خه‌ونێك له هه‌ور دارێكی رووت داده‌پۆشێت
ستار ئه‌حمه‌د یه‌كێكه له شاعیره هه‌ست ناسكه‌كانی شاری كه‌ركوك، كه له ساڵی 1987ه‌وه به‌رده‌وام شیعره‌كانی له رۆژنامه‌و گۆڤاره‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه، هاوبار له‌دوای پڕۆسه‌ی ئازادی و كرانه‌وه‌ی جیهانی ناوازه‌ی ئه‌ده‌ب بهسهردونیای به‌ربڵاوی خوێندنه‌وه ئه‌لیكترۆنیه‌كان، ستار ئه‌حمه‌دی شاعیریش له رێگه‌ی زۆربه‌ی ماڵپه‌ڕه ئیلیكترۆنیهكانهوه به تایبه‌ت (فه‌یس بووك) ئاماده‌گی خۆی هه‌بووه و چه‌ندین شیعری جوانیشی له‌و كه‌ناڵه‌دا بینراوه، جگه له‌وه‌ش له چه‌ندین بۆنه‌و مه‌راسیم و میهره‌جانی ئه‌ده‌بی چ به‌شداری كردووه یان وه‌ك میوانێك حوزووری خۆی هه‌بوه‌و به‌شداری و موداخه‌له‌ی له زۆر لایه‌ندا كردوه.
ئه‌مساڵ به‌ده‌ر له ساڵانی تر ستار ئه‌حمه‌د چه‌ندین به‌رهه‌می له خه‌رمانی كتێبه‌كان و هه‌ندێ شیعری جوانی له به‌رگێكدا كۆكردۆته‌وه‌و به ناوی دیوانی ستار ئه‌حمه‌د بڵاوی كردۆته‌وه هه‌ر وه‌ك پێشترچهندین كتێبی شیعری به ناوه‌كانی ( ئاسۆ برینی هه‌تاوه، كۆچباری گزنگ، ئاوابوونی جه‌سته له‌سه‌فه‌ری دڵدا، سۆزی شاعیر، نیشتمانێك له هاژه‌ی ئاو، جریوه‌ی ئه‌ستێره ده‌سترازه‌ی زامه) كه زۆربه‌ی ئه‌و شیعرانه له‌و دیوانه‌دا كۆكراونه‌ته‌وه‌و له كتێبێكی قه‌باره نۆرماڵی (560) لاپه‌ره‌ییدا زۆربه‌ی ئه‌زموونه‌كانی شاعیری له‌خۆ گرتووه.
ئه‌م شاعیره هه‌ر له‌سه‌ره‌تای نووسینیه‌وه كه ماوه‌ی چاره‌كه سه‌ده‌یه‌كی به‌سه‌رداچووه، خولیای پێكه‌وه گرێدانی وێناكان و وشه‌كان بوه بۆ ئه‌وه‌ی گوزارشت له‌و باره ده‌روونیه بكات كه چ وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی خودی یان مه‌سه‌له‌یه‌كی بابه‌تی له دوور‌و نزیكه‌وه كاریگه‌ری به‌سه‌ر ههستهوهریهكانهوه هه‌بوه‌و له قاڵبی جوان و پاراوی زمانه‌وانی له شیعره‌كانیدا به‌رجه‌سته‌ی كردوون.
له رێگه‌ی پێداچوونه‌وه‌یه‌كی خێرام بۆ شیعره‌كانی له لایه‌ك و ناسراوی خودی شاعیر كه بیست ساڵه زیاتر من و ئه‌و یه‌كتری ده‌ناسین، بۆم ده‌ركه‌وتوه كه ستار ئه‌حمه‌د له وێنا كردنی شیعره‌كانیا زۆر به هه‌ستیاری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌به‌سته‌كاندا ده‌كات، زۆربه‌ی وشه جوانه‌كانی وێنه‌ی شیعری ناسكی له زاكیره‌دا ههڵكۆلیوه و چه‌ندین بابه‌تی سه‌رنجراكێشی له شیعره‌كانیا به‌رجه‌سته كردووه، وه‌ك ده‌ڵێت:
“ده‌زانی تیشكی خۆر نیگاتی دزیوه
چه‌شنی من سهركزهو به چپه ده‌سووتێ
ئه‌م خاكه‌ش هه‌نسكی ئاسمانی زۆر دیوه
ره‌نگ و بۆی له گوڵ و باران و تۆ ده‌چێ”
ئه‌م جۆره خوازه‌یه زۆر جوانه به‌وه‌ی كه مرۆڤ ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سروشت و ئۆخژنێك ده‌كات و سه‌ر له‌نوێوه ئارامی دێته‌وه كه هێشتا كه‌سانێك كه‌م تا زۆر ماون به هه‌مان رۆحی رۆمانسیزمهوه په‌یوه‌ندیان به سروشته‌وه ماوه‌و وێرای ئه‌وه‌ی سروشت به‌رانبه‌ر به مرۆڤه‌كان هه‌میشه دڵره‌ق بوه، ئه‌وان داوای ئاشتبوونه‌ی هه‌ستی خوێنه‌ر له‌گه‌ڵ خودی سروشتدا ده‌كه‌ن.
