هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شكست،له شیعری _وه‌ره خوارێ_ی ئه‌نوه‌ر قادردا
یه‌كێك له‌و ڕووداوه سیاسی‌ومێژوویانه‌ی،كه‌له هه‌ڵومه‌رجی خۆیدا،كاریگه‌ریه‌كی گه‌وره‌ی به سه‌ر كۆمه‌لگای كوردی جێهێشت،نسكۆی شۆرشی ئه‌یلول بوو. ئه‌و شۆرشه‌ی بۆ ماوه‌ی یانزه ساڵ درێژه‌ی هه‌بوو.هه‌موو چین‌وتوێژه‌كانی كۆمه‌لگای كوردی به ئومێدێكی گه‌وره‌وه ده‌یانڕوانیه شۆرشه‌كه‌و خه‌ون‌وهیواكانی دوا ڕۆژی خۆیان، له سه‌ر هه‌ڵده‌چنی. وه‌لێ كاتێ له هه‌ڵومه‌رجێكی خێرا‌و كورت‌وبه هۆی پیلانێكی نێو ده‌وڵه‌تییه‌وه، شۆرشه‌كه له بار برا،ئیدی ئه‌م ڕووداوه هاوشێوه‌ی كاره‌ساتێك بوو بۆ كۆمه‌لگای كوردی‌وزه‌بر‌وشۆكێكی ده‌روونی گه‌وره بوو،به‌ر هه‌مووان كه‌وت‌ودرێژه‌ی هه‌بوو،تا سه‌رله‌نوێ هه‌ڵَگیرسانه‌وه‌ی شۆرشی نوێ.ئه‌م ڕووداوه كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به سه‌ر هزری مرۆڤی كورد جێهێشت‌وسه‌ره‌نجام به هۆیه‌وه،تووشی نائومێدی‌وبێ هیوایه‌كی گه‌وره‌و قوڵ بوه‌و،تاڕاده‌یه‌ك كه به ئه‌سته‌م بروا به‌وه بێنێت، كه جارێكی تر شۆرش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه.بۆیه شیعری كوردی له‌و قۆناغه‌دا,هه‌ڵَگری هێماكانی نائومێدی‌وڕه‌شبینییه.گه‌رچی ئه‌و قۆناغه سیاسیه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد زۆر درێژه‌ی نابێت‌ودوای ته‌نها چه‌ند مانگێك,سه‌رله‌نوێ شۆرشێكی تازه سه‌ر هه‌ڵئه‌داته‌وه,وه‌لێ كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م ڕووداوه تا ناوه‌راستی هه‌شتاكان،درێژ ده‌بێته‌وه. به شێكی زۆری شیعری كوردی له‌و قۆناغه‌دا،گوزارشته له‌و ڕووداوه‌سیاسیه.چ به شێوه‌یه‌كی راسته‌و خۆ،چ به شێوه‌یه‌كی سیمبولی.بۆیه ده‌بینین كه‌م شاعیری كورد هه‌یه,به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان‌وله ده‌ربڕینێكی شیعریدا،ئه‌م ڕووداوه‌سیاسیه‌ی له شیعردا به‌ر جه‌سته نه‌كردبێت.به‌و پێیه‌ی شیعری كوردی له به‌شێكی زۆری ئه‌زموونه‌كانیدا،ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه سیاسی‌وشۆرشگێریی‌وكۆمه‌ڵایه‌تیه بوه،كه كورد وه‌ك نه ته‌وه‌یه‌ك تیایدا ژیاوه،ئیدی شیعری كوردیش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و قۆناغه بوه.