كێسووكایهتی بهقورئانه وه ده‌كات؟!
هه‌ر كاتێك هه‌واڵێك له ڕۆژنامه جیهانی و ناوخۆییه‌كان سه‌باره‌ت به سوكایه‌تیكردن به”قۆرئان”ه‌وه بڵاو ده‌كریته‌وه به ببێئهوهی به‌دوای سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی هه‌واڵه‌كه‌دا بچن هه‌زاران كه‌س له موسڵمانی جیهان ده‌رژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌هوتاف و هه‌ڕه‌شه كردن داوای تۆڵه سه‌ندنه‌وه له بكه‌رانی ده‌كه‌ن، كه هه‌ندێ جار ئه‌م ڕوداوانه‌ش قو ربانی و كاره‌ساتی گه‌وره‌ی به‌دوا دا دێت،به‌ڵام به درێژایی مێژووی ئیسلام،موسڵمانان به به‌رده‌وامی سوكایه‌تی به ئاینه ئاسمانی و ئهرزییهكانی میلله‌تانی تر ده‌كه‌ن،وه‌ك چۆن ده‌سه‌ڵاته سه‌له‌فییه‌كه‌ی سعودیه چه‌ندین جار ئه‌م كاره ناشایسته‌یه‌ی دووباره كردوتهوه،كه‌چی نه مهسیحییهكمان بینی بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و نه جولهكهیهكیشمان بینی مزگه‌وتێك بته‌قێننه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕین له موسڵمانان بكات.سه‌یره! بزوتنه‌وه‌ی تاڵیبان له ئه‌فغانستان،په‌یكه‌رێكی مه‌زن و مێژوویی وه‌ك “بوزا”ی ته‌قانده‌وه كه مێژووه‌كه‌ی بۆ 1400 ساڵ به‌ر له ئێستا دهگهراِیهوه كه‌چی هیندییه ك و چینییه‌ك و بۆرماییهكمان نه‌بینی بێنه سه‌رشه‌قامه‌كان و نه‌فره‌ت له ئیسلام و موسڵمانان بكه‌ن، كه‌چی موسوڵمانان رۆژانه به‌هه‌زاران جار سوكایه‌تی به مه‌سیحییه‌ت و جووله‌كه ده‌كه‌ن و به‌نه‌وه‌ی به‌راز و مه‌یمون “ابناء القرده و الخنازیر”ناوزه‌دیان ده‌كه‌ن، هه‌موو رۆژێكیش به ملیۆنه‌ها جار له نوێژه‌كانیاندا ده‌ڵێن: ” غَیْڕ الْمَغْضوبِ عَڵیْهِمْ ۆلا الظالِّینَ “،كه‌چی ناڕه‌زایی مه‌سیحی و جوله‌كه‌یه‌ك نابینی دژ به ئیسلام و ئه‌و تانه و ته‌شه‌ره ناشرینانه‌ی كه موسڵمانان دژ به ئاینه‌كانی تر پیاده‌ی ده‌كه‌ن.ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ئه‌وه‌مان بۆ شكرا ده‌كات كه موسڵمانان تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك له‌بیركردنه‌وه‌و تێفكرینیاندا خاوه‌ن ره‌هه‌ندێكی ناعه‌قڵانی و سایكۆلوژیهتێكی شێواو‌و توندرهوین،كه له به‌رامبه‌ر ئه‌ویدی پیاده‌ی ده‌كات. هه‌ر بۆیه موسڵمانان به ته‌نها سوكایه‌تی به ئاینی میلله‌تانی تر ناكه‌ن ، به‌ڵكو زۆرجاریش سوكایه‌تییان به قورئانه‌كه‌ی خۆشیانه‌وه كردووه،به تایبه‌تی له‌دوای مردنی پێغه‌مبه‌ره‌كه‌یان ، كه ململانێیه‌كی سه‌خت له نێوان موسڵماناندا هه‌ڵگیرسا ئه‌ویش به هۆی فره خوێندنه‌وه‌ی قۆرئان،كه له نێوان خه‌ڵكی حومس،كوفه و دیمه‌شقدا روویاندا و هه‌ر یه‌كه‌یان خوێندنه‌وه‌كه‌ی خۆی به راست ده‌زانی تا سه‌ره‌ئه‌نجام له سه‌رده‌می عوسمانی كوڕی عه‌فان قورئان كۆ كرایه‌وه و باقی نوسخه‌كانی تری قۆرئانیان سوتان، ئێستاش ته‌نها ده‌قی عوسمان له‌به‌رده‌ستی موسڵماناندایه! لێره‌دا بواری ئه‌وه‌مان نییه باس له مێژووی قۆرئان و كۆكردنهوهیی و مه‌سحه‌فه جیاوازه‌كانی تری بكه‌ین ، كه زه‌ید كۆیكرده‌وه و سه‌ره‌ئه‌نجام زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌یان به قۆرئان گه‌یاند و به‌شێك له ئایه‌ته‌كانی له ناوچوون ، وه‌ك سوره‌تی ئه‌لئه‌حزاب كه‌كاتی خۆی به ئه‌ندازه‌ی سوره‌تی ئهلبهقهڕه دریژ بوو، كه له سه‌رده‌می ئه‌بوبه‌كردا پارێزراو بوو،هه‌ر بۆیه خه‌لیفه عوسمان به زمانی قوڕه‌یش نوسیه‌وه و باقی نوسخه جیاوازه‌كانی تری قۆرئانی سوتاند.