کامه‌ران ئیسماعیل عارف (وشیاره سور)؛قوربانییه‌کی گه‌وره‌ی شۆڕش
بینینێکی سه‌ختبوو هاوڕێ،نه‌م ده‌زانی ئه‌وها سه‌رنجه‌کانت ده‌مکوژێ وێنه‌کاىت فرمێسک بارانم ده‌کات و خه‌نده‌ی لێوه‌کانم لێ ئه‌تۆرێ، گریانێکی پڕئازاره‌و جه‌سته‌م به‌رنادات هاوڕێ، مه‌رگی خۆمه‌و له‌گه‌ڵی ئه‌دوێم، جه‌سته‌ی خۆمه‌و نزای بۆ ئه‌که‌م ئه‌وه تۆیت له‌خوێنماو ڕوو له‌قیبه‌له‌ی ئاڵا‌که‌تم و له‌ژووره خنجیلانه‌که‌تدا کڵپه ئه‌مگرێ. بومه‌ته چوارچێوه‌ی وێنه یادگاریه‌کانی شاخ و به‌سنگمه‌وه بۆ دیواری ماڵه‌که‌تم ئه‌ی هاوڕێ، ئه‌وه چاوه‌کانی منه بونه‌ته چاویلکه‌کانت و تۆش بێ ئاگای له‌من هاوڕێ، من ده‌زانم که نا‌توانیت به‌زمانه پاراوه‌کەی شاخ و به بوێریه‌که‌ی جاران بدوێی ، من تێده‌گه‌م که چ زوڵمێک ڕۆحتی گرتۆته ئامێز‌و چ قوربانیه‌کی زوڵم گه‌وره‌ی گه‌رووی شاخی، ئه‌و خه‌نده که‌مانه‌ت ده‌ناسمه‌وه که‌چه‌ند قوڵن به مێژوویه‌ک لێت تۆراوه‌و ناتناسنه‌وه. ئه‌وه‌سیمای ده‌روێشیته بۆ تۆبه‌کارانی زه‌مه‌ن وپرچی دایکی شه‌هیدێکه بۆ به‌هه‌شتی رۆحی ده‌به‌یت تا له‌وێوه بیکه‌یته ده‌سته‌وانه‌ی مناڵانی ئه‌نفال و هه‌ڵه‌بجه‌که‌ی کوردستانم بۆ ئه‌وه‌ته کۆمه‌ڵ ،کۆمه‌ڵ شه‌هیدانی قوربانیای پێ بخه‌یته به‌هه‌شته‌وه، من ده‌زانم ئه‌وه ده‌که‌یت هه‌ر‌له‌وێشدا ده‌بیته‌وه به قوربانی خه‌باتێکی نه‌پساوه‌ی خاک و خه‌ڵکی ئه‌م نیشتیمانه هه‌ژاره به ده‌ست خۆکوشتنه‌وه ده‌ناڵێت، دڵنیابه له‌وێش مامۆستا سه‌ردار چاوه‌ڕێته، چون له‌گه‌ڵ تۆ هه‌ر پێکه‌وه گووله‌بارانكران ئه‌و به‌جه‌سته‌و تۆش به‌ڕۆحت، کاکه کامه‌رانی ئیسماعیل عارف دڵنیاشین که رۆحت له‌گه‌ڵ ئه‌ودا خسته ژێر خاک، بۆیه جه‌سته‌ت ئا لێره‌وه هیچمان پێ ناڵێت و بزه‌و خۆشی رۆح و به‌رامه‌ی ئاسوده‌یته لێره ئه‌ی شه‌هیدی هه‌میشه زیندویی گۆره‌پانی زووڵم سته‌م ، ئه‌ی شه‌هیدی ڕێی خه‌بات و خه‌ڵک و شاخ و ده‌غڵێکی وابێ به‌رهه‌م.!
