هزراندنى شیعر و بهئاكاریكردنى رسته و مه‌عریفه‌ى وشه
خوێندنه‌وه‌یه‌كى ره‌خنه‌یى بۆ كؤشيعرى (چیایه‌كانی من)ى هه‌ندرێن
ره‌خنه‌گرتنى ده‌قه‌كان له‌و كه‌سانه‌ى ده‌یانخوێننه‌وه ، بۆ سه‌ره‌تاكانى نووسینى ده‌ق ده‌گه‌ڕێته‌وه . زۆرجار ده‌گوترێ ئه‌وه ره‌خنه بووه نووسین و ده‌قى كردۆته پێویستى . (برنادشۆ) له شانۆنامه‌كانیدا له رێگه‌ى دیالۆگه‌وه ره‌خنه‌ى گرتووه له ده‌سه‌ڵات و ره‌خنه‌گرتنى كردۆته پڕۆسه‌یه‌كى بهئهدهبیكراو كه له ڕێگه‌ى ده‌قه‌وه ده‌گاته ئه‌و ده‌سه‌ڵاتداره‌ى ده‌یخوێنێته‌وه و ناچارى ده‌كا به خوێندنه‌وه‌ى شانۆنامهگهلێك كه له رێگه‌ى ته‌نزه‌وه ره‌خنه‌ى لێده‌گرێ .
1- كوشتنى جوانى له‌پێناوى جوانیدا :
بینینى هه‌یكه‌لیه‌تى شیعر و پێكهاته‌كانى ئه‌و ههیكهلیهته له سوچێك یان گۆشه‌نیگایه‌كى دیاریكراودا ، سه‌ره‌تایه‌كه بۆ له‌قاڵبدانى ئاسۆكانى بیركردنه‌وه و كاڵكردنه‌وه‌ى پرسیاركردن و ته‌كاندنى جه‌سته شهكهتهكانى شیعر ، (چیایه‌كانى من) ى (هه‌ندرێن) به‌رهه‌مى گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كى خێرایه بۆ رابردوو و منداڵى و چیاكان و غه‌ریبى و…هتد . شاعیر له‌و به‌رهه‌مه‌یدا ئه‌وه‌نده باسى رابردوو ده‌كا به زمانى ئێستا ، خوێنه‌ر وا هه‌ستده‌كا له رابردوو جێمابێ و له‌وێوه شیعر له سه‌رده‌مى ئه‌مڕۆدا بۆ مه‌مله‌كه‌تى خود كه رابردوویهتى ده‌نووسێ ، رابردوو بۆ شاعیر ئێستا و داهاتووه و كتێبه‌كه‌ش كه پێشكه‌شكراوه به (هه‌ندرێن) ، پێشكه‌شكردنه به (هه‌ندرێنى رابردوو) نه‌ك (هه‌ندرێنى ئێستاى له رابردوو جێماو ) . گه‌ڕانه‌وه بۆ رووداوه مێژووییه‌كان و رابردوو، ئه‌وه‌نده‌ى زیانیان به مانا گه‌وره‌كانى شیعرى (هه‌ندرێن) گه‌یاندووه سوودیان پێنه‌گه‌یاندووه و رووبه‌رووى سیاقێكى ته‌قلیدى و فه‌زایه‌كى نیمچه ته‌سكیان كردۆته‌وه و وشه‌كان هه‌ناسه سوارن و له داهاتوو دابڕاون و نامۆشن به ئێستا . كه باسى ئێستا و داهاتووش ده‌كرێ ، راسته‌وخۆ ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ خه‌مه‌كانى رابردوو :
((وه‌لێ ئه‌مشه‌و نیشاندانى ئه‌و دیمه‌نه ئه‌سته‌مه‌یه . دوا كاته‌كانى ئه‌مشه‌وه ، بۆ خه‌ونبینین به‌جێده‌هێڵم . خه‌ونێكى پچڕاوى دوێنێ شه‌و ده‌بینمه‌وه . خه‌ون بهخهونبینینهوه ده‌بینم)) .
له ئه‌ده‌بیاتدا شتیك هه‌یه به شیعر ناوده‌بردرێ ، ره‌خنه‌گر بۆ تاشینى په‌یكه‌رى خۆشبه‌ختى و روخاندنى قه‌ڵاى نائومێدى ، ئاماده‌گى تیایه بۆ دووركه‌وتنه‌وه له زینده‌گى ئاسایى و نه‌خشاندنى فۆڕمێكى تر . له روانگه‌ى دووركه‌وتنه‌وه‌مان له ژیانى رۆژانه و نزیكبوونه‌وه‌مان له نووسین له‌سه‌ر (چیاكانى من)، هه‌ست به كوشتنى جوانى له پێناوى نووسینه‌وه‌ى جوانى ده‌كرێ له ده‌قه‌كه‌دا . له‌و ئه‌زموونه‌دا جوانى سه‌رده‌بڕدرێ (جوانى ئیسَتا و داهاتوو) و له خوێنه رژاوهكهیان جوانى (رابردوو) به‌رهه‌مده‌هێنرێ . رژانى خوێن وه‌كو كرده‌یه‌كى جوان ئه‌نجامده‌درێ و (كوشتن) واتاى له‌دایكبوون ده‌گه‌یه‌نێ ..كوشتنى جوانى له‌پێناوى له‌دایكبوونى (جوانى باڵا) .(ئه‌فلاتون) له‌دواى مردنى (سوقرات) له گه‌ردوون دوورده‌كه‌وێته‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌یه‌ك كه به‌گه‌ڕان و گه‌شتكردن له گه‌ردووندا ده‌ستپێده‌كا تا دۆزینه‌وه‌ى جوانى ، جوانیش (جوانى باڵا )به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێ كه (كۆمار)هكهیهتى . هه‌ڵبه‌ت (جوانى باڵا) گه‌یشتن نییه به لوتكه و كۆتایى ..ئه‌وه دیدهكانن ئه‌و رێژه‌یه دیاریده‌كه‌ن ، ده‌كرێ له‌ودیو لوتكه‌ش به‌رزى تر هه‌بن ئێمه نه‌یانبینین . ره‌نگه هه‌ندێ جار گه‌یشتن به لووتكه‌ى داهێنان ، گه‌یشتن بێت به سه‌ره‌تاى به‌دبه‌ختى .