ستار ئه‌حمه‌د جگه له‌وه‌ی كه مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له‌گه‌ڵ سروشتدا هه‌یه، هاوكات دژه‌كان و لێك دووره‌كان به جوانی وێنا ده‌كات و هه‌ر به فیتڕهش جۆرێك له گۆشه‌گیری و سۆفیزم و خهڵوهتگهری له‌خۆ گرتوه، كه به ته‌واوه‌تی له هۆنراوه‌كانیدا ره‌نگیان داوه‌ته‌وه، له‌زۆربه‌ی شیعره‌كانیدا جۆرێك له نزای رۆحی و پاڕانه‌وه دێته به‌رچاو كه تا راده‌یه‌ك هه‌ست به‌وه بكرێت كه نزاكه زیاتر ئه‌فسونی شیعریه‌تی پێوه دیاره وه‌ك له‌هه‌ر ته‌وه‌رێكی تر، غهمگینیهكان كه سه‌راپا دیوانه‌كه‌ی گرتۆته‌وه له به‌رانبه‌ردا هه‌ستكردن به به‌رده‌وامی ژیان و مانه‌وه‌ی ئومێدیشی تێدا به‌دی ده‌كرێت.. له دابڕانه‌وه به‌ره‌و پێ شادبوون، له تارماییهوه به‌ره‌و سپێده، له فه‌نابوونه‌وه بۆ ژیانه‌وه، له مه‌رگه‌وه بۆ له‌دایك بوون، له ته‌نهایی و بێكهسیهوه بۆ یاوه‌رێك كه بیدوێنێت كه ره‌نگه ئه‌و یاوه‌ره گڵۆڵه هه‌ورێك بێت، په‌لكه گیایه‌ك، خه‌مێكی خۆی یان ئه‌و و ئه‌وی تر بێت .. خۆ هه‌ر ده‌بێت له دواندنا به‌رامبه‌رێك هه‌بێت.
“ كۆڵانێك هه‌ر ده‌بێ
ئه‌م نازه‌ت هه‌ڵگرێ
ئای.. كه‌ژانی دووریت سه‌خته
نابینی له ناخما بۆته گرێ؟!”
هه‌ر له‌م دیوانه‌دا ستار ئه‌حمه‌د به سێ قۆناغی ژیانی جیاجیادا تێپه‌ڕبووه، یه‌كه‌میان یاخیبوونێكی بێده‌نگی له متمانه بوردوو، دووه‌میان توڕه‌بوون له ماناكانی ژیان و سێیه‌م توڕه‌بوون له خودی ژیان. هه‌ر چه‌نده شاعیر مێژووی نووسیهوهی شیعره‌كانی نهسیوهتهوه، كه مێژووی نووسین كۆڵه‌كه‌ی سه‌ره‌كی پێكه‌وه‌گرێدانی حاڵه‌تی ده‌روونی شاعیره به زهمهنهكهوهو هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌وه خولیا‌و كاریگه‌ریه‌كانی شاعیر بۆ جیهانی ده‌ره‌وه‌و ناواخنی شاعیر ده‌ناسرێته‌وه به تایبه‌ت كاردانه‌وه‌ی ده‌روونی نووسه‌ره‌كه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و خودگهریهوه هه‌موو به‌ندن به شوێن و كاته‌وه، ئه‌مرۆ زانست شوێنه‌كانی چڕ كردۆته‌وه به‌ڵام زه‌مه‌ن به تایبه‌ت بۆ كورد كه به چه‌ندین قۆناغی زه‌مه‌نی جیاجیا‌و به هه‌ڵبه‌زو دابه‌زێكی زۆردا تێپه‌ڕیوه جێی بایه‌خ و گرنگی توێژینه‌وه‌و ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بییه. ده‌بوو ستار ئه‌حمه‌د زۆر به‌جوانی دیقه‌ته‌وه زه‌مه‌نی نووسینی شیعره‌كانی وه‌ك به‌شێك له شیعره‌كه بنوسیایه، خاڵێكی تری ئه‌م دیوانه شیعره ئه‌وه‌یه كه بێ پێشه‌كی له‌دایك بووه، خۆ ئه‌گه‌ر شاعیر خۆیشی نه‌یتوانیبا پێشه‌كی بۆ بنووسێت. خۆ ده‌یتوانی به هاورێیه‌كی خۆی پسپێرێ ئه‌و كاره‌ی بۆ راپه‌ڕێنێت، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و زۆر ئاسان ده‌بوو به‌وه‌ی ئه‌ندامی ستافی یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردی كه‌ركوكه‌و رۆژانه سه‌ردانی ده‌كرێن و چاوی به چه‌ندین شاعیر‌و نووسه‌ر ده‌كه‌وێت كه‌لێیان راده‌بینێت ئه‌و كاره جوانه‌یان پێ راسپێرێت.. من وه‌ڵامی ئه‌وه بۆ خودی شاعیر جێ ده‌هێڵم و ره‌نگه كاك ستار خۆی پاساو و حه‌قی خۆی هه‌بێت.
دوا وته‌م پیرۆزبایی له ستار ئه‌حمه‌د ده‌كه‌م و هیوادارم جگه له خه‌رمانی خودی شیعر ئاورێكیش له بابه‌ته‌كانی شیعر بداته‌وه وه‌ك .. لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌روونی بۆ شیعر، مێژووی ئه‌ده‌بی جیهانی و میلله‌تان، كاریگه‌ری بابه‌ته میللی و فۆڵكلۆریهكان به‌سه‌ر تاكی كورده‌وه.. هتد..
ئه‌م كتێبه له كۆكردنه‌وه‌و نووسینی خۆیه‌تی و له‌سه‌ر ئه‌ركی مه‌ڵبه‌ندی گشتی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد چاپكراوه‌و ژماره‌ی (67)ی پرۆژه‌ی چاپكردنی كتێبه‌كانی هه‌مان مه‌ڵبه‌ندی پێ دراوه‌و به‌هیوای جوانتر و به‌پێزتر