دیدار له‌گه‌ڵ به‌یان سه‌لمان
نووسه‌ری كورد و ترس له ڕه‌خنه
– به‌گشتی بیركردنه‌وه‌ی كورد سه‌باره‌ت به ڕه‌خنه چۆنه، واته ڕه‌خنه لای كورد چییه؟ گه‌ر سه‌رنجی بیری كورد بده‌ین، تا چه‌ند هه‌ست به دید و ڕوانین و هاندان ده‌كرێت بۆ ڕه‌خنه‌گرتن و پرسیار كردن؟
– سه‌ره‌تا با بزانین ره‌خنه خۆی چیه تاكو باسی ره‌خنه له‌لای كورد بكه‌ین. ره‌خنه،له‌پێشاندا خویندنه‌وه‌یه‌كی زانستیه بۆ ده‌قێكی دیاریكراو. ئه‌وجا لێكۆڵینه‌وه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندنه و دۆزینه‌وه‌ی واتایه له‌و ده‌قه‌دا كه‌پێویسته فۆرمێكی تیوری له‌خۆی بگرێ و پشت به‌تیوری ئه‌ده‌بیه‌وه ببه‌ستێ. دووربێ لهحوكمو بڕیاری شه‌خسی ره‌خنه‌گره‌كه. به‌و واتایه كه‌سی ره‌خنه‌گر بچێته ژوورێكه‌وه‌و ته‌نها ده‌قێك له‌به‌ر دهستیدابێ و كار له‌سه‌ر خودی ئه‌و دهقهبكات. ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی فاكته‌ری دی لێك نه‌داته‌وه، به‌ڵكوو خودی ده‌قه‌كه‌ی مه‌به‌ستبێ. له‌به‌رئه‌وه كه باس لهرهخنهی كوردی ده‌كرێ ناچارین ده‌ست نیشانی ئه‌وه‌بكه‌ین كه‌ره‌خنه‌ی راسته‌قینه نیه. جۆرێك له‌هێنان و بردنی دهقهكهههیه كهرهخنهگر پشتی به‌هیچ تیوریهك نه‌به‌ستوه. ده‌كرێ ئه‌وه ته‌نها دیدی خۆی بێ و هیچی تر نا. ره‌خنه چه‌مكێكی زانستیه، كه‌سی تایبه‌تی ئاكادیمی ده‌وێ تا خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌سه‌ن بۆ ده‌قه‌كه بكات. ئه‌مه ناكاته ئه‌وه‌ی ده‌بێ كه‌سه‌كه ته‌نها لهدهرچووی بوارێكی ئاكادیمی بێ، به‌ڵكوو گرنگه میتودی ئاكادیمی پێبێ، دید و روانگه‌ی زۆر به‌رفراوان بێ و خوێندنه‌وه‌ی ده‌قی زۆری كردبێ تاكو بتوانێ ئه‌و ده‌قه له‌نێو چه‌ند ده‌قێكدا بدۆزێته‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌وه‌وه هاتبێ كه‌بۆ ئه‌و ده‌قه به‌تایبه‌تی له‌نێو ده‌قی دیكه‌دا سه‌رنجی راكێشاوه‌و بایخه‌ی پێداوه.
– كه‌لتووری كورد تا چه‌ند كه‌لتوورێكی ڕه‌خنه بهرهههمهێنهره؟ واته ئایا له‌ناو فه‌رهه‌نگ و كه‌لتووری كورددا ڕه‌خنه و ڕه‌خنه‌گر چۆن لێیده‌ڕوانرێت؟ پێتوایه ئێمه‌ی كورد ترس له ڕه‌خنه به‌شێكبێت له فه‌رهه‌نگ و ژیانمان؟
– كورد ره‌خنه‌گره، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم به‌لایه‌نه نیگهتیڤهكهیدا ئه‌وه به‌لایه‌نه ساده‌كه‌یدا ره‌خنه‌گره. هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قێك له‌دیدگایه‌كی شه‌خسی كه‌سه‌كه‌وه هاتوه. تا راده‌یه‌ك به‌سۆز و پێوانه‌ی دڵی ته‌ماشای ده‌قه‌كه ده‌كات. ئه‌گه‌ر دڵی به‌لای كه‌سه‌كه‌دا بچێ ئهوهدهقهكهشانسی هه‌یه‌و ”حوكمی” به‌باشیی به‌سه‌ردا ده‌بڕێ، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه‌ی به‌دڵ نه‌بێ له‌به‌ر هه‌رچ هۆیه‌ك بێ ئهوهدهقهكه راسته‌وخۆ ده‌كه‌وێته‌به‌ر چه‌قۆی قه‌سابخانه‌كه‌ی. ترسی كورد و ئه‌و فه‌رهه‌نگه له‌وه‌وه هاتووه كه‌ئه‌و بۆچوونه لهرهخنهدا