دیمانە لەگەڵ نووسه‌ر موحسین جوامێر
موحسین جوامێر:
ڕێنووسی كوردی وه‌ك په‌نجه مۆری لێ هاتووه، هی كه‌س له‌كه‌س ناچێت!
موحسین جوامێر وه‌ك قه‌ڵه‌مێكی دره‌وشاوه له‌رێگای نووسین و وه‌رگێران و بابه‌ته‌كانی له‌مه‌ڕ زمان و رێنووسی یه‌كگرتووی كوردی، ڕاژه‌یه‌كی زۆری به‌زمانی كوردی كردووه. ئه‌و پێی وایه له‌كوردستان ئێستا زمان و رێنووسی كوردی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌دان، هه‌ركه‌سه و به‌كه‌یفی خۆی رێنووسێكی داناوه، ئه‌مه‌ش وای كردووه زمانی كوردی له‌ت و په‌ت بێت و نه‌وه‌ی نوێ سڵی لێ بكاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه به بۆچوونه‌كانی موحسین جوامێر ئاشنابین ئه‌م دیمانه‌یه‌مان له‌گه‌ڵ دا سازكرد.
دیمانه: حه‌یده‌ر عه‌بدوڵڵا
پ: پڕۆفیسۆر حه‌سه‌نپوور پێی وایه زمانی كوردی به‌رانبه‌ر مۆدێرنه كڵۆڵه، ئه‌مه هه‌قیقه‌ته، یان سته‌م؟
و: خۆزگه ئه‌م پرسیاره‌ت لێم نه‌كردایه، ئاخر ئه‌و بابایه‌ی ناوت بردووه، چما ئیمانی به كورد( وه‌ك گه‌ل ) هه‌یه، هه‌تا ئیمانی به زمانی كوردی هه‌بێ و هه‌ڵیبسه‌نگێنێ ؟!.. ئه‌و به‌ڕێزه هه‌ر له‌و ساته‌وه ( حه‌فتاكان )، كاتێ مه‌سعوود محه‌مه‌د به‌رپه‌رچی ده‌دایه‌وه، فرچكی به دژایه‌تیی كورد گرتووه، ئه‌مڕۆژ ده‌یه‌وێ ئه‌وه‌ی له دنیای هزر دۆڕاندوویه‌تی له كایه‌ی وێرانكردنی زمان تێی هه‌ڵبهێنێته‌وه، كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كا كه نابێ له سێره‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی خاوه‌ن یه‌ك زمانه‌وه، سه‌یری كورد بكرێ. ئه‌وجا كاتێ پێت ده‌ڵێ كوردی به‌رانبه‌ر مۆدێرنه كڵۆڵه، ئه‌وا مه‌كران ده‌كا و باسی شتێكی خه‌یاڵاویت بۆ ده‌كا و پێت ڕاده‌بوێرێ، چونكه لای ئه‌و زمانێك نییه ناوی كوردی بێت. كه ئیمانت به زمانێكی یه‌كگرتووی كوردی نه‌بێ، یان دژی بانگه‌واز بۆ یه‌ك زمانی یه‌كگرتووی كوردی خه‌بات بكه‌ی ، چ حه‌وجه‌یه له‌گه‌ڵ زمانێكی دیكه‌دا به‌راوردی بكه‌ی یان قوڕی بۆ بپێویت. خۆ ئه‌گه‌ر سه‌یری ئه‌و موحازه‌ره‌یه بكه‌ی كه له ستۆكهۆڵم پێشكه‌شی كرد و به داخه‌وه چه‌ند جارێك له ( كوردستان تیڤییه‌وه ) لێ درایه‌وه، ده‌بینییت به ئاشكرا بانگه‌واز بۆ له‌هجان ده‌كا و داوا ده‌كا هه‌ر له‌هجه‌یه‌ك بكرێ به زمانێكی سه‌ربه‌خۆ.
پێم وایه دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه درایه پاڵ مه‌لای خه‌تێ، پووچه‌ڵ كرایه‌وه، چونكه ـ به قه‌ولی براوه‌ی خه‌ڵاتی مه‌لای خه‌تێ میژوونووس د. كه‌مال مه‌زهه‌رـ هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ئارادا نییه كه ئه‌و زانا به‌رزه‌ی پێ تۆمه‌تبار بكرێ، ئه‌وا تۆمه‌تی ( خه‌تای مه‌زن ) بدرێته پاڵ ئه‌میری حه‌سه‌نپوور كه له حاڵی ژیاندایه و بێ‌وچان كوردت بۆ ده‌كاته په‌ڕۆی بێنوێژێ، چ به شه‌وێ یان به ڕۆژێ.