2- عه‌قڵ و شتى تر :
((چاوه‌كانم داده‌خه‌م . من كه‌سێكى ته‌وا بێئاگام . به‌رهه‌ڵدراو له‌ناو ته‌نیایدا گێژه‌ن ده‌ده‌م .من بیرناكه‌مه‌وه ، لێ هه‌ست به بیركردنه‌وه ده‌كه‌م . به چاوى داخراومهوه به‌دواى مهمكهكانتهوه ده‌گه‌ڕێم . كه‌س منى فێرى ویست نه‌كرد . من پێشتر ویستدار بووم )).
(شۆپنهاوه) مرۆڤى به ئاژه‌ڵێكى خوازیارى میتافیزیك ( animal metaphysic) چوواند و پێیوابوو تاكایه‌تى وه‌همه چونكه له‌سه‌ر جیاوازى كات و شوێن وه‌ستاوه كه (كانت) روونیكردۆته‌وه و پێویستى میتافیزیك په‌رستگاكان دێنێته پێشه‌وه و وا له مرۆڤ ده‌كا باوه‌ڕ بهدونیایهكى تر بهێنێت . (شۆپنهاوه‌ر) عه‌قڵى كرده پاشكۆى شتى تر و دواتریش (فرۆید) ئه‌و دیده‌ى درێژكرده‌وه و فهلسهفهكهشى به‌جۆرێك له نكوڵیكردنى خودى به‌كۆتا هێنا . (نیتشه) به یارمه‌تى (كانت) و (شۆپنهاوه‌ر) و (داروین) ، هه‌وڵى پێكهێنانى رێبازێكى فه‌لسه‌فیدا . (نیتشه) وه‌كو (شۆپنهاوه‌ر) حه‌قیقه‌تى ره‌هاى به (ئیراده) داناوه ، به‌ڵام (نیتشه) پێیوابوو (خۆشه‌ویستى هێز شه‌یتانى ره‌گه‌زى مرۆڤه) و ئاواتگهلێكى هه‌بوون به ره‌چاوكردنى ده‌ركه‌وتنى مرۆڤى سوپه‌رمان (supper man) .
هه‌موو شته‌كان به‌رهه‌مى عه‌قڵن لاى (فیخته 1765- 1814) ته‌نانه‌ت (نۆمینا)ش . خودى ره‌ها دوو لقى لێده‌بێته‌وه :
1- خودى ئاگادار
2- شتى زانراو.
پێشكه‌وتنى ئه‌خلاقى خود پێویستى به بهلانانى ته‌گه‌ره‌كان هه‌یه له رێگا ئاكارییهكانهوه . ده‌بێ (خودى ره‌ها) (فره خود) بێت ، ئه‌گینا ناتوانێ به‌شێك له ئه‌ركه‌كان جێبه‌جێ بكا . (خوده فرهكان)یش كۆمه‌ڵێك رواڵه‌تن سیسته‌مێكى ئاكارى گشتى روون ده‌كه‌نه‌وه كه (خودا)یه.لێره‌وه‌یه (شڵینگ) هه‌وڵ بۆ به‌ستنه‌وه‌ى ئایدیالیزمى خودى (فیخته) و ئایدیالیزمى بابه‌تى تایبه‌تى خۆى ده‌دا و (ره‌ها) به (عه‌قڵ) و (مادده) له قه‌ڵه‌م نادا ئه‌گه‌رچى له هه‌ردووكیاندا مانیفێست بووه ، ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ (نۆمینا) كه بزره . (دیكارت)یش به پشت به‌ستن به عه‌قڵ ، بانگه‌شه‌ى بۆ به‌كارهێنانى میتۆدى بیركارى له فه‌لسه‌فه‌دا كرد ، به راى ئه‌و تاقه توێژینه‌وه‌یه كه بناغه‌ى هه‌بێ و بگاته ئهنجامگهلێك گومانیان لێنه‌كرێ .(دیكارت) له پارادۆكسێكدا (فینۆمینا) و (نۆمینا)ى جیاكرده‌وه و رایگه‌یاند مرۆ تواناى د‌رك كردن به (فینۆمینا)ى هه‌یه و وه‌كو بابه‌تێكى ئه‌زموونى هه‌ستى كه ورده‌كارییه‌كانى له‌نێو چوارچێوه‌كانى شوێن و كاتدا ئابڵوقه ده‌درێن ، لێ مرۆ تواناى ئاشكراكردنى (نۆمینا)ى نییه. دواجار (هیگل 1770- 1831) (نۆمینا) په‌راوێز ده‌خا و وایداده‌نێ (عه‌قڵ) و (سروشتى ماددى) له خودى خۆیاندا ره‌هان و هه‌ردووكیان پڕۆسه‌یه‌كى دیاریكراو پێكدێنن .