هه‌یه نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نووسه‌ران له‌ره‌خنه ده‌ترسن. له‌كاتێكدا ره‌خنه‌گر ده‌بێ مه‌وزوعیانه(بابه‌تیانه) لهدهقهكه بڕوانێ و دووربێ له‌حوكمدان. به‌كورتی مهودایهكیش له‌گه‌ڵ نووسه‌ری ده‌قه‌كه وه‌رگرێ، جگه‌له‌وه‌ی ده‌كرێ خوێندنه‌وه‌ی ره‌خنه‌یی ته‌نها بۆ شتێكی تایبه‌تی دهقهكهبێ نه‌ك هه‌موو ده‌قه‌كه. كاتێ رۆمانووسی فه‌ره‌نسیی”مارسێل پروست” له‌سه‌ره‌تای شاكاره‌كه‌ی ”له‌گه‌ڕاندا به‌دوی كاتیونبوو”، ”À la recherche du temps perdu” ده‌ڵێ: ‘Longtemps, je me suis couché de bonheur… ده‌یان كتێبی ره‌خنه‌یی ته‌نها له‌سه‌ر ئه‌و رسته‌یه نووسراوه نه‌ك هه‌موو به‌رهه‌مه‌كه‌ی پروست. لێره‌دا ته‌نانه‌ت جیاوازیی جۆری بۆچوونیشمان سه‌باره‌ت به‌ره‌خنه له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا جیاوازه. ره‌خنه‌گر ته‌نها پشت به‌زانستی خۆشی نابه‌ستێ به‌ڵكوو كه‌خاڵێكی ئاڵۆز دێته‌رێی و واتاكه‌ی لێ گیر ده‌بێ په‌نا بۆ ره‌خنه‌گران و پسپۆرانی دی ده‌بات یان هه‌ر هیچ نه‌بێ ئه‌گه‌ر نووسه‌ره‌كه‌ی ده‌ستكه‌وت له‌نووسه‌ری ده‌قه‌كه خۆی ده‌پرسێ تا ته‌واو ئه‌و لایه‌نه‌ی مه‌به‌ستێتی چاكتر لێی تێبگات. ئایا ره‌خنه‌گری كورد ئه‌و توانایه‌یی هه‌یه له‌كه‌سی دی بپرسێ بێ ئه‌وه‌ی وابزانێ ئهمهلهلهلایهنی زانستی ئه‌و كه‌م ده‌كاته‌وه؟
– ئێستای ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنیت؟ پێتوایه ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان له چ ئاستێكدا بێت؟
– خه‌ریكه جۆره هۆشیاریهك سه‌باره‌ت به‌ره‌خنه خۆی ده‌سه‌پێنێ. به‌تایبه‌تی له‌نێو نه‌وه‌ی لاوان‌دا، خۆشبه‌ختانه لاوانی ئه‌مڕۆ دیدگایان به‌رفراوانه، خه‌ریكه بینین و روانگه‌یان بۆ ده‌ق و نووسه‌ر پێوانه‌یه‌كی جیهانی له‌خۆی ده‌گرێ. دیاره كردنه‌وه‌ی كوردستان به‌سه‌ر جیهاندا سه‌ره‌ڕای كێشه‌ی سیاسی و سنووردانی دیموكراسیه‌ت كردنه‌وه‌یه‌كی تێدا به‌دی ده‌كرێ، ده‌كرێ گه‌شه‌شی پێبدرێ تا پاشه‌كشێ نه‌كات. بێ گومان ئه‌و زمانانه‌ی كه‌كورده په‌ناهه‌نده‌كان له‌جیهاندا له‌ماوه‌ی ئه‌م دوا سی ساڵه‌دا به‌كاریان هێناوه رۆڵێكی تێبینیكراوی له‌و كردنه‌وه‌یه‌دا هه‌یه. زمانی دیكه بۆ كورد زۆر گرنگه چوونكه ئێمه ته‌نها دهقهكانمان به‌عه‌ره‌بی و فارسی و توركی خوێندۆته‌وه، گرنگه ده‌قه‌كان به‌زمانی دیكه‌ش بخوێندرێنه‌وه تا لهرهسهنی ده‌ق تێبگه‌ین. سه‌رهه‌ڵدانی تیوری ئه‌ده‌بی له‌رۆژئاواوه سه‌ریهه‌ڵداوه، زمانیش ئامرازێكهكه له‌رێگای وهرگێڕانهوهشهپۆلی كتێب و رۆژنامه‌و به‌رهه‌می دیكه ده‌هێنێته‌ناو كوردستان و ئاسۆی ئه‌ده‌بی به‌رفراوان ده‌كات. له‌وه‌گرنگتر نیه كه ده‌قێك به‌زمانی ئه‌سڵی خۆی بخوێندرێته‌وه تا به‌ته‌واویی هه‌موو ره‌هه‌نده‌كانی ببیندرێ و ته‌نها لهرهههندێكهوه ته‌ماشای نه‌كرێ. چوونكه ئه‌مه‌ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵه‌ی بۆ ده‌قه‌كه ده‌بێ ئه‌وه‌بێ گومان كه‌م و كوڕی زۆری تێدا به‌دی ده‌كرێ و خوێندنه‌وه‌یه‌كی ساوێلكانهشی بۆ ده‌قه‌كه ده‌بێ . بێجگه له‌وه‌ی كهفهرههنگی كتێبه تیوریهكان زۆر تایبه‌ته، ئه‌و وشه ته‌كنیكیانه‌ی بۆ نموونه لهسهرچاویهكی فه‌ره‌نسیه‌وه داهێندراون ته‌نانه‌ت بهرامبهرهكی لهئینگلیزی و ئه‌ڵمانیشدا هه‌مان مه‌به‌ست ناپێكێ.
