شاری سه‌رده‌شت قوربانیه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕی هاوبه‌شی كورد له گه‌ڵ ئێران
(( ئه‌م بابه‌ته پێشكه‌شه به مام عه‌لی ڕه‌حیمی پیاوه هه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی دۆسیه‌ی كیمایابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و هه‌موو ئازیزانی شاری سه‌رده‌شتم ))
دوای 22 ڕۆژ له كیمیابارانكردنی گوندی شێخ وه‌سانان, هێشتا برینداره‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره به ده‌م ئازار و خۆشاردنه‌وه‌وه ده‌یان ناڵاند, شارێكی دیكه‌ی كوردستان كه‌وته به‌ر شاڵاوی كیمیابارانكردن له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێراقه‌وه , شاری سه‌رده‌شت مژده‌ی هاتنی هه‌ڵه‌بجه‌ی به گوێی هه‌مو لایه‌ك دا ,ده‌روازه‌ی شار كیمیابارانكردنی له لایه‌ن به‌عسه‌وه خسته سه‌ر پشت,ئیتر به‌عس له كیمیابارانكردنی شاری پڕ دانیشتوان سڵی نه‌كرده‌وه .
برینداره‌كان ئه‌و شاره ده‌ڵێن و ده‌گێڕنه‌وه دوای كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یان پێكه‌و ددهستیان ده‌گرت و ڕێیان ده‌كرد, چاوه‌كانیان بینایی لێ سه‌ندرابووه‌وه, شار له ناو گازباراندا به بێ كه‌سی به دیار ته‌رم و بریندار و كهلاوهكانییهوه ده‌یناڵاند, بوو بووه شاری مردووه‌كان .
له ناو شاردا مرۆڤه‌كان و مانگا‌و مه‌ڕو بزن و هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رێك پێكه‌وه به مردوویی و مرداره‌وه بوویی كه‌وتبوون, بۆنی بۆ گه‌نی گازی كیمیاوی شاره هاوینه هه‌واره‌كه‌ی سه‌رده‌شتی داگرتبوو, وێرانه‌یی و چۆڵی و ته‌رم و بۆن و به‌رامه دیمه‌نێكی ترسناكیان له‌و شاره چۆڵ و كاوله درووست كردبوو.
ژماره‌یه‌كی زۆر له هاووڵاتیان له شوێن لێدانه‌كه به مردوویی كه‌وتبوون, شار نیمچه وێران, نزیكه‌ی چاره‌كی دانیشتووانی شاریش بریندار, ئه‌وی دیكه‌ش ئاواره‌ی شار‌و شارۆچكه‌و لادێكان ده‌ورو به‌ر ببوون .
مرۆڤه مردووه‌كان و ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ره مرداره‌وه بووه‌كان نزیك به مانگێك له سه‌ر شه‌قامه‌كان كه‌وتن و كه‌سێك نه‌بوو هه‌ڵیان گرێته‌وه, تارمایی مه‌رگ ئه‌و شاره وێرانه‌یی داگرتبوو, تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت زۆر له‌وه گه‌وره‌تره له‌وه‌ی هه‌ستی پێ ده‌كه‌ین و گوێ بۆ حه‌كایه‌ته‌كانی ده‌گرین. دوای كیمیابارانه‌كه تا نزیك 13 مانگ خه‌ڵكه‌كه‌ی له ئاواره‌ییدا ژیان, مه‌رگی دوایی كیمیابارانه‌كه ئازاره‌كه‌ی زیاتر بوو له مه‌رگی سه‌روبه‌ندی كیمیابارانه‌كه , دانیشتووانه‌كه‌ی تا شه‌ڕی نه‌گریسی كۆنه‌په‌رستانه‌ی عێراق –ئێران به كۆتا نه‌گه‌یشت له دڵه ڕاوكێی مه‌رگێكی نوێ‌دا ده‌ژیان, ترسیان له هاتنه‌وه بوو بۆ سه‌ر زێدی باو باپیریان , ئه‌و ترسه‌ی كه به‌عس چاندی و شارێكی كرد به دۆزه‌خستان بۆ دانیشتووانه‌كه‌ی .
واز له مردووه‌كانی كیمیابارانه‌كه نه‌هێنران, ته‌نانه‌ت دوای مردن و ناشتنیشیان له گۆڕ ده‌رده‌هێنران و گیرفانه‌كانیان دهپشكنراو زێڕ و دراوی گیرفانیان ده‌رده‌هێنرا, شاری وێرانه بۆ دزه‌كانی رژێم كرا به نێچیر.
