شێرکۆ بێکه‌س شاعیری هه‌موو وه‌رزه‌کان
دوێنێ هه‌موو گه‌لی کورد به گشتی و شیعر و ئه‌ده‌ب دۆستان به‌تایبه‌تی، خۆیان له‌به‌رده‌م تاسان و خه‌مێکی ئێجگار ناخۆشدا بینییه‌وه، ئه‌ویش هه‌واڵی مه‌رگی شاعیری نێوداری گه‌له‌که‌مان ” شێرکۆ بێکه‌س” بوو. ساڵانێکی زۆره نه‌وه دوای نه‌وه، گوێیان له ده‌نگێکی جوانی ووشه‌و ده‌سته‌واژه‌ی شیعرییه، که دڵ و ده‌روونه غه‌مگینه‌کانیان ده‌لاوێنێته‌وه. ئه‌و شاعیرێکه له قرچه‌ی گه‌رمای تاوانه‌کانی ئه‌نفال و جینۆسایدی کوردا، به شیعره‌کانی ، فێنکایی ده‌خسته ناو دڵی جه‌سته‌ی تاکێکی کوردێکی ناخ وێراندا. ئه‌وه شیعره‌کانی ئه‌و بوون ، که‌له پاییزی شۆرشێکی هه‌ره‌سپێنراودا، گوڵی به‌هاری ده‌کرده یه‌خه‌ی پێشمه‌رگه‌کان و چرای هیوای شۆرشێكی مه‌زنتری پێ ده‌به‌خشین. ئه‌وه شیعره‌کانی ئه‌و بوون، که‌له زستانی به‌سته‌ڵه‌کی عه‌قڵیدا، شیعره‌کانی ده‌کرد به مۆمێک و له تاریکایی و ساردوسڕی چه‌رخی ڕابردوو، ڕزگاری ده‌کردین.
ئه‌و له به‌هارداپێش ئه‌وه‌ی داره‌کان چرۆبکه‌ن، شیعره‌کانی موژده‌ی وه‌رزێکی سه‌وز و پڕ له خه‌باتی بۆ ده‌هێنایین. به‌دڵنیاییه‌وه شێرکۆبێکه‌س، ته‌نها شاعیرێکی به‌توانا نه‌بوو، به‌ڵکه ئه‌و بیرمه‌ندو ڕووناکبیرێکی ئێجگار تایبه‌تمه‌ندی کوردی بوو. ئه‌و هه‌میشه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی نوێخوازه‌کان بوو، هه‌مووکاتێکیش وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌ک له سه‌نگه‌ردابووه، له‌دژی بیری کۆنه‌په‌رستی و تاریکبینی.
شێرکۆبێکه‌س وه‌کو منداڵێک هه‌میشه له‌گه‌ڵ وشه‌کاندا یاریی ده‌کرد، وه‌کو عاشقێکیش له‌گه‌ڵ مه‌عشوقی شیعردا هه‌ڵسووکه‌وتی ده‌کرد. ئه‌و هه‌مووکاتێک له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه‌بووه، که به‌رگری له مافی ” ژنان” کردووه. هه‌مووکاتێک شیعره‌کانی بوونه‌ته چه‌کێک و له‌دژی چه‌وساندنه‌وه‌ی ژنان ده‌وه‌ستایه‌وه.
ئه‌و هه‌میشه وه‌کو پێشمه‌رگه‌یه‌کی ئازا ، له‌به‌ره‌کانی شه‌ڕ له دژی داگیرکه‌ران، شیعری ده‌کرده چه‌کێک و له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کاندا له دژی داگیرکه‌ران ده‌جه‌نگا.
جگه له‌وه‌ش له بواری ڕووناک‌بیری و چاپکردنی کتێب و یارمه‌تیدانی نووسه‌راندا، ڕۆڵێکی ئێجگار مه‌زنی هه‌بوو. ئه‌و دامه‌زرێنه‌ری ده‌زگای چاپ وپه‌خشی سه‌رده‌مه. ئه‌و ده‌زگایه‌یه که‌له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا سه‌دان کتێبی هه‌مه‌جۆری فکری و ئه‌ده‌بی و سیاسیی و فه‌رهه‌نگی چاپکردووه، دیاره ڕاسته ئه‌م ده‌زگایه‌ش به‌بێ که‌موکوڕی و کێشه نه‌بووه، به‌ڵام دروستکردنی ده‌زگایه‌کی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی له‌وجۆره، خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی ئه‌ده‌بی کوردی کردووه.
ئه‌و ته‌نها خۆی له سنووری شارێک و ناوچه‌یه‌کدا قه‌تیس نه‌کردبوو، به‌ڵکه شیعره‌کانی وه‌کو کۆترێکی ئاشتی ، به‌ئاسمانی هه‌ر چوارپارچه‌ی کوردستاندا، شه‌قه‌ی باڵیان دێت. ئه‌و شیعری بۆ هه‌موو گوند و شارێکی ئه‌م وڵاته برینداره گوتووه. به شیعره‌کانی لای لایه‌ی بۆ شه‌هیدانی هه‌موو پارچه‌ی کوردستان گوتوه.
جگه له‌وه‌ش له‌هه‌موو کاتێکدا که ئازادی پێشێلکرابێت، ئه‌و له‌سه‌نگه‌ری ئازادیخوازاندابووه‌و دژی دوژمنانی ئازادی بووه. هه‌مووکاتێک له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و خۆپیشاندان و ناره‌زایاتییانه بووه، که دژ به پێشێلکاری مافی ئازادی ڕاده‌ربڕین و نایه‌کسانی و ناعه‌داله‌تی کراوه.
به‌دڵنیاییه‌وه شێرکۆبێکه‌س توانی له ڕێگای گروپی ” ڕوانگه‌وه” ده‌رگایه‌کی نوێ به ڕووی شیعری کوردی‌دا بکاته‌وه‌و، شیعری کوردی له کۆت و به‌ندی سه‌ده‌کانی ڕابردوو ڕزگاربکات و چرای سه‌رده‌مێکی نوێی شیعری دابگیرسێنێت.
هه‌ربۆیه ئه‌مڕۆ هه‌موو ئه‌ده‌ب و شیعر دۆستان، پێشکه‌وتنخوازان، ئازادیخوازان، دڵ ته‌نگ و خه‌فه‌تبارن، چونکه ده‌زانن ئه‌و که‌سه‌ی دوێنی به‌جێیهێشتین، ته‌نها شاعیرێکی ئاسایی نه‌بوو، به‌ڵکه شاعیرێک بوو، که‌له هه‌موو وه‌رزه‌کاندا له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌ی بوو.