ڤیستیڤاڵ* ….. عه‌لی حه‌مه‌ڕه‌شید به‌رزنجی
Closed
چه‌ند خۆشـــه ڤیستیڤاڵه
جه‌ژنی ئێمـــــــه‌ی مناڵه
ئه‌وه‌تا له‌م جێگـــــــــایه
گۆرانی و مۆســــــــیقایه
سه‌یری مناڵی جوان جوان
ئای چه‌نده خۆشـــه دڵیان
واخه‌ریكی هه‌ڵـــــپه‌ڕكێن
پۆلێك ده‌ڕواو پۆلیـك دێن
چـــــــونكه له‌مێژه ئه‌وان
په‌رۆشـــــــی ڕۆژێكی وان
بۆبینی ڤیســـــــــتیڤاڵ
گه‌شاوه‌ن وه‌ك گــوڵی ئاڵ
به‌تاســـــه‌ن بۆ ئۆپه‌رێت
شــــانۆییان خۆش ده‌وێت
حه‌ز ده‌كه‌ین وه‌ك په‌پووله
بێن و بكـــــــــه‌ونه جوڵه
بڕۆن پێكــــــــه‌وه ئه‌وان
بۆ پێشانگای وێنه‌ی جوان
خۆزگه‌و ئاواتمــــان زۆره
ده‌یڵێن بۆ یه‌ك بــــه نۆره
هه‌مــــــوویان ده‌یانه‌وێت
گشت ڕۆژێك ڤیستیڤاڵ بێت
*ئه‌م هۆنراوه‌یه كراوه به گۆرانی ئاوازی:كارزان محمود وتنی:كۆرس