بۆنموونه: رووبه‌رێكی به‌رفراوان له ئه‌زموونی شیعری كوردیدا،له نیوه‌ی یه‌كه‌می زه‌مه‌نی هه‌فتا كاندا،گوزراشت له شكستی ئه‌و شۆرشه ده‌كات‌و هاوكات،په‌یامی سه‌رله‌نوێ هه‌ستانه‌وه‌و هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرشی پێیه.كاتێكیش ده‌چینه‌وه سه‌ر ئه‌و شیعرانه‌ی له‌و زه‌مه‌نه‌دا نووسراون، باشتر د‌رك به‌و په‌یامه ده‌كه‌ین.لێره‌وه‌ش گوزارشتكردن له‌و ڕووداوه سیاسییه، له تێكستی شیعریدا، په‌یوه‌سته به روانگه‌و دنیابینی شاعیرانه‌وه،بۆ ئه‌م ڕووداوه.شیعری( ئه‌ی خواكه‌ی غه‌ریبانی)شاعیری دیار(ئه‌نوه‌ر قادر) له كۆمه‌له شیعری زریان‌دا، وێناكردنێكی ناراسته‌و خۆی ئه‌و ڕووداوه سیاسیه‌یه،كه ئه‌میش شكستی شۆرشی ئه‌یلوله.له‌م شیعره‌دا،گه‌رچی هیچ ئاماژه‌یه‌كی سیاسی‌و شۆرشگێری،نابینین كه ڕاسته‌و خۆ ده‌لاله‌ت له‌م ڕووداوه بكات.وه‌لێ كاتێ په‌یام‌و ناوه‌رۆكی شیعره‌كه‌و، ئه‌و وێناكردنه سیمبولیانه‌ی له‌و شیعره‌دا به‌رجه سته كراون ده‌خوێنینه‌وه،ئیدی ده‌گه‌ینه ئه‌و بروایه‌ی كه ئه‌م شیعره‌ی شاعیر په‌یوه‌سته به‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یانه‌ی كوردوهاوكات،له ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌م كاره‌ساته نووسراوه.به‌تایبه‌تیش كاتێ زه‌مه‌نی نووسینی ئه‌و شیعره له به‌رچاو ده‌گرین. ئه‌م ده‌قه‌ی شاعیر، له مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی هه‌فتاو پێنچ نووسراوه.واته دوای شه‌ش مانگ له شكستی شۆرشی كورد. بێگومان له نێوان تێكستی ئه‌ده‌بی‌وهه‌ڵومه‌رجی كۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی ژیانی شاعیران به گشتی په‌یوه‌ندییه‌كی دیاله‌كتیكی هه‌یه. به‌و پێیه‌ی شاعیر له‌و كات‌و زه‌مه‌نه‌ی ڕووداوه‌كانی تیادا ڕووده‌ده‌ن، به قوڵی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریه‌تی ئه‌و ڕووداوانه.بۆیه‌شه ئه‌م شیعره ده‌كرێ له ژێر ڕۆشنایی زه‌مه‌نی مێژوویی نووسینیه‌وه، بیبه‌ستینه‌وه به خودی ڕووداوه‌كه،كه ئه‌میش كاره‌ساتی شكستی شۆرشی یانزه ساڵه‌ی كورده.وێرای ئه‌مه‌ش ناونیشانی شیعره‌كه، جۆرێك له نزاكردن‌و گه‌ران به دوای فریادره‌سێكی تیادا ده‌بینرێت،كه هه‌میشه مرۆڤ له سه‌روبه‌ندی شكست‌و نائومێدی‌و ململانێدا، به‌رجه‌سته‌ی ده‌كات.بۆیه خودی ناونیشانی شیعره‌كه،(وه‌ره‌خوارێ) ئاماژه‌یه، بۆ ڕووداوێك كه له دنیابینی شاعیردا،گرنگه ڕووبدات.یاخود گه‌ڕانه به‌دوای فریادره‌سێك،كه‌ئه‌م واقیعه به واقیعێكی تر بگۆرێت.
