چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ سالار رشید
له لێنیندا "ده‌سه‌ڵاتی سیاسی" یانی ترسناکترین ده‌سته‌واژه بۆ بۆرژوازی به‌رجه‌سته بۆته‌وه…
ئاماده‌کردنی: جبار محسن….
• تۆ پێت وایه که پێویسته لێنین یادی بکرێته‌وه؟ وه بۆچی؟
• به شێوه‌یه‌کی گشتی، مه‌سه‌له‌ی یادکردنه‌وه‌ی هه‌ر مرۆڤێک یان هه‌ر ڕووداو و شتێک به‌نده به کاریگه‌ری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه له ژیانی ئه‌و که‌سانه‌ی که یادی ئه‌که‌نه‌وه یان دێته‌وه یادیان. جا ئه‌گه‌ر قسه‌که‌مان به مرۆڤێکه‌وه سنووردار بکه‌ینه‌وه، ئه‌و ده‌مه ده‌بێ کاریگه‌ریی ئه‌و مرۆڤه بۆ سه‌ر ژیان و چاره‌نووسی که‌سانێک له‌به‌رچاو بگرین. بۆ یه‌کێکی وه‌کوو لێنینیش هه‌روایه. لێنین زیاتر له نیوه‌ی ژیانی بۆ ئامانجێک برده سه‌ر، که نه‌ک هه‌ر به چاره‌نووسی چینێکه‌وه یانی چینی کرێکار، به‌ڵکه به چاره‌نووسی سه‌رجه‌م مرۆڤ و مرۆڤایه‌تییه‌وه به‌سته‌گی هه‌بوو! کاریگه‌رییه‌کیش که ئه‌و بۆ به‌سه‌رکه‌وتنگه‌یاندنی چینی کرێکار هه‌ی بوو، ئاشکرا و به‌رچاوه. خاڵی به‌هێزی لێنین ته‌نها نه‌سره‌وتوویی ئه‌و بۆ داکۆکی له کۆمۆنیزم و کرێکار نه‌بوو، له‌وه به‌رجه‌سته‌تر وننه‌بوونی سۆسیالیزم وه‌ک ئامانجێک له ئاسۆی تێکۆشانی ئه‌و، چاوبڕینی ئه‌و بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بوو. هه‌ر که‌سێک ئه‌و نامه‌یه‌ی لێنینی بینیبێ، که ڕۆژێک به‌ر له ڕاپه‌ڕینی ئۆکتۆبه‌ر نووسیویه‌تی ، له ڕۆڵ و به‌های ئه‌و ئینسانه مه‌زنه تێده‌گات! به لای منه‌وه گرنگی ئه‌و نامه‌یه به جۆرێکه، هه‌رچییه‌کی لێنین هه‌یه، به لایه‌ک، ئه‌و نامه‌یه به لایه‌ک! بۆیه لێنین هێمایه بۆ: شۆڕشی کرێکاری، بۆ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، بۆ سۆسیالیزم. بۆیه یادکردنه‌وه‌ی لێنین، بۆ کۆمۆنیسته‌کان، بۆ کرێکاران، بۆ که‌سانێک که ئه‌و ده‌سته‌واژانه به لایانه‌وه مانابه‌خشن، جێگایه‌کی دیاریکراویان هه‌یه. جێی خۆیه‌تی لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کیش بۆ ئه‌وه بکه‌م، که چۆن له‌مڕۆدا بۆرژوازی، ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌وڵی شێواندنی که‌سایه‌تی لێنینن، ئه‌وه‌نده له هه‌وڵی شێواندنی که‌سایه‌تی مارکس نین! چونکه له لێنیندا "ده‌سه‌ڵاتی سیاسی" یانی ترسناکترین ده‌سته‌واژه بۆ بۆرژوازی به‌رجه‌سته بۆته‌وه. لێره‌دا نامه‌وێ ئه‌نجامگیری نادروست له‌م قسه‌یه‌م بکرێ له په‌یوه‌ند به مارکسه‌وه. ئه‌وانه هاتوون بۆ مارکس کارێکی دیکه‌یان کردووه. دوای ئه‌وه‌ی هاتوون سیاسه‌تیان له مارکس کردۆته‌وه، ده‌ڵێن فه‌یله‌سوف و ئابوریزانێکی بلیمه‌ت بوو! وه یان هه‌ر وه‌کوو لێنین ده‌ڵێت، بتگهلێکی بێ زیانیان لێ دروست کردووه.