پ: له كوردستان هه‌میشه زمانی سیاسی زاڵه به‌سه‌ر زمانی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگیدا، قسه‌ی سیاسییه‌كان زووتر ده‌كه‌وێته ده‌می ڕۆژنامه‌نووس و ڕاگه‌یانكاران، واته زووتر وشه‌كان له ده‌می ئه‌وانه‌وه ده‌رده‌چن، ئه‌م حاڵه‌ته چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟
و: زاته‌ن له ڕووی زمانه‌وانییه‌وه، به تایبه‌تی، هیچ لایه‌نێكی زمانكار كه‌سایه‌تییه‌كی ئه‌وتۆی مه‌عنه‌ویی پێ نه‌دراوه هه‌تا وشه و ده‌سته‌واژه‌ی لێ وه‌ربگیرێ، ئه‌وسا هه‌ر ده‌زگه و دایه‌ره و ته‌له‌فزیۆن و ڕادیۆیێك، یان هه‌ر فه‌ریكه‌نووسه‌ر و سیاسه‌تكارێك، ده‌بێته ماممۆتك و سه‌رچاوه بۆ داڕشتن و بڵاوكردنه‌وه‌ی وشه و ده‌سته‌واژان. ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وشی زمانه‌وانیی وڵاته پێشكه‌وتووه‌كانه، بگره هه‌تا دوواكه‌وتووه‌كانیش، له وڵاتێكی وه‌ك سوێد، خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی به‌رزی زمانه‌وانی ئه‌كادیمیای زمانی سوێدییه، هه‌ر بۆیه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی خوێندندا ـ بۆ نموونه ـ نابینرێ بۆ یه‌ك شت یان یه‌ك دیارده دوو زاراوه‌ی لێكجودا و پێچه‌وانه به‌كار بێن.
قه‌زاوبه‌ڵا له‌وه‌دایه، كاتێ سیاسه‌ت و زمان تێكه‌ڵ ده‌كرێن و به ناوی دیموكراسییه‌وه پێله‌قه له قه‌برغه‌ی یه‌كێتیی میلله‌ت ده‌درێت. نموونه‌مان بۆ قسه‌ی گۆرین ئه‌و كۆنفرانسه‌یه كه له‌م ئاخره‌دا وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان بۆ( میدیا و زمانی كوردی ) سازی كردبوو، پاشان به بڵاوكراوه‌یه‌ك كۆتایی به كاره‌كانی هێنابوو، تێیدا مه‌حتوسه‌نای دیموكراسییه‌تی كوردستانی كردووه كه چۆن تێیدا خوێندن و میدیا به دوو زاراوه‌ی ( سۆرانی و بادینی ) په‌ره‌ی سه‌ندووه.
هاوكات ئه‌و بانگه‌وازه‌ی له ١٨/٨/٢٠١٢دا له لایه‌ن ( گرۆی پێشده‌ستی بۆ پاراستنی زمانی كوردی ) ده‌رچوو بوو و ناوی نزیكه‌ی ٥٠٠ زمانزانزان و ئه‌دیب و شاعیر و كۆمه‌ڵناس و ئه‌كادیمی و خه‌مخۆری ده‌خۆ گرتبوو، پێم وایه ده‌سپێشخه‌رییه‌كی له‌بار و ناوازه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ی یاخه‌ی زمان و ڕێنووسی به گشتی گرتووه.
