پاریس وه‌ك گۆڕه‌پانی تاوان یان وه‌ك سه‌نگه‌ری تێكۆشان ببینین
پاریس وه‌ك گۆڕه‌پانی تاوان یان وه‌ك سه‌نگه‌ری تێكۆشان ببینین
باسێك له زاكیره‌ی كورت خایه‌نی جه‌ماوه‌ری كورد
سێ ژنه كوردی چالاك و كارا له‌بواری كاری سیاسی و حزبی، ئه‌وانه‌ی له ئێواره‌ی 9ی جانیوه‌ری رابردوو له پاریس، له دڵی ئه‌وروپا، تیرۆر كران تیرۆركردنه‌كه‌یان هێنده زاڵمانه بوو هه‌موو كورد له هه‌رشوێنێكی دونیا ماته‌م دایگرتن.
ئه‌وه‌ی جێ سه‌رنجی من بوو و له‌هه‌مان كاتدا هۆی دیسان ره‌شبینیم بوو، له ئاست هۆشیاری گشتی یان عه‌قڵی گشتی جه‌ماوه‌ری كورد، ئه‌و هه‌ڵچوونه ده‌روونییه‌ی تاك و كۆی كورد‌و ره‌فتارو كاردانه‌وه نائه‌قڵانی و نالۆژیكییه بوو كه له باشووری كوردستان و ئه‌وروپا له راگه‌یاندنه‌كان و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌تایبه‌تی فه‌یسبووك دا نواندیان له دژی شارێك نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كاره تیرۆریهدا.
راسته ئه‌وه رۆشنبیره جددی و به‌تواناكانمان نین قسه‌ی خراپ و نابه‌جێ ده‌كه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و رووداوه، به‌ڵام من باسی كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كورد ده‌كه‌م له فه‌زای گشتی خۆیاندا، نه‌ك نوسه‌ران و رۆشنبیران، ئه‌گه‌رچی هه‌ندێ خۆبه‌رۆشنبیرزان و شاعیر‌و راگهیاندنكاریش له‌وه‌دا تێوه‌گلاون.
پێشتر زۆر كه‌س باسی له‌وه كردووه كه زاكیره‌ی خه‌ڵكی كورد زۆر لاوازه‌و كورت ده‌خوێنێته‌وه، به‌داخه‌وه ئه‌وه تا ئاستێكی زۆر راسته. لاپه‌ڕه‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كه‌ناڵه‌كانی په‌یوه‌ندی و شه‌قامه‌كانی جێ پێی خۆپیشاندانه‌كان پڕبوون له جنێو قسه‌ی هه‌له‌ق و مه‌له‌ق و هه‌ره‌شه‌ی ته‌فروتوناكردنی شاری پاریس، وه‌ك ئه‌وه‌ی پاریس پایته‌ختی حكومه‌تێكی سه‌ربازی كوده‌تاچی یه‌كێك له وڵاته‌كانی داگیركه‌ری كوردستان بێت كه تازه په‌یماننامه‌ی سایكس-بیكۆ و لۆزان ی تێدا مۆركرابێت.
ئه‌و توێژه له خه‌ڵك له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌ڵچوونێكی ده‌روونی سه‌رچاوه گرتوو له هه‌ستێكی ناسیۆنالیستانه‌ی سه‌رتایی و نائه‌قڵانی درێژكراوه‌ی سه‌ده‌ی رابردوو و دووباره پشكووتوو له ناخی به‌شێكی زۆر له نه‌وه‌ی نوێی كورد، وێنه‌یه‌كی وایان له خۆیان پیشانداین بڕوامان وابێ هێشتا ئه‌و حه‌شامه‌ته وه‌ك خۆیان ماون و له‌ڕووی هۆشیاری گشتییه‌وه هه‌نگاوی به‌رچاویان نه‌ناوه‌و هه‌ر به پێوه‌ره‌كانی جاران ده‌ركه‌وت و رووداوه نوێیه‌كان ده‌پێون.
ئه‌گه‌ر وانییه ئه‌وه چ مهنتقێكه هێشتا ئه‌نجامده‌رانی تاوانی تیرۆر كردنی سه‌كینه چانسیز و هاورێكانی ئاشكرا نه‌كراون، خه‌ڵكێك پێیان وابێت ئه‌وه نیشتیمانپه‌روه‌رییه په‌نجه‌ی تۆڵه له‌به‌رامبه‌ر پاریس و پاریسییه‌كان رابوهشێنن و كهچكردنی ئیفل و سوتاندنی شه‌قام و باخه‌كانی ببێ به خواست و هیوایان.
تیرۆری نێوده‌وڵه‌تی رێكخراو ده‌ستڕۆیشتوو و سودمه‌ند له زانیاری و كهمیوكهیشن و ته‌كنۆلۆجیا له‌م سه‌رده‌مه‌دا بووه به دیارده‌یه‌كی جیهانی و هه‌ڕه‌شه له هه‌مووان ده‌كات، نه‌ك به ته‌نیا جوگرافیایه‌كی سنووردار. زۆر هه‌رزه‌یی و ساده‌ییه كه‌سێك پێی وابێت مادام ئه‌و سێ كه‌سه له پاریس تیرۆر كراون، ئه‌وه تاوانه‌كه له ئه‌ستۆی پاریس و فهڕهنسییهكانه بێ ئاماژه به‌وه‌ی كه ئه‌وان ته‌نها به‌رپرسیارێتی ئه‌منی و چاودێرییان به ئهستۆوهیهو له‌هه‌مانكاتدا به له‌به‌رچاوگرتنی ره‌وشی ژیان له ئه‌وروپا كه به‌هۆی ئازادی زۆری تاكه‌كان و سیستمی دیموكراسی و ده‌ستنه‌خستنه ناو ژیانی تایبه‌تی و په‌یوه‌ندییه شه‌خسیه‌كان له‌لایه‌ن داموده‌زگاكانی حكومه‌ته‌وه بوار بۆ جموجۆلی تیرۆرستان و كه‌سه خراپه‌كانیش ره‌خساوه تا كاری خۆیان ئه‌نجام بده‌ن.