(عه‌قڵ) به‌بێ (جیهانى ماددى) كاریگه‌رى نابێ و زه‌مینه بۆ سه‌رهه‌ڵدانى لۆژیكى تووندى (دیالیكتیك) خۆش ده‌بێ كه له‌سه‌ر بنچینه‌ى (تێز- thesis) و (دژه تێز – anti thesis ) دامه‌زراوه و ئایدیاى سێیه‌میش وه‌كو ناوبژیكهرێك له نێوان ئایدیاى یه‌كه‌م و ئایدیاى دووه‌مدا سه‌رهه‌ڵده‌دا .
(سپیونزا 1632- 1775) گوزارشت له (ناچرالیزم) و (راشنالیزم) ده‌كا و بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیى عه‌قڵ ده‌كا و وه‌زیفه‌ى عه‌قڵ لاى (سپیونزا) ده‌رخستنى په‌یوه‌ندییه رێك و پێكهكانه له نێوان كهرستهكاندا .
(ناچرالیزمى سپیونزا) جیایه له (ناچرالیزمى هۆبز) ، (سپیونزا) وه‌كو مادده جێگه‌ى بۆ رۆح داناوه ، جێگه‌ى بۆ خودا داناوه وه‌ك چۆن بۆ مرۆڤى داناوه ، خودا واته گشت و گشت واته خودا .
(عه‌قڵ) و كێشه هزرییه‌كان كه‌متر ئیشیان له‌سه‌ر كراوه له (چیاكانى من)دا و جۆرێك له په‌راوێزخستنیان پێوه دیاره ، شاعیر ده‌قه‌كه‌ى سپى سپى خستۆته به‌رده‌مى خوێنه‌ر و وایلێناكا له رێگه‌ى ده‌قه‌كه‌وه بیر لهشتگهلێك بكاته‌وه كه تا ئێستا بیریانى لێنكردۆتهوه و پرسیاره هزیییهكان سه‌رهه‌ڵده‌ده‌ن به‌ڵام وه‌ڵامیان له‌گه‌ڵ خۆیان ههلَگرتووه و سیسته‌مێكى فكرى دیاریكراو ئیشى له‌سه‌ر كراوه كه خوێنه‌ر به‌ره‌و شه‌قامى هه‌ڵگیرساندن له پێناوى بهكۆتاهێنان ده‌با و هێزى گوزارشتكردن له خود له نێو ئه‌ویتردا (كه هه‌ندرێنى شاعیره) ى لێده‌سێنێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن لاى( هه‌ندرێن)یش بینین و دۆزینه‌وه‌ى خود له نێو ئه‌ویتردا (كه خوێنه‌ره) كرچ و كاڵه و زاده‌ى گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئهویتریك كه له‌پشت خوێنه‌ر خۆى مه‌ڵاس داوه و به‌هۆى چه‌ند ده‌مامكێكه‌وه رۆڵى خوێنه‌ر ده‌بینێت و (هه‌ندرێن) بێ‌ئاگا له‌وه‌ى ئه‌و كه‌سه‌ى مامه‌ڵه‌ى لهگهڵدهكا خوێنه‌ر نییه و ئه‌و خه‌یاڵه‌ى بۆى ده‌نووسێ خوێنه‌ر نییه و خه‌یاڵێكه كه له‌سه‌ر خوانى خه‌یاڵى خوێنه‌ر ده‌ژى ، دێت و ده‌قه‌كه‌ی ده‌نووسێ .
له قالبگرتنى فكر به ماناى نزیكبوونه‌وه دێت له كۆتایى ئه‌و رێگایه‌ى ده‌مانگه‌یه‌نێته ونبوون ، ونبوون له مه‌مله‌كه‌تى نه‌فره‌تلێكراوه‌كان، دیسانه‌وه رووتبوونه‌وه كه ئه‌مجاره رووتبوونه‌وه‌ى ده‌قه دروستده‌بێته‌وه .
3- به‌زه‌یى ئێمه به نیسبه‌ت ئه‌وانى تر :
((بێخه‌وى قه‌ڵه‌مه‌كه‌م قووڵده‌كاته‌وه . من هه‌میشه بێخه‌وم ، چونكه هه‌میشه له جه‌نگى تۆدام :
من په‌رۆشى چیایهكانم . ده‌ترسم چیاكانیش وه‌كو هاوڕێ و هاوشار و هاونیشتیمان و هاوخهباتهكانم لهیادبچنهوه )).