حه‌مامچی شار مه‌حمود وسوش ناچار كرا شار به جێ نه‌هێڵێت, بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌رماوه‌كه‌ی پیاوانی كۆماری ئیسلامی دزه‌كانی شه‌و خۆ بشۆن, دوای یه‌ك مانگ له تاوانه‌كه شارێكی ده‌یان هه‌زاری ته‌نها 11 كه‌سی تێدا مابووه‌وه, ئه‌وانه‌یش بریتی بوون له (( حه‌مامچی, مردو شۆر,….)). سه‌ره‌تا 67 مردوویان بۆ شار هێنایه‌وه, ئه‌و 11 كه‌سه‌ی كه له شار مابونه‌وه ناشتیانیان, گۆڕی 67 كه‌سیان هه‌ڵكه‌ند, قوربانیانی كیمیابارانه‌كه به‌شێكیان خه‌ڵكی لادێكان ده‌وروبه‌ر بوون كه ئه‌و رۆژه بۆ ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان هاتبوون بۆ شار .
حه‌سه‌ن كه‌ریمی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت ئاوا له دادگایی فرانس ڤان ئانرات حه‌كایه‌تی ئه‌و ڕۆژه‌ی خۆی گێڕایه‌وه (( پاش ئه‌وه‌ی چووه بۆ مهاباد بۆ چاره‌سه‌ری بریندارییه‌كه‌ی به چه‌كی كیمیاوی له ئه‌نجامی كیمیابارانكردنی شار, به داواكاری پزیشك دووشیكردووه, به‌ڵام به دووشكردن یه‌كسه‌ر بینایی له ده‌ست ده‌دات , خێزانه‌كه‌ی سكی پڕ بووه , له نێوان ژن و منداڵه‌كه‌ی ناو سكی , كه له ناو مانگ و ڕۆژی خۆی بووه, به وته‌ی خۆی : پزیشك داوای لێمكرد یه‌كیان هه‌ڵبژێرم له نێوان هاوسه‌ره‌كه‌ی و منداڵه‌كه‌ی ناو سكی , كه‌چی دوایی هه‌ردووكیانم له ده‌ست دا ,ئه‌و له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی: له خێزانی خۆم و براكه‌م 9 قوربانیمان هه‌یه به چه‌كی كیمیاوی , ئه‌و وتی : كه ئێستاش قسه ده‌كه‌م شتێك له ده‌ممه‌وه دهرهچێته ده‌ره‌وه , بۆیه شه‌رمه كه‌م له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا گفتوگۆی نزیك و ڕاسته‌وخۆ بكه‌م (( په‌رتووكی ڤان ئانرات (بارزرگانی مه‌رگ ) -نووسین و كۆكردنه‌وه‌ی :عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د)).
بۆ سه‌رده‌شت هه‌ڵبژێردرا؟
مێژووی نوێی كورد بریتیه له كۆمه‌ڵێك تاوانی گه‌وره, له ناو ئه‌وانه بڕێكیان خودی لایه‌نه سیاسییه‌كانی به‌رپرسن له خۆشكردنی زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی , بۆیه ێویسته به چاوی ڕه‌خنه‌گرانه‌و به بوێرییه‌كی سه‌ربه‌خۆیانه و ڕاستگۆیانه لێكۆڵینه‌وه‌یان لیهسهر بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌نجامی ڕاستییه‌كان, له گه‌یشتن به ڕاستییهكانیشهوه بگه‌ینه نووسینه‌وه‌ی واقعی كاره‌سات و تاوانه‌كان . ژیاندنه‌وه‌ی ڕابردوو, پشكنینی ڕابردوو بۆ ئه‌وه نییه هه‌ر له ڕابردوودا بژێین و لێی ده‌رنه‌چین , به‌ڵكه بۆ ئه‌وه‌یه نهبردرێینهوه بۆ هه‌مان مه‌رگه‌سات و رێگا له دووباره‌كردنه‌وه‌ی بگرین , هاوكات مێژوو له درۆ ڕزگار بكه‌ین, ئه‌و مێژووه‌ی هه‌میشه ده‌سه‌ڵاتداران و ههژمونگهرایان له به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌ینووسنه‌وه .