پ- ئه‌و زمانه‌ی وشه‌گه‌لی بیانی قبووڵ ده‌كا، واتای زیندوویی ده‌گه‌یه‌نێت، یان لاوازی؟
و: وه‌ك چۆن گه‌لان بێی یه‌كدی ناتوانن بژین، ئه‌گه‌ر ژیایشن كار له یه‌كدی ده‌كه‌ن و دابونه‌ریتی یه‌كدی وه‌رده‌گرن، ئاواش له‌ڕووی ئاڵوگۆڕكردنی وشه‌گه‌ل و په‌ند و ده‌سته‌واژه‌وه.. هیچ زمانێك له دنیا نادۆزیته‌وه، وشه‌گه‌لی زمانی دیكه‌ی تێدا نه‌بن، سه‌یری فارسی بكه، ده‌گوترێ له سه‌دا حه‌فتای وشه‌كانی، عه‌ره‌بین، هاوكات به مانا و ناوه‌ڕۆكی نوێوه‌ش. هه‌روه‌ها توركی كه پڕه له وشه‌گه‌لی فارسی و عه‌ره‌بی، بگره هه‌ر زمانێك له مانه‌دا فه‌رهه‌نگێكی له وشه‌گه‌لی زمانگه‌لی دیكه ده‌خۆ گرتوون.. زمانی سوێدیش هه‌مان حاڵه‌تی پێوه دیاره و قامووسگه‌لی به وشه بێگانه‌كانه‌وه هه‌یه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گرنگه، ده‌بێ پێوه‌ری زانستی هه‌بێ بۆ كورداندنی وشه بێگانه‌كانی له كوردیدا هاوشێوه‌یان نییه، نه‌وه‌كا له‌گه‌ڵ زه‌وق و میزاجی كورده‌واری و كوردیدا ناته‌با بن.
هه‌ڵبه‌ت زمانی كوردی به حوكمی ئه‌وه‌ی هه‌تاكوو ئێسته زمانی زانست نه‌بووه و خه‌ریكیشه سه‌باره‌ت به زیندووكردنه‌وه‌ی ڕۆحی له‌هجه‌گه‌رییه‌وه، زینده‌به‌چاڵ ده‌كرێ، كه‌متر كه‌وتووه‌ته بن كاریگه‌ریی زمانی دیكه‌وه، به‌ڵام زۆر له‌وه ده‌ترسم له‌م ئه‌زموونه‌شدا ساقیت بێت.
ئه‌گه‌ر زه‌ینی خۆت دابیته ناوه كوردییه‌كانی وه‌كوو ( شیرین و نه‌رمین ) كه له میسر‌و وڵاتی شامدا كراشه ده‌كه‌ن و بڵاون، له خۆشی‌دا وه‌ك پڵاون، ئه‌وه هه‌قی خۆته هزرت بۆ ئه‌وه بچێ كه ئه‌و ناوانه له سه‌رده‌می سه‌لاحه‌ددینی ئه‌یووبییه‌وه چوونه‌ته ئه‌وێوه و و باویان سه‌ندووه، واته له ئه‌نجامی تێكه‌ڵبوونی دوو گه‌له‌وه، بێی هیچ گومانێك ناوی ( شیرین ئه‌بوو عاقله )ی په‌یامنێری ئازا و به‌جه‌رگی كه‌ناڵی جه‌زیره له فه‌له‌ستین، به‌روبوومێكی ئه‌م دیارده‌یه‌یه. ئه‌ی بۆ( پاكینام ـ پاكناو ) كه ناوی خانمه ڕاوێژكاری سه‌رۆكی میسری محه‌مه‌د مورسییه، ناڵێیت؟!
پ: ئێسته به به‌راورد له‌گه‌ڵ شێست و حه‌فتاكاندا ڕێنووسی كوردی چۆن ده‌بینیت؟
و: ده‌توانین ناوی ڕێنووسی هه‌نووكه‌ی كوردی لێ بنێین ڕێنووسی به‌ڕه‌ڵا ( عه‌شوائی )، كه‌س به كه‌س نییه، هه‌ر كه‌س چۆنی خێوایێ ئاوای ده‌نووسێت. تۆ، چه‌ند خوێنده‌وار و كوردینووس هه‌ن له كوردستانێ، بیانهێنه و له نووسینی یه‌ك تێكستدا تاقییان بكه‌وه، گریمان دوو ملوێن كه‌س بن، ده‌بینی دوو ملوێن ڕێنووسی كوردی هه‌ن، ڕێك وه‌ك ئه‌وه‌ی لێ دێ كاتێ دوو كه‌س له دنیا نادۆزیته‌وه په‌نجه‌مۆریان له یه‌كدی بكات. ئه‌وجا بلا هه‌ر كه‌سێك ئه‌م دیارده‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانی به‌رێ و ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ ڕێنووسی زمانی سۆماڵی و سه‌واحیلیدا به‌راورد بكا، هه‌تا بزانێ كامیان به‌سه‌روبه‌رتره. له‌م ڕۆژانه‌دا به چه‌ند گۆڤارێكی كۆڕی زانیاریی كوردا چوومه‌وه، زه‌ن ده‌كه‌م ڕێنووسه‌كه‌ی شایه‌نی ئه‌وه‌یه بكریته بنه‌مایه‌كی به‌كه‌ڵك بۆ ئیملای كوردی، له‌گه‌ڵ هێندێ ته‌حسینات.
