
د.که‌مال و گۆڕان براوه‌و هه‌ڵبژێرادراوی خه‌ڵکن، ….
د.که‌مال و گۆڕان براوه‌و هه‌ڵبژێرادراوی خه‌ڵکن، بارزانی و کوردستانی سه‌پێندراو و ته‌زویرکراوی ده‌سه‌ڵاتن.
ئه‌میر قادر – هۆڵه‌ند
hangau@gmail.comهه‌ر به‌ر له ده‌ستپێکردنی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان و سه‌رۆکی هه‌رێم و به‌ده‌رکه‌وتنی ده‌نگ و ڕه‌نگه‌کان و ئاشکراکردنی لیسته‌کان،ئاڵۆزیه‌کی زۆر هاته ئاراوه‌و ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌کێتی و پارتی ڕۆژانه خه‌ریکی ژێرپێنان و بێڕێزی کردنبوون به‌سه‌رجه‌م به‌ها دیموکراتی و کۆمه‌ڵایه‌تی وئیسنانیهکانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه ،ئه‌م دوو حیزبه له‌ژێر چه‌تری دیموکراتیدا و به ناوی سۆسیالدیموکراتیهوه خۆیان له‌کۆمه‌ڵگای ناودهوڵهتیدا ڕه‌نگ ده‌که‌ن و به‌که‌یف و سه‌فاوه وێنه ڕاپۆرته‌کانیان له‌م کۆڕ‌و کۆبوونه‌وانه‌دا بڵاوده‌که‌نه‌وه و زۆر گرانیش به‌خه‌ڵکی کوردستان و دونیای ده‌فرۆشنه‌وه، به‌درێژایی ژیانیان که‌مترین ڕێزیان له‌مافی مرۆڤ و به‌ها کۆمه‌ڵایتی و سیاسیه‌کان نه‌گرتووه،لیستی ئه‌وقوربانیانه‌ی که ئه‌م دوو ده‌سه‌ڵاته له‌شه‌ڕه‌کانیدا یان له‌ناوخۆیدا له‌ناوی بردوون هه‌ندێک جاریش له‌گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا شاردویاننهوه له‌سه‌ر رای جیاواز و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م هێزو ئه‌و لایه‌ن زۆر درێژوو بێبرانهوهیهو شوێنی ئه‌م باسه‌ی من نیه،به‌ڵام درێژه‌دان به‌م ڕێبازه که لهکورتکراوهی خۆیدا(ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵماندایه سه‌روه‌ره،به‌خته‌وه‌ره و له‌هه‌موو شت به‌هره‌مه‌نده،ئه‌وه‌ی لهدهرهوهمانه تێکده‌ره،تابووری پێنجه،ده‌ستی ده‌ره‌کیه و ده‌بێت برسی و هه‌ژارو ناوزڕاو،،،هتد بکرێت) کورت بکه‌ینه‌وه.
حیزب و حیزبی کوردی ڕه‌نگه له‌ئێستادا له‌بری به‌کار هێنانی تواناکان و گشتی کردن وههمهڕهنگی وکۆئهقڵی وفراوانکردنی سه‌کۆکانی کاری به‌کۆمه‌ڵ ئێستا ئه‌و مه‌کینه بێئهقڵهبێت که بۆ ده‌رکێشان و له‌ناوبردن و پانکردنه‌وه‌ی تواناکان بێت، تاکه‌کانی بکاته سه‌ربازی نێزهبهدهست و دوور له کۆمه‌ڵ و لۆجیکهکانی ژیان و ئه‌رکیی تاک تێیدا هه‌ڵپه‌ڕینه به زه‌وقی سه‌رۆک و کوشتن و زمان بڕینه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌لات و کورسی و خه‌ونه‌کانیدا،ئه‌مه له ئاستێکدایه ده‌سه‌ڵات و حیزب له‌گه‌ڵ بوونی ئه‌و هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانه‌ی خه‌ڵکی کوردستان کهقۆرخیان کردووه‌و هه‌زاران ڕۆژنامه‌و که‌ناڵی ئاسمانی ته‌له‌فیزیۆنی و ڕادیۆو ماڵپه‌ڕیان دامه‌زراندووه‌و،و نان و سامان و حه‌قده‌ست بهلهشکرێک ڕۆژنامه نووس و سه‌ماکه‌ری کۆشکه‌کانیان و قه‌ڵه‌مه ده‌رباره‌کان ده‌ده‌ن به‌ڵام ناتوانن له‌کۆی خۆیاندا هیچ به‌خه‌ڵک بده‌ن وهیچ به‌رهه‌م بێنن وهه‌تا ناتوانن هیچ جوانکاریه‌ک و سکێچێک و ڕتووشێکیی سه‌رکرده‌و سه‌رۆکه‌کانیان بکه‌ن،ئه‌مه له ئاستێکدایه که هه‌تا ڕۆژنامه‌و ده‌زگاکانی راگه‌یاندنیان و ڕۆژنامه نووسه‌کانیان وبه‌رپرسی ڕاگه‌یاندنه‌کانیان له بیحهوسهڵهیی ونه‌بوونی مه‌عریفه‌و ئه‌ده‌بی ڕۆژنامه‌وانیه‌وه ده‌بنه جنێو فرۆش وله‌نێوان ئه‌رکی قه‌ڵه‌م و ئه‌رکی تفه‌نگ لێیان تێکه‌ڵده‌بێت!
