Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
هۆڵی خوێندنه‌وه‌ی منداڵان

هۆڵی خوێندنه‌وه‌ی منداڵان

Closed

 

 

سیڤا:

ده‌ی ده‌ی وه‌رن پێكــــــه‌وه‌

به‌ دڵێكی خۆشـــــه‌وه‌

ئــــامــــاده‌بن بابـــــڕۆین

بۆ هـــــــۆڵی خوێندنـــه‌وه‌

* * *

ده‌ی با بڕۆین ئێمه‌ی گوڵ

بۆ خۆراكی مێشــــك و دڵ

كه‌ ئه‌ویش ئاشــــــــكرایه‌

هه‌ر له‌ خوێندنه‌وه‌ دایـــــه‌

كۆرس :

ئه‌وا هــــاتین سیڤا گیان

هاوڕێ‌ ئـــــــازیزه‌كه‌مان

سوپاسی هه‌ستت ده‌كه‌ین

چاك له‌ مه‌به‌ستت ده‌گه‌ین

سیڤا:

باش بزانن هــــــاورێَیان

شوێنێكی ڕازاوه‌و جــــوان

هه‌یه‌ به‌ناوی هـــــــۆڵی

خوێندنه‌وه‌ی مـــــــــنداڵان

* * *

نــــامــــێلكه‌و كتێبی زۆر

پڕ بـــــــابه‌تی جۆراو جۆر

له‌ چیرۆك و هـــــــــــۆنراوه‌

تیا ئـــــــــاماده‌كـــــــراوه‌

* * *

یان گۆڤاری ڕه‌نگاو ڕه‌نگ

ڕه‌نگین و ڕازاوه‌و شــــه‌نگ

تایبه‌تن بۆ مــــــــنداڵان

به‌ سوودن بۆ ئێمه‌ی جوان

* * *

به‌ڵام لـــه‌وێ‌ وه‌ك من بن

زۆر بێ‌ ده‌نگ و هـــێمن بن

حه‌زتان له‌ چ شتێك بوو

ده‌یخه‌نه‌ بـــه‌ر ده‌ستان زوو

* * *

بیخوێننه‌وه‌ بـــه‌ جــــوانی

هه‌موو لاپه‌ ڕه‌كـــــــــــانی

ده‌بێ‌ ئـــــــاگــاداریان بن

وه‌ك چـــــــــاو بیان پارێزن

* * *

باش بزانن هــــــــــاوڕێیان

شوێنێكی ڕازاوه‌و جـــــــــوان

هه‌یه‌ به‌ناوی هـــــــــۆڵی

خوێندنه‌وه‌ی مــــــــــــنداڵان

…………………….

*ئه‌م هۆنراوه‌یه‌ كراوه‌ به‌ گۆرانی

ئاوازی:سالار عه‌بدوڵا

وتنی:سیڤا عوسمان

عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.