– ئه‌و هۆكارانه چین واده‌كه‌ن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیمان پێشنه‌كه‌وێت؟ چیبكرێت بۆ پێشخستنی؟
– دێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌له پێشاندا نه‌بوونی خوێندنه‌وه‌ی زۆره، ئه‌وه‌ی ده‌چێته بواری رهخنهگرتنهوهو یاخود كاتی بۆ ئه‌و دهقانهتهرخان ده‌كات كهبیانخاته به‌ر رۆشنایی شیكردنه‌وه‌و لێكۆڵێنه‌وه‌ی تیوری ده‌بێ بایی ئه‌وه‌نده ده‌قی جیهانیی خویندبێته‌وه تا بتوانێ شوێن ئه‌و ده‌قه‌ی مه‌به‌ستێتی بیخاتهژێر وردبینیی ره‌خنه‌ییه‌وه به‌چاكیی هه‌ڵیسه‌نگێنێ. هه‌روه‌ها دووربێ له‌بۆچوونی شه‌خسی و ره‌گه‌زپه‌رستی و سێكسیزم (به‌واتای مێ ونێر). خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌قه‌كه له‌چه‌ند جارێك كه‌متر نه‌بێ تا به‌ته‌واویی له ده‌قه‌كه تێده‌گات و هه‌ندێ لایه‌نی نهێنی و شاراوه‌ی له‌لا ره‌وان ده‌بێ. خۆی لهمهرایی به‌دوور راگرتبێ. ده‌كرێ ده‌قه‌كه‌ی زۆر به‌دڵ بێ بۆ خودی ده‌قه‌كه‌و نووسه‌ره‌كه‌شی خۆش نه‌وێ، ئا لێره‌دا به‌هره‌ی خۆی وه‌ك ره‌خنه‌گر ده‌سه‌لمێنێ. گرنگ ئه‌وه‌یه به‌سه‌دان كتێبی تیوریشی خوێندبێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگاته ئه‌و ئاسته‌ی دهقهكهلهههموو روویه‌كه‌وه شی بكاته‌وه. لایه‌نی ده‌روونی، كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابووری چركه‌ی داهێنان، شیعریه‌ت، زمان، فۆرم و ناوهڕۆك، ئه‌و كۆنتێكسته‌ی ده‌قه‌كه‌ی تێدا نووسراوه‌ته‌وه، ئه‌و زه‌مه‌نه‌ی ده‌قه‌كه‌ی تێدا له‌دایكبووه، ژیان نامه‌ی نووسه‌ر زۆر گرنگه بزاندرێ، ئه‌مه به‌شێكه لهتێوریه جیاوازه‌كانی ره‌خنه‌گرتن كه‌ده‌بێ لێكۆڵێنه‌وه هه‌بێ بزاندرێ ژیانی ئه‌و نووسه‌ره له‌و كاته له‌و شوێنه، له‌مێژووی ئه‌و كاته‌شدا چی روویداوه‌و له‌ده‌ور و به‌ری نووسه‌ردا چی روویداوه، هه‌موو ئه‌وانه به‌شێكن له ده‌قه‌كه. ئه‌مه ناكاته ئه‌و لایه‌نه‌ی ئاماژه‌م پێكرد سه‌باره‌ت به‌لایه‌نی شه‌خسی، ئه‌مه‌یان پێكهاته‌ی نووسه‌ره‌كه ده‌گه‌ینێ نه‌ك بۆچوونی شه‌خسی له‌نێوان ره‌خنه‌گر و نووسه‌ر. لێكدانه‌وه‌ی ئه‌زموونی نووسه‌ریش زۆر گرنگه بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ده‌قێك. دیاره تیوری ناسانی جیهانی بیر و بۆچوونی جیاوازیان له‌و بارانه‌وه هه‌یه، هه‌ر كه‌سه‌و هه‌ر قووتابخانهیهكی ره‌خنه‌یی به‌شێوه‌یه‌ك له‌و مه‌سه‌لانه ده‌روانن، ئه‌وه‌ی گرنگه ره‌خنه‌گر چه‌كی زانستی پێبێ و بتوانێ به‌نێوه‌ندی چه‌ند تیوریهكی جیاواز ده‌قه‌كه بخوێنێته‌وه.
– ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه له‌نێوان ئه‌دیبان و ڕه‌خنه‌گرانماندایه نه‌بووه‌ته هۆكاریی نازانستی كاركردنی ڕه‌خنه‌گر، یان ڕاستگۆیی ڕه‌خنه‌گرو زوویربوونی ئه‌دیبان؟(به‌گشتی مجامه‌له و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی گرفتێك نیه له‌به‌رده‌م پێشخستنی ڕه‌خنه، گه‌ر نمونه‌ت لایه ته‌نیا ئاماژه‌ی پێبكه بێ ناوهێنان؟
– به‌ڵی زۆریش. چوونكه له‌په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تیدا رووداوی خۆش و ناخۆش دێته ئاراوه. كه‌سه‌كان به‌هه‌موو پاشكه‌وتی رۆشنبیریانهوه هه‌ڵوێست دژی یه‌كتر وه‌رده‌گرن. له‌بیریان ده‌چێ كه‌هه‌ر یه‌ك له‌وان مرۆڤه‌و روو ده‌دا به‌هه‌ڵه له‌یه‌ك تێبگه‌ن، به‌هه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌ك هه‌ڵسه‌نگێندرابێ. ئه‌وه باسی لێبوردن و به‌خشین هه‌ر مه‌كه، پێویسته رۆشنبیر به‌گشتیی فیكری له‌و جۆره بۆچوونانه‌وه دووربێ و بتوانێ ببه‌خشێ، كه‌چی له‌پێش هه‌موو كه‌سێكه‌وه دهكهوێتهخانهی خۆ پیرۆزكردن، به‌و واتایه‌ش ئه‌و خۆی ده‌كاته‌وه”ده‌قێكی پیرۆز” و نابێ ناوی ببردرێ. له‌راستیدا ئه‌وانه له‌هه‌موو كه‌سێكی ”ئاسایی” سامانكترن، چوونكێ ئامرازی داپلۆسینی یه‌كتریان پێیه، هه‌ندێ جار به‌نه‌رێنی كار له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌كه‌ن كه‌ئه‌وانی دی”هاودژهكانیان” بشكێننه‌وه، ره‌نگه هه‌ر له‌ده‌مه‌وه بۆ ده‌م پڕوپاگه‌نده دژی یه‌ك بكه‌ن و كه‌سایه‌تی و ده‌قی یه‌كی دی بشكێننهوهو له‌به‌های كه‌م بكه‌نه‌و هتا جێی خۆی نه‌كاته‌وه. كێشه‌ی گه‌وره له‌وه‌شدایه خاڵێكی وه‌ستانیان نیه لێیه‌وه به‌ژیانیان و رووداوه‌كاندا بچنه‌وه. گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵات ئهوهیهكاتێ نووسه‌ر توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێ له‌ئاستی ئه‌و باره ساده‌و ئاسایانه به‌رزبێته‌وه، ته‌نها به‌و هه‌ڵوێسته خۆی به‌رزكاته‌وه نه‌ك بهپهراوێزكردنی نووسه‌ری دی. دواجار مرۆڤی ئێمه به‌رهه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه، خێڵ، تایفه‌گه‌رایی، شارگه‌رایی، ناوی بنه‌ماڵه، سه‌ر به‌حیزب و لایه‌نێك، هه‌موو ئه‌مانه بێ نه‌ست و هۆشی خۆی كاری تێده‌كات و ناتوانێ ببێته‌وه به‌ته‌نها نووسه‌ر و ره‌خنه‌گرێك له‌ئاستی ئه‌و فاكته‌رانه به‌رزبێته‌وه. كه‌ی ”رۆشنبیر” به‌گشتی توانی له‌و قاڵبه ئاماده‌كراوانه‌ی كۆمه‌ڵگا خۆی ده‌رباز بكات، ده‌توانێ ببێته نووسه‌رێك و ره‌خنه‌گرێكی پایه‌به‌رز. دیاره ئه‌مه كاری زۆری له‌هه‌موو كه‌سێك ده‌وێ تا ئه‌و لایه‌نانه له‌خۆی بتهكێنێتهوهو نه‌بێته ئامرازێكی ساده. چوونكێ ئه‌گه‌ر نووسه‌رێك بیه‌وێ له‌كه‌سی دی جیابكرێته‌وه ده‌بێ به‌وه جیابكرێته‌وه كه‌له‌و نه‌خۆشیه‌وه دووره‌و مێشكی بایی ئه‌وه‌نده به‌رگریی له‌و په‌تایه‌ی كردوه. ده‌بێ به‌رده‌وام نووسه‌ر ”لێرهمهبهستم هه‌موو رۆشنبیرێكه” كار له‌سه‌ر خۆی بكات، به‌راستی كار له‌سه‌ر خۆی بكات، به‌ئاشكرا و نه‌رێنی كار له‌سه‌ر گه‌شه‌ی فیكریی بكات تاكو خۆی له‌و نه‌خۆشیه ده‌رباز بكات ده‌نا جیاوازیی ئه‌و و كه‌سێكی دی چیه؟
