
کۆمیته‌ی به‌ریتانیای کوردۆساید وۆچ و چه‌ند ڕاستیه‌ک … کۆیار ڕه‌ووف به‌ریتانیا
ماوه‌یه‌که له هه‌ندێک ده‌زگای ڕاگه‌یاندندا هێرش ده‌کرێته سه‌رچاک و ناو ناتۆره‌و گومان و ته‌شهیر ڕوبه‌ڕوی ناوه‌نده‌که‌مان ده‌بێته‌وه، دیاریترینیان ئه‌و هێرشه ناڕه‌وایه بوو که کرایه سه‌ر ناوه‌نده‌که‌مان و تێیدا ناوه‌ندی چاک به‌وه تۆمه‌تبار ده‌که‌ن که گوایه له‌یادی هه‌له‌بجه‌دا کۆمیته‌ی به‌ریتانیای چاک مه‌ی ده‌خۆنه‌وه‌و ، سه‌باره‌ت به‌وه‌ش وێنه‌یه‌ک بڵاو کراوه‌ته‌وه ، چه‌ند ئه‌ندامیکی ناوهندهکهمانی تێدایه‌و، تۆمه‌تباریان کردوون که گوایه له‌یادی هه‌له‌بجه‌دا مه‌ی ده‌خۆنه‌وه، ئێمه لێره‌دا چه‌ند ڕاستیه‌ک هه‌یه ده‌بێت بۆ به‌ڵگه‌و خه‌ڵکی کوردستانی بڵاو بکه‌ینه‌وه
یه‌که‌م: کۆمیته‌که‌مان چه‌ند به‌شێکی هه‌یه و به‌شی ڕاگه‌یاندن یه‌کێکه له‌و به‌شانه ، و ته‌نها به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن ده‌توانێت که کاری ڕاگه‌یاندن بکات وه‌کوو وینه گرتنی فۆتۆو ڤیدیۆ‌و بڵاو کردنه‌وه‌ی ، به‌مه‌ش ئه‌گه‌ر هه‌رشتێک ئاسایی یان نائاسایی بڵاو بکڕێته‌وه له‌هه‌ر شوێنێک ئه‌وه به‌رپرسی ڕاگه‌یاندن لێی به‌رپرسیاره‌و ،له‌سه‌ر هه‌ر شتێکی له‌و جۆره که ڕویداوه ، ناوبراو دوچاری به‌رپرسیارێتی و لێکۆلینه‌وه ده‌بێت ، بۆیه ئه‌و وێنه‌یه‌ی که بڵاو کراوه‌ته‌وه، جێگای گومانی ئێمه‌شه ،ئێمه ئاگادارین کێ ئه‌و کاره‌ی کردوه ، ئه‌و که‌سه‌ی هه‌ستاوه به‌و کاره پلانی داڕشتوه بۆ ئه‌وه‌ی که چاک ناشیرین بکات له به‌ر چاوی خه‌لکی کوردستان و که‌سوکاری سه‌ربه‌رزی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال ، بۆیه ئه‌و وێنه‌یه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک په‌یوه‌ندی به ناوه‌نده‌که‌مانه‌وه نیه
دووه‌م : ئه‌وبه‌ڕێزانه‌ی کهلهوێنهکهدا ده‌رده‌که‌ون ڕاسته هه‌ندیکیان ئه‌ندامانی چاکن به‌ڵام کۆمیته‌ی به‌ریتانیای چاک ئه‌گه‌ر هه‌ر کۆنفرانس و کۆبونه‌وه‌یه‌ک ئه‌نجام بده‌ن پێشتر بلاوی ده‌که‌نه‌وه و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه بردن ئه‌ماده ده‌بن تێیدا وه‌کو ئه‌و کۆنفرانسه‌ی که له په‌ڕله‌مانی به‌ریتانیا ئه‌نجام درا له‌یادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا ساڵی 2009 پێش ئه‌وه‌ی هه‌رکه‌سێک وینه‌کان بڵاو بکاته‌وه کۆمیته‌که‌مان بڵاوی ده‌کاته‌وه ،
سێیه‌م : ئه‌وه‌ی جێگای گومانه له‌و وینه‌یه‌دا چه‌ند ڕاستیه‌که
یه‌که‌م ڕاستی : به‌ڕیز مه‌ریوانی ووریا قانع رۆشه‌نبیرێکی ناسراوی کوردستانه‌و پێویست به‌ناساندنی ناکات و هه‌موولایه‌ک ده‌زانن که ئه‌و به‌ڕێزه ئه‌ندامی چاک نیه ئێمه خۆشحال ده‌بووین که ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردن بوایه و ئێسته‌س پێمان خۆشه ببێته ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردن ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات