رووتبوونه‌وه …. ئومێد عه‌لی
ئه‌و ده‌رگایه بكه‌ره‌وه له سه‌ر جوانیت داتخستووه…
ئه‌و فه‌رشه هه‌ڵبده‌ره‌وه كه به شه‌رع
له سه‌ر ته‌خت و تاجی سنگت راتخستووه…
زوڵفت تاوانێكی نیه، بۆ وه‌ها دیلت كردووه..؟
تۆ شاژنێكی خراپی بۆ مه‌مله‌كه‌تی جه‌سته‌ی خۆت
ته‌ماشاكه، هه‌رچی شوێنی جوانت هه‌یه هه‌موویت زه‌لیل كردووه…
قه‌ددی گه‌ردن، ته‌ختی ران و نه‌رمایی لای هه‌ردوو كه‌مه‌ر…
له‌وه‌ته‌ی هه‌ن رووناكیان به چاوی خۆیان نه‌دیوه
لێیانگه‌ڕێ با ئازاد بن، با له‌و زیندانه بێنه ده‌ر…
قه‌فه‌زی سنگت واڵاكه
دوو كۆتری سپی خرپن، پڕن له چێژ، پڕن له خه‌ون بۆ فڕین…
ئیزنیان بده با بفڕن، با شه‌قه‌ی باڵیان ببیستین…
با بزانن بۆچی خودا خولقاندونی، هه‌ست بكه‌ن هه‌ن، بگمێنن…
با له ناو هێلانه‌ی ده‌ستما سه‌ما بكه‌ن
له گه‌ڵ جوڵه‌ی په‌نجه‌كانما ژیان پڕكه‌ن له گۆرانی
خۆشه‌ویستی به‌رهه‌م بێنن…
ده‌ستت بێنه، چاوت داخه، لێوت بخه‌ره سه‌ر لێوم…
جه‌سته‌ی تۆ به‌هه‌شتی منه،
لێم مه‌پرسه به كام یاسا، حه‌رام و حه‌ڵاڵ ئه‌پێوم…
یاسا هه‌یه له سه‌ر پێ یه، بۆ سه‌ر بڕینی ئه‌ستێره
بۆ قڕ كردنی گوڵ له باخ…
یاسا هه‌یه، بۆ كوشتنی به كۆمه‌ڵی مرۆڤه‌كان
بۆ گواستنه‌وه‌ی بۆنی خوێن، زه‌مه‌ن به زه‌مه‌ن چاخ به چاخ…
من شوێنكه‌وته‌ی یاسایه‌ك نیم كه پێم بڵێ یاساغه ماچ…
ئه‌گه‌ر له سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه
وه‌كو حه‌لاج بمده‌ن له دار وه‌كو مه‌سیح بمده‌ن له خاچ….
2013
هندستان