بۆچی دیموكراسیش وه‌ك كۆمۆنیزم له رۆژهه‌ڵات شكستی هێنا؟
كۆمۆنیزم چ وه‌ك فه‌لسه‌فه چ وه‌ك مه‌زهه‌بێكی سیاسیی موڵكی هزری ئه‌وروپایه و هیچ مافێكی رۆژهه‌ڵات و باكور و باشووری پێوه نییه. ئه‌وان به پێی په‌ره‌سه‌ندنێكی سرووشتیی هزری خۆیان پاڕادایم له دوا پارادایم چوارچێوه هزرییه جیاجیاكانیان ئه‌زموون كردووه، په‌روه‌رده‌ی سیاسیی خۆرئاواییه‌كان هاوڕێك و ته‌ریب بووه له‌گه‌ڵ په‌روه‌رده‌ی فه‌لسه‌فی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی و فه‌رهه‌نگیی.
دوو تا سێ سه‌ده به‌ر له پیاده‌كردنی یاساییانه‌ی دیموكراسی ئه‌وان قسه و باسیان هه‌ر له‌سه‌ر ئازادی و خود و مرۆڤ و بوون و یه‌كسانی و چه‌مكی له‌م شێوه‌یه بووه. یه‌كه‌م ئومێدی چاكسازی له هزری ئه‌ورووپیه‌كان له‌گه‌ڵ ریفۆرمی ئاینییه‌وه ده‌ركه‌وت چون ئه‌وان پێیان وابوو چیدی ژیان به مانا فراوانه‌كه‌ی و به ئاسۆ ئایندهییهكهی له‌گه‌ڵ دۆگماتییهتی كاسۆلیكی ئه‌و سه‌رده‌م ناچێته رێوه.كالڤینی و لۆتهرییهكان به‌سته‌ڵه‌كه هزرییه‌كانیان شكاند و له دوای ئه‌م تاوانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه ئیدی هێواش هێواش به‌سته‌ڵه‌كی فیكری و فه‌لسه‌فی و سیاسیش ده‌توانه‌وه.
ئه‌ورووپیه خۆرئاواییه‌كان نه‌سه‌قی سیستماتیكیان هه‌بوو له فورموله كردنی ئه‌وه‌ی له سیاسه‌ت و فیكر و فه‌لسه‌فه ده‌یانویست، نه‌سه‌ق به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و زانستی‌بوون و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئیعتیبار بۆ عه‌قڵی بردن ، ئه‌و عه‌قڵه‌ی كه له‌وه‌ته‌ی هه‌بووه له خۆی نامۆ بووه و له‌گه‌ڵ ریفۆرمی ئاینی پرۆتستانته‌كان تروسكایی ده‌ركه‌وت و تا ده‌هات ده‌ركه‌وت و دیارده‌ی هزری نوێتر سه‌ریانهه‌ڵده‌دا و تا وای لێهات ئه‌ورووپا بوو به‌و ماشێنه‌ی ئێستا ئێمه له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی گه‌شه‌ی مرۆڤایه‌تیدا وه‌ك یه‌ك جه‌سته ده‌یبینین.
• له‌وێ ماركسیزم ده‌ركه‌وت و له خۆرهه‌ڵات وه‌ك مه‌زهه‌بێكی سیاسیی شكستی هێنا، ئه‌وانه‌ی ماركسیزمیان كرد به به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كاری سیاسیی چ له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و چ له پرۆژه‌ی رزگاری چینایه‌تی و نه‌ته‌وه‌ییدا له وانه سه‌ره‌تاییه‌كانی ئه‌و فیكره تێنه‌گه‌یشتبوون و له هه‌ندێ شوێن به زه‌بری شه‌ق و گورز و ئاسن په‌یڕه‌ویان ده‌كرد و له هه‌ندێ شوێنی تر سازشیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی دیكه ده‌كرد له سه‌ر بنه‌ماكانی ماركسیزم ، ئه‌مه له كاتێكدا خودی ماركس هه‌میشه له پێناوی وه‌دیهاتنی ئه‌و جیهانه‌ی ده‌یویست قسه‌ی له‌سه‌ر ژێرخان و سه‌رخان و هه‌ل و مه‌رج و پۆڵێنی مێژوویی چینه‌كان و به دوایه‌كدا هاتنی حه‌تمی و مێژوویی زه‌مه‌نه‌كان و یاسا بنچینه‌ییه‌كانی ماركسیزم وه‌ك زانست ده‌كرد.