به‌زه‌یى له زۆربه‌ى فه‌لسه‌فه و ده‌ستكه‌وته تیۆرى و میتۆدییهكان و پراكتیكه ئاینییه‌كان و ئایدیا و كتێبه‌كاندا وه‌كو پێویستى باسى كراوه كه ره‌وشتى مرۆ نیشان ده‌دا ، وه‌لێ ئه‌و كاته‌ى به‌زه‌یی بۆ به‌رامبه‌ر ده‌رده‌بڕین هه‌ر به‌ڕاست به‌زه‌یمان پیا هاتۆته‌وه ؟ . لاى (نیتشه) مرۆ له رێگه‌ى گه‌ڕانه‌وه بۆ خوده‌وه‌یه به‌زه‌یى به ئه‌وانى تر دێته‌وه ، له‌وه ده‌ترسێ ئه‌و شته‌ى به‌سه‌ر ئه‌ودا هاتووه به‌سه‌ر خۆشی‌دا بێت ، له رێگه‌ى نیشاندانى به‌زه‌ییه‌وه ترسه‌كه‌ى دادهمركێنێ . كه‌واته مه‌سه‌له‌كه ئه‌وه‌نده‌ى په‌یوه‌ندى به خوده‌وه هه‌یه په‌یوه‌ندى به ئه‌وى تره‌وه نییه . (نیتشه) پێیوابوو ئازار چه‌شتن ده‌روون به هێز ده‌كا و به‌زه‌یى ده‌كه‌وێته نێو بازنه‌ى خراپه‌وه چونكه نهستێكى خراپ لاى به‌رامبه‌ر دروست ده‌كا و رادده‌ى باوه‌ڕبه‌خۆبوونى كه‌م ده‌كاته‌وه . دواجار به‌زه‌یى (خۆپه‌رستییه) ،چونكه مرۆ (بیناكهر) و( بیناكراو)ه و به‌زه‌یى (بیناكراوه) كه پێویستى به له‌ناوبردنه چونكه سه‌ر به نه‌فسێكى ئاژه‌ڵییه ، به پێچه‌وانه‌ى (بیناكهر) كه پێویسته گرنگه پێ بدرێ .
ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگاكان دابه‌شبكه‌ین بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى ترادسیۆن و كۆمه‌ڵگه‌ى مۆدێرن ، به‌زه‌یى وه‌كو چه‌مكێك له رووى هۆكار و ئامانجه‌وه هه‌مه‌لایه‌ن نییه و توشى به‌ریه‌ككه‌وتن ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا و له‌ده‌ره‌وى خۆشی‌دا نوێنه‌رایه‌تى ناكرێ ، پێموایه هه‌ر لێره‌وه‌یه تێڕوانینى (نیتشه) بۆ به‌زه‌یى تووشى كێشه بووه ،چونكه كۆمه‌ڵگه‌ى دابه‌شنه‌كردووه و ئیشى ئه‌و له‌سه‌ر مرۆڤ بووه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه نه‌بووه .
لاى (هه‌ندرێن ) به‌زه‌یى هاتنه‌وه ده‌بینرێ به خود و دایك و چیاكان ونیشتیمان و شتى تر ، له‌هه‌ندێ شوێن هێنده به به‌زه‌ییه‌وه ده‌نووسێ خوێنه‌ر واده‌زانێ شاعیر له ته‌نیشتیه‌وه دانیشتووه و خه‌ریكى گریانه ، به‌ڵام گریانێك ده‌گرى كه فرمێسكه‌كان پێده‌كه‌نن . ئه‌و میتۆدى جوانكردنى خود له ئاستى به‌رامبه‌ردا به پشت به‌ست به به‌زه‌یى هاتنه‌وه ، جه‌نجاڵی وشه دروستده‌كا و واده‌رده‌كه‌وێ خود هاتۆته ده‌ره‌وه‌ى شاعیر و به‌نیازى گێڕانى رۆڵى كاره‌كته‌رێكى جیاوازه كه زۆرجار وه‌كو دژهخود ده‌رده‌كه‌وێ ، واته به‌زه‌یى زۆرى شاعیر بۆ خود ، خود تووشى جۆرێك له رق و بوغز ده‌كا .
4-ژیان له خانووى مردن‌دا :
((گه‌ره‌كه بمرم و ژیانیش به‌رده‌وام بێ . تا دوا چاوتروكان نه‌چێژم ، نامه‌وێ بمرم . گۆرانییه‌ك له گڕ له‌ناخمدایه ، نازانم كه‌نگێ لهدایكدهبێ )).
