عاشقی قه‌ندیل … یاسین برایم
ئه‌و ئێواره پایزه‌ی كه‌هاتنه‌وه‌ی ئه‌وی بیست، چاوی له‌و سه‌ری كۆڵان بوو تابه بینینی ئه‌و ئاسووده‌ی بگه‌ڕێته‌وه دڵه‌كه‌ی و ئه‌مشه‌و به بێخه‌می لێی بخه‌وێت .له‌مێژبوو باڵا چناریه‌كه‌ی خۆی بۆدووری ئه‌و، ڕه‌شپۆشكرد بوو ، چه‌ند حه‌زی ده‌كرد به‌و جله ڕه‌شه‌ی بیبینێت و سڵاوێكی گه‌رمی لێ بكات و بزه بخاته سه‌ر لێوه ناسكه‌كانی . بێده‌نگ وه‌ستا له به‌ر ده‌رگاو نیگای ده‌كرد بۆ هاتنی ئه‌و ، زۆری برد‌و كاته چاوه‌ڕوانیه‌كه‌ی بێ به‌رهه‌م بوو ، هه‌تاویش خۆی له باڵای چیا به‌فرینه‌كه‌ی ئه‌و به‌ری وون كرد.
ئه‌و كه ده‌هاته‌وه ، تا پیاسێكی بۆ لای ماڵی به‌ناز نه‌كردبوایه‌و مژده‌ی هاتنه‌وه‌ی پێنه‌دابا ، ئارامی نه‌ده‌گرت . كه‌چی ئه‌مجاره جیاواز له سه‌فه‌ره‌كانی تر ، نهینی ئه‌وی نه‌زانی ، بۆچی سه‌ری لێنه‌دا ، خه‌یاڵی بۆ ئه‌وه چوو ده‌بیت ئه‌ویش ، له گه‌ڵ كچانی زانكۆ منی بیركرد بیت ، دواتر هه‌ر له به‌ر خۆیه‌وه “نا ، نا ، ئه‌و مرۆڤێكه له وه‌فاو عه‌شق”.
هه‌ر ئه‌وشه‌وه‌ی ئه‌و وون بوو ، ئێستاش له گه‌ڵ بێت وون بووه و كه‌س سوراخی وون بووه‌كه‌ی نازانێت ، ئاخۆ شه‌هیدبووه یان زیندووه. دڕه‌نگی شه‌و به‌ر له به‌جێهێشتنی ماڵ ، عه‌ڵاگه‌یه‌كی كتێبی سیاسی و وێنه‌و هه‌ندێك به‌یاننامه‌و كۆمه‌ڵه‌شیعرێك كه خۆی نووسیبووی وله‌گه‌ڵ نامه‌یه‌كی خۆشه‌ویستی ، دابووه خوشكه تاقانه‌كه‌ی كه دوای سێ هه‌فته بداته به‌ناز و قسه‌ش بۆ هیچ كه‌س نه‌كات .
ته‌مه‌نی به‌ناز هێدی هێدی له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی گه‌وره ده‌بێت و ئێستاش چاوی له‌و ئێواره‌یه ده‌ركه‌وێت ، به‌ڵام ئه‌و نامه‌یه‌ی بۆ به‌نازی نوسیبوو، عه‌شقێكی بێوێنه‌ی ئه‌و ده‌خاته روو ، پێده‌ڵیت” ئێستا من عه‌شقی نیشتمانم وئه‌و شه‌وه‌ی رۆیشتم نه‌متوانی به‌رگه‌ی ئه‌وه بگرم و له به‌رامبه‌رت نهینی ئه‌م دابڕانه‌ت پێ بڵێم ، نه‌بادا تۆش هه‌مان ئه‌و عه‌شقه‌ی كه من وتۆ ، باوه‌ڕمان پێی هه‌یه‌و له نێو خوێنمان هه‌ڵگرتووه ، وات لێ بكات تۆش به دوام بكه‌ویت و به‌رگه‌ی ئه‌و رێگا دووره و به‌فرو سه‌رمایی چیایه‌كان نه‌گریت ، باش بزانه ئێستا من عاشقی قه‌ندیلم وله‌وێ وانه‌ی عه‌شقی نیشتمان ده‌خوێنم ، هه‌ركاتێكیش بیرت كردم ، ئه‌وه روو بكه قه‌ندیل و دوعای سه‌ركه‌وتنم بۆ بخوازه‌و قه‌ندیله‌كه‌ی تۆ ئێستا روو له‌رووگه‌ی قه‌ندیلی ریش سپی كردووه‌و ، ئه‌و دیاریه‌ی بۆم ناردیت وه‌ك چاوه‌كانی خۆت بیپارێزه و ئه‌و بۆنی هه‌زارانی عاشقی وه‌ك قه‌ندیلی لێ دێت! ….”.
ئێستا به‌ناز ، هه‌ر به بێنازی و دڵی پڕرازو خۆشه‌ویستی ، هه‌موو ئێواره‌یه‌ك روو له قه‌ندیل ده‌كات و وه‌فاو عه‌شقی بۆ دۆسته گه‌ریلاكه‌ی ده‌نێرێت. ئه‌و له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی ئێواره‌كان و سپی بوونی پرچه‌كه‌ی له ئاسمانه‌كه‌ی شار ده‌یان پۆله كۆتری سپی بناری قه‌ندیل له شه‌قه‌ی باڵ ده‌ده‌ن و گوزه‌ر ده‌كه‌ن ، شه‌وانیش به‌نازله به‌ر خۆیه‌وه به ده‌م خوێندنه‌وه‌ی شیعره جێماوه‌كانی عاشقه‌كه‌ی ، به چاوی پڕ فرمێسكه‌وه‌و خه‌وی لێ ده‌كه‌وێت . له خه‌ونیشدا ، ده‌بێته گه‌ریلاو له ژێر داربه‌ڕووێكی قه‌ندیل (گۆڕانی عه‌شق) بۆ نیشتمان ده‌ڵێت!!
/ سۆران
14_6_2012