كێشه‌ی شوناس‌و سته‌مكاری ده‌سه‌ڵات
كێشه‌ی شوناس‌و سته‌مكاری ده‌سه‌ڵات
عومه‌رمحمه‌د
له‌وه‌تای كورد له‌دوای راپه‌رینی ئازاره‌وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی موماره‌سه ده‌كات، له‌پاڵ پروپاگه‌نده‌كانیشیدا بۆ هێنانه‌وه‌ی شوناسی كوردی، به‌ئه‌ندازه‌ی پروپاگه‌نده‌كانی خۆی خه‌ریكی كوشتنی شوناسه، ئه‌گه‌رچی به‌رهه‌م هێنانی شوناس هه‌روا له‌خۆراو هه‌وه‌نته نیه‌و به‌دروشمبازی به‌ده‌ستنایه‌ت، به‌ڵكو به‌پله‌ی یه‌كه‌م وابه‌سته‌ی ئازادیی تاكه‌كه‌سه، كه دواجار به‌ره‌و مه‌عریفه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دور له چه‌واشه‌كاری ئاراسته‌ی ده‌كات، ئیستا له‌جێگه‌ی خۆیدایه بپرسین كه ئازادی نه‌بوو، مه‌عریفه چۆن ده‌بێته باگراوه‌ندی تاك بۆ ئه‌وه‌ی به‌دیوه ته‌ندروسته‌كه‌یدا ئاراسته بكرێت‌و چالاكی خۆی بنوێنێ..؟ گه‌نجی كورد چۆن بتوانێ ببێته خاوه‌نی خۆی‌و پشت به باگراوه‌ندێكی مه‌عریفی ببه‌ستێ، كه ته‌نها پێوه‌ر بۆ سه‌ركه‌وتوویی ئه‌وه‌بێ باش گوێبگرێ‌و ئامۆژگاریه‌كانی سه‌رۆك جا سه‌رۆكی خیڵ بێت یان هی حزب جێبه‌جێبكات..؟! باشه ئه‌گه‌ر مه‌عریفه خۆی ئاماده‌نبوو، ئازادی چ واتایه‌كی ده‌مێنێ، هه‌تا تاك ئازادانه خوێندنه‌وه بۆ ڕه‌وشی باش‌و خراپی كوردستان بكات..؟ ده‌ڵێن ئه‌مرۆ له كوردستان ئازادی فه‌راهه‌مكراوه‌و هه‌مووكه‌س قسه‌ی دڵی خۆی ده‌كات، گرفته‌كه له‌وه‌دایه قسه‌ی بێمه‌عریفه نه‌بوونی باشتره، چونكه دواجار قسه ئه‌گه‌ر به‌های نه‌بوو، ده‌بێ كاردنه‌وه‌ی چ به‌هایه‌كی هه‌بی؟ كه مه‌عریفه خۆی ئاماده نه‌بوو ئیتر ره‌خنه چ به‌هایه‌كی بۆده‌مێنێته‌وه‌و چۆن بونیادنه‌رانه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بخاته ناو فۆڕمێكی جوانتر‌و مانادارتر له‌وه‌ی كه ئێستا هه‌یه؟ ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی حكومه‌تی هه‌رێم به‌راستی بروایان به‌ئاینده هه‌بێ، بۆ مل به گۆران ناده‌ن..؟ به‌لای كه‌مه‌وه خۆ ده‌بێت كار بۆ ئه‌وه بكات، پرۆسه‌ی به داموده‌زگاییكردنی ده‌وڵه‌ت بخاته سه‌ر سكه‌ی ئاسایی خۆی‌و له‌م پاشاگه‌ردانیه رزگاری بێت، چونكه ته‌نها به دامه‌زراوه‌یی كردن‌و له‌پاڵیدا فه‌راهه‌مكردنی ئازادیه‌كان، رێزگرتن له‌هاوڵاتی، له‌توانایدا هه‌یه ڕه‌هه‌نده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست رێكبخات‌و به‌ره‌وپێشه‌وه‌ی ببات. چ جای ئه‌وه‌ی هێشتا به‌لۆژیكی خیڵ حكومه‌ت به‌رێوه‌به‌رێت، پێشكه‌وتن به‌بێ ئازادی‌و ئینتمای هاوڵاتی مومكین نیه، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ر داهێنانێك بۆ ئه‌وه‌ی داهێنانێكی تری به‌دوادابێت، له‌و كاته‌دا قابیلی به‌ده‌ستهێنان‌و گه‌شه‌كردنه، كه ئازادیی له ئارادابێت، چونكه داهێنان زاده‌ی منداڵدانی ئازادیه‌و له ئامێزی ئازادیشدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر فیكر‌وئاوه‌ز پانتاییه‌كی ئازادیان له‌به‌ر ده‌ست نه‌بێ چۆن موماره‌سه بكه‌ن‌و چۆن گه‌شه بكه‌ن..؟ بێگومان ئه‌مه‌ش تاكی سه‌ركێش‌و بوێر‌و ئازا به‌ڵام خاوه‌ن مه‌عریفه‌ی گه‌ره‌كه، به‌و لۆژیكه‌ی له بری جنێودان به‌تاریكی مۆمێكی به‌رودا هه‌ڵبكات.. تا رۆشنایی مه‌عریفه ته‌نگ به تاریكیه‌كانی ژیان‌و لایه‌نه فه‌رهه‌نگییه‌كان هه‌ڵده‌چنێ‌و به ئه‌ندازه‌ی ده‌ستكه‌وته‌كان رۆشنی ده‌به‌خشێته بوونمان.
پرسیاری جدی ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر نه‌وه‌ی دوێنێ ئازادی لێسه‌ندرابووه‌وه به مه‌به‌ستی سه‌ركوێركردنی ؟ ئه‌مرۆ بۆ..؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مه سیاسه‌تی رژێمه یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی عێراق بووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هیڵن كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی ده‌ستی به‌كه‌ره‌سته‌و فاكته‌ره مه‌عریفییه‌كان بگات، ئه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی بۆچی هه‌مان لۆژیك‌و هه‌مان فاكته‌ری به‌ده‌سته‌وه‌یه..؟ له سۆنگه‌ی چیه‌وه مانا‌و لۆژیكی ئازادی چه‌واشه‌و ئیفلیج ده‌كات..؟ ئایا به‌ری سته‌مكاری سبه‌ینێ هه‌ر شۆڤێنیزمی عه‌ره‌بی‌و توركی‌و فارسی نای چننه‌وه بۆ سرینه‌وه‌ی شوناسی یه‌كجاریمان..؟
ئه‌وه‌تا ده‌بینین له‌هه‌رێمی كوردستان، زانكۆكان له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ك پرۆسیسێكی مه‌عریفی‌و فكریی كراوه‌بن‌و له خزمه‌تی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگادا بێت، له‌بری ئه‌وه‌ی ببنه پێگه‌یه‌كی زانستی‌و مه‌عریفی‌و تاك به‌مه‌عریفه‌یه‌كی نوێوه، ئاراسته بكات كه‌چی بوونه‌ته كۆمیته‌ی حزبی‌و لافی دیموكراسیه‌تیش لێده‌ده‌ن..؟ئه‌م بابه‌ته له ژماره 505ی رۆژنامه‌ی هاوڵاتی به‌رواری 8ی مارسی 2009 بڵاوكراوه‌ته‌وه