له جه‌ژنى له‌دایكبوونى حه‌فتا ساڵه‌ى (جۆن دیویى) ، پِڕۆفیسۆر (هێربێرت شنایده‌ر) ئوستازى زانكۆ له كۆلۆمبیا ئه‌م چیرۆكه‌ى گێڕاوه :
كاتێ یۆنانى كۆن تێكشكا ، خواكان له چیاى ئۆڵۆمپیا به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى شوێنێكى گونجاو بڵاوبوونه‌وه . (پان)ى گه‌وره خوا ، دواى چه‌ندین سه‌ده له‌سه‌ر لوتكه‌ى (گرین مونت ) نیشته‌وه ، له‌وێ رووبه‌رووى خودایه‌كى تر بوویه‌وه به‌ناوى (لۆگۆس – خواى عه‌قڵ و حیكمه‌ت ) و ده‌ستیانكرد به جه‌نگ ، هه‌ریه‌كه‌یان ده‌یویست چاكه له دیدى ئه‌ودا ببینرێت ، سه‌ره‌نجام بڕیاریاندا له چیا دابه‌زن و خوداى سێیه‌م بدۆزنه‌وه و دونیا بگۆڕن بۆ به‌هه‌شتێك .له بێرلینگتۆن بڕیاریاندا له بڕى ئه‌وه‌ى به دواى خواى سێیه‌م بگه‌ڕێن كه بۆى هه‌یه هه‌رگیز سه‌رنه‌كه‌ون ، هه‌ردووكیان بچنه نێو گیانى ساوایهكهوه . (لۆگۆس) گوتى : (ده‌ترسم ئه‌م كاره ببێته هۆى له‌ناوبردنى هه‌ردووكمان . (پان) وه‌ڵامى داوه : (ره‌نگه وابێ ، لێ دواجار مرۆڤێكى ژیر و كامڵ له‌دایك ده‌بێت و مرۆڤایه‌تى ده‌گاته پله‌یه‌كى به‌رز )
فه‌یله‌سوفى ره‌شبینى (هێجێزیاس – hegesias) ، قوتابییه لاوه‌كانى فێره چێژه‌كانى خۆكوشتن ده‌كرد و ژیانى بۆ وه‌ها كرده‌یه‌ك ته‌رخان كردبوو ( ئه‌مه دیدى هێجێزیاسه وه‌لێ من وه‌كو نووسه‌رى ئه‌و ده‌قه ، خۆكوشتن به زهلیلكردنى خود داده‌نێم و بۆ چیّژیش به‌خۆمان خۆش) . (هێجێزیاس) له ته‌مه‌نى هه‌شتا ساڵیدا به مردنى خۆى ده‌مرێ و بۆ یه‌كجاریش له ژیاندا بیر له خۆكوشت ناكاته‌وه ، كاتێكیش لێى ده‌پرسن : بۆ خۆت ناكوژى ؟ وه‌ها وه‌ڵام ده‌داته‌وه : من ده‌بێ بژیم تا ئه‌وانى تر فێره فێره له‌زه‌تى مه‌رگ بكه‌م .
گروپى چێژگهراكان توشى بێ ئهلهایى و نائومێدى نه‌ببوون و دروشمیان (خواردن و خواردنه‌وه و خۆشى) بوو له سه‌رده‌مى (ئه‌سكه‌نده‌ر)ێكدا كه باوه‌ڕى به به‌ها ئه‌خلاقییه‌كان نییه و خه‌ڵكى ناچار ده‌كرد ژیان نه‌فى بكه‌ن له رێگه‌ى هێزه‌وه نه‌ك له رێگه‌ى تیۆریه‌ى مه‌عریفه و سروشتى دونیا و باسى ئه‌خلاقیات . (ئۆپیكۆر)كه له منداڵییه‌وه خۆى له نێو دوو جه‌مسه‌رى عه‌قڵانییه‌كان و خورافه ئاینییه‌كاندا بینییه‌وه ، باوكى پزیشكێك بوو بانگه‌شه‌ى چاره‌سه‌ركردنى خه‌ڵكى به جادوو ده‌كرد ، باسى ئاماده‌گى ژیان ده‌كا له باوه‌شى مردن و خوێندا ، باسى ئارامى نێو سه‌رلێشێواوى ده‌كا ، باسى (هاورێیه‌تى) ده‌كرد و پێیوابوو له شادى و خۆشى دانه‌بڕاوه و خۆشى و شادیش به بێ هاوڕێیه‌تى بوونیان له‌نگه . ژیان لاى (هه‌ندرێن)دا به‌ئه‌ویتر كراوه (به مه‌رگ كراوه )له رێگه‌ى گۆڕانێكى ئه‌ده‌بییه‌وه ، مه‌رگیش به به‌رامبه‌ره‌كه‌ى كه ژیانه كراوه له رێگه‌ى كه‌رسته‌ى وه‌همى و به‌رجه‌سته‌ى ئه‌ده‌بییه‌وه. له دیالیكتیكدا باسى گۆڕانه‌كان كراوه . خودى چوار دیالیكتیكهكه به‌رهه‌مى چوار گۆڕ‌انى یه‌ك له‌دواى یه‌كن . گۆڕانێك له دیالیكتیكى فه‌یله‌سوفه كۆنه‌كان كه به (هیراكلیتس) كۆتاییان دێت له‌مه‌ڕ سروشت رووده‌دا و دیالیكتیكى (ئه‌فلاتون و ئه‌رستۆ ) به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێ دواتر دیالیكتیكى (هیگل) و له كۆتایشدا دیالیكتیكى (مه‌تریالیزم) كه ده‌كرێ به ( دیالیكتیكى مێژوویى ئایدیالیستى) ناویببه‌ین كه دواتر بوو به (مهتریالیزمى مێژوویى) كه پێیوابوو هیچ شتێك وه‌ك سه‌ره‌تاى بوونى نامێنێته‌وه و شته‌كان له گۆڕ‌انى به‌رده‌وام دان و خودى گۆڕانیش گۆڕانكارى به‌سه‌ردادێت و كۆتاییه‌كان ماناى سه‌ره‌تاى قۆناغێكى تر ده‌ده‌ن .
