ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵت بخه‌وم ….جویس مانسور
ده‌مه‌وێت
نه‌رم نه‌رم
له‌گه‌ڵت بخه‌وم
پرچه‌كانم بئاڵێن له هه‌موو روخسارت و
ببنه بالیفت.
ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆ بخه‌وم
پشت بكه‌ینه پشتی یه‌ك
به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ناسه‌یك بده‌ین بۆنی جیایی لێبێت.
به‌بێ ئه‌وه‌ی قسه‌یه‌ك بكه‌ین په‌رێشانمان بكات
به‌بێ ئه‌وه‌ی چاوه‌كانمان درۆ بكه‌ن..
گیانه‌كه‌م
ده‌مه‌وێت له‌گه‌ڵ تۆ بخه‌وم
روبكه‌ینه یه‌كتر و غه‌رقی عاره‌ق بین
ده‌مه‌وێت به‌نه‌رمونیانی جه‌سته‌مه‌وه
قاچه‌كان توشی له‌رزین بكه‌م
به نه‌شئه‌یه‌كی شێتانه‌وه
بتخه‌مه ژێر سێبه‌ره‌كه‌ی خۆم
به ماچه‌كانت، جه‌سته‌م چه‌كوش باران كه‌یت
منیش
له‌خۆشیا بمرم….
” جویس مانسور”
” وه‌رگێرانی : نه‌به‌ز گۆران ”
– جویس مانسور. به ئه‌سڵ جوله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی میسره و له ساڵی ( 1928) له‌دایك بوه‌و. پاشان ده‌چێته به‌ریتانیا و پاریس. یه‌كێكه له شاعیره سوریالیهكانی ساڵانی رابردوو.و خۆشی زۆر له ژێر سوریالهكانی پاریس‌دا بوه. له‌ته‌مه‌نیدا (16) كتێبی شیعری و شانۆنامه‌ی نوسیوه. له ساڵی (1986) به‌نه‌خۆشی سه‌ره‌تان كۆچی دوایی كرد…