• تۆ یه‌کێکیت له‌وانه که چه‌ند نوسینێکی لێنینت وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی کوردی که گرنگترینیان کتێبی ده‌وڵه‌ت و شۆڕشه هه‌ستت به چی ده‌کرد وه‌ختێک نوسینه‌کانی ئه‌وت وه‌رده‌گێڕا و به‌تایبه‌ت که ئه‌و کتێبه‌ت وه‌رگێڕایه سه‌ر زمانی کوردی و چ ته‌جروبه و مهعریفهیهکت لێ وه‌رگرت؟ ئه‌و نوسینانه ئه‌توانن وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی پرسیاره پڕ له گرێکانی ئه‌م سه‌رده‌مه ببن؟
• یه‌کێک له باسه پرشنگداره‌کانی لێنین کتێبی "ده‌وڵه‌ت و شۆڕش"ه که‌یه‌تی. له‌م باسه‌دا لێنین هاتووه، زۆر به ساده‌یی و به ته‌رزێکی فێرکاری، بنه‌ماکانی ده‌وڵه‌تمان به هێنانه‌وه‌ی په‌ره‌گراف له نووسراوه‌کانی مارکس و ئه‌نگڵس بۆ شرۆڤه ده‌کات. لێنین به‌م کاره‌ی له لایه‌که‌وه سه‌ر له نوێ ئه‌و بنه‌مایانه وه‌بیر ده‌خاته‌وه و زیندوویان ده‌کاته‌وه، له لایه‌کی دیکه‌وه شه‌ڕی ئه‌وانه‌ی پێ ده‌کات، که ئه‌و بنه‌مایانه‌یان شێواندووه. پاشان هاتووه به ئه‌زموونه‌کانی شۆڕشی 1905 و 1917 باسه‌که به‌رجه‌سته‌تر و به پێزتر ده‌کات. کاتێک مرۆڤ ئه‌وانه ده‌ور ئه‌کاته‌وه، هه‌ست به گرنگی و بایه‌خی ئه‌و ئه‌ده‌بیاتانه بۆ هه‌ر که‌سێک که خۆی به کۆمۆنیزم کرێکاره‌وه گرێ داوه ئه‌کات. یه‌کێک له‌و باسه هه‌ستیارانه‌ی که هه‌میشه بۆ شێواندنی کۆمۆنیزم به کار براوه، مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت و شۆڕشه. من پێم وایه ئه‌م کتێبه بۆ ئێستاش بایه‌خ و گرنگی خۆی ئه‌گه‌ر له‌و ده‌مه زیاتر نه‌بێت، که‌متر نییه! باسی ده‌وڵه‌ت، حکومه‌تی حیزب و چین، شۆڕش و سۆسیالیزم … هتد. بۆ هه‌نووکه باسی زۆر تهوهرهیین و هه‌میشه به هاوشانی خۆیان شێوێنکاری له ڕه‌وتی ناکرێکارییهوه به‌رهه‌م ده‌هێنن.
• هه‌ست به چ ده‌که‌یت که ده‌بینیت هه‌زاره‌ها نوسینی لێنین هه‌یه‌و وهرنهگێڕاونهته سه‌ر زمانی کوردی؟
له ڕاستیدا خه‌رمانێک له ئه‌ده‌بیات و ئه‌زموون له پشت سه‌ری کۆمۆنیسته‌کانه. وه‌لێ کاتێک ئه‌وانه فه‌رامۆش ده‌کرێن، ئیدی ده‌چنه خانه‌ی نه‌بوونه‌وه. کاتێک ئه‌وانه پاشخانی تۆن، که تۆ له ڕاستیان نه‌خوێنده‌وار نه‌بیت. کاتێک مارکس له پشتی تۆیه، که تۆ نووسراوهکانیت له پێش خۆت دانابێت. له ڕاستیدا کاتێک ئه‌و هه‌زاره‌ها نووسینه‌ی که باسی ده‌که‌یت و هه‌تا هه‌نووکه نه‌کراونه‌ته کوردی مه‌گه‌ر به ژماره‌ی په‌نجه‌کانی ده‌ست، ده‌بینم، هه‌ست به یه‌ک شت ده‌که‌م و هیچی تر، ئه‌ویش: بێده‌ربه‌ستی!
• دوا وته‌ت، په‌یامت به‌م بۆنه‌یه‌وه چییه؟
هه‌روه‌کوو ئاشکرایه، ئاساری مارکس_ ئه‌نگڵس، لێنین و مه‌نسوور حیکمه‌ت بۆ که‌سانێک که خۆیان به کۆمۆنیزم و کرێکاره‌وه گرێ داوه، چ سه‌روه‌تێکی گه‌وره و مه‌زنه! فێرکاری و ئه‌زموونه‌کانیان به‌ری ڕه‌نج و خه‌باتی ده‌یان ساڵه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کرێکارییه. ده‌با به‌و ئه‌زموون و فێرکارییانه خۆمان چه‌کدار که‌ین!