
سه‌رۆكی هه‌رێم تكایه كورسیه‌كه‌ت به‌جێبهێڵه بازامهكانمان ساڕێژببێت
ستاره عارف
سه‌رۆكی هه‌رێم كه‌رۆژانه ته‌نها له‌شاشه‌كانه‌وه بینراوه‌و لهكهشكهڵانی فهلهكهوه به‌ڵێنه سه‌وزو سوورهكانیمان دهبیستو هه‌میشه‌ش لههێماو روانینه‌كانی دهمو چاویدا عه‌زه‌ب ده‌بارێت، كه‌چی له‌پڕێكدا خۆی ده‌كات بهههڵهبجهی ستهمدیدهداو باس لهئاشتیو دیموكراسی دهكاتو به‌ڵێنی زه‌به‌لاحیان پێده‌دات، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا كه‌چه‌ند كاندیدێك بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ركه‌وتن خۆشحاڵیان كردین، چونكه هه‌ستمان بهكێبهڕكێو نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتنی سه‌ره‌تای ئه‌و دیموكراسیه كرد، كه18ساڵه ده‌سه‌ڵات به‌ندی كردوه‌و شێواندوویه‌تی، وه‌لێ ده‌سه‌ڵات به ده‌ركه‌وتنی لیستی جیاوو كاندیدی نوێ بۆ سه‌رۆك ترس دایگرتنو میكانیزمی جۆربه‌جۆریان بۆ له‌كه‌داركردنیان به‌كارهێنا.
ئه‌وه‌ی من مه‌به‌ستمه ده‌ستبه‌رداربوونی سه‌رۆكی هه‌رێم بوو له‌پۆسته‌كه‌ی، چونكه ئه‌و كه له‌ماوه‌ی ته‌مه‌نی سهرۆكییدا نه‌یتوانی كارامه‌و جیاواز بێت‌و له‌سایه‌ی خۆی‌و پهرلهمانو حكومه‌ته‌كه‌یدا 18ساڵه وه‌زیرو به‌رپرسی گه‌نده‌ڵ به‌رهه‌م دێنێت‌و 18ساڵه خه‌ڵك بێ خاوه‌نه‌و ئه‌وانیش لهكهشكهڵانی فهلهكدانو مه‌ستی پاره‌و ده‌سه‌ڵات تا دوو هه‌فته پێش ئێستاش به‌ری نه‌دابوون، چۆن خۆیان لێ بووه فریشته‌و كۆڵان به‌كۆڵانی شاران دهگهڕانو بێ حیساب بهڵێنو بهخشیشو پاره‌یان ده‌باراند، ئاخر سه‌رۆكی هه‌رێمێك كه تا ئێستا خۆی له‌ئاستی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه‌دا نه‌بینیوه‌و جارێكیش سه‌ردانی نه‌كردووه‌و نه‌یزانیوه خه‌می خه‌ڵك چیه، بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن گه‌یاندیه هه‌ڵه‌بجه‌و به‌ڵێنی وای پێدان، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت خه‌می فڕۆكه‌وانه‌كه‌یان لهبیرباتهوهو ئه‌و ژانه سهختهییان له‌بیرباته‌وه، كه له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هۆڵۆكۆست ئاسا به‌شوێن بكوژانی تاوانه‌كه‌ی كیمیاباران‌و ئه‌نفالدا بگه‌ڕانایه‌و وه‌ك جوله‌كه ناچاریان بكردنایه تا ئه‌م ساته‌ش داوای لێبوردن له‌كورد بكه‌ن، كه‌چی كوردستانیان بۆ پڕ كردووین لهعهرهبو زمان‌و ناسنامه‌و خاكیان كرد به‌قوربانییان.
سه‌رۆكێك تا ئێستا له‌ئازاری گه‌رمیان ناگات‌و له‌هێنانه‌وه‌ی رووفاتی شه‌هیده‌كانی گه‌رمیاندا ئاماده نابێت‌و وێنه‌ی دایكێكی گه‌رمیانیش بۆ بانگه‌شه‌ی خۆی‌و هه‌ڵبژاردن به‌كاردێنێت، به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ی خۆیه‌وه فێڵ‌و تاكتیك بهكاردێنێتو حكومه‌تی پارتی‌و بارزانی له‌هه‌ولێر پێكدێنێت‌و ئاگای له‌به‌شه‌كانی تری هه‌رێم نیه، چ هێزه كردوویه‌تی به‌م دیوو هه‌ولێردا، ئه‌گه‌ر ترس له‌هێزی ئۆپۆزسیۆن‌و چۆڵبوونی كورسیه‌كه‌ی نه‌بێت.