– پێتوایه ڕه‌خنه‌گرانی كورد له‌ناو زانكۆكاندان یان له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ؟ به‌واتایه‌كی تر ئایا زانكۆ ڕه‌خنه‌گری به‌رهه‌مهێناوه؟ پێتوایه زانكۆ نه‌یتوانیوه ڕه‌خنه به‌مانا زانستیه‌كه‌ی دروستبكات؟
– چه‌مكی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی به‌واتا زانستیه‌كه‌ی زۆر خۆی نه‌سه‌پاندوه. جارێ بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌ی زانستی هه‌بێ خۆ ده‌بێ هه‌زار كتێبێك له‌باره‌ی تیوری ئه‌ده‌بیه‌وه به‌زمانی كوردی هه‌بێ! به‌ڵام ئێمه نیمانه‌و وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد، ده‌كرێ ره‌خنه‌گر له‌ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ ببێ، وه‌لێ خوێنه‌رێكی باش بێ، زمانی دیكهبزانێ، به‌رده‌وام ئاگاداریی به‌رهه‌می نوێ ببێ، زۆر وریابێ نه‌كه‌وێته باری روكه‌شی ره‌خنه‌گرتن، چه‌كی ده‌یان تیوری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی پێ ببێ و زانستیانه به‌كاری بهێنێ، خوێندنه‌وه‌ی هونه‌ریی و سینه‌مایی و بواری دیكه‌ی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ له‌نێوان ده‌قی جیاوازدا به‌راورد بكات و بابه‌ته‌كه له‌هه‌موو روویه‌كه‌وه هه‌ڵسه‌نگێنێ. ناكرێ كه‌سه‌كه ره‌خنه‌گر بێ و هیچ كتێبێكیی تیوری ناسه‌كانی نهبینینێبێ، یاخود نه‌زانێ ریتوریك و جه‌نده‌ر و ستیلچیه، یان بۆ ئه‌و دهقهبهو شێوه‌یه نووسراوه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و زمانهبهكار ده‌هێنێ، ده‌یان پرسیاری دی له‌سه‌ر ئیستاتیك، كه‌سایه‌تی، گێڕانه‌وه، رێزمان و فه‌رهه‌نگی وشه‌ی به‌كارهاتوو نه‌بینێ، ره‌خنه‌گر ده‌بێ شاره‌زایی باشی هه‌بێ تاكو بتوانێ خوێندنه‌وه‌ی بۆ ریتمی دهقێكش هه‌بێ، بۆ ده‌قێك به‌و ریتمه نووسراوه. بۆ نموونه رۆمانی كلاسیك به‌هه‌مان ریتمی رۆمانی هاوچه‌رخ نه‌نوسراونه‌ته‌وه، هه‌ڵبه‌ستی پۆست مودێرن له‌رۆژئاوا به‌هه‌مان ریتمی كوردی و عه‌ره‌بی دانهرێژراون. دیارهكۆمهڵێ فاكته‌ر هه‌ن كه‌رۆڵی خۆیان له‌هه‌موو نووسینێكی ئه‌ده‌بیدا ده‌بیننه‌وه، به‌ڵام دواجار به‌حوكمی پێشكه‌وتنی ئه‌و وڵاتانه‌و دیرینیان له‌بواری ئه‌ده‌بی ههمهرهنگدا، به‌تایبه‌تی رۆمان، جیاوازیی زۆریشی درووستكردوه. ئه‌ده‌ب به‌گشتیی پێویسته وه‌ها ته‌ماشا بكرێ كهئامرازێكی لێكۆڵێنهوهیهو كورد له‌هه‌موو بوارێكدا له‌هه‌موو میلله‌تێك زیاتر پێویستی به‌نووسه‌ر هه‌یه.