که ئه‌و دانیشتنه دانیشتنێکی هاوڕێیانهیهو بۆئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌مان ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی ئه‌ندامانی چاک به‌تایبه‌ت هه‌ندێک له ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردن له‌و کاته‌دا ئاماده‌نه‌بوون ، وه ئه‌و که‌سه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو کردوه‌ته‌وه نازانێت که ئه‌و کات کێ به‌رپرسی کۆمیتهکهبوه
دووه‌م ڕاستی : ئه‌وی جێگای گومانی زیاتره ئه‌وه‌یه که هه‌ندیک به‌ڕێز له‌وینه‌که‌دا ده‌رکه‌وتوون به‌ڵام ناوه‌کانیان نه‌نوسراوه پێ ده‌چێت یه‌کێک له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و وێنه‌یه‌ی بڵاو کردوه‌ته‌وه له‌ناو وێنه‌که‌دا بێت، و یه‌کێکی دیکه‌ش که‌ناوی له‌وێنه‌که‌دا نه‌هاتوه به مه‌به‌ست ناوه‌که‌ی نه‌هاتبێت ئه‌ویش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ، که‌سی یه‌که‌م که هه‌ستاوه به‌کاره‌که دونیشان بپێکێت نیشانی یه‌که‌م ئه‌ویه که که‌س نه‌زانێت کامیان وێنه‌که‌یان بلاو کردوه‌ته‌وه و نیشانی دوه‌میش بۆئه‌وه‌ی که که‌سی دوه‌م تاوانبار بکرێت ،
سێیه‌م ڕاستی : ئه‌گه‌ر ئه‌و وێنه‌یه په‌یوه‌ندی به کۆمیته‌ی چاکه‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندی به یادی هه‌ڵه‌بجه‌وه هه‌یه ، بۆچی له‌وێنه‌که‌دا چه‌ند که‌سێک وێنه‌که‌یان تێک دراوه‌و نازانرێن کێن ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی چاکن بۆئه‌وانیش ده‌رنه‌که‌ون ئه‌گه‌ر ئه‌ندامی چاکیش نین ئه‌وه به‌ڵگه به‌تاڵ ده‌بێته‌وه ، بۆیه به‌ڵگه‌و ئه‌و که‌سه‌ی که وێنه‌که‌ی بڵاو کردوه‌ته‌وه زۆر نه‌زانانه بڵاوی کردوه‌ته‌وه ، ئه‌م به‌ڵگه‌یه به‌ڵگه به‌درۆ ده‌خاته‌وه
چواره‌م : ناوه‌ندی چاک کۆمیته‌ی به‌ریتانیا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هیچ که‌سێکدا نه‌بوه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی ماددی تاوه‌کوو له‌گه‌ل خاتو چناردا هه‌یبێت و پاره‌ی له‌هیچ به‌رپرسێک وه‌رنه‌گرتوه بۆ کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه ، ئه‌ندامانمان له‌سه‌ر گیرفانی خۆیان ته‌نانه‌ت هاتوچۆشیان کردوه ، خاتو چنار به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پاره‌ی ته‌رخان نه‌کردوه بۆ کۆمیته‌که‌مان ، ئه‌گه‌ر شتێکی له‌و جۆره‌ی به‌شێوه‌ی شه‌خسی کردبێت له‌گه‌ڵ هه‌ر ئهندامێکماندا به‌ناوی چاکه‌وه ئه‌وه پاش ده‌رکه‌وتنی ڕاستی ئیمه داوای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌ندامه تۆمار ده‌که‌ین و له‌ناوه‌نده‌که‌مان ده‌ری ده‌که‌ین
