گوڵێ و بیرۆكه‌یه‌كی په‌سه‌ند
گوڵێ زۆر دڵی خۆش‌بوو به‌و به‌تانییه سووره‌ی كه باوكی بۆی كڕیبوو ،چونكه به‌تانییه‌كه‌ی خۆی بچووك بوو ، گوڵێ گه‌وره بوو بوو .یه‌ك دوو جار له ژووره‌كه‌ی خۆیدا كردییه‌وه و ده‌یدا به خۆیدا و ده‌یپێچایه‌وه .ئیتر چوو بۆلای دایكی و ده‌رزی و ده‌زووی هێنا له‌گه‌ڵ پارچه قوماشێكی بچكۆله‌ی شین ، درووی به به‌شی سه‌ره‌وه‌ی به‌تانییه‌كه‌یدا .. ده‌رزی و ده‌زووه‌كه‌ی خسته‌وه جێگای خۆی .ئه‌وسا له‌سه‌ر جێگاكه‌ی راكشا و به‌تانییه‌كه‌ی دا به خۆیدا . له‌و كاته‌دا دایكی هاته ژووره‌وه ، وتی كچم ئه‌وه كه‌ی ئێستا كاتی خه‌وه ؟ خۆ نه‌خۆش نیت؟ گوڵێ به پێكه‌نینه‌وه سه‌ری له ژێر به‌تانییه‌كه‌ی ده‌رهێنا و وتی دایه گیان نه خه‌وم دێ و نه نه‌خۆشیشم . دایكی وتی ئه‌ی باشه بۆچی خۆت كردووه به ژێر به‌تانییه‌كه‌ته‌وه ؟ ئه‌ویش وتی دایه گیان ئه‌وه ئه‌و پارچه قوماشه بچكۆله‌یه‌م درووه به به‌تانییه‌كه‌مه‌وه ، ئیتر له‌مه‌و دوا له كاتی خه‌وتندا هه‌ر ئه‌و به‌شه‌ی له لای سه‌رمه‌وه دائه‌نێم ، تا هه‌میشه به‌شی خواره‌وه‌ی لای قاچمه‌وه بێت ، نه‌ك وه‌كو به‌تانییه‌كه‌ی پێشوو . دایكیشی وتی ئافه‌رین گوڵی دایه ، به راستی بیرۆكه‌یه‌كی جوان و په‌سه‌نده ، ئیتر له‌مه‌و دوا لێفه و به‌تانییه‌كانی تریش به‌و شێوه‌یه لێده‌كه‌ین .
5/6/2011