– بوونی چه‌ندین تیۆری نوێی ره‌خنه‌یی تا چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌كردنی ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی هه‌بووه؟
– كاریگه‌ری زۆری هه‌یه. خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وام و پشت به‌ستن به‌و تیوریانه بوار خۆش ده‌كه‌ن تا له خودی ده‌قێكدا به‌راورد بكرێ و هه‌ڵیسه‌نگێنی وئه‌مه‌ش له تاكه روانگه‌یه‌ك و ره‌هه‌ندێكه‌وه نابێ. تیوری ئه‌ده‌بی خوێندنه‌وه‌یه‌كی زانستیه بۆ ده‌قێك و دیسپلینێكه له یه‌ك كاتدا زمانه‌وانی و ئیستاتیك له خۆیدا هه‌ڵده‌گرێ. ره‌خنه‌گر به نێوه‌ندی ئه‌و تیوریانهوه جگه له لایه‌نی فۆرم، ناوهڕۆك، فه‌رهه‌نگی وشه، سیمبوله‌كانی نێو ده‌قه‌كه، ده‌توانێ ئه‌و دیوی زمانی به‌كارهاتوو بخوێنێته‌وه. ئه‌مه له فه‌ره‌نسیدا پێی ده‌ڵێن ”Figure de style” هه‌ندێ جار به ”Figure de rétorique” ناو ده‌برێ و جاری وه‌هاشه پێی ده‌ڵێن ”Trope”. له هه‌موو بارێكدا، مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه ئه‌ودیوی واتای ئاسایی وشه و رسته‌ی به‌كارهاتوو ببیندرێ. له واتا ساده و ئاسایی و رووكهشیهكهی تێپه‌ڕێ. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌خنه‌گر بگاته ئه‌و جۆره خوێندنه‌وه‌یه ده‌بێ پشت به تیوری جیاواز ببه‌ستێ و به پێێ ئه‌وانه ده‌قه‌كه شی بكاته‌وه و تا راده‌یه‌ك هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له پێكهاته‌كانی تێبگات. زۆریش گرنگه كه ره‌خنه‌گر له هه‌مان كاتیش‌دا ئه‌وه‌ی له‌بیر نه‌چێ كه پێش ئه‌وه‌ی رهخنهگربێ خوێنه‌ره، به‌م واتایه‌ش ده‌بێ بۆچوونی خۆشی وه‌ك خوێنه‌ر له پاڵ فێرگه تیوریهكانهوه له‌بیر نه‌چێ بێ ئه‌وه‌ی حوكم به سه‌ر به‌های ده‌قه‌كه‌دا بدات، چوونكه لێره‌دا ده‌بێته‌وه به ره‌خنه‌گرێكی كۆمانتار نه‌ك زانستی. بۆیه ره‌خنه‌گری زانست ده‌بێ زۆر وریابێ.
