Skip to Content

Friday, April 26th, 2024
ژنە سوزانییەکی قژ زەرد!

ژنە سوزانییەکی قژ زەرد!

Closed
by March 18, 2012 چیرۆک

هەڤالێکم هەبوو لە شاری (ئەمستردام ) هەفتەی جارێک یەکترمان دەبینی و پیاسەمان دەکرد ، ئەویش خەلکی یەکێ لە ولاتەکانی ڕۆژهەلات بوو . زۆرم خۆشدەویست لەبەرئەوەی تەنیا کەسێک بوودەمتوانی دەردی دڵمی لا باسکەم .
دەردی دڵی منیش ئەوە بوو کە مافم خورا بوو . لە خۆپیشاندانەکانی دژی رژێم بەشداریم کرد بوو زیندانی کرام بە کێبڵ لە گونیان دام  بووە هۆی نەزۆکیم . خوێندنم جێهێشت و بووم بە شۆڕشگێڕ و بەشداری دەیان شەڕم کرد و بریندار بووم ، ئێستاش پارچەی ڕومانە و فیشەک هان بە لەشمەوە ..ماڵمان ئاوارە بوون .لە شەڕێکدا هاوسەنگەرەکەم  ئارپیچی تەقاند  بێ ئەوەی ئاگادارم کاتەوە  ، پەردەی گوێچکم تەقی و گوێم گرانبوو تا لەم دواییە بە تەواوی توانەی بیستنیم نەما ، حکومەتی هۆلەندی ئالەتێکی گوێبیستنیان بۆ بەستم .
هەڤەلەکەم دەیگوت : تۆ تاکە کەس نیت مافت خورابێت ..مەگەر نازانیت شۆڕش کردن کۆمەلێ گەنج دەیکات و بەرهەمەکەشێ کۆمەلێ گەندەڵ دەیخۆن ..
ئەم هەڤالەم دونیای بە فشە وەرگرتبوو ، بە پێکەنینەوە پێیدەگوتم : منیش کات خۆی لەسەر بان بەربوومەتە خوارەوە وگونێکم لەدەستداوە .
لە پڕێکا  سەرۆکی ولاتەکەی ئەم هەڤالەم ڕووخا ، ئەویش چەند جارێک گەڕایەوە  ویستی چاوی بە بەرپرسەکان بکەوێت تا بیکەن بە شت !… ڵێ لەگەل هەموو سەردانییەکی بەدەست بەتاڵی دەگەڕایەوە و دەیگوت : هەر وەک جارانە بەس ڕووخسارەکان گۆڕاون !.
جارش هەبوو تووڕە دەبوو گلەیی و گازندەی دەکرد و دەیگوت : هاوسێیەکمان کونیەی پیس بوو کەچی ئێستا  بە من دەڵێت : دەتەوێ واستەت بۆ بکەم و بتکەم بە شت؟  هاوپۆلێکم فایلدار بووکەچی ئێستا لە دەزگاکان پلە و پایەکی بەرزی هەیە !..
  چەند مانگێک ئەم هەڤالەم لێ ونبوو تا ڕۆژێکیان لە شاشەی تەلەفزیۆنەکەم هەڤالەکەم  بینی بووبوو بە شت ! ..لە ئاستی وەزیر و سەرۆکەکان بەدیار کەوت . زۆرم پێخۆشبوو گوتم : ئافەرین ، بە ڕاستی ئەو پلە و پایە شایستەی جەنابتن.
هەوڵمدا پەیوەندی پێوە بکەم چەندین هەفتەی برد تا توانیم ئیمەیلەکەی بدۆزم . نامەیەکم بۆ نارد . لە وەلامدا نوسی : چاوەڕوانبە یەکتر دەبینین و لە نووکەوە هەموو شتێکت بۆ دەگێڕمەوە .
   لە سەردانێکی  بۆ ناو ئەمستردام چاومان بەیەکتر کەوت . باوەشی پێما کرد گوتی : با بڕۆین بۆ ..(Red light)شەقامی سوزانیەکان
گوتم : تۆ شێتی ؟ تۆ ئێستا کەسێکی ناوداری ، ناترسیت بە موبایل وێنەت بگرن و بیکەنە یوتوبەوە !
گوتی : ترست نەبێت .
گوتم : چییە زەوقت هەستاوە .
پێکەنی و گوتی : تا دەگەینە ئەوێ بەسەرهاتی خۆمت بۆ دەگێڕمەوە . لەوێش ژنە سوزانییەکی قژ زەرد هەیە دەبێت بیبینین و ئەم  دیارییەی ناو دەستمی بدەمێ !
