خه‌یاڵی مردن…محه‌مه‌د ئه‌سعه‌د
Closed
باران هه‌ڵئه‌وه‌رێته سه‌رجه‌سته‌ی شار
من له ناو پاسه‌كه‌دا
هه‌سته‌كانم ته‌ڕ ئه‌چنه‌وه
ئه‌كه‌ومه‌وه بیری
ئه‌و ئێوارانه‌ی له نێو هه‌وره‌كاندا
چرۆی فڕینم ئه‌گرت
وه‌ك گریانێك تینووی
دابارین ئه‌بووم…ئه‌باریم
وه‌ك چۆن ئێستا باران
به‌سه‌ر جه‌سته‌ی شاردا
دائه‌كا
میهره‌بانه…سپێده‌یه‌كه
ئه‌ڵێی له ڕوحی ئه‌و ژوانانه
ڕژاوه‌ته نێو دڵی شاره‌وه
كه هه‌میشه دره‌خته‌كان
گه‌ڵا له ماچه‌كانیان و
من وشه له ده‌ست گوشینه‌كانیان ئه‌گرم
هه‌وره‌كان لێم ئه‌ڕوانن
منیش خه‌می چۆله‌كه‌یه‌كم
تیا ڕواوه
كه ڕه‌نگبێ ئێستا
له ته‌ڕبووندا كه‌وتبێته
خه‌یاڵی مردنه‌وه
یان وابیركاته‌وه
ئیتر ئه‌و له‌م شاره‌دا
له‌بیرچۆته‌وه