با له زمانی شایه‌د حاڵهكانهوه بزانین هۆكاری كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و له‌و چركه ساته‌یا چی بوو؟, بۆچی عێراق شاری سه‌رده‌شت و خه‌ڵكه سڤیله‌كه‌ی كرده نیشانه‌ی خۆی له‌و كات و زه‌مه‌ندا ؟؟ , با بزانین له‌م باره‌یه‌وه چی وتراوه :(( له پاش روودانی ئه‌و كاره‌ساته و رۆژێك دواتر له نێو خه‌ڵكی شاردا بڵاوبۆوه، كه به‌ره‌ی كوردستانی (باشووری كوردستان) له شوێنێكی شاری سه‌رده‌شت كۆبوونه‌وه‌یان كردووه و رێژیمی عێراق له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادار بوون. به واتایه‌كی دیكه، ئه‌وكات باسی ئه‌وه ده‌كرا، كه كه‌سانی ئاگادار و ته‌نانه‌ت به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی به‌ره‌ی كوردستانی، وه‌ك سیخوڕ به‌رپرسانی عێڕاقیان له شوێن و كاتی كۆبوونه‌وه ئاگادار كردۆته‌وه. شایانی باسه، كه هیچ كام له به‌رپرسی حیزب و رێكخراوه سیاسییه‌كانی باشووری كوردستان باسیان له دروستی و ناڕاستی ئه‌و هه‌واڵه نه‌كردۆته‌وه و ته‌نانه‌ت له راگه‌یاندنی فه‌رمی خۆیاندا زۆر به كه‌می باسی ئه‌و كاره‌ساته ده‌كه‌ن.- 22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به بۆمبی شیمیایی -ئا: عه‌زیز شێخانی ))
به‌ڵام لێكۆڵه‌ری به ناو بانگی هۆڵه‌ندی یۆست هلته‌رمان كه توێژینه‌وه‌یه‌كی وردی له‌م باره‌یه‌وه كردووه”هه‌رچه‌نده لێره‌و له‌وێ له نوسینه‌كه‌یدا كه‌وتۆته ناو هه‌ڵه‌وه ” له باره‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و هۆكاره‌كه‌ی ده‌ڵێت ((سه‌رده‌شت كه شارۆچكه‌یه‌كی كورد نشینی سه‌ر سنوور و نزیكی بهرهبوو (مه‌به‌ست به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراق ئێرانه) , بوو بووه داڵده و په‌ناگای گوندنشینه ئاواره‌كان و سه‌ربازگه‌ی هێزه‌كانی ئێران, كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی پشتی به‌ره به‌كاریان ده‌هێنا, پێشتر سه‌رده‌شت گه‌لێ جار به فڕۆكه بۆردمان كرابوو چه‌ند ڕۆژێك پێش هیرشه كیمیاویه‌كه‌ش , هێزه‌كانی ئێران و عێراق كه‌وتبوونه شه‌ڕه‌وه له نزیك چیای مامه‌نده و پاشان له هێڵه‌كانی به‌ره‌دا, یه‌كه‌مجار ئێرانییه‌كان به یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی ینك , به‌ر له هێرشێكی عێراق بگرن و بیانشكێنن, به‌ڵام وه‌ك حه‌مه‌ی حه‌مه سه‌عید ,كه به‌شداربوویه‌كی ینك بوو له‌و شه‌ڕانه‌دا (چاوپێكه‌وتنێكی ساڵی2002دا) ده‌یگێڕێته‌وه كه هێزه‌كانی عێراق خۆیان كۆكرده‌وه و جارێكی‌تر هێرشیان كرده‌وه و كۆنترۆڵی ته‌واوی ناوچه‌كه‌یان كرد, ئا له‌م كاته‌دا بووكه عێراق به كیمیاوی په‌لاماری شارۆچكه‌كه‌یدا. گه‌لێ شایه‌تحاڵ له سه‌رده‌شتدا ده‌گێڕنه‌وه كه فڕۆكه‌كانی عێراق چه‌ندین بۆمبی كیمیاییان خستووه‌ته خواره‌وه و پاشان بۆ ماوه‌ی بیست ده‌قیقه به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا سوڕاونه‌ته‌وه, پێش ئه‌وه‌ی له ئاسۆدا له چاو ونبن – كارێكی ژه‌هراوی-یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه ساڵه‌ح تۆفیق-كۆمپانیای ئاوێنه- ل112)) .
له‌م دوو شایهدییهدا ئه‌وه‌ی زیاتر له ڕاستییه‌وه نزیكه و به به‌ڵگه لێكۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر كردووه , بۆ چونه‌كه‌ی یۆست هیلتهرمانه, بوونی شه‌ڕی هاوبه‌شی ئێران-یه‌كێتی له ناوچه‌ی مامهندهی قه‌ڵادزێ به سه‌رچاوه‌ی ئه‌و هێرشه كیمیاوییهیه بۆ سه‌ر شاره‌كه ده‌زانێت !!.
خه‌ڵكی شاره‌كه له كۆڕ و كۆبونه‌وه‌كان , نه‌یان شاردۆته‌وه ڕاشكاوانه لێره‌و له‌وێ ئۆباڵی كیمیابارانكردنی شاره‌كه‌یان خستۆته سه‌ر هاوكاری ئێران-پێشمه‌رگه ((جێگای ئاماژه‌كردنه، كه نه ئێران و به‌رپرسانی رێژیمی تاران له بیری هه‌زاران برینداری كاره‌ساتی ٧ ی پووشپه‌ڕدان و نه به‌رپرسه كورده‌كانی باشووری كوردستان، كه هۆكارێك بوون بۆ ئه‌و په‌لاماره به هیچ جۆر ئاوڕیان له قوربانییه‌كان و ئازاردیتوه‌كانی ئه‌و رووداوه ژانهێنه‌ره نه‌داوه‌ته‌وه.-22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به بۆمبی شیمیایی-ئا: عه‌زیز شێخانی )) .
لێره‌وه ده‌گه‌ینه كردنه‌وه‌ی سه‌ره‌داوێك ئه‌ویش ئه‌وه‌یه, شاری سه‌رده‌شتیش قوربانییه‌كی دیكه‌ی شه‌ڕه هاوبه‌شه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ئێرانه.