– ئایا به‌و تیۆره نوێیانه ده‌توانین هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی راڤه بكه‌ین(ته‌نانه‌ت ده‌قه كلاسیكیه‌كانیش)؟
– به لایه‌نی كه‌مه‌وه پانزه تیوری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی جیهانی هه‌یه. له بیرشمان نه‌چێ سه‌ره‌تایی ئه‌و تیورییانه له ئه‌فلاتوونه‌وه بووه و به شێوه هه‌ر زانستیه‌كه‌شی له ”ئه‌رستۆ” وه ده‌ستی پێكرد كه گه‌شه‌ی به هه‌ردوو كۆنسێپتی ”Mimesis, Catharsis” دا و تاكو ئێستا كاری هه‌ر پێده‌كرێ. به‌و واتایه هه‌موو ده‌قێكی ئه‌ده‌بی ده‌كرێ له چركه ساتێكی دواتردا به ده‌قێكی كلاسیك ناوزه‌ند بكرێ. چوونكه به پێی كۆی رای تیوریناسهكان ”هه‌موو ده‌قێك پێش ئه‌وه‌ی بخوێندرێته‌وه نووسراوه” ئه‌مه‌ش له رووی زه‌مه‌نه‌وه پێش و پاش درووست ده‌كات، به‌و واتایه هه‌میشه جیاوازیه‌كی كات هه‌یه له نێوان نووسین و وه‌رگرتنی ده‌قه‌كه. ره‌خنه‌گری زانستی ئامرازی تیوریی له به‌رده‌ستدایه و ئه‌وه‌ی ئه‌م له ره‌خنه‌گرێكی دی جیاده‌كاته‌وه كه ره‌نگه (ته‌نها بۆچوونی له شرۆڤه‌یه‌ك تێنه‌په‌ڕێ)، ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ره‌خنه‌گره‌ی پشت به تیوری زانستی ده‌به‌ستێ له بۆچوونێكی ئیدیۆلۆژی یان ئیتیكی و ئاینیه‌وه ده‌قه‌كه هه‌ڵناسه‌نگێنێ. به هه‌موو ئه‌و واتایانه تیوری ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وامه و له خاڵێكدا ناوه‌ستێ تاكو ده‌قێك به یه‌ك شێوه و له یه‌ك بۆچوونه بخوێندرێته‌وه، به‌ڵكوو هه‌میشه تیوری نوێی دیكه دێنه ئاراوه، چوونكه ده‌قی نوێ گۆڕان و گه‌شه‌ی زۆری به خۆوه بینیوه و هه‌ر ئێستاش له رۆژئاوا بۆچوونێك هه‌یه سه‌باره‌ت پێداچوونه‌وه به ئینجیل‌دا و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كرێ كه ته‌نها وه‌ك ده‌قێكی كلاسیكیی ته‌ماشای بكرێ و بخرێته به‌ر تیشكی خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه.
– ده‌توانین بڵێن ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی گرفتی میتۆدی هه‌یه؟
– به‌ڵێ یه‌كێكه له گرفته‌كان. چوونكه ده‌بێ به‌رده‌وام ئاگاداربین چی نوێیه له دونیای ئه‌ده‌ب و تیوری و ره‌خنه و چ جۆره هه‌ڵسه‌نگاندنێكی نوێ له ئارادایه. جگه له‌وه‌ی قورسیی تێگه‌یشتن له هه‌ندێ قووتابخانه رهخنهیهكان و به تایبه‌تی تێگه‌شتن له وشه ته‌كنیكیه‌كان به‌هۆی خویندنه‌وه‌یان به زمانی فارسی و عه‌ره‌بی ناحاڵیبوون درووست ده‌كات. له چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌یی كوردی وعهرهبیشدا تێبینی ئه‌وه‌م كردوه كه ئه‌و وشه ته‌كنیكیانه‌ی بۆ شیكردنه‌وه‌ی ده‌قه‌كه به‌كار هاتوون ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم واتایه‌كی تێكهڵو پێكه‌ڵ له خۆی هه‌ڵگرتبوو، ئه‌وه ده‌ڵێم به ته‌واویی هه‌ڵه‌یه‌و ئه‌و مه‌به‌سته ناپێكێ. نموونه‌یه‌كی هه‌ره ساده ئه‌وه‌یه ده‌بێ ره‌خنه‌گر بزانێ ئه‌و وشه‌یه مه‌به‌ستێكی ”كۆمێدی” یان ”ئیرۆنی” له پشته‌وه‌یه، چوونكه یه‌ك واتایان نیه. دیاره خوێندن و تێگه‌یشتن له‌و فه‌رهه‌نگانه به زمانی ئه‌سڵی یارمه‌تی ده‌دات كه به باشیی له‌و وشه‌یه تێبگه‌ین و له كوێدا به‌كاری بهێنین. پێشتریش ئاماژه‌م به‌وه كرد كه ره‌خنه‌گر نابێ له ترسی ئه‌وه‌ی به كه‌م ته‌ماشای به‌كرێ، شه‌رم یان سڵ له پرسیاركردن له‌و كه‌سانه بكات كه شارازترن، كه‌س نیه زانستیی ته‌واوی له‌لا هه‌بێ. هه‌میشه كه‌لێنێك هه‌یه ده‌بێ پڕ بكرێته‌وه.