لە ڕێگا بەم جۆرە هاتە ئاخافتن : لە بیرتە چەندە گلەیی و گازندەمان هەبوو دەمانگوت مافمان خوراوە  ، گەر  گەندەڵی نەکەی لە نیشتمانەکەت کارێکت بۆ ئەنجام نادرێ .
گوتم : بەلێ چاکم لە بیرە .
گوتی : بە برای خۆم بلێم ، لە پار ساڵەوە هەموو دوو هەفتە جارێک سەردانی ژنە سوزانییەکی قژ زەردم دەکرد .
گوتم : دەی هەموومان حەز بە قژ زەرد دەکەین!
گوتی : نا حەزەکەی من جیا یە ..ناتوانم بیدرکێنم .
گوتـم : بە هەر حال ..قسە بکە شەقم برد !
گوتی : یەکەمینجار لەگەل ئەو ژنە قژزەردە نوستم .. پێیگوتم : پارەکەت دادەنێی و گانەکەت دەکەیی و هیچ قسە ناکەیت .
پڕ بە دڵ حەزم لێکردبوو…هەموو جار دەچووم گانەکەم دەکرد و هیچ قسەم نەدەکرد .. تەنانەت سلاوشمان لە یەکتر نەدەکرد . تا ڕۆژێکیان ژنە سوزانییەکە لێپرسیم : ئەوە بۆ تۆ گونێکت لەدەستداوە ؟
منیش هیچ وەلامیم نەدایەوە ..پارەکەم دانا و کەندومەکەم لە کێرم قایمکرد .. ئینجا گوتی : زۆر گەواد دێن ڕۆژانە سوارم دەبن ..گلەیی دەردی دڵی خۆیان پێمدەلێن ، بەس تۆ گەوادێکی تایبەتی ناتەوێ هیچ بدرکێنی .
 لنگی بەرز کردەوە منیش وەک گورگ کەوتمە سەری …لە پاش ئەوەی تەواو بووم .. بۆ یەکەمین جار پەڕۆیەکی تەڕی هێنا و گەڵ و گوانمی سڕی .
پانتۆڵم لە پێکرد و هاتم بچمە دەرەوە ، پێیگوتم : لەسەرخۆ .. ژمارەی تەلەفۆنەکەتم بەرێ گەر کاتم هەبوو پەیوەندیت پێوە دەکەم .
ژمارەی تەلەفۆنەکەم بۆ نوسی و بێ خواحافیزی بەجێمهێشت ..گوێم لێبوو گوتی : هەی کەڕولالی دەماخسس ..منیش زەردەخەنەیەکم بۆ کرد و لێیدوورکەوتمەوە .
ئەوەندەم ئەو ژنە سوزانییەم گابوو ئیتر وەک ژنمی لێهاتبوو .. لە دوای چەند ڕۆژێ  تەلەفۆنی بۆکردم ، یەکسەر وەلامم دایەوە و نەمدەزانی بلێم چی! : ئەو گوتی : با پیاسەیەکی ناو شار بکەین .
هەردووکمان بەسواری پایسکیل گەیشتینە پارکی فرانکنلیدی ئەمستەردام .. بە پیاسەوە ئاسکرێمان خوارد و کاتێکی خۆشمان بردە سەر. لە ناکاو پرسیارێکی سەیریلێکردم -: تۆ دەبێت چیرۆکی ئەو تاکە گونەم بۆ بگێڕیتەوە ؟!
منیش گوتم : بەسەرچاو .
لە نووکەوە بەسەرهاتی ژیانم  بۆی گێڕایەوە تا گەیشتنم بە بەردەم  جامە سورەکانی ژنە سۆزانییەکانی ئەمستردام .
ئەویش گوتی :  چیرۆکێکی تراژییە بەس تاکە گونەکەت سەرسامی کردووم! ..
لەم کاتە زەنگی تەلەفۆنەکەی ژنە قژزەردەکە لێیدا ..وەلامی تەلەفۆنەکەی دایەوە .
ئینجا ڕوویدەمی لەمن کرد و گوتی : ئەوە دەزگیرانەکەم بوو چاوەڕێمدەکات …جارێکیتر یەکتر دەبینین .
منیش بە گالتەوە گوتم : تا گانێکیتر بای بای !
ئەویش بە بزەی لێوانی گوتی : بە خۆشحالییەوە!
 یەکترمان جێهێشت….
لەم کاتە قسەکەم پێبڕی و گوتم : ئەرێ ناکرێ لەم فیلمەی باسی دەکەی هەندێک گرتەی لێببڕی؟
هەڤالەکەم گوتی : نا ئەم فیلمە سانسۆری لەسەرنییە ..ئەگەر دەتەوێ گوێ بگری گرتە بڕین نییە .