له‌بری ئه‌وه‌ی وا له پاریس بڕوانین كه گۆڕه‌پانی ئه‌نجامدانی تاوانه له دژی چالاكوانانی كورد، باشتره وه‌ك سه‌نگه‌ری تێكۆشانی خۆمان بیبینین. هه‌روه‌ك ئه‌و سێ ژنه چالاكه كورده كردبوویان به شوێنی تێكۆشانی خۆیان، ئێستاش پاریس مه‌یدانی تێكۆشانی سه‌دان كوردی تری ئازادی خوازه، به‌هه‌زارانیش له‌وێ وه‌ك په‌ناهه‌نده‌و هه‌زارانیش وه‌ك كاركه‌ر ده‌ژین و پاریس باوه‌شی دایكانه‌ی بۆ كردوونه‌ته‌وه. دكتۆر قاسملوو كه له ڤیه‌نا تیرۆر كرا پاریس بوو له ئارامترین شوێنی خۆی له پێرلاشیز گۆڕه‌كه‌ی له‌خۆی گرت.
ئه‌وه پاریس بوو له‌سه‌ر ده‌ستی دانیال و فرانسوا میته‌ران و بیرنارد كۆشنهرو ئه‌وانی تر پرۆژه‌ی بڕیاری 688ی بۆ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی جولاند و له ئه‌نجامدا ناوچه‌ی ئارامی سه‌رووی هێڵی 36 و هه‌ر له ئه‌نجامی ئه‌وه‌ش دا په‌رله‌مان و حكومه‌تێكی له هه‌رێمی كوردستان لێكهوتهوه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دۆست و دكتۆر‌و رۆژنامه‌نووسه فه‌ره‌نسییانه‌ی كه راسته‌وخۆ له‌سه‌رده‌می خه‌باتی رزگاریش كۆنتاكیان له‌گه‌ل كورد‌و پێشمه‌رگه‌كانی دا هه‌بووه.
نازانم خه‌ڵكێك چۆن رێگا به‌خۆیان ده‌ده‌ن كه جنێوبارانی شارێك بكه‌ن خاڵی وه‌رچه‌رخانی هه‌موو ئه‌وروپا بووه له سه‌رده‌می تاریكییه‌وه بۆ سه‌رده‌می تازه‌گه‌ری و عه‌قڵانییه‌ت. پاریسی گۆڕه‌پانی شۆڕشی فه‌ڕه‌نسی، ئه‌و شۆڕشه‌ی ئه‌وروپاو هه‌موو دنیاشی گۆڕی. پاریسی كه‌وتنی باستیل و له‌گۆڕنانی فیودالیزم. پاریسی ڤۆلتێرو جان جاك رۆسۆ و ڤیكتۆر هۆگۆ و لویس پاستۆر و ئه‌میل زۆلاو ماری كۆری و رۆلان بارت و میشێل فۆكۆو ده‌یان رووناكبیرو فه‌یله‌سوفی دیكه. پاریسی كۆكردنه‌وه‌ی مێژووی شارستانیه‌ت و پاریسی لۆڤهرو پانتیۆن و نۆتردام و كۆنكۆردو شانزێلیزێ. ئایه ئه‌و پاریسه به سه‌رگه‌رمی و ئینفیعالاتی لێره‌و له‌وێی كه‌سانی نا ئاشنا پێی، وێنه‌كه‌ی ناشیرین ده‌بێت؟!
سه‌رسام بووم بینیم به‌هۆی ئه‌و رووداوه فه‌ره‌نسا خۆپیشاندانی حه‌شامه‌تێكی زۆر فراوانی كوردانی به‌خۆوه دی و به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ده‌نیانه‌و هێمنانه‌ش به‌ڕێوه‌چوو و پاریسیش به‌جوانی له‌باوه‌شی گرت، به‌ڵام نازانم له‌به‌رچییه هه‌ندێك كه‌س لێره به‌وجۆره پاریس‌یان كردووه به دێوه‌زمه‌ی ترس و تارمایی كوردان، له‌كاتێكدا په‌كه‌كه‌و جاماوهرهكهیان له ئه‌وروپاو باكوری كوردستان هه‌رگیز هه‌ڵوێستێكی ناشایسته‌یان نه‌نواندووه له‌وباریه‌وه.
به‌نه‌فره‌ت كردنی شارێكی وه‌ك پاریس به‌هۆی تیرۆری 3 كه‌س له چالاكانی كورد وه‌ك ئه‌وه وایه نه‌فره‌ت له هه‌موو وڵاته‌كه‌ی خۆشت بكه‌ی. چونكه له كوردستانیش هیچ شوێنێك نییه كه تێكۆشهرو سیاسی و چالاكیوانی مه‌ده‌نی و رۆژنامه‌نوس و رۆشنبیرانی تێدا تیرۆر نه‌كرابێت.
ئیرۆن عومه‌ر