سه‌ره‌راى گۆڕ‌انى قۆناغێك بۆ قۆناغێكى تر ده‌كرێ گۆڕان بۆ یه‌كتریش رووبدا ، ژیان بگۆڕێ بۆ مردن و مردن بگۆڕێ بۆ ژیان . مهتریالیسمى دیالیكتیك به پێچه‌وانه‌ى (ئه‌فلاتون) و (ئه‌رستۆ) و (هیگل) كه سنووریان داده‌نا ، باوه‌ڕى به سنوورداركرن نه‌بوو . (ئه‌فلاتون) و (شۆپنهاوه‌ر) له سه‌ره‌تاى لاویه‌تیدا ده‌ستیان به شیعر نووسین كرد و شیعرى سۆزدارى و تراژیدییان ده‌نووسى . دواى ناسینى (سوقرات) هه‌موو شتیك له (ئه‌فلاتون)دا ده‌گۆڕێ و شیعره‌كانى ده‌سووتێنێ و ده‌كه‌وێته شوێن (سوقرات) و ده‌یكاته مامۆستاى خۆى بۆ ماوه‌ى هه‌شت ساڵ . ئه‌مانه نمونه‌ى گۆڕ‌انى ده‌ره‌وه‌ى ده‌قن كه په‌یوه‌ندییان به ده قهوه هه‌یه.
لاى (هه‌ندرێن) گۆڕ‌انى نێو ده‌ق به‌دیده‌كرێ كه په‌یوه‌ندى كه‌مى به‌ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق هه‌یه . باسى توانه‌وه‌ى ژیان ده‌كا له چاوى ئه‌وى تردا ، ئه‌وى ترێك كه زانینى زات و كه‌سایه‌تییه‌كه‌ى نسبییه و له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكى تر، له خوێنه‌رێكه‌وه بۆ خوێنه‌رێكى تر ده‌گۆڕێ ، ( هه‌ندرێن )سه‌ركه‌وتوو نه بووه له‌و گۆڕینه .
ژیان له شیعرى (هه‌ندرێن) دا نزیكه مه‌رگه ، شاعیر به‌ده‌ستی به‌رجه‌سته‌ى خۆى گه‌ره‌كیه‌تى جه‌سته‌ى وه‌همى مردن له‌خۆى دوورخاته‌وه ، ژیانێك سارد و سڕ ، وه‌رس و بێزاركه‌ر ، سه‌ره‌تاكه‌ى مردنه و كۆتاییه‌كه‌ى تۆقین ، له هه‌ندێ شوێن ، زینده‌گى ده‌ریاى مردنه و ماسییه‌كانى ژیان تیایدا بیر له رۆحكێشان ده‌كه‌نه‌وه، ژیان له‌گه‌ڵ چیاكانى كوردستان و نووسین بۆ ئه‌و چیایانه له‌سه‌رده‌مێكدا كه كوردستان پڕ بووه له گه‌نجى پۆست مۆدێرن كه حه‌وسه‌ڵه‌ى حیكایه‌تى چیا و پێشمه‌رگه‌كانیان نییه‌و ناشكرێ به‌زۆر وه‌ها حیكایه‌تێك به گوێچهكهیاندا بچرپێنرێ . ده‌كرا ژیانى پێشمه‌رگایه‌تى هه‌ندرێن و عه‌شقى چیاكان و زیاتر بهشیعرى بكرابان و به شیعریكردنێك كه له قه‌سیده‌ى (باوه‌شى ته‌نیایى ) به زه‌قى ده‌رده‌كه‌وێ ئه‌گه‌رچى له‌وێشدا باسى (چیاى شیرین ) و (كوێستانى وه‌رتێ) كراوه .