سه‌رنجی یه‌كه‌می ماركس له‌سه‌ر ئابووری بوو وه‌ك ره‌هه‌ندی ژماره (1) له ده‌ركه‌وتنی په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ئه‌گه‌رچی دواتر ئه‌م بینینهشی بووه مایه‌ی ره‌خنه‌ی كۆمه‌ڵێك بیریاری مه‌زن هه‌م له قوتابخانه‌ی ریفۆرمخوازی فرانكفۆرت هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م قوتابخانه‌یه، سه‌رنجی دووه‌می له‌سه‌ر فیزیكییهتی كۆمه‌ڵگه بوو نه‌ك به تێگه‌یشتنه كۆنتییهكهی به‌ڵكو به ده‌ركه‌وته دیالێكتیكییه بزۆزیهكهی و سه‌رنجی سێیه‌میشی له‌سه‌ر فه‌لسه‌فه بوو به مانا و میتۆده بونیادگهرییهكهی له رووی پێكهاتنی گه‌ردوون و بوون و جووڵه و كات و شوێن و…تاد.
• دیموكراسیش هه‌ر له ئه‌وروپا چه‌كه‌ره‌ی كرد و تا ئه‌و سنوورانه رۆیشت كه هه‌ندێ له بیریارانیان پێیانوایه ئه‌م فۆڕمه دوا فۆڕمی گه‌شه‌ی هونه‌ره‌كانی به‌یه‌كه‌وه ژیان و به‌ڕێوه‌بردنه، كه‌چی له خۆرهه‌ڵات و وڵاتانی كه‌نار ئابڕووی چووه و به هه‌موو شتێك ده‌ڵێن دیموكراسی { سه‌دام خۆی به دیموكرات ده‌زانی و ئه‌سه‌د و به‌شار و موباره‌ك و ویلایه‌تی فه‌قیه و مالیكی و جه‌عفه‌ری و كورده حه‌یاته‌كه‌ی خۆشمان}.
دیموكراسی له ناساندنه خۆرهه‌ڵاتی و به تایبه‌ت كوردییه‌كه‌ی ته‌نها له سندووق و وه‌ستان له سه‌ره‌ی ده‌نگدان و لیست لیستانێ و ساخته‌كاری و ….كۆمه‌ڵێ شتی تر كورتكراوه‌ته‌وه، ئه‌وه نازانن كه دیموكراسی سیستمێكی به‌هایی و ره‌فتاریی و مۆڕاڵیه نه‌ك ئێمه تا ئێستا فێری پیاده‌كردنی نه‌بووین به‌ڵكو لێشی تێنه‌گه‌یشتووین. یا ئه‌گه‌ر كهمێكیشی لێ حاڵی بوبین ئه‌وا رێكخراو و پارته سیاسیه‌كان نا‌وێرن ئه‌م یارییه بكه‌ن چون باش ده‌زانن زۆر له‌و شتانه‌یان لێ وه‌رده‌گرێته‌وه كه پێشتر ده‌ستیان كه‌وتووه و زیاتر ده‌دات به خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه سه‌ر پشك بێ له دیاریكردنی پاڵه‌وانه‌كانیدا.
ئه‌م چه‌مكه نامۆیه له ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی و نوسراوی لای خۆمان ئاسان ده‌چێته هه‌موو رسته‌یه‌كه‌وه و هه‌ر لایه‌نه‌ش به ئاره‌زووی خۆی ئیعرابی ده‌كات.