ژماره‌ی قوربانیان
تاكو ئێستا ئامارێكی ورد له سه‌ر ژماره‌ی شه‌هیدان و بریندارانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له به‌رده‌ستدا نییه , ئامارێكی زانستیش بۆژماره‌ی قوربانیان و زه‌ره‌رو زیانه‌كانی نه‌كراوه, تاكو وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی باوه‌ڕ پێكراو له به‌رده‌ستدا بێت و كه‌ڵكی لێ وه‌ربگرترێت . ئه‌وانه‌ی له كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت بوونه قوربانی به‌سه‌ر چه‌ند تیمێكدا دابه‌ش ده‌كرێن (( خه‌ڵكی شاره‌كه, خه‌ڵكی گونده‌كانی ده‌وروبه‌ر, ڕێبواران , هێزه‌كانی ڕژێم , …)) بۆیه ئاماركردنی ئه‌مانه گرانه, به‌ڵام ئه‌ركی سهردهشتییهكانه ئاماری وردی قوربانیانی ناو شار و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بكه‌ن , ئه‌و سه‌رچاوانه‌ی ئاماژه به قوربانیان ده‌كه‌ن, ژماره‌ی جۆراو جۆرمان ده‌ده‌نی َ, كه من لێره‌دا ئه‌وانه‌ی خوێندومه‌ته‌وه و ئاگاداریانم سه‌رجه‌می ده‌خه‌مه به‌ر ده‌ست خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست .
مامۆستا جه‌ماڵ نه‌به‌ز ژماره‌ی قوربانیان به‌م شێوه‌یه دیاری ده‌كات (( رۆژی 28-6-1987رژێمی عێراق به بۆمبای ژه‌هراوی بۆردومانی شاری سه‌رده‌شتی كوردستانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئێرانی كرد و 122كه‌س كوژران و 5000 كه‌سیش یریدار بوون ((جینۆسایدی گه‌لی كورد-مارف عومه‌ر گوڵ-چاپی پێنجه‌م ده‌زگای ئاراس 2010,ل45).جه‌مال نه‌به‌ز,ستۆكهۆلم1989-ئێستا‌و پاشه‌ڕۆژی نه‌ته‌وه‌ی كورد له به‌ر ئاگری جه‌نگی عیراق و ئێران‌دا ل94.)).
به‌ڵام بۆست هیلته‌رمان به‌م شێوه‌یه ژماره‌ی شه‌هیدانی شاری سه‌رده‌شت دیاریده‌كات (( سه‌ره‌تا30 كه‌س, مانگی یه‌كه‌م 66 كه‌س ,1988دا 8 كه‌س ,13 ساڵی دواتر 7 كه‌س كۆی گشتی تاكو 2002 گه‌یشته 111كه‌س شه‌هید بوون- كارێكی ژه‌هراوی- یۆست هلته‌رمان، وه‌رگێڕانی محه‌مه‌د حه‌مه ساڵه‌ح تۆفیق -كۆمپانیای ئاوێنه ,ل112)) .
به‌ڵام سهردهشتییهكان بۆ خۆیان به‌م شێوه‌یه ئاماژه به كۆی زیانه مرۆییه‌كانی شاره‌كه‌یان له‌و په‌لاماره كیمیاوییه ده‌كه‌ن (( به پێی ئاماره كان زیاتر له 8025 كه س له و شاره دا شه هید و بریندار بوونه. ئه وه له كاتێكدایه كه زۆربه ی زامداره كان ناویان له ریزی لیستی بریندار وكۆژراون تۆمار نه كراوه.-شوانە سەردەشتی )).
(( كاتژمێر چوار و نیوی پاش نیوه‌ڕۆی ٧.پووشپه‌ڕی ١٣٦٦ هه‌تاوی به‌رامبه‌ر به ٢٨ ژوئه‌نی ١٩٨٧ زایینی شاری سه‌رده‌شت (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) كه‌وته به‌ر په‌لاماری چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو. له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره نا مرۆڤانه‌یه‌دا سه‌دان كه‌س له خه‌ڵكی بێ‌تاوان و دانیشتوانی شار بوونه قوربانی و زیاتر له پێنج هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون -22 ساڵه‌ی یادی كاره‌ساتی بۆمبارانكرانی شاری سه‌رده‌شت به بۆمبی شیمیایی-ئا: عه‌زیز شێخانی )).
هه‌رچی ڕێكخراوی سه‌نته‌ری ئه‌نفاله سه‌باره‌ت به ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌م تاوانه له به‌یاننامه‌ی خۆیاندا له 23هه‌مین ساڵیادی تاوانه‌كه‌دا ده‌نووسن: بەپێی نووسراوێکی فەرمی حکومەتی ئێران لە ئاماری کیمیابارانەکەدا لە ساڵی(1987)، ناوی (4500) شەهید و برینداری پێشکەش بە نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، بەڵام ئامارە ناڕەسمیەکان باس لە شەهید و برینداربوونی(8000) هاووڵاتی دەکەن- بەیاننامەی (سەنتەری ئەنفال)لەیادی کیمیابارانکردنی شاری (سەردەشت)ی رۆژهەڵاتی کوردستان.
