه ییهووه. نامه‌وێت درێژه به‌م باسه بده‌م ،نموونه‌که‌م ته‌نها بۆ ئه‌وه بوو که‌ئه‌م پاره ناردنه‌وه‌ی په‌ناهه‌نده ده‌چێته خانه‌ی چیهووه لای پیاووه ئایینیه‌کان؟؟.
مامۆستای ئایینی به گوێره‌ی قسه‌که‌ی تۆ بێت که ده‌بێت په‌ناهه‌نده زه‌کات و سه‌رفتره‌و زۆر شتی تر بدات ، نازانم تۆ مه‌به‌ستت له ناردنه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ ووڵاتانێک که لێووه هاتوین یا لێره بیده‌ینه هه‌ژارێک؟؟ ، به گوێره‌ی ئه‌و وڵاته‌ی که من لێی ده‌ژێم سه‌رفتره‌و زه‌کات و یارمهتیاکانی تر ده‌وڵت خۆی لێم ده‌بڕێت به شێوازی جۆراو جۆر ،ئه‌وانه‌ی کار ده‌که‌ن باج ده‌ده‌ن ، ئه‌م باجه به شێوه‌یه‌ک دابه‌ش ده‌کرێت به سه‌ر ئه‌وانه‌ی که کار ناکه‌ن بۆ نموونه په‌ناهه‌نده‌یه‌ک که تازه هاتبێت و خه‌ریکی خوێندن بێت،یا فێربوونی زمان، یا بۆ که‌سانێک که که‌م ئه‌ندام بن، منداڵان موچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن،ژنان پاشکۆی پیاوه‌کانیان نین، به‌ڵکو موچه‌ی خۆیان هه‌یه،مه‌لاو قه‌شه‌و پیاوانی تری ئایینی بار نین له سه‌ر کۆمه‌ڵگا ،به‌ڵکو کار ده‌که‌ن بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانیان، جار جارێکیش کۆمه‌کی لێقه‌وماوانی کاره‌ساته سروشتی و سیاسیه‌کانی پێ ده‌که‌ن له ووڵاتانی تر. بۆیه ئه‌م کۆمه‌ڵگایه هه‌موو کاتیک پارسه‌نگی ئابووری هه‌یه،که‌س چاوی له ده‌ستی که‌س نیه، بۆیه هه‌ژارێک نادۆزمهووه به مانای هه‌ژارێکی لای تۆ که نان نیه بیخوات یا جێگه‌ی نیشته‌جێبوونی نیه، مامۆستای ئایینی ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت له بناغهووه چاره‌سه‌ری کێشه‌کان بکه‌ێت ده‌بێت کار بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و سیسته‌مێکی ئابووری که بیمه‌ی بێ‌کاری و بیمه‌ی ته‌ندروستی و جێگه‌ی نیشته‌جێبوون بۆ هه‌موو که‌سێک دابین بکات،تۆش ده‌بێت وه‌کو ئه‌و سه‌دان هه‌زار خه‌ڵکه‌ی که ڕۆژانه ناڕه‌زایه‌تی ده‌که‌ن بۆ دابین کردنی مافه‌کانیان ،ناڕه‌زایه‌تی خۆت ده‌ربڕی،ده‌بێت مۆرکێکی تر له هه‌ڵوێست له گه‌ڵ دنیای پێشکه‌وتوی ئه‌مڕۆدا ڕه‌چاو بکه‌یت.پیاوانی ئایینی وا ده‌زانن که ده‌سه‌ڵاتدارن خه‌ڵک ده‌ژێنن، پرسیار له هه‌ر په‌ناهه‌نده‌یه‌ک بکه ،بڵێ ؛ ساڵانه چه‌ند دهنێریتهووه بۆ کهسو کار‌و دۆست‌و براده‌رانت؟؟ له یارمه‌تی دان بۆ زه‌واج و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی و خانوو کڕین ،به ڕاستی جاری وا هه‌یه مرۆڤ ده‌گاته قهناعهتیک که که‌سه‌کانی بێنێته ئێرهوو خۆی بگه‌ڕێته‌ووه، براده‌رێک ده‌ڵێت؛ 2200 دولارم ناردۆتهووه بۆ عه‌مه‌لیاتێکی چاوی باوکم، ئه‌وی تر 600 دولار، ده‌یان و سه‌دان نموونه‌ی تر له کۆمه‌ک کردن،مامۆستای ئایینی ئه‌گه‌ر بۆت حساب بکه‌ین که چه‌ند کۆمه‌کمان کردووه ،وا بزانم باقی پاره وهردهگرینهووه.
rahman_awarekan@hotmail.com 08/09/2009