له ڕاستیدا په‌یامی سه‌ره‌كی ئه‌و شیعرانه‌ی،له دوای ئه‌م قۆناغه‌وه له لایه‌ن شاعیرانی كورد به گشتی نووسراوه،په‌یامی هه‌ڵسانه‌وه‌و نه‌به‌زین‌وسه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرشه.شاعیرانی كورد له‌و قۆناغه‌دا،مه‌به ستیا بوه،شیعر وه‌ك چه‌كێكی دیكه‌ی به‌ره‌نگاری‌وخه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی،بناسێنن.بۆیه‌شه شیعره‌كانی ئه‌و قۆناغه،هه‌ڵگری مانفێستی به‌ره‌نگاری‌و سه‌رله‌نوێ هه‌ستانه‌وه‌ی دوای شكستن.شاعیرانی كورد له‌و زه‌مه‌نه‌دا,له‌دوای نائومێدیه‌كی قوڵه‌وه،به‌دوای تروسكایه‌ك ئومێد ده‌گه‌رێن،كه په‌یامی سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شۆرش بگه‌یه‌نێت.ئه‌وان به شیعر به‌گژ ئه‌م واقیعه تراژیدیه دێنه‌وه‌و مه‌به ستیانه، ئه‌و په‌یامه به گوێی دوژمن دابده‌ن،كه شكستی شۆرش، شكستێكی كاتییه‌وه ئه‌مرۆش نه‌بێ سبه‌ینێ،جارێكی تر شۆرش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه.نه‌ته‌وه‌ی كورد به مافه‌كانی ده‌گات.بۆیه له شیعری ئه‌و قۆناغه‌دا،جۆرێك له گوتاری هه‌ستانه‌وه ده‌بینرێت.هه‌ستانه‌وه‌یه‌ك ئه‌گه‌رچی وزه‌و خۆراگری ده‌وێت،به‌و پێیه‌ی ئاسان نییه له دوای هه‌مووشكستێك،به ئاسانی مرۆڤ هه‌ڵسێته‌وه،به‌ڵام خه‌ونێكی گه‌وره‌یه.ئه‌م خه‌ونه‌ش خۆراگری‌وقوربانیدان‌ونه‌سره‌وتنی ده‌وێ.هه‌روه‌ك شاعیر ده‌لێ:_
خۆمن چه‌مه زستانه‌نیم، هه‌ر هاوین هات هه‌ڵپروكێم…
ئه‌ستَره نیم شه‌و نه‌بێ نه‌توانم بفرم…
له‌و كۆپڵه شیعریه‌دا،جۆرێك له خۆڕاگری‌و هاتنه‌وه به گژئه‌ویتردا،ده‌بینین.به‌ومانایه‌ی ئه‌گه‌ر چه‌مه زستان له به‌رده‌م گه‌رمای هاویندا،هه‌ڵپروكێت‌وخۆڕاگر نه‌بێت،به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وا خودی شاعیر ئه‌و چه‌مه نییه.به‌هه‌مان شێوه ئه‌گه‌ر ئه‌ستێره‌ش ته‌نیا شه‌وان بتوانێت ده‌ركه‌وێت،له به‌ر گزنگه‌كانی خۆر،ئه‌وا شاعیر ئه‌مه‌شیان نییه.كه‌واته ئه‌گه‌ر شاعیرهه‌ریه‌ك له‌و دوو توخمه سروشتییه نه‌بێت،ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا هێزێكی تربێت.وه‌لێ هێزێك كه توانای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌رمای هاوین‌وتیشكه‌كانی خۆری هه‌بێت.