هه‌رچی هه‌واڵگری ئێراقییه به‌م شێوه‌یه ئاماژه بۆ لێدانی كیمیاوی شاری سه‌رده‌شت ده‌كات : (( به پێی بهڵگانامهیهك كه بۆ یه‌كه‌مجار له لایه‌ن نوسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌وه بڵاو ده‌كرێته‌وه, كه له 4-8-1987 له سكرتاریه‌تی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئێراق , به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگری كه‌رتی ڕۆژهه‌ڵات ده‌رچووه‌و له لایه‌ن عه‌میدی ڕوكن به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌یه‌وه واژۆ كراوه و بۆ هه‌واڵگری گشتی شوعبه‌ی 5 ی ڕۆژهه‌ڵات نێر دراوه , خاڵی 11 لاپه‌ڕه‌ی سێی دۆكۆمێنتهكه تایبه‌ته به لێدانی شاری سه‌رده‌شت ,به‌م شێوه‌یه ئاماژه به زیانه‌كانی ده‌كات :
ڕژێم ئامێری تایبه‌تی له شاره‌كه داناوه بۆ هه‌ڵمژینی ماده‌ی كیمیاوی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كاریگه‌ری لێدانه كیمیاوییه‌كه ,له ئاكامی ئه‌و لێدانه كیمیاوییه‌ی كه ئاراسته‌ی گردبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی دوژمن له شاری سه‌رده‌شت كرا ,كه ئه‌نجامی زیانه‌كانی به‌م شێوه‌یه بوو:
ا-كوژرانی 155 كه‌س له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت.
ب-بریندار بوونی 4600 كه‌س له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت.
ج-بریندار بوونی 900 كه‌س له هێزه‌كانی به‌سیج و سوپای پاسداران له ناویاندا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی جونداڵلهی شاری سه‌رده‌شت )) .
تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت وه‌ك تاوانی جه‌نگ
پێشێلكردنی یاساكانی جه‌نگ و په‌لاماردانی ناوچه‌ی سڤیل نشین به یه‌كێك له تاوانه مه‌زنه نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كان دێته ژماردن , كه تێپه‌ڕ بوونی كات نابێته هۆی به‌سه‌ر چوون و كۆنبوونی و تاوانكار له دادگایی كردن قوتار ناكات .
بۆمبارانی ناوچه‌ی سڤیل نشین له ساڵی 1949 ه‌وه وه‌ك تاوانی جه‌نگ له ئاستی جیهانی ده‌ناسرێت ,بێشك به پێی ئه‌و به‌ڵگه نامه‌یه‌ی پێشكه‌شمان كرد وه‌ك دانپێنانی خودی ده‌سه‌ڵاتدارانی پێشووی ئێراقه ئه‌و تاوانه مه‌زنه‌یان دژ به خه‌ڵكی سڤیلی شاری سه‌رده‌شت ئه‌نجامداوه .
له كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت سه‌رپێچی مه‌زن ده‌رهه‌ق به ڕێككه‌وتنامه‌ی جنێف كراوه .هه‌ردوو ڕژێمی ئێران و ئێراق له هه‌ڵه‌بجه و سه‌رده‌شت له به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی سڤیل شه‌ریعه‌تی دارستانیان پیاده كردووه‌و ده‌ستیان له په‌لاماری خه‌ڵكی سڤیل نه‌پاراستووه‌و یاسای جه‌نگیان پێشێل كردووه .
ئه‌م تاوانانه (( تاوانی جینۆساید , تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی , تاوانی جه‌نگ ,تاوانی عدوان (( هه‌ڕه‌شه)) ))., سروشتی جیهانیان هه‌یه و له یاسای نێو ده‌وڵه‌تیدا وه‌ك پێشێلكاری گه‌وره‌ی یاسای نێو ده‌وڵه‌تی مرۆیی ده‌ناسرێن , مرۆڤایه‌تی له ئاستی جیهانی به‌رپرسی ئه‌خلاقی ده‌كه‌وێته سه‌ر. ڕێككه‌وتنامه‌ی جنێف كه له به‌رواری 12-8-1949 دا ده‌رچووه بۆ پاراستنی قوربانییه‌كانی شه‌ڕ , به‌نده‌كانی ئه‌و پێشێلكاریانه‌ی تێدا دیاریكراوه .
به‌كار هێنانی گازی كیمیاوی له ململانێ نێو نه‌ته‌وه‌ییه‌كاندا و په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل له پایه‌كانی تاواندا وه‌ك تاوانی جه‌نگ ناسێنراوه, سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێستا به‌كار هێنانی له ململانێی ناوخۆییشدا وه‌ك تاوانی جه‌نگ سه‌یر ده‌كرێت , به‌كار هێنانی گازی كیمیاوی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت , پێشێلی ئاشكرای پرۆتۆكۆڵی ساڵی1925ی جنێفه , سه‌باره‌ت به قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی .
له دادگایی فرانس ڤان ئانرات له وڵاتی هۆڵه‌ندا دۆسیه‌ی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و گوندی ڕه‌شه هه‌رمێی قه‌راغی شاری سه‌رده‌شت یه‌كێك بوو له‌و دۆسیانه‌ی گرنگی زۆری پێدرا و به تاوانی جه‌نگ هاته ناسین, ده‌شێت له پای ئه‌م تاوانانه (( هه‌ڵه‌بجه,گۆپته‌په ,زێوه )) (( سه‌رده‌شت ,ئالوت ,زه‌رده,شنۆ ,…. ))* به تاوانی به‌شداری, هاندان, …. خه‌ڵكی دیكه‌ش دادگایی بكرێن پاش ئه‌وه‌ی پشكنینی ورد له سه‌ر به‌شداریكردنیان له‌و تاوانانه ده‌رده كه‌وێت .
له‌و به‌ڵگه‌یه‌ی بڵاومان كردۆته‌وه , له سه‌ر زمانی ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه ئه‌وه سه‌لمێنراوه كه *** :
1-په‌لاماری خه‌ڵكی سڤیل دراوه.
2- له په‌لاماره‌كه گازی كیمیاوی به‌كار هاتووه .
3- تاوانه‌كه مه‌زن بووه ,تزیك 4755 هاووڵاتی كوژراوه‌و بریندار بوونه.
4-ئه‌م تاوانه حیزبی به‌عس ئه‌نجامی داوه‌و له لایه‌ن ده‌زگای هه‌واڵگرییه‌وه به پێی ئه‌و به‌ڵگه نامه باوه‌ڕ پێكراوه كه له به‌رده‌ستدایه دانی پێدا نراوه.
وێرای ئه‌وه‌ی به‌كار هێنانی چه‌كی كیمیاوی بۆ خۆی تاوانی جه‌نگه , هاوكات په‌لاماردانی خه‌ڵكی سڤیل به تاوانی جه‌نگ دێته ژماردن ,له خواره‌وه به‌شێك له‌و بڕگانه ببینن **.
نه‌هاتنه پێشه‌وه‌ی كه‌یسی شاری سه‌رده‌شت له دادگای باڵای تاوانی عێراقی به‌هۆی به كه‌م سه‌یر كردنی تاوانه‌كه‌وه نییه , به‌ڵكه به هۆی سنووری جوگرافیای ئه‌نجامدانی تاوانه‌كه‌وه‌یه, كه له سه‌ر خاكی ئێران ئه‌نجام دراوه( وه‌ك فه‌رمییه‌تی نێو ده‌وڵه‌تی) , ئه‌و دادگایه تایبه‌ت بوو به تاوانه ناو خۆییه‌كان نه‌ك تاوانه ده‌وڵه‌تییه‌كان, به‌م هۆیه‌وه كه‌یسه‌كه نه‌هاته پێشه‌وه , ئه‌و كه‌یسه به‌شێكه له زنجیره‌یه‌ك تاوان له درێژه‌ی شه‌ڕی عێراق ئێران به‌رامبه‌ر به گه‌لانی ئێران ئه‌نجام دراون .
چی پێویسته بكرێت بۆ سه‌رده‌شت و سهردهشتیهكان ؟
خوێندنه‌وه‌ی حه‌قیقه‌ته‌كانی ڕابردوو دیاریكردنی هۆكاره زۆره‌كانی ئه‌و تراژیدیا‌و تاوان و كاره‌ساتانه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك به‌سه‌رماندا هاتوون ئه‌ركی هه‌موو مێژوو نووسێكی خاوه‌ند ویژدانه, له‌م ئاسته‌یا بۆ تاوانی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت هیچ نه‌كراوه , نه تاوانه‌كه وه‌ك خۆی لێكۆڵینه‌وه‌ی مێژوویی و سیاسی و یاسایی له سه‌ر كراوه, نه ئاماری وردی قوربانیان و زه‌ره‌رو زیانی هاووڵاتیان كراوه .
زیندوڕاگرتنی ساڵانه‌ی یاداوه‌ریی كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت و دروست كردنی مۆنمێنت بۆ قوربانیان, مۆزه‌خانه و په‌یكه‌ری یاداوه‌ری , كه ده‌بنه هۆی پاراستنی یادگای گشتی قوربانییه‌كان ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه, كه ئه‌مه‌ش هۆشیاری ومه‌عنه‌وی درووست ده‌كات سه‌باره‌ت بهپێشێلكاریهكان ڕابردوو , بۆ ئه‌وه‌ی ببێته به‌ربه‌ستێك له داهاتوو له به‌رده‌م دوباره بونه‌وه‌ی .