دێوی ده‌ڵێ: دیموكراسی رێكخراوێكی تۆكمه‌ی ره‌فتاری و مۆراڵیه ، هه‌ر بۆیه شتێك ببێ به چوارچێوه‌یه‌كی به‌هایی ده‌بێ له بهرڕهوی په‌روه‌رده‌ییدا په‌ره به خۆی بدات. هیچ شتێك ئه‌وه‌نده‌ی دیموكراسی په‌یوه‌ست نییه به واقیعه‌وه، دیموكراسی واقیعیترین چه‌مكه كه ناكرێ له سرووتی سۆفیانه و میتۆلۆژیانهدا ئاره‌زووی بۆ بخوازین. هه‌ر بۆیه دیموكراسی ره‌فتاره و ره‌فتاریش فێری ده‌بین و ئه‌وه‌ش ئه‌م به‌رپرسێتییه ده‌گرێته ئه‌ستۆ سیستمه سیاسییه‌كانن كه ده‌بێ له چوارچێوه‌ی پرۆژه په‌روه‌رده‌ییه‌كاندا بیچه‌سپێنن تاوه‌كو كه‌سه‌كان به بوونی ئه‌م ره‌فتاره له یه‌كتر جیابكه‌ینه‌وه، چون به قسه بێ هه‌موومان دیموكراتین به‌ڵام كه دیموكراسی بوو به ره‌فتار ئه‌وا ئه‌گه‌ر یه‌كتریشمان لێ دیار نه‌بوو به سێبه‌ره‌كانمان یه‌كتر ده‌ناسینه‌وه.
په‌روه‌رده لای ئێمه ته‌نهاو ته‌نها تهلقینیه و تهلقینیش ته‌نها بۆ مردووه‌كانه، له په‌روه‌رده‌ی تهلقینیدا ته‌نها قسه‌كه‌ر و نێره‌ر گرنگن، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ی وه‌رگر و (متلقی) بوونه‌وه‌ری زۆر پاسیڤ و سلبین ته‌نها ده‌بێ سه‌ریان بله‌قێنن و له‌و حاڵه‌ته‌شدا مرۆڤه‌كان هیچ وجودێكی ئه‌كتیڤیان نابێ و هه‌ر بۆیه‌ش له هه‌ر گۆڕانێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و …..تاد دا زه‌ره‌یه‌ك حیساب بۆ مرۆڤه‌كان وه‌ك فاكته‌ری مرۆیی ناكرێ .
شكستی دیموكراسی له خۆرهه‌ڵات به گشتی و لای خۆمان به تایبه‌تی ئه‌و شعوورهمان لا درووست ده‌كا كه سایكۆلۆژییه‌تی تاكه‌كانمان تا ئێستا ئه‌وه‌نده‌ی له‌گه‌ڵ ئۆتۆكرات و تاكڕه‌وه‌كان دێته‌وه ئه‌وه‌نده خۆشی له دیموكراسی نایه‌ت له‌وانه‌شه به‌شێك له‌وانه‌ی له‌رووی هزرییه‌وه له دیموكراسی گه‌یشتبن دووچاری فۆبیای دیموكراسی بووبن چون ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه جلی دیموكراسی به به‌ریانه‌وه نه‌چێ و نه‌زانن له‌گه‌ڵ ئاستی گه‌شه‌ی عه‌قڵی و هزریی خه‌ڵكدا بیگونجێنن و سه‌ره‌نجام ئه‌وه‌ی هه‌شمانه له ده‌ست ده‌رچێ.
با هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه دوعا بۆ دیموكراسی بكه‌ین!! تاوه‌كو بهیگجاری وه‌ك كۆمۆنیزمی لێ به‌سه‌ر نه‌یه‌ت، ئه‌مجاره‌یان گه‌ر بێته‌وه با باش به خێوی بكه‌ین تاوه‌كو چیتر له ماڵی خۆی ون نه‌بێت و هه‌میشه له‌كوێ پێویستمان بوو ئاماده‌بێت.
محه‌مه‌د ته‌ها حوسێن