دووبارە هاتە ئاخافتن : بە برای خۆم بلێم ..لە پاش چەند ڕۆژێک ژنە قژ زەردەکە تەلەفۆنی بۆ کردم و گوتی : دەمەوێ بتبینم .
منیش لە خۆشیا ئارەزووی سێکسیم هەستا و گوتم : بەخوا نانم کەوتە ڕۆن تا ئێستا بە پارە گانم دەکرد لەمەودوا خۆی بە پای خۆی دێت ..بەسەر سووڕمانییەوە لە خۆم دەپرسی ودەمگوت : تو بلێی عاشقی ئەم تاکە گون وکێرە بچووکەی من بووبێ!
کاتێ لە کافتریاک یەکترمان بینی هەر نەمناسییەوە ..کچێکی نەشمیلانە و نەجیب زادە ..کامیرایەکی بەشانەوە بوو ..لەگەل کۆلەپشتێکی ڕۆژنامە نووسەکان .
دانیشتین ، سەرەتا ژنە قژزەردەکە هاتە قسە و گوتی : گوێبگرە پلانێکم بۆ داناوی دەمەوێ بتکەم بە شت  پلانەکەم بۆت باس دەکەم هیچ قسە ناکەیت تا تەواو دەبم لە قسە کردن ..ئینجا ئەگەر پلانەکەت بە دڵ بوو  وەلامم دەدەیتەوە ئەگەر بەدڵشت نەبوو .  بەردێک لەسەری دانێو سەر مانگان وەرە گانی خۆت کە و مڵت بشکێنە !
منیش بەسەر ئاماژەی ڕازامەندین پیشاندا!
پلانەکەی بەم شێوەیە بۆ باسکردم : وەک دەبیستی ئەو خەلکە هەردەلێن کێ کردی کێ خواردی ؟
ئێستا  پلانەکەم ئەوەیە ..کە پێکەوە گەشتی ولاتەکەت بکەین ..من خۆمدەکەم بە ڕۆژنامە نوس و تۆش وەڕگێڕ… چاوپێکەوتن لەگەل هەموو وەزیرو بەرپرسەکان دەکەین ..خۆت دەزانی زۆربەی بەرپرسەکانی لای ئێوە کە کچێکی قژ زەرد ببینین چۆن دەکەونە سەر ئەژنۆ ..ئەو کات منیش داواکارییەکانم دەخەمە بەردەستیان .. تا تۆ لە پلە و پایەکی بەرز دانەمزرێنن وازیان لێنایەنم .
پێکەوە دامان لە قاقای پێکەنین تا ئاو لە چاومان هاتە خوار ..
ئینجا ژنەکە لێی پرسیم :  ئایە دەترسی ؟
گوتم : لە چی بترسم ..گونێکم لەدەستداوە ومێشکشم وەک جاران کار ناکات !
گوتی : کەواتە تۆ هەر بۆ ئەوە باشی ببی بە شت .
لە دوای چەند دانیشتنێکیتر گەیشتینە ئەنجام و پلیتی گەشتەکەمان بڕی .
کاتێ گەیشتینە ولات هەر لەفڕۆکە خانەوە دەستخۆشیان لێمدەکرد و کارئاسانیان بۆ کردم ..هەرچەند زۆر شەرمەزاربووم بەس چیبکەم جاران دەڕۆیشتمەوە کەس لە هەوالی نەدەپرسیم ..ئەمجارە هەر بەر پرس و وەزیر بوو داوایان لێمدەکرد تا چاوپێکەوتن لە گەل ئەو کچە ڕۆژنامە نووسە بکەن ..
 سەرەتا  وامزانی پارچەیەک زەویم دەدەنێ ..کەچی بەرپرسەکان گوتیان بابە تۆ بگەڕێوە  نیشتیمان دەتکەین بە ڕاوێژکاری خۆمان و پلە و پایەکی بەرزت دەدەینێ .
بەمجۆرە کچە ڕۆژنامە نووسەکە هەموو چاوپێکەوتنەکانی تۆمار کرد و کارەکەی منشی  جێبەجێکرد . گەشتیكی خۆشمان کرد . بەلێن بوو پێکەوە بگەڕێینەوە ..کەچی کچە ڕۆژنامە نوسەکە پلیتەکەی دڕاندم گوتی : تۆ بمێنەرەوە ، پای خۆت لە کورسییەکە گیرکە.. نەگەڕێتەوە تا  کارەکانت جێبەجێدەبێت .
بەم شێوەیە و بە ئازایەتی ئەو ژنە قژزەردە بووم بە شت .. ئێستاش پێکەوە دەچین بۆ بینینی ئەو خانمە !
