باوه‌شێ تكای سپی ئه‌نێرمه لات
Closed
یاری كردن به خه‌ونه‌كانی _با_
له هاواری ڕۆحی گه‌ڵا مردووه‌كان كه‌م ناكاته‌وه…
نوێژه‌كانی _با_ پڕئه‌بن له‌نه‌عره‌ته‌ی مردن
هه‌موو گۆرانییه‌كانی ناو سنگی ئاسمانیش بێده‌نگ ئه‌بن
ئیتر هیچ ناڵێن……
هاواره‌كانی گه‌ڵاو
ده‌ستله‌ملانێی سه‌رقه‌بران وته‌مه‌نناكانم
بگێڕه‌ره‌وه بۆ خودا……..
مه‌گه‌ر پاڕانه‌وه‌ی ترساوترین ڕووبارم
به‌دزی قیامه‌ته‌وه بنێژی
تا بریندارت نه‌كا به‌خه‌تا
شووشه‌یه‌ك بۆن ئه‌شكێ و
هه‌نگاوێكی نیوه ناچڵ به‌ده‌سته‌وه ئه‌مێنێته‌وه…..
تا ئه‌وسه‌ری باخه ڕه‌شه‌كانی پاڕانه‌وه دێم و
باوه‌شێك تكای سپی ئه‌نێرمه لات
ده‌ستم بده‌رێ و ئاوڕ له تریقه‌ی دۆزه‌خ مه‌ده‌ره‌وه…
تاسه‌ی شه‌و شكاوه له بێده‌نگی
لێزمه‌ی دڵنیا بوونتم ده‌وێ
تا ئینجانه تینوه‌كانی قه‌ناعه‌تت
بشواته‌وه به ئومێد….كاردینا