Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
ڕۆمانی (غه‌زه‌لنوس و باغه‌کانی خه‌یاڵ)ی به‌ختیار عه‌لی  بڵاوکرایه‌وه‌

ڕۆمانی (غه‌زه‌لنوس و باغه‌کانی خه‌یاڵ)ی به‌ختیار عه‌لی بڵاوکرایه‌وه‌

Closed
by February 12, 2008 کتێبخانە

 رۆمانی "غه‌زه‌لنوس و باغه‌كانی خه‌یاڵ" له‌ نووسینی نووسه‌ر به‌ختیار عه‌لی یه‌، له‌ 618 لاپه‌ره‌ی قه‌باره‌ گه‌وره‌دا به‌ تیراژی 10.000 دانه‌ له‌لایه‌ن چاپخانه‌ی ره‌نج له‌ سلێمانی به‌چاپ گه‌یشت.
جێكه‌ی ئاماژه‌ بۆكردنه‌ كه‌ به‌ختیار عه‌لی جگه‌ له‌م رۆمانه‌ی خاوه‌نی چوار رۆمانی دیكه‌یه‌، به‌ناوه‌كانی: "مه‌رگی تاقانه‌ی دووه‌م"، "ئێواره‌ په‌روانه‌"، "دواهه‌مین هه‌ناری دونیا" و "شاری مۆسییقاره‌ سپییه‌كان".
هه‌روه‌ها نووسه‌ر جگه‌ له‌ نووسینی رۆمان خاوه‌نی چه‌ندین به‌رهه‌می شیعری و ره‌خنه‌یی و فیكرییه‌.
باغەکانی خەیاڵ بۆیە جوانن چونکە نابنە دیکۆری حەقیقەت. گەر خەیاڵ ببێتە شتێک کە ڕاستی دەشارێتەوە، دەبێتە ھێزێکی ترسناک … بمبورە ئەی برای غەریب، واھەستدەکەم تۆ دەتەوێت من و تۆ پێکەوە شتێک دروستبکەین کە پیسی و ناشیرینی ئەم شارە بشارێتەوە … گەر دەتەوێت خەیاڵی من کۆمەکت پێبکات، شتێک مەکە ئەم ھەموو دزێوییە نەبینین. خەیاڵ سەفەرێکی قەشەنگە، بەڵام نابێت کارەسات لەبیر مرۆڤ بەرێتەوە
لە گفتوگۆیەکی نێوان «غەزەلنوس» و «بارۆنی خەیاڵ» ـەوە

من چەندین ساڵە وڵاتە و وڵات دەکەم. لەم وڵات دەردەچم و ڕوو لەوی دی دەکەم، لەم شار دێمەدەرێ و دەڕۆم بۆ ئەو شاری تر … بەڵام لەدەروازەی ھەر شارێک دەردەچم و پێ لە دەروازەی ھەر شارێکی تر دەنێم … ھەستدەکەم ھەر لێرەم … ھەمیشە تارماییەکی تاریکی ئەم شارە لەسەر سەرم بووە … سێبەری دیوارەکانی لە ڕۆحمدا بوون. بۆ ھەر کوێ چووبم لەم شارە ڕامکردوە. ھەستدەکەم لێرە زۆر غەریبم … زۆر … مرۆڤ لەو شارانەدا غەریب نییە کە لێیان دەردەچێت، بەڵکو لەو شارانەدا غەریبە کە ناتوانێت لێیان دەرچێت.
لە گفتوگۆیەکی نێوان «ماجەلانی راستەقینە» و «ماجەلانی خەیاڵی»دا

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.