ژیان له شیعره‌كه‌دا له كۆتایى سهرهتاكهدا كرانه‌وه‌یه‌ك ده‌كا وه‌لێ له‌سه‌ر حیسابى داخرانى ئه‌به‌دى ، له‌سه‌ر حیسابى (ته‌مه‌نى خود) لێره‌وه‌یه شیعریه‌تى ( هه‌ندرێن) مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێ و وه‌كو شاعیرێك نه‌ك وه‌كو مرۆڤێكى ئاسایى قسه له‌سه‌ر ( هه‌ندرێن) ده‌كه‌ین . (هه‌ندرێن ) له (ڤۆڵتێر) ده‌چێ كاتێ له( فێرنى) بۆ ماوه‌ى بیست و پێنج ساڵ وه‌كو ( مردووى زیندوو – زیندووى مردوو ) ژیا و پشت له درۆ و فێڵ ده‌كا وه‌لێ نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى خه‌ڵك خۆشیان بوێ ، تاوه‌كو حه‌قیقه‌تى خودا ( ئه‌و خودایه نییه كه ده‌په‌رسترێ ) بڵاوبكاته‌وه و ئاین له شوێنى خۆى دابنرێ . تێڕوانینى هه‌ڵه له ونێوهندهدا بۆى هه‌یه سه‌رهه‌ڵبدا . مه‌به‌ست له تێڕوانینى هه‌ڵه چییه؟ به نموونه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق وه‌ڵام ده‌ده‌ینه‌وه : (گۆته) له چێشتخانه‌یه‌كدا شه‌ق له چه‌قۆ و چه‌نگال و قاپه‌كان هه‌ڵده‌دا و سه‌ر مێزه‌كه رووتده‌كاته‌وه ، ئه‌م رووتبوونه‌وه‌یه تێڕوانینى هه‌ڵه لاى كڕیاره‌كان درووست ده‌كا و كه (گۆته) به خودا یان مرۆڤى هه‌ساره‌یه‌كى تر بچوێنن . (بێكۆن) له (ئهتلاتیسى نوێ)دا كه دوو ساڵ به‌ر له مردن نووسییهتى ، باسى دوورگه‌یه‌كى یۆتۆپى ده‌كا كه دانیشتوانه‌كه‌ى به‌ته‌واوى زاڵن به‌سه‌ر خۆیاندا و هه‌ڵه ناكه‌ن ، ته‌نها سه‌هوو ده‌كه‌ن ، لێره‌وه‌یه (بێكۆن) ره‌وشى خۆى گۆڕى له وه‌زیرێكى لووت به‌رزه‌وه بوو به بازرگانى رووناكى ، ئه‌و ده‌یگووت (مرۆڤ ئاژه‌ڵێكى دوو پا نییه ) ، له‌و روانگه‌یه‌وه ( هه‌ندرێن ) له‌رێگه‌ى ئه‌زموونكردنى گرته‌یه‌ك و گۆڕینێكهوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چیاكان.
ئه‌و كاته‌ى ژیان ده‌بێت كاڵایه‌ك به‌ده‌ستى مردنه‌وه ، وشه زیندووهكان جێگاى وشه مردووه‌كان ده‌گرنه‌وه ، نائومێدى راسته‌قینه ئه‌وكاته سه‌رهه‌ڵده‌دا كه مرۆڤ هه‌واڵى گه‌یشتنى ئه‌و شته‌ى پێده‌درێ كه‌لێى ده‌ترسا جا ئه‌گه‌ر ئه‌و شته ( مردن – ژیان – باڵنده‌ى ئه‌فسانه‌یى ….هتد) بێت . (هه‌ندرێن) ده‌یه‌وێ ژیانێكى خه‌ماوى خۆى له نێو ده‌قه‌كانى به ئاشكرا نیشانمان بدا به پێچه‌وانه‌ى (رامبۆ) كه كارى بۆ ساده نیشاندانى هه‌موو شتێك ده‌كرد و سهرسوڕمانهكانى ئاسایى ده‌كردنه‌وه ، ئه‌وه‌ى (هه‌ندرێن) په‌یوه‌ندى رۆحى بهشاعیرهوه هه‌یه كه ناكرێ بهراوردبكرێ به هى (رامبۆ ) به‌هۆى بوونى دوو په‌یوه‌ندى رۆحى جیاوازى دوو مرۆڤ ، دوو رۆح له دوو هێلانه‌ى جیاواز كهجهستهیه نیشتوونه‌ته‌وه . ئه‌گه‌ر كاریگه‌رى (رامبۆ) له‌سه‌ر (هه‌ندرێن) هه‌بێت نه‌رێنییه ، چونكه ده‌بێته كاریگه‌رى ده‌ره‌وه‌ى ده‌ق ، هاوشێوه‌ى كاریگه‌رى دایكى( نیتشه ) له‌سه‌ر (نیتشه) كه (نیتشه)ى كرده مرۆڤێكى كۆنه په‌رست له قۆناغێكدا و له ره‌حمى باوكى كه قه‌شه بوو ، بێ به‌ش بوو .. له‌سه‌ره‌تاوه مه‌ودایه‌ك كه‌وته نێوان (نیتشه) و باوك ئه‌گه‌ر باوك بچوێنین به كارگه‌یه‌ك و (نیتشه)ش وه‌كو به‌رهه‌مى كارگه‌كه .
5- دیسانه‌وه زمان و زمان
(( من ده‌نووسم تا هه‌ست به‌ناخى خود بكه‌م )).
((“ده‌شتى هه‌ولێر” به‌رینتر بیر له دوورى ئاسۆى كورد ده‌كاته‌وه . ده‌شتى هه‌ولێر وه‌ك ئاینده‌ى كورد دیار نییه)) .
قهسيدهكه هه‌ڵه‌ى تایپى زۆر تیایه ، قسه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵانه نیه ، له‌باره‌ى زمانه‌وه ده‌دوێین ، غه‌ریبى گه‌وره‌ى (هه‌ندرێن) وای لێكردووه ده‌رگاى زمان بخاته سه‌ر پشت گوایه ئازادى به‌زمان به‌خشیوه ،وه‌ك ده‌ڵێ :
((واز له زمان ده‌هێنم بۆ خۆى بنووسێ ، پێى ناڵێم چى بنووسێ )).