پێنجه‌م : چه‌ند جارێک به‌رپرسانی گه‌وره‌ی حیزبی و حکومی له‌ئاستی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێک له‌دو حیزبی ده‌سه‌ڵات دار له‌کاتی هاتنیان بۆ به‌ریتانیا ، چه‌ند جارێک په‌یوه‌ندیان کردوه به ئه‌ندامیکی ده‌سته‌ی به‌ڕیوه‌بردن و ویستویانه له‌ڕێی پاره‌وه داگیری بکه‌ن پاش ئه‌وه‌ی که کاره‌که‌یان سه‌ری نه‌گرتوه ، که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردنی چاک چی له کوردستان و چی له ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی کۆمیهتهی به‌ریتانیا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که کۆمیته‌که‌مان بۆ یه‌که‌مجار له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا کۆنفرانسیکی بۆیادی هه‌ڵه‌بجه به‌ست وبێجگهلهوهی که زیاتر له پازده ئه‌ندام په‌ڕله‌مانی به‌ریتانی له‌ئه‌مه‌ریکاوه چه‌ندین که‌سی وه‌کوو مایکڵ کێلی نوسه‌ری ڕۆحهوون بوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه به‌شداریان تیکدا کرد و بارودۆخی خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه له‌و کۆنفرانسه‌دا باس کراو هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌ش کرا که ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان چه‌ندین تاوانباری کیمیاباران و ئه‌نفالیان دالدهداوه یان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌یان کردوون و وه‌فیق سامهڕڕایی و تاریق ره‌مه‌زان نموونه‌ی ئه‌و تاوانبارانه‌ن که که سه‌رکردایه‌تی کورد ئازادی کردوون ،
ئه‌م چالاک بوونه‌ی کۆمیته‌که‌مان و دهستهمۆنهبوونی بۆ ده‌سه‌ڵات وای له و که‌سانه کرد که هه‌وڵی ناشیرین کردنی کۆمیهتهکهمان بده‌ن
ئێمه زۆر سوپاسی هه‌رکه‌سێک ده‌که‌ین به‌خودی چنارخانیشهوه ئه‌گه‌ر هه‌ر پاره‌یه‌کی دابین کردوه بۆکۆمیتهکهمان و ئه‌گه‌ر ههرپارهیهکی داوه‌ته ههرئهندامێکمان به‌ناوی کۆمیته‌ی به‌ریتانیاوه ، به‌به‌ڵگه‌وه بۆمان بنیرێت تاوه‌کوو ئیمه له‌به‌ر چاوی هه‌موو خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال داویا یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بکه‌ین و بیده‌ینه دادگا‌و ده‌بێت ڕونیشی بکاته‌وه که ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌جیدا خه‌رج کردوه و به‌ده‌ر له‌مه ئه‌وی که‌باس ده‌کرێت وه‌کوو هه‌موو ئه‌و پیلانانه‌یه که‌ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌که‌مان دهیانگێرێت ،
ئێمه ده‌زانین که ئه‌وکه‌سه‌ی ئه‌و وێنه‌یه‌ی بلاو کردوه‌ته‌وه کێیه‌و له چی شوێنێک داده‌نیشێت ئێستاش کهکوێیه ، و کار بۆ چی ده‌زگایه‌کی موخابه‌راتی کار ده‌کات لهکووردستاندا ، به‌وکاره‌ی ئیمه‌ی زیاتر هاندا که گومانی بخهینهسهرو ،به‌ووردی چاودێری ئه‌وکه‌سه ئه‌و به‌رپرسانه بکه‌ین که دێنه به‌ریتانیا ،
