لێنین و ژماره
ته‌مه‌نی لێنین ته‌نها 54 ساڵ بوو.
له ته‌مه‌نی 17 ساڵیدا ده‌ستی کردووه به سیاسه‌ت و له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕابه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی خوێنکاری بوو زیندانی ده‌کرێت.
له ته‌مه‌نی 18ه‌وه ده‌ستی داوه‌ته دیراسه‌ی مارکسیزم و بووه به دامه‌زرێنه‌رو ڕابه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی له شاری سماری.
له ته‌مه‌نی 24 ساڵیه‌وه ده‌ستی داوه‌ته نوسین‌و به‌حسه به نرخه‌کانی که تا ئێستاش وه‌ک ده‌رس بۆ کۆمۆنیسته‌کانی ئه‌م سه‌رده‌مه سه‌یری ده‌کرێت بۆ ڕۆشن کردنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕۆژانه‌یان.
له ته‌مه‌نی 30 ساڵیدا یه‌که‌مین بڵاوکراوه‌ی سه‌رتاسه‌ی له ڕوسیادا دامه‌زراند به ناوی ئیسکرا که ده‌وری جدی بینی له دروست بوونی حزب و به‌رپاکردنی شۆڕشدا.
له ته‌مه‌نی 47 ساڵیدا ڕابه‌رایه‌تی گه‌وره‌ترین شۆڕشی کرێکاری ، شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری کرد که گه‌وره‌ترین گۆڕانکاری نه‌ک له ڕوسیا و کۆماره‌کانی سۆفیه‌تدا به‌ڵکو له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به قازانجی ئینسانیه‌ت خولقاند.
له ته‌مه‌نی 18 ساڵی هه‌تا 47 ساڵی که ده‌کاته 29 ساڵ لینین له ڕابه‌رایه‌تی کردنی ده‌سته‌یه‌کی بچوکی خوینکارانهوه توانی بگۆڕێت بۆ ڕابه‌ری ملیۆنه‌ها ئینسان و ئۆتۆریته‌و خۆشه‌ویستی له‌ناویاندا په‌یدا بکات. له‌م ماوه‌یه‌دا نه‌ک هه‌ر خه‌بات و سیاسه‌ت ئه‌رکی لێنین بوو به‌ڵکو توانی له‌و ماوه‌یه‌دا له قوتابیه‌کی خولیا بۆ تێگه‌یشتن له مارکسیزمه‌وه خۆی ببێته فه‌یله‌سوفێک و ده‌وڵه‌مه‌ندترین نوسینی فه‌لسه‌فی له بواری ئابووری و سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی و مێژوویی هێنایه به‌رهه‌م. له‌و ماوه‌یه‌دا 2 جار زیندانی کراوه‌و 2 جار نه‌فی کراوه بۆ سیبریا دواتریش ده‌رکراوه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا. ته‌واوی به‌رهه‌مه‌کانی لێنین به 4500 به‌رهه‌م داده‌نرێن که تا ئێستا 3994ی کۆکراوه‌ته‌وه، که له نێو ئه‌و به‌رهه‌مانه‌دا چه‌ندین کتێب هه‌ن که هه‌زاره‌ها په‌ڕه‌ن که پڕن له دیراسه‌و لێکدانه‌وه.
29 ساڵ کافی بوو بۆ گۆڕینی جیهان، بۆ که‌سێک که ڕابه‌رایه‌تی له ئه‌ستۆ گرتبو. بهێننه پێش چاو ئه‌و به ته‌نیا ئه‌و کاره‌ی کرد ئه‌گه‌ر ئێمه به هه‌موومان که ئه‌ویشمان له‌گه‌ڵه به ده‌رس و ته‌جروبه‌کانی بڕیار له‌سه‌ر چه‌ند ساڵ ده‌ده‌ین؟
لینکه‌کانی لێنین:
بۆ بینینی ته‌واوی به‌رهه‌مه کۆکراوه‌کانی لێنین به زمانی ئینگلیزی کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://www.marxists.org/archive/lenin/by-date.htm
بۆ بینینی به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌کانی بۆ زمانی کوردی بڕوانه:
http://www.marxists.org/kurdi/lenin/lenin.htm
بۆ بینینی به‌رهه‌مه وه‌رگێڕدراوه‌کان بۆ زمانی عه‌ره‌بی بڕوانه:
http://www.marxists.org/arabic/archive/lenin/index.htm
بۆ بینینی به‌رهه‌مه کۆکراوه‌و وه‌رگێڕدراوه‌کانی لێنین به زۆربه‌ی زمانه جیاوازه‌کانی جیهان بڕوانه:
http://www.marxists.org/
فدیۆی لێنین به ڕه‌نگاوڕه‌نگ:
http://www.youtube.com/watch?v=yXJfTN_LeaI
خۆشه‌ویستی بۆ لێنین:
http://www.youtube.com/watch?v=v6vpHvJlZFY
http://www.youtube.com/watch?v=Ct3zuFGaU3Q
http://www.youtube.com/watch?v=_o7lS4E01OI&feature=related
بو سه‌یر کردنی وێنه‌و فدیۆی لێنین کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://www.marxists.org/archive/lenin/photo/index.htm
بۆ گوێ گرتن له ووتاره‌کانی لێنین کلیکی ئه‌م لینکه بکه:
http://www.marxists.org/romana/audio/index.htm