سه‌رجاوه‌ی برین … ستار ئه‌حمه‌د
Closed
له‌یادی شه‌وانه گه‌ڕێ
زمانی درۆ نازانم
له تاریكی تێناگه‌م و
لههاودهمیت به‌گومانم
من به‌ده‌ستی
تاریكستانی خه‌مهێنه‌ر
ئاماده‌بووم
چرای جووته چاوه‌كانم
بۆ گوزه‌رت بهێنمه‌ده‌ر
به‌ڵام دڵم
وای له‌م هه‌واره نه‌خشینه
تۆی تیا نه‌بیت
هه‌تاوێكی ژێر هه‌واری
هه‌وری شینه
بۆیه
ده‌ست ناخه‌مه شوێنێك
یادگارییه‌كانت نادڕێنم
كه حه شارگه‌ی ناخم نه‌بێت
زۆر ده‌ترسم بتدۆڕێنم
وه‌ره نزیكتر به‌ره‌وه
له‌نێوانی گیانی من و
رۆخی ده‌ریای ته‌نیایی تۆ
چاوگی زامێكی گوڵڕه‌نگه
به‌شه‌وانه دێته‌وه سۆ