ئه‌مه له لایه‌ك،له لایه‌كی تره‌وه ده‌كرێ بپرسین،شاعیربۆچی ئه‌و گوتاره به‌رزده‌كاته‌وه؟مه‌به‌ستی چییه؟كه چه‌مه زستانه‌نییه؟بێگومان ئه‌و گوتاره,كه‌زۆرتر گوتارێكی شۆرشگێرییه،گوتارێكه ئاراسته‌ی نه‌یار ده‌كرێت.به‌ده‌ربڕینێكی تر،كاتێ دووهێز‌وجه‌مسه‌ری دژ به یه‌ك ده‌كه‌ونه ململانێ‌ودژایه‌تی یه كتریه‌وه،ئیدی هه‌موو هه‌وڵێكیان بۆ ئه‌وه‌یه،پارێزگاری له بوون‌ومانه‌وه‌ی خۆیان بكه‌ن.به‌تایبه‌تیش كاتێ دڵنیا ده‌بن له‌وه‌ی،كه دواجار ناسنامه‌كه‌یان له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی سڕینه‌وه‌و نه‌ماندایه.بۆیه ئه‌و ده‌ربڕینه‌ی شاعیر، گوتارێكه ئاراسته‌ی دوژمن ده‌كرێت.به تایبه‌تیش كه له‌وێنه شیعریه‌كه‌دا،هه‌ستێكی خۆڕاگری‌و نه‌به‌زین پیشان ده‌دات.ئه‌و هه‌سته‌ش ئه‌وكاتانه گوزارشتی لێده‌كرێت،كه‌مه‌ترسییه‌ك له هه‌مبه‌ر،ناسنامه‌و شوناسی مرۆڤ هه‌بێت.بۆیه كاتێ شاعیر خۆی وه‌ك چه‌مه زستانه‌یه‌ك نابینێت،مه‌به‌ستیه‌تی كه ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت،كه ئه‌و هێزێكی تره،كه ئه‌سته‌مه شكسته‌كان نائومێدی بكه‌ن‌وبیبه‌زێنن.بۆیه ده‌بینین له ده‌ربڕینێكی دیكه‌ی شیعریدا،وێرای ئه‌وه‌ی مێژووی شكست‌ونه‌هامه‌تیه‌كانی خۆی پیشانده‌دات،به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و ئومێده‌ش نابڕێت،كه جارێكی تر سه‌رده‌كه‌وێته‌وه.بۆیه ئه‌مجاره ده‌ڵێت:_
من گه‌رچی هه‌موو ته‌مه‌نم هه‌ر سه‌رسم‌وهه‌ڵدێرانه…
به‌ڵام هێشتاكه ئه‌و كه‌ژه‌م…
پێ نه‌نراوه‌ته لوتكه‌كه‌م…
چۆن كپ ئه‌بم….
لێره‌دا ئه‌وه‌ی گوزارشت له‌و مێژووه سیاسیه ده‌كات،شاعیر خۆیه‌تی.وه‌لێ نابێ ئه‌وه‌مان له بیر بچێت كه ئه‌و مێژووه،مێژووی شاعیر نییه به ته‌نیا،به‌لكو مێژووی نه‌ته‌وه‌یه‌كه،كه هه‌میشه له نێو خه‌بات‌وتێكۆشان‌وشكست‌وسه‌رسم‌وهه‌ڵدێران دابوه.بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و ده‌قه‌دا،وێنا ده‌كرێت مێژووی نه‌ته‌وه‌یه.ڕاسته شاعیر له سه‌ر زمانی كه‌سی یه‌كه‌می تاكه‌وه،كه خودی شاعیر خۆیه‌تی ڕووداوه‌كان باسده‌كات.به‌ڵام ڕووداوه‌كان هه‌رته‌نها گوزارشت نین،له مێژووی ئه‌و،وه‌ك مرۆڤێك.بۆیه ئه‌وه‌ی له‌و كۆپڵه‌دا ئاماژه‌ی پێدراوه،كه هه‌موو مێژووه‌كه‌ی سه‌رسم‌وهه‌ڵدێرانه،ناسنامه‌ی شاعیر نییه وه‌ك مرۆڤێك،به‌ڵكو شوناسی نه‌ته‌وه‌یه‌كی چه‌وساوه‌یه،كه هه‌موو مێژووه‌كه‌ی تێكۆشان‌وشكست‌وهه‌ڵسانه‌وه‌وڕه‌شبینی‌وئومێدبوه.