به‌خشینى ئازادى به‌زمان به‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى زمان نابێ ، له‌وه‌ها بارودۆخێكدا زمان ئازاد نییه به‌نووسین به‌ڵكو مه‌حكوم ده‌كرێ به‌نووسین .
ئه‌ركى زمان گواستنه‌ى حه‌قیقه‌تى رووكه‌شى ده‌ره‌وه نییه بۆ ناو شیعر(وه‌ك ئه‌وه‌ى هه‌ندرێن ده‌یكا ) . حه‌قیقه‌ت له ده‌ره‌وه‌ى شیعردا ده‌كرێ بگوازێته‌وه بۆ ناوه‌وه‌ى شیعر به‌ڵام پێویستى به جۆرێك له قوربانیدانى بهشیعریكراو كه جیایبكاته‌وه له جۆرى تر‌ى قوربانیدان هه‌یه . (سوقرات ) بڕیاریدا بمرێ تاوه‌كو فه‌لسه‌فه و خه‌ڵكى ئه‌سینا بژین ، قوربانیدانى (سوقرات) بهشیعرى نه‌كراوه و قسه‌ى ئێمه له‌سه‌ر وه‌ها قوربانیدانێك نیییه.
بچوككردنه‌وه‌ى زمان له غوربه‌تى چیاكاندا ، بچوكبوونهوهى شیعره .ئه‌مه هه‌ر ئه‌و شته‌یه كه عه‌قڵى شیعرى پێ ته‌سك ده‌كرێته‌وه .
(دانپیانان)ى (ژان ژاك رۆسۆ) كه نیوه‌ى حه‌قیقه‌ته و نیوه‌ى درۆیه ، درۆكان هێنده جوان گێڕدراونه‌ته‌وه خوێندنه‌وه‌یان له حه‌قیقه‌ته‌كان خۆشتره .ئه‌گه‌رچى گێڕانه‌وه‌ى حه‌قیقه‌ت به‌جۆرێكى تر (رۆسۆ)ى به‌ره‌و نائومێدى و گومان برد ، دواى مردنى قسه له‌سه‌ر خۆكوشتنى (رۆسۆ) ده‌كرا ، دیكتاتۆره‌كان( رۆسۆ)یان به بزوێنه‌رى سۆشیالیسته‌كان داده‌نا و سۆشیالیسته‌كان ده‌یانبه‌سته‌وه به دیكتاتۆره‌كان .به‌ڵام زمانى شیعرى (هه‌ندرێن) رووت رووت حهقیقهتهكانمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه . له‌كاتێكدا (دانپیانانه‌كان) بیره‌وه‌رییه‌كانى( رۆسۆ)یه و (چیاكانى من) شیعره .
له زمانى شیعرى (هه‌ندرێن) حه‌زێكى به‌دینه‌هاتوو به‌دیده‌كرێ كه په‌یوه‌ندى به ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى ئه‌وه‌وه هه‌یه ، وه‌كو (ڤۆڵتێر) كه حه‌زی به كۆتایهاتنى جه‌نگه‌كان ده‌كرد (ئه‌مه‌ش حه‌زێكى به‌دینه‌هاتووه) ، (ڤۆڵتێر) ده‌یگوت :
“هۆگرى زانست و مه‌عریفه‌م ، له جه‌نگ و ململانێ هه‌ڵدێم”
زمانى شیعره‌كه‌ى زۆرجار نه‌بینراوه و ئه‌و وشانه‌ى شیعر پێكده‌هێنن گوزارشت له فۆڕمێكى شیعر ده‌كه‌ن نه‌ك له ماناكه‌ى ، مانا له شیعردا له دیوه نهبینراوهكهى شیعر خۆى مه‌ڵاس داوه . په‌یوه‌ندییه‌كى قووڵ نیه له نێوان زمان و جوانى ، له‌دایكبوونى زمان به ماناى له‌دایك بوونى جوانى نایه‌ت ، له‌و نموونانه‌ى سه‌ره‌وه ده‌رده‌كه‌وێ كه چۆن زمانى قسه‌كردن و زمانى شیعر تێكه‌ڵبوونه .
نووسینى : بڵند باجه‌لان
سه‌رچاوه‌كان :
1- چیاكانى من ، كۆشیعر ، هه‌ندرێن ، 2012 ، سوید
2-vorrei visitary la camera,Mirea corto, 2003, Italia
Italia 3-Buona notte ,Mirea corto, 2002/
4- li cerchero ,Mirea corto, 2000, Italia
5. siete void dal medio o dal vicino oriente/ Mirea corto……..
6-Dmmi una collana /Marko di maio/ Italia / 2000
7-Nella citta / Beatrice oliva/ Italia / 1975
8-حقیقت زیبایى ، درسهاى فلسفه هنر ، بابك احمدى ، چاپ پنجم، 1380 ، نشر مركز
9-مدرنیته و مدرنیسم ، مجموعه مقالاتى در سیاست ، فرهنگ و نظریهاى اجتماعى ، ترجمه و تدوین : حسین على نوذرى ، چاپ اول ، 1379 ، انتشارات نقش جهان ،تهران
تێبینى : ئه‌م بابه‌ته له دوا ژماره‌ى گۆڤارى (كۆنسێپت)دابه‌زیوه