ئه‌ركی هه‌موو ئه‌و لایه‌نانه‌ی پاسداریان هێنا بۆ كوردستان به گشتی و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و كاته‌ی به تایبه‌تی به‌هۆی ڕۆڵیان له دروست كردنی زه‌مینه‌یه‌كی وا شاری سه‌رده‌شت ببێته به‌شێك له به‌ره‌ی شه‌ڕی عێراق – ئێران :
– به نامه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ینك و لایه‌نه‌كان دیكه‌ی كوردستانی ئه‌وانه‌ی پاسداریان هێنایه باشووری كوردستانه‌وه داوای لێبوردن له خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت بكه‌ن .
– قه‌ره‌بووی مه‌عنه‌وی بكرێنه‌وه به درووستكردنی مۆنمێنت و یادكردنه‌وه‌ی یاده‌كه و كردنه‌وه‌ی شوێنی تایبه‌تی له باشووری كوردستان به تایبه‌تی له پایته‌خت و شاری هه‌ڵه‌بجه به ناوی شاری سه‌رده‌شته‌وه.
– مه‌رزی سنووری سه‌رده‌شت –قه‌ڵادزێ بكرێته‌وه وه‌ك هاوكارییه‌كی مادی بۆ دانیشتوانی ئه‌م دو جێگه‌یه.
**
(( الماده 8(2),ب
الماده 8(2),ب ,1
جریمه الحرب المتمپله فی الهجوم علی المدنیین
الاركان
1-ان یوجه المرتكب الجریمه هجوما.
2-ان یكون هدف الهجوم سكانا مدنیین بصفتهم هژه او افرادا مدنیین لا یشاركون مباشره فی الاعمال الحربیه.
3-ان یعتمد مرتكب الجریمه جعل هدف الهجوم السكان المدنیین بصفتهم هژه او او افرادا مدنیین لا یشاركون مباشره فی الاعمال الحربیه.
4-ان یصدر السلوك فی السیاق نزاع مسلح دولی ویكون مقترنا به.
5-ان یكون مرتكب الجریمه علی علم بالڤروف الواقعیه التی تپبت وجود نزاع مسلح .
الماده8(2)(ب),2
جریمه الحرب المتمپله فی الهجوم علی الاعیان المدنیه
الاركان
1-ان یوجه مرتكب الجریمه هجوما.
2-ان یكون هدف الهجوم اعیانا مدنیه,اب الاعیان لا تشكل اهدافا العسكریه.
3-ان یعتمد مرتكب الجریمه استهداف هژه الاعیان المدنیه بالهجوم.
4-ان یصدر السلوك فی السیاق نزاع المسلح دولی و یكون مقترنا به.
5-ان یكون مرتكب الجریمه علی علم بالڤروف الواقعیه التی تپبت وجود نزاع مسلح. ل288.
الماده 8(2)(ب),5
جریمه الحرب المتمپله بالهجوم علی الاماكن عزلا‌و.
1- ان یهاجم مرتكب الجریمه واحده او اكپر من المدن او القری او المساكن او المبانی.
2- ان تكون تلك المدن او القری او المساكن مفتوحه للاحتلال بدون المقاومه.
3- الا تشكل تلك المدن او القری او المساكناو المبانی الاهداف العسكریه.
4- ان یصدر السلوك فی السیاق نزاع مسلح دولی او یكون مقترنا به.
5- ان یكون مرتكب الجریمه علی العلم بالچروف الواقعیه التی تپبت وجدود نزاع المسلح.
الماده 8(2)(هه)1
جریمه الحرب المتمپله فی الهجوم علی المدنیین
الاركان
1-ان یوجه المرتكب الجریمه هجوما.
2-ان یكون هدف الهجوم سكانا مدنیین بصفتهم هژه او افرادا مدنیین لا یشاركون مباشره فی الاعمال الحربیه.
3-ان یعتمد مرتكب الجریمه جعل هدف الهجوم السكان المدنیین بصفتهم هژه او او افرادا مدنیین لا یشاركون مباشره فی الاعمال الحربیه.
4-ان یصدر السلوك فی السیاق نزاع مسلح غیردولی ویكون مقترنا به.
5-ان یكون مرتكب الجریمه علی علم بالڤروف الواقعیه التی تپبت وجود نزاع مسلح . ل 307.
((وپائق اساسیه مختاره ژات صله بالمحكمه الجنائیه الدولیه “منشورات محكمه الجنائیه الدولیه”,گبعه الپانیه 2009 )) .
*ده‌قی بكورتهی ڕیاری دادگای هۆڵه‌ندی له‌م لینكانه‌ی خواره‌وه‌دا بخوێننه‌وه,كه كیمیابارانكردنی شاری سه‌رده‌شت له پاڵ “هه‌ڵه‌بجه,گۆپته‌په,زێوه” له باشوور , زه‌رده و شنۆ و ئالۆت له ڕۆژهه‌ڵات وه‌ك تاوانی جه‌نگ ده‌ناسێنێت,بڕیاری دادگای شاری لاهای له هه‌موو وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا كاری پێده‌كرێت .
Conviction Van A. for supplying raw materials for mustard gas to the Hussein regime
the Hague, 30 june 2009 – During the 1980s the defendant has supplied the Hussein regime with large quantities of raw material (TDG) for the production of mustard gas. The mustard gas thus produced by the regime, has been used by the Hussein regime from the mid eighties on against military and civilian people in a war against Iran and in an internal campaign against the Kurdish population in the northern part of Irak.