پێموانییه بهڵێنو وته‌كانت شوێنی شیاوی خۆیان بگرن، چونكه تۆبه‌ی گورگ مه‌رگه، من باكگراوندی پشت نوسینی ئه‌م وتانه‌م دیارنه‌مانی ئازیزترین خۆشهویستو كه‌سمه به‌ده‌ستی ئێوه، كه تا ئێستا شوێن بزره‌و هه‌موو رۆژێك چاوه‌ڕوانی هاتنهوهییمو هه‌موو ساتێكیش له‌گه‌ڵ بینیی تۆداو بهبهڵێنو قسه ڕووكهشهكانت برینه‌كانم پڕ سوێتر ده‌بن ئه‌ی ده‌بێت كه‌سوكاری شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفاله‌كان به‌م به‌ڵێنه زهبهلاحو ناواقیعیانهت چه‌ند هه‌ناسه‌ی نائومێدی‌و هه‌ناسه ساردیان هه‌ڵكێشابێت؟.
له‌گه‌ڵ بهڵێنهكانتدا ده‌بێت ئه‌و مێژووهشت له‌به‌رچاو بێت، كه‌رۆژانه راگهیاندنو كه‌سایه‌تیه دڵسۆز‌و زامداره‌كانی ئه‌م وڵاته بۆت روونده‌كه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر تۆ له‌خۆت ناپرسیته‌وه، مێژوو لێت ده‌پرسێته‌وه‌و هێور هێور كورسیه سوڵتانیهكهت پێ له‌ق ده‌كه‌ن، ئه‌و مێژووه‌ی كه ئه‌مڕۆ سێڵاوی غهزهبو توڕه‌یی گه‌له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات ههڵیكردوهو بانگه‌وازی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌ی چۆن 16ی گوڵانی 1997مان بیر بچێته‌وه كه‌زیاتر له60هه‌ڤاڵی راگهیاندنو میزۆپۆتامیاو یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌ییت كۆكوژ كرد‌و پاركی سامی عهبدولڕهحمانت له‌سه‌ر گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانیان دروستكرد؟، بۆیه باشتر بوو خۆت كورسییه‌كه‌ت به‌جێبهێشتایه، چونكه چوار ساڵی تریش چاوه‌ڕوانی هیچ راستگۆیی‌و بهجێگهیانیدنی به‌ڵێنی تازه‌ت لێناكه‌ین، مێژوویه‌ك لهتاوانو كۆكوژی به‌وته‌و كرده كورتخایهنهكانت هه‌روا ئاسان ده‌روونمان ساڕ‌ێژ ناكات حه‌زم نه‌كرد ئه‌م وتانه بخه‌مه سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵام چی بكه‌م به‌ڵێنه‌كانت له‌ناخه‌وه ئازارم ده‌ده‌ن، بۆیه هه‌ر ده‌بوو بینانوسم، من ته‌نیا كه‌سێكم ئاوا ئازار ده‌چێژم، ئه‌ی ئاخۆ شه‌وانه‌و رۆژانه ئازاری دڵ‌و ناخی چه‌ند دایك‌و كچ‌و كوڕ‌و كه‌سانی ئه‌م وڵاته دهدهیتو برینیان پڕ ئێش‌تر ده‌كه‌یت.
ئه‌م هه‌رێمه پێویستی به‌كه‌سی ته‌كنۆكرات‌و شاره‌زاو دڵسۆز‌و ویژدان‌و هه‌ڵوێست زیندوو بوو سه‌رۆكایه‌تی بكات، تازه بهڵێنو قسه‌كردن له‌سه‌ر مادده‌ی 140 ئه‌و 140ی مراندتان دادت نایه‌ن، باس له‌كام دیموكراسی ده‌كه‌یت، ئه‌و دیموكراسیه‌ی كه له‌سایه‌یدا 14هه‌زار ژنتان بهكوشتنو سوتاندن دا‌و رۆژنامهنوستان كرده سیخوڕ‌و ئازادی بیروڕاتان به‌گولله‌و پیلان داڕشتن بۆ تیرۆركردنی رۆژنامه‌نوسانی بوێر گوزارشت كرد؟ گه‌نجی ئه‌م وڵاته‌تان بێ ئینتیماكردو هه‌رچی سامان‌و داهاتو نرخی ئه‌م وڵاته بوو ههڕاجتانكردو هه‌موو بستێكی ئه‌م خاكه‌تان به‌خشی؟ بۆیه تكامان وابوو خۆت كورسیه‌كه‌ت بهجێبهێشتایهو هێنده ئازاری ده‌روونتان نهداینایهتهوه، من وای بۆ ده‌چووم خۆتان به‌م مێژووتان بزانییایهو چیدی خۆتان شایسته‌ی ئه‌و جێگه‌یه نه‌زانیایه، نه‌ك تازه فێری وته‌گه‌لی وه‌ك ده‌ستور چقڵی چاوی دوژمنانه‌و به‌كوێرایی چاوی ناحه‌زانمان بكهیتو شانازی بهتۆتالیتاریهتهوه بكه‌یت.