ئه‌م ده‌ربڕینه گوزارشته له مێژووی سیاسی نه‌ته‌وه‌یه‌ك،كه هه‌زاران جار سه‌رسمی بردوه‌و نه‌كه‌وتوه.لێره‌وه‌ش، گه‌ر سه‌رنج بده‌ین ده‌بینین شاعیر،ده‌سته‌واژه‌ی( سه‌رسم)له‌بڕی(كه‌وتن) به كاردێنێت.ئاشكرایه له نێوان ئه‌م دوو چه‌مكه‌شدا، جیاوازی له ڕووی ده‌لاله‌ت‌وئاماژه‌وه هه‌یه.چونكه سه‌رسم بردن مانای نه‌كه‌وتن ده‌گه‌یه‌نێت.واته شاعیر مه‌به ستیه‌تی ئه‌و په‌یامه بگه‌یه‌نێت،كه ئه‌گه‌ر چی مێژووی نه‌ته‌وه‌ی ئێمه هه‌میشه،سه‌رسم بردن بووه،وه‌لێ نه‌كه وتین‌ونه‌به زیوین.بۆیه له شكستدا،ئومێدێك نییه مرۆڤ هه‌ڵبستێته‌وه.وه‌لێ له كرداری سه‌رسم بردندا،مرۆڤ خۆڕاگر ده‌بێت‌و ڕاده‌وه‌ستێت‌وجارێكی تر،به هێزوگڕو تینێكی زۆرتره‌وه، ده‌توانێت،به ئاسانی هه‌ڵسێته‌وه.بۆیه ئه‌گه‌ر دوژمنانی كورد،توانیبێتیان تاڕاده‌یه‌ك خاك‌ونه‌ته‌وه‌ی ئێمه‌بۆ ماوه‌یه‌ك داگیر بكه‌ن‌وكورد ژێر ده‌سته‌و چه‌وساوه بكه‌ن، ئه‌وا سه‌ره‌نجام جارێكی تر،خه‌بات‌وشۆرش‌وتێكۆشان سه‌رله‌نوێ هه‌ڵگیرساوه‌ته‌وه.لێره‌وه‌ش شاعیر ئاماژه به وشه‌ی سه‌رسم بردن،له‌بڕی وشه‌ی كه‌وتن ده‌كات.چونكه وه‌ك ئاماژه‌مان پێكرد له نێوان ئه‌م دوو ده‌ربڕینه‌دا،جیاوازیه‌كی واتایی گه‌وره هه‌یه.چونكه له كاتی سه‌رسم بردندا ئه‌گه‌رێكی گه‌وره هه‌یه،مرۆڤ جارێكی تر هه‌ڵبستێته‌وه،وه‌لێ له‌كه‌وتن‌وشكستدا،ئه‌و ئه‌گه‌ره تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌سته‌م ده‌بێت. لێره‌وه‌ش ئه‌گه‌ر شاعیر له‌و كۆپڵه شیعریه‌ییدا،ئاماژه به‌ماناكانی هه‌ڵدێران‌وسه‌رسم بردن‌وشكست بكات،ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان له نێو ئه‌و هه‌موو كاره‌سات‌و نائومێدیه‌دا،به گڕوتین‌وموژده‌یه‌كی تره‌وه هه‌ڵده‌ستێته‌وه.واته ئه‌و شكست‌وهه‌ڵدێرانه نه‌ك هه‌ر خودی شاعیرنائومێد ناكه‌ن،بگره یاخیتر‌وسوورتری ده‌كه‌ن له خه‌بات‌وتێكۆشان.بۆیه ئه‌مجاره‌یان ده‌ڵێت:_
چۆن كپ ئه‌بم؟!
ئه‌بم به‌سواره‌ی گه‌رده‌لوول له هه‌موو لووتكه‌و یاڵێكتا…
ئه‌چریكێنم…
ئه‌بم به كاروانی هه‌وروله كوچه‌كه‌ی هات‌ونه‌هات..
گوڵی باران‌وپێكه‌نین بۆ سه‌ر لێوو كه‌زیی زه‌ردی
(زین) ئه‌هێنم….