به‌یان سه‌لمان
– ساڵی 1961 له شاری كه‌ركووك له دایكبووه. هه‌ر له‌وێ خویندنگه‌ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و ئاماده‌ییی به زمانی عه‌ره‌بی ته‌واوكردوه.
– له ساڵی 1981 بۆ 1986 له زانستگای به‌غدا، كۆلێژی ئابوری و بازرگانی ته‌واوكردوه.
له ساڵی 1988 بۆ 1991 له ئاماده‌یی بازرگانی رانیه مامۆستا بووه.
– له ساڵی 1992 بۆ 1998 له رێكخراوه مرۆڤایه‌تیه‌كاندا كاری كردووه.
– 1998 هه‌ر له هه‌مان ئه‌و ساڵه له مانگی ئاڤریلدا به‌هاوشانی هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌رچوو بۆ هه‌نده‌ران و ئێستا له پاریس، پایته‌ختی فه‌رانسه‌دا ده‌ژی.
– له ساڵ 2000 بۆ ساڵی 2001 دیپلۆمی ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخی له دانیشگای پاریسی هه‌شت وه‌ده‌ست هێنا.
– له ساڵی 2001 بۆ 2002 دیپلۆمی لیسانسی وه‌ده‌ست هێنا.
– له 2002 بۆ 2004 دیپلۆمی به‌كالۆریۆسی له‌ئه‌ده‌بی هاوچه‌رخ وه‌ده‌ست هێنا، تایبه‌تمه‌ندێتی له ئه‌ده‌بی ژیاننامه و ئۆتۆفیكشن وه‌ده‌ست هێنا.
– له ساڵی 2004 بۆ 2005 دیپلۆمی ماجستیری له ئه‌ده‌بی ئه‌ده‌بی فه‌ره‌نسی هاوچه‌رخ، تایبه‌تمه‌ندێتی له ئه‌ده‌بی خه‌یاڵی وه‌ده‌ست هێنا.
– له ساڵی 2006 وه له كه‌ناڵی ته‌له‌ڤیزیۆنی تیشك له پاریس رۆژنامه‌وانه و به‌رنامه‌یه‌ك به ناونیشانی ‘چركه’ ئاماده ده‌كات و پێشكه‌شی ده‌كات.
ئا.هه‌رێم عوسمان
——————-
به‌رهه‌می نووسراوه‌ی:
– له ساڵی 1996 نامیلكه شیعرێكی كوردی به‌ناوی ”نامۆیی سه‌ر وهه‌ره‌سی دیمه‌نه‌كان”
– له 2002 بۆ 2004 چه‌ند خوێندنه‌وه‌یه‌كی ره‌خه‌نی ئه‌ده‌بی بۆ رۆمانه‌كانی سه‌لیم به‌ره‌كات به‌زمانی عه‌ره‌بی له گۆڤاری ‘الكرمل” و له ساڵی 2007 بۆ 2008 له ”رۆژنامه‌ی السفیر والنهار”
2006- دیوانێكی شیعر به‌زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی ” انا كما فی حكایات الجنیه” له چاپخانه‌ی ره‌نج له كوردستان چاپكراوه.
-له 2008 ژیاننامه‌ی كۆچبه‌ری به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی ” تلك الغیمه الساكنه” له خانه‌ی چاپه‌مه‌نی الزمان له سوریا چاپكراوه.
-2008 وه‌رگێڕانی رۆمانێكی سه‌لیم به‌ره‌كات له زمانی عه‌ره‌بیه‌وه بۆ زمانی فه‌ره‌نسی به ناونیشانی ” كهوف هایدراهوداهوس” له‌خانه‌ی چاپه‌مه‌نی Actes Sud له فه‌ره‌نسا چاپكراوه.
-2008 رۆمانێك به زمانی عه‌ره‌بی به ناونیشانی ”بوراق” له‌خانه‌ی چاپه‌مه‌نی الزمان، له سوریا چاپكراوه.
-2009 لێكۆڵینه‌وه‌یه‌ك به زمانی فه‌ره‌نسی و عه‌ره‌بی و كوردی له ژێر ناونیشانی”ده‌نگی شاراوه‌ی ژنان” ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه له دانیشگای ئۆسلۆ له نه‌رویژ و له ئه‌منیستی ئینته‌رناشنال و شاری بیرگن له ئۆسڵۆ پێشكه‌شكرا.
– -2012 رۆمانی نه‌وه‌کانی مادیی، به زمانی کوردی
_ له داهاتوودا دیونێکی هه‌ڵبه‌ست و 2 رۆمانی دیکه و چه‌ند كتێبێكی بۆ چاپكردن ئاماده كراوه.