ئه‌مه یه‌كه‌م سوكایه‌تیكردن بوو به قورئان وپیرۆزییه‌كانی موسولمانان، پاش كوژرانی خهلِیفه عوسمانیش “مه‌روان بن الحكم”نوسخه قورئانیه‌كه‌ی “حه‌فصه”شی سوتاند كه ده‌قیكی مه‌وسووق ودهستكارینهكراوبوو. پاشان حه‌جاجی كوڕی یوسفی سه‌قه‌فی كه زور دڵسۆزانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ده‌وڵه‌تی ئه‌مه‌وییدا كاری ده‌كرد ,كه‌وته تهعدیلكردنی ده‌قه‌كانی قورئان كه سه‌جستانی له كتێبی “المصاحف”دا باسی ده‌كات.
سه‌باری ئه‌مانه‌ش ململانێی سه‌خت و خوێناوی نێوان عه‌لی و معاویه‌ش له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و خه‌لافه‌ت،سه‌ربازه‌كانی مه‌عاویه چه‌ندین جار سوكایه‌تییان به‌قورئانه‌وه كردووه كه چۆن لاپه‌ڕه‌كانی قۆرئانیان ده‌كرد به نووكی شمشێرو ڕمهكانیان بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان له‌هێرشی عه‌لی بپارێزن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌می وه‌لیدی كوڕی یه‌زیدی عهبدولمهلیكیش سوكایه‌تی به قورئانه‌وه كراوه.
ته‌فسیری قورتبی، ته‌به‌ری ، ئهلبوغهوی، ئیبن قوته‌یبه و مهساحیفی سه‌جستانی باسی تهحریفكردنوو ده‌ستكاریكردنی مه‌سحه‌فی عوسمانی كردووه كه له‌سه‌ر ده‌ستی حه‌جاجدا روویانداوه. ئایا موسڵمانان ئاگایان له‌و هه‌موو سوكایهتیكردنهیه كه خودی خۆیان به‌رامبه‌ر به قورئان كردوویانه كه له‌سه‌ر ده‌ستی خه‌لیفه‌كانی ئه‌مه‌ویدا روویانداوه؟
نابێت ئه‌وه‌شمان له یاد بچێت كه تاكه شتێكیش ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مه‌ویه‌كان بۆیان به جێ هێشتین مزگه‌وتی ئه‌مه‌ویه بوو كه ئه‌وه‌ش خۆیان درووستیان نه‌كردبوو، به‌ڵكو پێشتر كه‌نیسه بووه و پێش ئه‌وه‌ش په‌رستگایه‌كی بتپه‌رستی بووه. كاتێكیش عه‌باسییه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئهمهوییهكانیان رووخاند و په‌لاماری ده‌وڵه‌تی سووریایاندا ئه‌و مزگه‌وته‌یان كرده ته‌ویله‌ی ئاژه‌ڵه‌كانیان.
له‌دوای رووخانی رژێمی به‌عسیشه‌وه چه‌ندین جار له لایه‌ن خودی موسڵمانانه‌وه سوكایه‌تی به قۆرئان كراوه و كاتێكیش كه شیزۆفرینیای جیهاد و هه‌وڵدان بۆ گه‌یشتن به حۆر یه‌كانی به‌هه‌شت له‌لایه‌ن میلیشیا تیروریسته ئیسلامییه‌كانه‌وه چه‌ندین مزگه‌وت وپه‌رستگای پیرۆزیان ته‌قانده‌وه و به ده‌یان كتێبی قورئانیشی تێدا سووتا.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو سوكایه‌تیه‌ی به قورئان و مزگه‌وت كراوه، كه چی موسڵمانان چاویان له‌ئاست ئه‌م راستییه مێژووییه‌دا كوێربووه!!.
پێوویسته موسڵمانان واز له‌و نیفاقه بهێنن كه ده‌ڵێن مه‌سیحی و جوله‌كه وعیلمانییهكان وغه‌یره موسوڵمان سوكایه‌تی به قورئانه‌وه ده‌كه‌ن!!.
شازین هێرش