ئه‌مویست … به‌ختیار
ئه‌مویست پڕ بم له تۆ
تا ئاستی بێزاری زه‌وی
ئه‌مویست خاڵی بم له تۆ
وه‌ك كیوێك
به دیار سه‌گه‌گه‌كانی ماركیزه‌وه وه‌نه‌وز بدات
ئه‌مویست بگه‌ڕێم بۆ تۆ
وه‌ك ئه‌وه‌ی له جنسی جاڵجاڵۆكه بم
منێك په‌نجه‌كانم شه‌یتان پێ ی به‌خشیوم
تۆ لێوه‌كانت پڕ له حیكایه‌تی نه‌وتراو
ئه‌مویست وه‌ك ڕامبۆ عاشق بم
پڕ بم له گه‌ڕان
ئه‌مویست هه‌موو توله ڕێگاكان به‌رمه‌وه سه‌ر تۆ
لێوارێك بم له پایز.. گه‌ڵاكان بده‌مه‌وه به (حه‌مه)
ئه‌مویست دنیا ته‌فسیر بكه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی كه نه‌بێ
ئالوده بم به‌و غه‌ریبییه‌ی
كه ماناكانی لای ڕۆحه
ئا من بوم…
ئه‌وه من بوم
پیاوێك له جاڵجاڵوكه
هاتبوم تا ته‌فسیر سحری ته‌ونه‌كانمت بۆ بكه‌م
بتگیڕمه‌وه بۆ ئه‌شكه‌وته‌كان
پڕت بكه‌م له‌و ڕێگایانه‌ی
كه به مه‌لولی ده‌تبه‌نه‌وه سه‌ر باخچه‌كان
من بوم ئه‌مویست
پڕت بكه‌م له دایكم
بڕژیمه ناو ئاسوه‌ده‌یته‌وه
ئه‌مویست باڵداره‌كان هه‌ڵفڕێنم
پێبكه‌نم به تۆ
هێلكه‌ی ناو هێلانه‌كان بكه‌مه دیاری بۆ ره‌نگه‌كان
گاڵته ببێته ڕوانینم
ئه‌مویست سه‌رم بخه‌مه ناو ده‌ریای (باختین) و
مانایه‌ك بو ژیان نه‌هێڵمه‌وه
بجمه‌وه سه‌ر (كافكا)
تا تێبگه‌م… من له تۆم یان له باوكێكی به‌به‌رد بوو
ئه‌مویست پێكه‌وه به‌م هاوكێشانه پێبكه‌نین
كه ده‌مان به‌ستنه‌وه به ئاسمانه‌وه
پێبكه‌نین تا كه‌ناری بێزار بون
پێبكه‌نین ..وه‌ك دوو جاڵجاڵۆكه
تا مردن ده‌مانداته ده‌ست نه‌بون
تا له‌گه‌ڵ خۆماندا جوانیه‌كان پڕ بكه‌ین له شه‌هوه‌تی بێزار بوون .