Skip to Content

Friday, April 26th, 2024

نا، بۆ سانسۆری دەنگە جیاوازەکان

Closed
by July 16, 2013 تایبەت

 

 

 

 

لەهەرێمی کوردستاندا، میدیای ئەهلیی و ئازاد، لەهەمبەر میدیای قۆرغکراوی “حیزب” دا هاتە ئاراوە. سەربەخۆیی رۆژنامە، وەک رەهەندێکی دێمۆکراتیی، گرینگییدانە بە رەنگ و دەنگە جیاوازەکان و سانسۆرنەکردنی رای پێچەوانەی نووسەران و رۆشنبیران. سەرەڕای بوونی کەمترین دیبەیت و ئارگیومێنت لەنێوان رووناکبیران و نووسەرانی کورددا، ئەوە کارێکی ئەرێنییە، کاتێ چەند نووسەرێک، لەباری فیکریی و سیاسییەوە، گفتوگۆ دەکەن و بیروڕاکانیان بەیەکدا دەدەن. ئەمجۆرە رەخنانە، سوودی بۆ دروستکردنی ستراکتۆری فیکر و دەق هەیە و نەبوونیشیان نیشانەی  نازیندوویی و ناکاریگەریی بابەتەکانە. لەچەند رۆژی رابردوودا، بەڕێزان( بەختیار عەلیی و سیروان عەبدول) لەرێی فەیسبووکەکانی خۆیانەوە، رەخنەی دید و تێڕوانینی یەکتریان لەسەر مەسەلە سیاسییە هەنووکەییەکانی کوردستان کرد. کاک بەختیار بەشی دووەمی بابەتەکەی لە ئاوێنەدا بڵاوکردەوە( بەشی یەکەمی پەڕاند؟). کاک سیروانیش، لەوەڵامی ئەو دووبەشەدا، وەڵامەکەی خۆی بۆ ئاوێنە نارد.  بەبیانووی ئەوەی کاک بەختیار کۆنتراکتی هەیە و ئازادە هەرچییەک بنووسێ، هەروەها بە بیانووی ئەوەی نووسینەکەی کاک سیروان، پێشتر بڵاو بووەتەوە( دیارە  ئەوەی کاک بەختیاریش، پێشتر بڵاوبووبووە)، ئاوێنە بڵاوی نەکردەوە.  

بەدەر لەوەی ئێمە لایەنگریی لە کەسیان بکەین یان نا، سەرنجمان لەسەر وەڵامەکانی هەردوولایان هەیە. هاوکات پێمانوایە، بۆ هاوسەنگیی و ئیعتیباری میدیای ئازاد و ئەهلیی، بۆ ئەوەی “ئاوێنە”، بەمشێوەیە، لەلایەن هەندێ نووسەرەوە، قۆرغ نەکرێ و هەژموونی خۆیان نەسەپێنن،  دەبووایە بابەتەکەی سیروانیشی بڵاوبکردایەتەوە و خوێنەرانی ئاوێنە، لەڕاکانی هەردوولا ئاگادار بن. ئەمە سەرەتایەکی زۆر نێگەتیڤانەیە، بەهۆی نزیکایەتیی و تێکەڵیی  و دۆستایەتیی و کۆنتراکتی ستوون نووسینەوە، رای بەرامبەر بەرکەنار بخرێ. دیارە جێگەی داخە، چەند جارێکی تریش ئەمجۆرە مامەڵەیە، لەناو میدیای ئەهلییدا روویانداوە. سەرەنجام ئەمەی ستافی بەڕێزی ئاوێنە کردوویانە، دەچێتە خانەی لایەنگریی بۆ یەکێک لە بابەتەکان و فەرامۆشکردنی رای بەرامبەر، هاوکات ئەمە فەرامۆشکردنی رای جیاواز و بۆچوونی خوێنەرە جیاوازەکانیشە، پێچەوانەی چەمکی “ئازادیی”، ناو “ئازادیی راگەیاندنی سەربەخۆ”یشە.  

 

ناوەکان:

1.      ئەژین عەبدولخالق 

2.      ئەبوبەکر جاف

3.      ئارام رەفعەت

4.      ئارام ئەحمەد

5.      پەخشان مستەفا

6.      جیهاد محمەد

7.      جەلال حەسەن مستەفا

8.      جەمال پیرە

9.      چۆڵیی ئەسعەد

10.  دڵسۆز حەمە

11.  رزگار عومەر

12.  رێبین ئەحمەد خدر

13.  زاهیر باهیر

14.  سالار باسیرە

15.  سەرکاو گۆرانیی

16.  سەروەر پێنجوێنیی

17.  سەیوان ئازاد محەمەد

18.  سەلام مارف

19.  شاخەوان عەلیی

20.  عیسا خدر

21.  عەلیی مەحمود

22.  فازیڵ ئەحمەد

23.  فەرەیدون حەمە رەشید

24.  قادر نادر

25.  کەژاڵ نوریی

26.  کەمال چۆمانیی

27.  گۆران عەبدوڵا

28.  لەتیف فاتیح فەرەج

29.  لوقمانی حاجی کەریم

30.  محەمەد هەریریی

31.  ناسک قادر

32.  نەژاد سیوەیلیی

33.  نەوشیروان حوسێن سەعید

34.  هیوا ناسیح

35.  هەڵگورد سەمەد

36.  هەندرێن

37.  هێمن رەئوف

38.  هیمداد شاهین

39.  یاسین بانیخێڵانیی

40.  کامیار سابیر

ناوەڕاستی تەمموزی ٢٠١٣

 

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.