
خه‌رمانی سۆز…. ستار ئەحمەد
سزا ئارامگه‌ی خه‌زانه
به‌فر به‌رگی رهشوڕووتان
شاعیر به‌رهه‌می ئاگره
په‌روانه‌یه
بۆ بڵێسه‌ی گڕی سووتان
پێنووس رێگای بڵندییه
په‌ڕه كفنی سیاپۆشان
وشه زاری ده‌ریای بیره
ئاوات مه‌رگه بۆ تێكۆشان
به‌فر.. سزا
هیوا.. په‌ڕه
گڕ.. ووشه
زار‌و ئارامگا
بۆ به‌رهه‌می نه‌داره‌كان
ده‌بن به ده‌روازه‌ی ده‌رگا
خه‌رمانی سۆز
دادی هیوای ره‌نجه‌ڕۆیه
چه‌تری بارێژهی زستانه‌و
شایانی سه‌ر من‌و تۆیه
ئاوازی مه‌رگ
كاتێك كه مانگ
به پێچه‌ی گه‌واڵه خۆی دادهپۆشێو
ئه‌ستێره‌یه‌ك له پرشنگی چاوه‌كانم دوور ده‌كه‌وێته‌وه
له نه‌شته‌ری نیگام سڵدهكات
عه‌شقت ده‌بێته باران‌و
به‌سه‌ر باڵای تهنهاییما
وه‌كو ره‌هێڵه‌ی به‌هاران توند داده‌كات
له نسێی قه‌دپاڵی خه‌ما
من‌و شۆڕه‌بی یادگاری
به نه‌رمه سه‌ماوه ههڵدهلهرزێین
بۆ سه‌رچاوه‌ی ژانی دووری
رووباری ناوه‌ختی برینین
بۆ رۆخی نامۆیی سه‌ر هه‌ڵده‌گرین
وه‌كو دوو زێین
تێكه‌ڵ به تاسه‌ی دڵ ده‌بین
ئاواز‌و به‌سته‌ی نهسرهوتین
به‌ره‌و جگه‌ری هۆنراوه‌ی به سۆز ده‌چین
له پر ژێی كه‌مانی ده‌روون ده‌پسێ
نه رووباری یادی دوێنێ
ده‌ریای رامووسانی مێژینه‌مان
لێشاوی مه‌نگی ههستو بیر
له‌سه‌ر هێڵی رێگای ژوان
ئاوازی شادی ده‌مێنێ
وه‌لی دڵم
مه‌لێكی له لانه ته‌ریوه
شاباڵی بێچووی جێماوی
خامه‌یه‌كی هه‌ڵقرچاوه
له ده‌نووكی په‌ڕه‌ی هیوا
تریفه‌ی شاگه‌شكه‌ی
خه‌ونی خه‌مڕه‌وێنی
سه‌مای مه‌رگی یه‌ك هه‌نگاوه