له‌کۆتاییدا ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین که کۆمیته‌که‌مان به‌هه‌موشێوه‌یه‌ک ئه‌و وێنه‌یه ڕه‌ت ده‌که‌ینه‌وه که کۆمیته‌که‌مان له‌یادی هه‌ڵه‌بجه‌دا له‌ساڵی 2008 د گیرابێت و ئه‌و ڕاستیانه‌ی که‌باسمان کردن به‌سه بۆئه‌وه‌ی که بهلگهو ئه‌وانه‌ی که دژایه‌تی چاک ده‌که‌ن له‌مه‌و دوائهگهر ویستیان به‌ڵگه‌یه‌ک بڵاو بکه‌نه‌وه ده‌بێت ئاگاداری هه‌موو ڕه‌هه‌نده‌کان بن ، و بابهڵگه بڕوات ئه‌و به‌ڵگانه بڵاو بکاته‌وه که له ساڵی 2006 له‌یادی کاره‌ساتی هه‌له‌بجه‌دا له‌هه‌ڵه‌بجه ڕوویدا ، ئه‌و شووشه شکاوانه کۆبکاته‌وه پیشانی خه‌لکی بدات که له‌کاتی سوتاندنی مۆنومینتهکهدا له‌به‌رده‌م مۆنومینتهسوتاوهکهدا که‌وتبوون ، بابڕوات وێنه‌ی ئه‌و بریندارانه بڵاو بکاته‌وه که له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵات کووردیدا ساڵانه گیان له‌ده‌ست ئه‌ده‌ن ، به‌ڵگه بابڕوات ئه‌و به‌ڵگانه بلاو بکاته‌وه که له‌سه‌ر ژیان و گوزه‌رانی که‌سوکاری قوربانیانی هه‌له‌بجه ئه‌نفال هه‌یه ،باناوی ئه‌و جاش و ئه‌نفالچی و تاوانبارانه به‌بێ شێواندن بڵاو بکاته‌وه که له‌ژێر سایه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمدا سوکایه‌تی به قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال ده‌که‌ن ،
له‌کۆتاییدا به‌خه‌ڵکی کوردستان ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئێمه له‌پیناو خزمه‌ت کردنی که‌سوکاری قوربانیانی هه‌له‌بجه‌و ئه‌نفال و دادگایی کردنی تاوانباران و به‌جیهانی ناساندنی ژینۆساییدی کورد دا به‌رده‌وامین و پشتیوانی ئیوه مایه‌ی گوروتینی ئیمه‌یه و ئیمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵات نابین چاوه‌ڕێی تۆمه‌ت و گومانی له‌مه زیاتر له و دهزگاڕاگهیاندنانه ده‌که‌ین که سه‌رده‌مانێک ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیان ههڵدهگیرساندو ئێسته‌ش تۆمه‌ت بۆ ناوه‌نده‌که‌مان دروست ده‌که‌ن ، دلنیابن ئه‌گه‌ر ئێمه پاره‌مان بۆ کۆنفرانس و کۆبوونه‌وه لهدهسهڵا ت وه‌رگرتایه ئه‌وه نه فرانس ڤان ئانرات به‌سزای خۆی ده‌گه‌شت و نه نزار خه‌زره‌جیش له‌دانیمارک خۆی ده‌شارده‌وه ئه‌گه‌ر سکاڵای چاک نه‌بوایه ئه‌وه نزار خه‌زره‌جی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵات دارانی کوردستانه‌وه ده‌کرایه سه‌رۆکی ئه‌رکانی نوێی هێزی ئێراق ،ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سته‌مۆی ده‌سه‌ڵات بووینایه‌و ، ئه‌وه وه‌کوو هه‌موو ئه‌و جاش‌و تاوانبارانه خاوه‌نی هه‌موشتێک ده‌بووین له ماڵ وسامان و ده‌سه‌ڵات ، ته‌نها خاوه‌نی ئهوشانازیه نه‌ده‌بووین که ئێستهههمانه
له‌کۆتاییدا ئه‌وه به‌خه‌ڵکی کوردستان و که‌سوکاری قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ڕاده‌گه‌یه‌نین که ئه‌و ناو‌و ناتۆره‌و گومان وپیلانانه‌ی که به‌رامبه‌ر ناوه‌نده‌که‌مان به‌گشتی و کۆمیته‌ی به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی ده‌کرێت نیشنانه ی ئه‌وه‌یه که ناوه‌نده‌که‌مان فشاریکی زۆری هیناوه بۆدهسهلآت و ئه‌وانه‌ی که سوکایه‌تی وبازرگانی به قوربانیانی ههڵهبجهئ ئهنفالهوهدهکهن ،