هاوڕێ؛ پێش سێ ساڵ له‌دوات ده‌گه‌ڕان ، هه‌ر وێنه‌یه‌کی تۆم هه‌بوو ئای چه‌ند ئازارم چه‌شت له‌وه‌ی بیستم که چۆن له نه‌خۆشخانه‌یه‌کدا ته‌نها که‌وتویت، شوێن وجێگه‌ت نه‌زانراوبوو، ئێستا هه‌موو شه‌وێک سه‌یرت ئه‌که‌م و گوێت لێ ئه‌گرم، برام کاکه(عومه‌ره‌سوور)ی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی ده‌ربازبووی كاره‌ساتی حه‌ڤده‌شه‌هیدانی قڕگه‌ی شه‌هیدی زیندو وداده (نه‌رمینی)ی خێزانی نموونه‌ی جوانی و وه‌فاداری بۆپێشمه‌رگه‌و قوربانیان كه‌پێكه‌وه‌له‌ژیانی هاوسه‌رگیریداكه‌توانیان میژوویه‌كی زیندوی هه‌میشه‌یی تۆماربكه‌ن به‌و گرته ڤیدیۆییه‌له فه‌یسبوکدا بڵاویان کرده‌وه،نه‌ک ته‌نها من ، گشت کوردستان به مێژووی قوربانییه‌ك یان پێشمه‌رگه‌یه‌ک ئاشنابوو. لێره‌وه دوباره چیرۆکی ئه‌م قاره‌مانه‌تان بۆ ده‌گێڕمه‌وه ، هیوادارم ئه‌مه ببێته ده‌رسێکی گه‌وره‌و په‌ندێکی باش بۆ خه‌ڵکی کوردستان ، به‌رپرسانیش ئاوڕێکی ڕاسته‌قینی لێبده‌نه‌وه.
كامه‌ران ئیسماعیل عارف ناسراوبه(وشیاره‌سوور)له‌سه‌ره‌تای ساڵی هه‌شتاكانداده‌بێته‌پێسمه‌رگه و له‌شه‌ڕی ناچاركراوی براكووژی یه‌كێتی نیشتیمانی و به‌ره‌ی جووت،له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ی دێرین(مامۆستاسه‌ردار) و نه‌وزادناسراوبه(نه‌وه‌ی سه‌موون) ده‌كه‌وێته‌بۆسه‌یه‌كی (حسك) و پاش لێكۆڵینه‌وه و لێپرسینه‌وه،ده‌برێنه‌ده‌ره‌وه‌ی گووندێك و له‌دوری باره‌گای حسك گۆریان پێ هه‌ڵده‌كه‌نن و پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نن یه‌كتربكووژن.
به‌ڵام ئه‌مان كاره‌كه‌ناكه‌ن و مامۆستاسه‌ردارگووله‌باران ده‌كرێت و دوای ماوه‌یه‌ك كامه‌رانی ئیسماعیل عارف و نه‌وه‌ی سه‌موون دیل به‌دیل ده‌یانگۆرننه‌وه،كامه‌ران له‌كه‌رتی ئیمه‌داڕۆژبه‌ڕۆژ باری گووزه‌رانی خراپ ده‌بوو،ناچاربه‌بڕیاری شۆڕش ڕه‌وانه‌ی هه‌نده‌ران كراوله‌ژیانی غوربه‌تداكامه‌رانی به‌وكاره‌ساته‌دڵته‌زینه‌ی له‌ڕابردووداله‌گه‌ڵ مامۆستاسه‌ردارتووشی ببوو،ئیتر ده‌بێته‌چیرۆكیكی تراژدیا و له‌گه‌ڵ هه‌مووسات و چركه‌یه‌كدابه‌مێشكیداوه‌ك فلیمیكی ترسناك گووزه‌رده‌كات و تاوای لێدێت كامه‌ران تووشی نه‌خۆشی ده‌رونی ده‌بێت،له‌مانگی 9-2010دا بابه‌تێكم له‌سه‌ربڵاوكرده‌وه و به‌ڕێزكاك عومه‌ره‌سوور و نه‌رمین خانی خیزانی به‌وه‌فای كاكه‌عومه‌ری پێشمه‌رگه‌ی دێرین ده‌چن به‌هانایه‌وه و ته‌واوی خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كوردستانی لێ به‌ئاگا ده‌هێننه‌وه وبه‌رپرسانی یه‌كێتی نیشتیمانی لێ ئاگادارده‌كه‌نه‌وه،ئه‌وه‌ی جێ ی سه‌رنج سووپاس و تێبینیه‌كاكه‌عوومه‌ره‌سوور مه‌دالیای ڕیزلێنانی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی خۆی پێشكه‌ش به‌شه‌هیدی زیندووكامه‌ران ئیسماعیل عارف(وشیاره‌سوور)ده‌كات. بۆزانیاری زیاتر و بۆبینی ئه‌وگرته‌ڤیدیۆیه‌تكایه‌كلیك له‌سه‌رئه‌م لینكه‌بكه‌ن.
Wusha.2000@yahoo.de
شه‌هاب که‌ریم