چەند شێعر لە شاعێرانی ژاپۆن. لە کتێبیشکوفەهای آلوبن ترجمە علی عبداللهی
ماسا ئۆكا شیكی (1902 ــــ 1867 )
زۆر زوو نەخۆشی بڕستی لێی بڕی، كە لە تەمەنی 35 ساڵیدا كۆچی كرد. كۆمەڵە ئاسەواریكی بە نرخی لە بواری شێعر و رەخنەی ئەدەبیدا پاش خۆی بە جێ هێشت. شیكی لە ئەستێرە درەوشاوەكانی هۆنینەوەی هایكوی ژاپۆنە .
رۆژی ساڵی نوێ،
نە باشیی یەك هەیە و نەناخۆشی یەك:
تەنیا بوونەوەرانی زیندوو!
□
لە ساڵی نوێ دا
یەكەمین تەرمم دی
لە نیوە شەوێكدا.
□
ئەسپێكی كزیان
زین كردووە
بۆ كێشانی یەكەمین باری ساڵ.
□
رۆیشت بۆ باخ
تۆو داچێنێت
لە نوێنی نەخۆشی رزگاری دەبێ.
□
بێشەی بەهارــــ
بۆ چی دەچن بۆ سەیران ، مرۆڤەكان؟
ئاخو دەگەڕێنەوە؟
□
بەلەم و بەستێن
دابڕاون لە گەڵ شۆڕە بی یەكان :
چ ماڵاوای یەك!
□
دوورگە بە دوورگە
چراكان دادەگرسێنن
بە رووی دەریا، لە بەهارا.
□
لە سەربانی هۆڵی چكولەی شانۆدا
ئاڵاكان ، تەڕتەڕن
لە بارانی بەهاردا.
□
سامسینی
هەڵپەسێراوە:
بەهار لە كێڵگەی لادێی چادا.
□
دەورتا دەوری زەنگەكانی پەرەستگە
شكۆفەی گێلاسەكان
بە ئاوەنگی هەور تەڕن.
□
كۆشكی ناقووس ـــ
بێ ناقووسی
ئاخ، گەڵای تازە پێگەیشتوو!
□
قەناریەكانمان هەڵاتوون
رۆژی بەهار
لە تاریكیەوە بەرەو كۆتایی.
□
بوودای مەزن
خەون بە خۆیەوە دەبینێ
بە دیرێژایی رۆژگاری بەهار!
□
یەكیان داكەوت
ئێستە دووهەمی دادەكەوێ
كامێلیا كان.
□
لە قوتووكەیدا رژاوە،
شینای شەپۆل ئەدا لە نێو ویشكایی دوورا:
رووبار لە كاتی بەهاردا.
□
بە سەر پردێک كە گوزەر ئەكەی
ماسییەكان بەرەو قووڵایی ـــ
ئاوی بەهاران.
□
ئاوەنگی سپێدە
دووكەڵی برێنج لێنان
لە سەر گیاكان.
□
ژیرانە
بە شكۆفەكانەوە هەڵم واسیوە
چرایەك.
□
بۆڕەی گاكان
لە گەوڕدا ـــ
لە مانگ گیراندا.
□
مژ دێت
كێوەكان بزر دەبن
تەنیا پەرەستگە.
□
چرا كە دادەگرسێ
بووكەڵەی بە سەر بووكەلەی تردا
سێبەر دەخات.
□
رەوە كەڵەكان
لە زێڕ چنی رازاوەیاندا ئارەق دەرێژن
رۆژی جێژن.
□
گوڵە گەزیزەكان ـــ
لەم كاتە كە وێنەیان دەكێشم
لەولاترەوە ژاكاون.
□
چرۆدەكەن
چرۆدەكەن
گەڵا هەڵوەریوەكانی خەشخاش.
□
لە قەراخی توولە رێی ئاواییدا
كۆخی بچووكی رووسپییەكان
بنچكی لۆكەكان دەپشكوێن.
□
بەلەمی هوڵەندی
بە باداوە زۆرەكانییەوە:
كەژە هەورێكە.
□
چەندە درەنگە شەو
لە بەرانبەر دەربیجەی بە كاغەزپۆشراودا
تیشكێ تێدەپەڕێ.
□
ئاگری كاندا
گەرمای هاوین:
تینی بە جێ ماوە
لە سێ هەزار ماڵدا.
□
لە شەوێكی رووناكدا،
خەڵك چۆن لە داوڵەكان دەڕوانن:
زۆر خەمبارانە.
□
هێشتا ، نەبوو بە دە ساڵ،
ئەومناڵەی كە بەخشرا بە پەرەستگەكەی
چ سەرمایەك!
□
لوولووپەڕەكان
لە نێو گۆماودا دەپشكوێن:
ویستگەی قەتاریش تەنیا.
□
لێزمەی باران
رایدەژێنێ
سەری قزڵ ئاڵاكان.
□
چ فێنكایەكی دڵبزوێن ـــ
لە روانگەی فانوسێكی بەردیی
دەریاییدا.
□
ترۆپكی بەرزی یانەی مرۆڤەكان
چەندە دوورە
لە شوێنی بووداوە.
□
كزەی كازیوە
راهێبی لاو بەخۆشیەوە، دەیخوێنێتەوە
نووسراوە پیرۆزەكان.
□
لە بەردەم پەرەستگەی تاگا
گێلاسەكانی تەنراون
كەسێك نابیندری.
□
بۆ هاودەمی
بە تاسەوە بریا پەپوولەم
. ببردایە بۆ سەفەر لەگەڵ خۆمدا
□
پشت كەشتییەگەورەكان
دەتوانی بە سەرەنجەوە لێی بڕوانی
لە وەختی شەپۆلدا.
□
ئەرخەوانی گوڵە كێویلەكان
لە ئێواراندا
هیچ ماڵێك نییە.
□
گەراونەتەوە بۆ ماڵ
دوای كاییەی ئاگری
چ تاریكایەك!
□
سێبەری سەوز و چڕ دەخات
لاسكی موز
بە سەر دیواری كاغەزیدا.
□
دەروازەی پەرەستگە
بە ناڵەیەك دادەخرێت
شەوی پایز.
□
ساڵ بە ساڵ
خەونی گوڵە داودیەكان دەبینین ـــ
ئێمەش لە خەونیان داین؟
□
تۆێكڵی هەرمێیەكان كە دەگریتەوە
لە دەمی چەقۆكەوە دەتكێ
شیلەی شیرینیان.
□
بە فڕینەوە دێ
ئەوگەڵایە، لە نادیارەوە:
پایزی كۆتایی هاتوو.
□
میوەی خورمالووكان:
بیر لە نارا دەكەمەوە، لە میوانخانە
لە سیمای خزمەتكارەكەدا.
□
داكەوتۆتە زەوی
لە سەر تەختەی جێگاكەی، تەپڵی چكۆلە،
لە با هۆزی زستاندا.
□
چرایەك بۆ خوا هەڵكراوە،
لە رێگای ماڵدا
شیوەنی كەڵەكان.
“لاولاوەكان”
بۆلاولاوەكان
دەبێ كۆڵەكەیەك ببینمەوە.
بیر دەكەمەوە بەڵام،
ئایا پایز دەبینمەوە؟
و:جەلال هانیسی-