گوتم : واو بەڕاستی ئەمە خانمە ..گوناحە پێبلێن سوزانی یا لەشفرۆش! .
لەگەل هەڤالەکەم گەیشتینە کۆلانی سوزانییەکان . لەو شەقامە جۆرەها ڕووخساری کچە سوزانیت دەبینی لەناو دوکانێکی بچکۆلانە بە گلۆپی سوورو ڕەنگاوڕەنگ دانشتبوون . تابلۆکانیان بە وێنەی سێکسی  ڕازاندبوەوە ..سوزانییەکان هەندێکیان لەسەر کورسی دانیشتبون فەرموویان لە گەشتیارەکان دەکرد ، هەندێکیتریان خەریکی مکیاج کردن و بۆیە کردنی نوخانەکانیان بوون. . چەند دانەیەکشیان کتابیان بەدەستەوە بوو دەیان خوێندەوە . بەرگی یەکێ لە کتابەکان سپی و ڕەش بوو . لایە سپییەکەی پیتەکانی بە سوورێکی خوێناوی نەخش کرابوو .
بە هەڤالەکەم گوت : ئەم سوزانییانە ڕۆمانش دەخوێننەوە ؟.
هەڤالەکەم گوتی : ڕاست دەکەیت .. زۆرجار ژنە قژزەردەکە  خەریکی خوێندنەوەیە منیش  سێکسی لەگەل دەکەم !
ژنێک سەتلێکی پڕ لە دەستە گوڵی هەلگرتبوو یەخەی گرتین و گوتی : گوڵی بۆن خۆش ناکڕن؟
هەڤالەکەم دوو دەستە گولی ڕەنگاو ڕەنگی هەلبژارد و بیست ئیرۆی خستە ناو دەستی گولفرۆشەکەوە .
گوتم : ئەم هەموو گولەت بۆ چییە ؟
گوتی : سەیرمکە !
لەبەردەم هەر جامخانەیەک تێدەپەڕین ، گولێکی پێشکەش بە کچە سوزانیەک دەکرد !
لە پڕ ژنە قژ زەردەکە لە ژوورەکەی دەرپەڕیی و باوەشی بە هەڤالەکەم کرد ، ئینجا هەڤالەکەم منی پێناساند و گوڵ و دیاری یەکەی دەستی دایە ژنە قژ زەردە کە !
ژنە قژ زەردەکەش گەڕایە وە ژوورەکەی و دوو کتێبی هێناو ئمزای لەسەر کرد و گوتی : ئەم کتێبە تازە چاپم کردووە فەرموون هەریەکی دانەیەکتان ..سوپاسیمان کرد .
لە کاتێکدا سەیری بەرگی کتێبەکەم کرد ئاگام ڵیبوو ژنە سوزانییەکە نامەیەکی خستە ناو گیرفانی هەڤالەکەمەوە . بەرگی کتێبەکە سەرنجی ڕاکێشام ، هەمان کتێب بووکە کچە سوزانییەکان دەیانخوێندەوە . بە دلۆپە خوێنی سوور نوسرابوو : ئەم پیاوەشم کرد بە شت !
لە ژنە قژزەردەکە جوودا بووینەوە ..بە هەڤالەکەم گوت : دەزانی ئەم ژنە سوزانییە نووسەرە ؟
هەڤالەکەم سەیری بەرگی کتێبەکەی کرد و گوتی : ئای لەوە ئەوە خۆ ڕۆمانێکی لەسەرم نوسیوە !..
گوتم : تا دەمری دەبێ سوپاسی ئەو ژنە قژزەردە بکەیت  کە تۆی کرد بەشت .
هەڤالەکەم گوتی : سوپاسی دەکەم . بەس ئەم ژنە بە بەردێک دوو چۆلەکە دەکوژێت ..لەلایەک بابەتی دەستدەکەوێت ، لەلایەکیتر پارە پەیدا دەکات !
گوتم : گوێی مەدەرێ هەڤاڵ ، تۆش چوویتە ناو پەڕتووکی مێژووەوە!!
  هەڤالەکەم گەڕایەوە بۆ ولاتەکەیی و دەستبەکار بوو ..لەم ڕۆژانە دووبارە لە شاشەی تەلەفیزیۆن هەڤالەکەم بینی خۆی هەلبژاربدبوو بببێت بە سەرۆکی وولاتەکەی . جەماوەرێکی زۆرش چەپلەیان بۆ لێدەدا !….
لەو ڕۆژەوە لە خەیاڵی ئەوەم بە دزییەوە بچمە لای ئەو ژنە سوزانییە قژ زەردە بەلکو منیش بکات بە شت!.

ن/جەلال قادر

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.