پ: ئه‌و هه‌نگاوانه چین كه پێویستن بۆ ستانداردكردنی زمانی كوردی بگردرێنه به‌ر.
به‌ر له هه‌ر شتێك ده‌شێ ـ وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی دنیا ـ بڕیار بدرێ كه ده‌بێ ( تۆپزم هه‌قیچی ) یه‌ك زمانی یه‌كگرتوومان هه‌بێ و هاوكات به‌رنامه‌ی تۆكمه و ته‌كووزی بۆ دابڕێژرێ و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش به كاته‌وه ببه‌سترێته‌وه، زمان‌ناس و زمانزانی لێهاتووشمان شێلگیرانه شه‌نگڵ له خۆ بده‌ن و بكه‌ونه كار. ده‌كرێ ئه‌و زمانه‌ی هه‌تاكوو ئه‌مڕۆشی له‌گه‌ڵدا بێ، سۆران و بادینان و هه‌تا ڕاده‌یه‌كیش كرمانجیشی به یه‌كه‌وه گرێ داوه، بكرێ به ژێرخان و به شێوه‌زاره‌كانی دیكه‌وه گرێ بدرێ و ته‌نانه‌ت ده‌وڵه‌مه‌ند بكرێ. بۆ وێنه چ كۆسپێكی زمانه‌وانی و ڕێزمانه‌وانی ڕیگه له‌وه ناگرێ له شوێنی خۆیدا جێناوی ( ئه‌ز ) بگشتێنرێ، یان ئامرازی ( وێ، دێ ) ی داهاتوو ( إستقبال، سوف ) به‌كار بهێنرێ، وه‌ك: ئێمه وێ ته‌له‌فزیۆنێك بكڕین ( نحن سوف نشتری تلفزیونا )، یاخود ئامرازی نێرینه ومێیینه به‌كار بێن، وه‌ك ( دایكا من، خوشكا من، كوڕێ ته ) له شوێنێ كه دیاریكردنی ڕه‌گه‌ز بخوازێ، وه‌لێ نه‌ك به ڕه‌هایی، ئانژی بشنووسرێ ( كتێبێت مه، كتێبێن مه ) وه‌ك: كتێبێن مه به‌سوودن.. زاته‌ن له سنووری ده‌سله‌ملانێی ناوچه‌ی سۆران و بادینان ـ هێڵی هه‌ولێرهه‌تاكوو حاجی ئۆمه‌ران ـ ئه‌م تێهه‌ڵكێشانه، سه‌رنجڕاكێشانه، به‌دی ده‌كرێ و شایه‌نی سوودلێوه‌رگرتنه و زیانی بۆ په‌زی نییه، ئه‌گه‌ر په‌زه‌كه قه‌ڵه‌وتر و پڕشیرتر نه‌كات.
ده‌بێ ئه‌وه‌ش بگوترێ، هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م كێشه زمانه‌وانییه بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو، یان بۆ قه‌زاوقه‌ده‌ر، ئه‌وا بێگومان ده‌بێته مایه‌ی له‌دایكبوونی زمانگه‌لی لێكجودا، له ئه‌نجامدا گه‌لێن جودا دێنه كایه‌وه، كه هه‌ر یه‌كه بۆ سه‌پاندنی خۆی كار ده‌كا، بگره ڕۆژبه‌ڕۆژ ژهه‌ڤ دوور ده‌بنه‌وه. به خوێندنه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی هه‌نووكه‌ی كوردستانیش، دڵنیام كه سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بخوازێ به ( فڕه‌قاوه‌یه‌ك ) ئه‌م كێشه‌یه چاره‌سه‌ر ده‌كا، به‌تایبه‌تی چونكه ئه‌م ته‌نگژه‌یه گرێپوچكه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، به قه‌ده‌ر تاڵه‌موویه‌ك پێوه‌ندیی به مه‌سه‌له‌ی ئازادی و حوكمڕانی و دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و دیموكراسییه‌وه نییه، واته یه‌ك جاره، كه فه‌رز كرا، ئه‌وا هه‌تاكوو ڕۆژی قالوبه‌لایێ دووباره نابێته‌وه، وه‌كوو هه‌موو زمانه به‌خته‌وه‌ره‌كانی توركی و فارسی و عه‌ره‌بی و ئاسووری و ئه‌لبانی ، ته‌نانه‌ت سۆماڵی و سه‌واحیلی ـ ش، ئه‌وسا كورد و كوردستان به هه‌قیقی نه‌ك به مزه‌وه‌ر و جه‌علی تا ڕۆژی قیامه‌تێ له‌سه‌ر پێ ڕاده‌وه‌ستن.
