چاوپێکهوتن لهگهڵ زمناکۆ عهزیز
لینین هێشتا نەناسراوەو ناسراوى ئەو لەئاستى ئەو حزب و ڕێکخراوانەدایە کە هێشتا خۆیان بەئەندازەى کافى ناسراو نین…
ئامادهکردنی: جبار محسن …..
له دهزگای ڕاگهیاندنی هاوپشتی….
• تۆ پێت وایه که پێویسته لێنین یادی بکرێتهوه؟ وه بۆچی؟
زمناکۆ عهزیز: یادى لینین بەبڕواى من پێویستیەکى گەورەو گرنگى زۆرێک لەکۆمەڵگاکانى دنیاى هاوچەرخە، بەڵام بۆ کام مەبەست؟ بۆ زیندووکردنەوەى کام سوننەت؟ بۆ یادکردنەوەى کام فەرهەنگ و کام کەلتور؟ هاوکات یادکردنەوەش بەمەبەستى نەفرەت لەدنیایەک کە لینینەکانى غائبن و چەوسانەوەو ستەم و دەستدرێژى و کوشتارو جینۆسایدى بەشەر تا سەر مۆخ ڕۆیشتوە، چونکە ئینسانەکانى دنیاى ئەمڕۆ شاهیدى تاڵترین و مەینەتبارترین ژیانى بەشەرین بهبەراورد لەگەڵ ژیانى سەردەمەکانى ڕابردوو وهوشیاریەک کە بەشەرى ئەو سەردەمانە پێشوو هەیبووە، ئەمەش وائەکات کە یادکردنەوەى لینین ببێتە یەکێک لەپێویستیەکانى ئەم دنیایە.
یادکردنەوەى لینین، یادى ئینسانێکە کە توانى ببێتە بناغەدانەرو دامەزرێنەرى یەکەمین حکومەتى کرێکارى پاش شۆڕشى مەزنى ئۆکتۆبەر، یادى مرۆڤێکە کە بۆیەکەمینجار و بەیاسا لەحکومەتى کرێکاراندا یاساى یەکسانى هەمەلایەنەى ژنان و پیاوانى پیادەکرد، یادى ئەندازیارى گەورەى دکتاتۆریەتى پرۆلیتاریایە کە تێکۆشا بۆ سەپاندنى حکومى زۆرینەى چەوساوە بەسەر کەمینەى چەوسێنەردا، سەپاندنى حکومى بەرهەمهێنەران بەسەر مفتەخۆرى دەسەڵاتداردا، یادى ڕابەرێکى جەسورى چینى کرێکارە کە توانى تەخت و تاراجى حکومەتى قەیسەر لەڕوسیا ژێرەوژوور بکات و حکومەتى شورایى کرێکاران دابمەزرێنێت. لینین ئەو ڕابەرە گەورەیەى چینى کرێکارە کە نیشانى دنیاى دا کە چۆن سوشیالیزم خەیاڵى نیەو قابیلى تەحقیقبوونە، ئەو نیشانى بەشەریەتى دا کە چەوسانەوەو ستەمکێشى و نابەرابەرى ئەزەلى نیەو پێچەوانەکەى ڕاستە، بەومانایەى کە ئەگەر ئینسان ئیرادەى خۆى بخاتە گەڕ، ئەتوانێ دنیایەکى نوێى بێچین و چەوسانەوە بنیات بنێت و بەدەست بێنێت. هاوڕێ لینین ڕابەرو پێشەنگى ئەم خەباتە بوو بۆ ڕزگارى بەشەریەت.
• تۆ یهکێک بووی لهو کهسانهی که له زۆرترین خۆپیشاندان و ناڕهزایهتیه جهماوریهکانی کوردستاندا بهشداریت کردووهو دهورت ههبووه تیایاندا. لینین له کوێی بزووتنهوهی ئازادیخوازی و یهکسانی خوازی کۆمهڵگهدا غائبه و پێویسته ههژمونی پهیدا بکاتهوه؟
زمانکۆ عهزیز: ئەگەر لینین زەرورەتێک بێت بۆ کۆمەڵگاى بەشەرى ئەمڕۆ، ئەوا لینینزم چەندین جار زیاتر زەرورو پێویستى حەیاتى هەیە بۆ کۆمەڵگایەکى وەک کوردستان، کۆمەڵگایەک کە بزووتنەوە کۆمەڵایەتیەکانى ناسیونالیستى یان مەزهەبین و تاسەر مۆخ کۆنەپەرست و بۆ چەوسانەوەى ئینسان خاوەن عەقڵیەتى سەدەکانى ناوەڕاستن. کۆمەڵگایەکە کە تا ئێستا چەپى ڕاستەقینەى مارکسیستى و گۆش کراو بە شۆڕشگێڕیەتى لینین تیایدا زاڵ نەبووەو نەیتوانیوە سوننەت و ئەلگۆى خۆى نیشانى خەڵک بدات، کۆمەڵگایەکە کۆنەپەرستى و پیاوسالارى و جەهل و خۆرافەى دینى ڕەواجى هەبووە، ئەم جەهالەتەش لەلایەن ئیدارەو دەسەڵاتە یەک لەدوا یەکەکانەوە باوەشێن کراوەو دەمەزەرد کراوەتەوەو دەستى واڵاکراوە بۆ گێڕانەوەى کۆمەڵگاى کوردستان بۆ سەدەکانى ناوەڕاست. بەم پێیەش ئەم کۆمەڵگایە جغرافیایەک بووە بۆ هێرش و پڕوپاگەندەى پڕ درۆ و چەواشەکەر دژ بە کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم و لینینیزیم، لەڕابردودا لەلایەن مەلاو سۆفى و شێخ و لەئەمڕۆشدا لەلایەن سۆشیال عەشیارەکانى ناسیونالیزمى کوردیشەوە هەمان سوننەت پیادەئەکرێت.