The defendant has been charged as an accessory to violations of the laws and customs of war, resulting in death and grievous bodily harm.
At the time Article 8 of the Wet Oorlogsstrafrecht (Wartime Offences Act) was applicable to the charges.On 23 December 2005 the District Court in The Hague sentenced the defendant to fifteen years imprisonment. Both the defendant and the public prosecutor appealed.
The Court of Appeal sentenced the defendant on 9 May 2007 to a term of imprisonment of seventeen years. The Court of Appeal disallowed the claims for damages, submitted by the injured parties, based on the ground that those claims are not of an uncomplicated nature, a requirement for having such (civil) claims judged by a criminal court.
Proceedings at the Supreme Court
The defendant has appealed in cassation at the Supreme Court. His counsel, Mr. G. Spong, has argued that a Netherlands Court has no jurisdiction to try a case concerning criminal acts as mentioned in Article 8 Wartime Offences Act. Moreover, he argues that the description of the criminal acts in Article 8 Wartime Offences Act is too vague.
He also argues that the Court of Appeal has ruled on insufficient evidence that the defendant committed the crimes deliberately. His further complaints in cassation deal with evidence and the sentence itself rendered by the Court of Appeal.
According to counsels for the injured parties, Mr. A.A. Franken and Ms. L. Zegveld, the Court of Appeal should have ruled in the matter of the claims for damages.
Advocate-general mr. A.J.M. Machielse advised the Supreme Court in his advisory opinion of 18 November 2008 to reject the complaints of the defendant. Furthermore he advised the Supreme Court to rule in favour of the injured parties.
The ruling of the Supreme Court
In the case against the defendant:
The Supreme Court rejects the appeal in cassation by the defendant. It finds that the defendant has been rightfully charged an accessory to the violations of the laws and customs of war, resulting in killings and inflicting grievous bodily harm.
It also rules that a Netherlands Court has jurisdiction to judge a case concerning criminal acts as mentioned in Article 8 Wartime Offences Act. This article furthermore defines sufficiently the criminal acts and behaviour to be prosecuted.
The Court of Appeal has argued and found proven that the defendant has committed these crimes deliberately.
The Court of Appeal has held that, based on the available evidence:
– the defendant knew, at least from 1986 on, that his supplies of TDG were being used for the production in Irak of poisonous gas and mustard gas, during a longlasting war with Iran and he also knew that this poisonous gas would be used in this war;
– the defendant knew that he was supplying the means for actually using mustard gas in the war, due to his deliberate contribution to the production of mustard gas;
– the TDG delivered by the defendant has actually been used for the production of mustard gas as ammunition, and has been used during the attacks mentioned in the indictment;
– from 1985 on the Iraqi regime depended solely on TDG supplies by the defendant for its production of mustard gas, causing the on-going policy of the regime to use hundreds of tons of this poisonous gas per year, from 1984 on, to be continued.
The Supreme Court holds that the facts assessed by the Court of Appeal allow to conclude that the defendant has acted deliberately.
Several other complaints concerning the evidence and the sentencing to 17 years of imprisonment have been rejected by the Supreme Court.
As the proceedings in cassation have taken an unreasonably long period, the Supreme Court has reduced the defendants term of imprisonment to sixteen years and six months.
In the case of the injured parties:
The Supreme Court rules that the Court of Appeal had decided correctly in disallowing the claims for damages by the injured parties, on the grounds that those (civil) claims are too complicated to be judged in this criminal case.
Consequences of the ruling of the Supreme Court
The sentence by the Court of Appeal in The Hague of 9 May 2007 has become final, except for the term of imprisonment. The Supreme Court has ruled this term to be sixteen years and six months.
This is an unofficial summary of the ruling of the Supreme Court of the Netherlands of 30 June 2009. The ruling has been published in Dutch on www.rechtspraak.nl and can be retrieved via number BG4822. An English translation of the full ruling will be published in due time.
The decision by the Court of Appeal can be retrieved on www.rechtspraak.nl via the numbers BA4676 (in Dutch) and BA6734 (in English) respectively.
The Hague, 30 June 2009
ms. Eveline Hartogs, registrar
Tel: 00 31 (0)70-3611236
LJ Nummers
BA4676
BA6734
Bron: Hoge Raad der Nederlanden
Datum actualiteit: 30 juni 2009
http://www.rechtspraak.nl/Gerechten/HogeRaad/Actualiteiten/Conviction+Van+A.+for+supplying+raw+materials+for+mustard+gas+to+the+Hussein+regime.htm
http://zoeken.rechtspraak.nl/resultpage.aspx?snelzoeken=true&searchtype=ljn&ljn=BG4822&u_ljn=BG4822
http://zoeken.rechtspraak.nl/resultpage.aspx?snelzoeken=true&searchtype=ljn&ljn=BA6734&u_ljn=BA6734
http://www.kurdocide.com/ku/news.php?readmore=5800