پ: دواڕۆژی زمانی كوردی چۆن ده‌بینی؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئاوه‌ها بڕوات پێت وا نییه گرفتی زۆری بۆ دروست ده‌بێت؟
وه‌كوو پێشترێش من گۆت، ئه‌گه‌ر زوو ده‌ست بكرێ به چاره‌سه‌ركردنی ئه‌ڤ كێشه‌یه، وێ چاخێ زمانێكی پته‌و و ناسك و به‌ژن زراڤمان ده‌بێ، ده‌نا نه‌ك هه‌ر سه‌ر له خۆمان ده‌شێوێنین، بگره بیانییان و دۆستێن كوردیش ـ پشتی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی له ده‌ستووری عێراق له‌گه‌ڵ زمانی عه‌ره‌بیدا بوونه برابه‌ش ـ نزانن فێری كیژان له‌هجه بن، سۆرانی ئانژی بادینی، كه ئه‌مه‌ش له خودی خۆیدا مایه‌ی فه‌دی و شه‌رم و لاوازیی كوردانه. مخابن زمانه‌كه‌مان كه له سه‌روبه‌ندێكدا به گه‌وهه‌ر و مرواریمان نه‌ده‌دا، ئێسته خه‌ڵكانێك به ئاردی ده‌فرۆشن.
زۆر جار كه باسی كوردستانا مه‌زن ده‌كرێ، به ده‌ست خۆم نییه پێكه‌نینم پێ دێ. تۆیه‌ك نه‌توانی یان نه‌ته‌وێ ماڵی زمانی كوردی یه‌ك بخه‌ی، هه‌تا دهۆكییه‌ك و سلێمانییه‌ك و دیاربه‌كرییه‌ك لێك بگه‌ن، چۆن بانگه‌شه‌ی كوردبوون ده‌كه‌ی و زوڕنای كوردستانییه‌ت لێ ده‌ده‌یت. زۆربه‌ی به‌رپرسانی كورستانی توركیا و كوردستانی عێراق ته‌رجومانیان له نێواندا هه‌یه، باشه كه‌وایه له‌ڕووی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه ئه‌ردۆغان وعه‌بدوڵا گول له له‌یلا زانا و مالیكی و ساڵح موتڵه‌گ ـ یش له تاڵه‌بانی نزیكترن، چونكه وه‌رگێڕیان گه‌ره‌ك نییه. پێش ده ساڵ كه سه‌راپای كوردستان به یه‌كزمان ده‌یخوێند، هه‌ولێرییه‌ك و دهۆكییه‌ك زۆر به ئاسانی له یه‌كدی ده‌گه‌یشتن، ئێسته خه‌ریكه ته‌قه‌ی سه‌ریان دێ، من خۆم ڕۆژانه هه‌ست به‌وه ده‌كه‌م. خوا خێری توركی و ئینگلیزی بنووسێ كه فریایان ده‌كه‌ون. به قه‌ناعه‌ته‌وه ده‌ڵیم، ئه‌گه‌ر هه‌موومان وه‌ك عه‌هدی مه‌له‌كی هه‌ر به عه‌ره‌بیمان بخوێندایه، كوردایه‌تییه‌كه‌مان دره‌نگتر به قوربانی حازرییان ده‌بوو.
تێبینی: له ژماره 60گۆڤاری (چرای رووناكی) بڵاوكراوه‌ته‌وه.