بێگومان هه‌ر یه‌ك له وشه‌كانی،كاروان‌وباران‌وپێكه‌نین وزین،چه‌ندین ئاماژه‌و ده‌لاله‌ت ده‌گه‌یه‌نن.ئه‌م وشانه ئه‌گه‌ر له ئاستی ده‌ربڕین‌وناوه‌ڕۆكدا گوزارشتێكی جیا له یه‌كتریان هه‌بێت،ئه‌وا نابێ ئه‌وه‌مان بیر بچێت،كه دواجار هه‌موویان به مانای به‌رده‌وامی‌وئومێدوهه‌ستانه‌وه دێن.چونكه وشه‌ی كاروان،خۆی له خۆیدا ده‌لاله‌ته بۆ ئه‌وه‌ی كاروانی خه‌بات به رده‌وام ده‌بێت‌وبارانیش به مانای سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه دێت.لێره‌وه‌ش وشه‌ی زین كه له نێو فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی‌وكلتووری ئێمه،هێمایه بۆ زینی خۆشه‌ویستی مه‌م،ئه‌وا شاعیر وه‌ك سیمبولێك بۆ كوردستان به رجه‌سته‌ی كردوه،له به‌رامبه‌ر مه‌مدا،كه هێمایه بۆ شۆرشی كوردوهێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان،له دوای شكستی شۆرشه‌كه.بۆیه كاتێ شاعیر گوڵ‌وباران‌وپێكه‌نین،بۆ سه‌ر لێوی زین ده‌هێنێ،ئاماژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌ستانه‌وه‌یه‌كی دیكه،له دوای ئه‌و شۆرشه‌وه،به‌ڕێوه‌یه.كه ئه‌مه‌ش ئومێد‌و گه‌شبینی شاعیر ده‌گه‌یه‌نێت.بۆیه ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌قه‌كه‌دا،شاعیر وه‌ك كوردێك هه‌ست به نائومێدی بكات‌وئاماژه به كه‌وتن‌ومێژووێك له خه‌بات‌وتێكۆشانی گه‌لی كورد بكات،به‌و پێیه‌ی هه‌موو ته‌مه‌نی هه‌ر سه‌رسم‌وهه‌ڵدێران بووه،ئه‌وا ئه‌مجاره‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه،له‌نێو شه‌وه زه‌نگی نائومێدی‌وڕه‌شبینی و شكستدا،به‌و په‌ڕی هیواو برواوه،هه‌ڵده‌ستێته‌وه,موژده‌ی ژیانێكی تازه‌و نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.شاعیر نه‌ك هه‌ر ئومێدی به هه‌ڵسانه‌وه‌ی شۆرش هه‌یه‌و گه‌شبینه،بگره دڵنیاشه.هه‌روه‌ك خۆشی ده‌ڵێً:_
ئه‌بمه باران‌وسبه‌ینێ…
به‌سه‌ر لوتكه دا دا ئه‌كه‌م..
ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك،كه سبه‌ینێ شۆرش به ئامانجه‌كانی ده‌گات.بێگومان ناوه‌رۆكی ئه‌م شیعره‌ی شاعیر،گوزراشته له هه‌ڵومه‌رجی دوای شكستی شۆرشی كورد،له نیوه‌ی یه‌كه‌می هه‌فتاكاندا.هه‌ڵومه‌رجێك كه هه‌موو كوردی وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك، نائومێدكرد.وه‌لێ شاعیر له نێو ئه‌و نائومێدیه‌دا،به گه‌شبینیه‌وه ده‌ڕوانێته ئاسۆكانی داهاتوو.پێشبینی زه‌مه‌نێك ده‌كات،كه جارێكی تر‌و به گڕوتینێكی زۆرتره‌وه،شۆرش هه‌ڵده‌گیرسێته‌وه،تا گه‌یشتن به گشت مافه نه‌ته‌وه‌یه‌كانمان.بۆیه له شیعره‌كه‌یدا،هه‌میشه ئه‌و گوتاره له ڕێی دیالۆگی شیعریه‌وه،ئاراسته‌ی نه‌یارانی كورد ده‌كات،كه ئه‌و ماوه‌و نه‌مردوه‌وكپ نه‌بوه،ئه‌وێك كه هێمایه بۆ گشت نه‌ته‌وه‌ی كورد،نه‌ك شوناسی شاعیر به‌ته‌نیا…
*تێبینی/وه‌ره خوارێ،یه‌كێكه له شیعره كانی شاعیری دیاری كورد(ئه‌نوه‌ر قادر محمد) له كۆمه‌ڵه شیعری(زریان)دا،كه له ساڵی 1978 چاپ كراوه….
سه دیق سه‌عید رواندزی