سیناریۆی ( كارگوزار ) …. دانا محمد عبدلله
دیمه‌نی 1
دوكان . ناوه‌وه . رۆژ
(چه‌ندین جۆری فستق و چه‌ره‌س و خواردن پیشان ئه‌درێت كه‌به‌شێوه‌یه‌كی رێك و پێك دانراون ، دوو كچ به‌ستایلێكی تازه و سه‌رده‌مییانه به‌ده‌م پێكه‌نینه‌وه خه‌ریكی كرینی خواردنن )
پارك . ناوه‌وه . رۆژ
(پاركێكی جوان پیشان ئه‌درێت كه‌چه‌ندین دار‌و و نافوره‌ی تێدایه له‌گه‌ڵ چه‌ندین جۆری گوڵ و چیمه‌نێكی زۆر )
(دوو كارگوزاری بیانی خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی پاركه‌كه‌ن )
كارگوزاری 1 ( خه‌ریكی چاككردنی دارێكی شكاوه)
كارگوزاری 2 ( خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی زه‌رف و كاخه‌ز و پاشماوه‌ی فرێدراوه كه كه‌وتوه‌ته سه‌ر شه‌قامی پاركه‌كه )
(دوو كچه‌كان به ته‌نیشت كارگوزاره‌كاندا ده‌رۆن خواردن ده‌خۆن و پاشماوه‌كه‌ی فڕێ ده‌ده‌ن )
(كارگوزاره‌كان سه‌یری یه‌ك ده‌كه‌ن و پێیان ناخۆش ده‌بیت كه پاشماوه‌كانیان به‌وشێوه فرێ ده‌ده‌نه سه‌رشه‌قامه‌كه )
كارگوزاری 2 ( ده‌بینێت ئه‌و زه‌وییه‌ی ئه‌و پاكی ده‌كاته‌وه كچه‌كان به توێكڵی خواردن و فستق پیسی ده‌كه‌ن ئه‌مه توشی سه‌رسورمانی ده‌كات )
(بزه پیكه‌نینێك ده‌كات بۆ كرێكاره‌كه‌ی هاوڕێی )
( توێكڵی فستقێك ده‌كه‌وێته به‌رده‌می هه‌ڵی ده‌گرێت , هه‌ڵده‌ستێت دانه‌یه‌كی تریش هه‌ڵ ده‌گرێت و ده‌كه‌وێته دوای كچه‌كان )
كچه‌كان ( به‌ناو پاركه‌كه‌دا پیاسه‌ده‌كه‌ن و فستق ده‌خۆن وه توێكڵه‌كه‌ی فرێ ده‌ده‌ن وه پێده‌كه‌نن و سه‌یری پاركه‌كه‌دا ده‌كه‌ن و ده‌چنه چه‌ند شوێنێكی خۆش چێژ له جوانی پاركه‌كه ده‌بینن به‌ڵام به‌رده‌وام توێكڵی چه‌ره‌س فرێ ئه‌ده‌نه ناو پاركه‌كه ، كارگوزاره بیانیه‌كه‌ش به‌رده‌وام به‌دوایانه‌وه‌یه خه‌ریكی خواردن و هه‌ڵگرتنی توێكڵی جه‌ره‌سی فریداراوه‌كانیانه و كۆیان ده‌كاته‌وه و ده‌یانخاته گیرفانی به‌بێ ئه‌وه‌ی كچه‌كان ئاگایان لێ‌بیت )
كچه‌كان (ده‌چنه له‌سه‌ركورسیه‌ك داده‌نیشن )
كارگوزاری 2 ( ده‌چێت بۆلای كچه‌كان و له‌به‌رده‌میاندا راده‌وه‌ستێت سه‌یری كچه‌كان ده‌كات )
كچه‌كان(به‌رده‌وام خه‌ریكی خواردنی چه‌ره‌سن به‌لام دواتر كارگوزاره‌كه ده‌بینن له‌پێشیان وه‌ستاوه سه‌یریان ده‌كات ، كچێكیان ده‌ست ده‌بات بۆ جانتاكه‌ی و پاره ده‌ردێنێت بۆ كرێكاره بیانیه‌كه )
كارگوزاری 2 (بزه پێكه‌نینێك ده‌كات و تویكڵی چه‌ره‌سه‌كان و پاشماوه‌ی خواردنه‌كانیان له گیرفانی ده‌ردێنێت و ده‌یانخاته سه‌ر مێزی كچه‌كان )
كچه‌كان( په‌شیمان ده‌بنه‌وه سه‌یری یه‌كتر ده‌كه‌ن )
كارگوزاری 2 ( به‌رده‌وام گیرفانی پاك ده‌كاته‌وه له‌پاشماوه‌كانیان و پێئه‌كه‌نێت )
كۆتای
نوسینی: دانا محمد عبدلله
danamahamad@yahoo.com
……………………………………………………………………………………………………………………………..
ئه‌م سیناریویه پێشكه‌شه به هه‌موو ئه‌و كارگوزاره بیانیانه‌ی كه رۆژانه خه‌ریكی پاككردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته‌ن .