بۆیە ئەگەر لینین ڕەمزى هەڵوەشاندنەوەو توڕدانى ڕموزەکانى دەسەڵاتدرانى چەوسێنەر بێت، ئەوا لینینێکی تر بۆ گێڕانەوەى ئیرادە بۆ ئینسان پێویستە، بەڵام بەداخەوە سەربارى ئەوەى کە لە زۆرێک لە ناڕەزایەتیەکانى خەڵکى کوردستان دەیان دروشمى لینینى و کۆمۆنیستى و ئینسانى بەدی ئەکران، لەگەڵ ئەوەى کە باس لە یەکسانى نێوان ژنان و پیاوان، جیاکردنەوەى دین لەدەوڵهت و پەروەردەو فێرکردن، بەڕەسمى ناسینى ئازادى بێ قەیدوشەرتى سیاسى و …..بەچەندین دروشمى تر ناڕەزایەتیەکان ئاشنایەتى خۆیان لەگەڵ لینین نیشانداوە، بەڵام هێشتا ئەتوانرێت بوترێت کە لینین غائبە، لینین نوێنەرهکانى لاوازن، لینین نەیوتوانیوە دڵى ئەو هەزاران هەزار لاو و کرێکارو ژن و ئینسانە ناڕازییە بۆلاى خۆى ڕابکێشێت، لینین هێشتا نەناسراوەو ناسراوى ئەو لەئاستى ئەو حزب و ڕێکخراوانەدایە کە هێشتا خۆیان بەئەندازەى کافى ناسراو نین، بۆیە لینین پێویستەو ئەبێت بهێنرێتەوە.
• دوا ووتهت، پهیامت بهم بۆنهیهوه چییه؟
زمناکۆ عهزیز: یادى بۆ من یادێکى بەڕێزو ئازیزەو ڕێزى لێدەگرم، هەرگیز ئەو دیمەنەم لەیاد ناچێت کاتێک کە کەناڵى ئاسمانى( الجزیرە الوثائیقیە) دا کەسێکى هاوشێوەى لینین لە گۆڕەپانێکدا وەستاوەو خەڵکێکى زۆر دێن و ڕەسمى لەگەڵدا ئەگرن، لەناو ئەوانەدا کە هات بۆلاى هاوشێوەکەى لینینەوە ژنێک و پیاوێکى پیرن و بەچاوى پڕ فرمێسکەوە بەسەریدا هاوار ئەکەن ئەڵێن: "تۆ لەکوێى؟ بزانە ئەو زاڵمانەى کە دەسەڵاتیان بەدەستە چیمان لێئەکەن؟ بەفریامان کەوەو ئێمە هەرتۆمان هەیە؟"
لینین ئەتوانێ دیسان بگەڕێتەوە، کۆمۆنیزمى کرێکارى زۆر لە بەلشەفیەکان بەهێزترە، ناسراوترە، ژمارەیان زیاترە، خاوەن ئەزمونى زیاترن، بۆیە ئەکرێت و مومکنە جارێکیتر مارکسیزم و لینییزم ببنەوە ئایدیۆلۆژیاو پێشڕەوى بزووتنەوە ناڕەزایەتیەکان و پاشەکشە بەبیرى نامۆ بەئینسان بکرێت. بۆیە ئەمساڵ لە ساڵڕۆژى مەرگیدا ژمارەیەک چالاکى لەسلێمانى ئەنجام ئەدەین، بەمەبەستى بەزر ڕاگرتنى یادەکەى و ناساندنى زیاترى ئەو بە خەڵک.
وەسوپاسى پێپایانیشم بۆتۆى ئازیز کە ئەم ئەرکە گەورەیەت لەئەستۆ گرتوەو تقدیرم بۆ هەوڵ و ماندووبونت هەیە، هیواى سەرکەوتنت بۆ ئەخوازم.
بژى یادى هاوڕێ لینین
ڕەمزى جەسارەتى چینى کرێکار