پارتی دیموکراتی کوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌و له‌سه‌رزمانی سه‌رۆک بارزانیه‌وه،به هه‌ڕه‌شه له‌به‌رانبه‌ر لیسته‌کانی تردا ده‌ستی پیکرد و له‌به‌رانبه‌ر لیسته‌که‌ی عبدالمسهوهر بارزانیدا،هه‌ڕه‌شه‌ی لێدان و ده‌رکردنیان کرد‌و زۆرێک له‌کاندیده‌کانی ئه‌و لیسته‌یان هه‌ڕه‌شه لێکردن و دواتریش له‌هه‌ندێک له‌کاندیده‌کان هه‌ڕه‌شه‌ی زمانبڕینیان لێکردن*،هه‌ولێر پۆست و ده‌زگاکانی پارتی که‌وتنه په‌لاماردانی که‌سایه‌تی ڕۆشنبیر و کاندیدی سه‌رۆکایه‌تی د.که‌مال میراوده‌لی،ئه‌مه گه‌یشت به ئاستێک مه‌سعود بارزانی که‌ده‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانبێت چه‌ندین هه‌نگاو له‌وتارو گفتاری خۆیدا هاته دواوه‌و به موناسه‌به‌و هه‌ندێک جار بێموناسهبهش که‌وته باس و گه‌وره‌کردنی خۆی و عه‌شیره‌تی بارزان و ته‌ئکید کردنه‌وه له‌سه‌ر چه‌مکه عهشایهریهکانی وه‌ک خێڵی بارزان و ته‌ریقه‌ی نه‌قشبه‌ندی و عهدولسهلام بارزانی و شێخ ئه‌حمه‌دی بارزان و کردنی هه‌موو ڕاپه‌ڕین و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌کان به‌مڵکی خۆ‌و خێزان،ئه‌مه له‌ئاستێکدابوو که مه‌سعودبارزانی ته‌جاوه‌زی ئه‌وه‌یکرد که هه‌تا پارتی دیموکراتی کوردستان هیچ شتێکی ترنیه بێجگه له مه‌کینه‌یه‌ک که به‌ئه‌مرو بیرکردنه‌وه‌ی خۆی و خێزانه‌که‌ی هه‌ڵده‌سوڕێت و به‌ڵێ و نایه‌کانی ئه‌م حیزبه له‌ده‌ستی ئه‌م حه‌ڵقه‌یه تێناپه‌ڕێت،ئه‌وه‌ش که‌په‌یوه‌ندی به لیستی کوردستانی و هاوپه‌یمانی گه‌ڵ یه‌کێتی نیشتمانیه‌وه هه‌بێت مه‌سعود بارزانی که‌مترین گرنگی پێداوه‌و نهدهچۆسهری،ئه‌مه کاتێک زیاتر ئاشکرابوو که‌سه‌رۆکی هه‌رێم به‌دوودڵی لهزامنی ده‌سه‌ڵاتی خۆی لهکابینهوه حکومه‌تی داهاتوودا به‌کول فهکونێک مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکی خسته ده‌نگدانی سهراسهریهوهو له‌ولاشه‌وه بۆ به‌هێزکردنی سه‌کۆو کورسی و ده‌سه‌ڵاتی خۆی هه‌وڵێکی زۆریان دا کهجێگردکردنی ده‌ستووریش بکه‌نه کاری ئه‌م کابینه‌یه‌ی په‌رله‌مانی به‌سه‌رچوو،خۆش به‌ختانه ئه‌مه له‌گه‌ڵ ناڕه‌زاییه‌تی خه‌ڵک و ڕۆشنبیران و فشاری ده‌ره‌وه‌ش خۆیبینیهوهو سه‌رینه‌گرت.
سه‌رانی یه‌کێتی وبهتایبهتیش تاڵه‌بانی ده‌ستی کرد به پیاده‌کردنه‌وه‌ی هه‌مان سیاسه‌تی کۆنی خۆی که به نان بڕین و کوته‌ک کاری وسوێند و ته‌ڵاق پێخواردن و په‌لاماردنی که‌سایه‌تی و خستنه ژێرپرسیاری که‌سایه‌تیه‌کانی بهرانبهرو که‌وتنه جموجوڵیکی مه‌کوکی و له‌م دێ بۆئهودێ و به‌شینه‌وه‌ی پاره‌و سه‌رمایه‌و چه‌ک و …هتد و دواتر دانی وه‌عدو به‌ڵینی گهورهگهورهو خستنه سه‌ریه‌کی هه‌موو تواناکان و به‌کارهێنانی هونه‌رمه‌ندان و هه‌موو وه‌سائیله‌کانی تری ڕاگه‌یاندن و ئاسایش و ڕێکخستن و پێشمه‌رگه‌و هه‌ڕه‌شه‌کردن له‌خه‌ڵک ،ئه‌مه له‌ئاستێکدابوو که‌تاڵه‌بانی له‌هه‌موو ئه‌م ماوه‌یه‌دا له‌وانه‌یه 2 ڕۆژ کاری خۆی ئه‌نجام نه‌دابێت وه‌ک سه‌رۆک کۆمار‌و ژێر پێنانی ئه‌وه‌ی که‌ئه‌مه چه‌ند ده‌ستووریه سه‌رۆک کۆمار بکه‌وێته پڕوپاگه‌نده بۆ مه‌سعود بارزانی و هه‌موو ده‌سه‌ڵات و ئیمکاناتی سه‌ررۆک کۆماری بۆ ئه‌م پرۆسه‌یه به‌کار بهێنێت.یه‌کێتی و پارتی که لانی که‌م له 18ساڵی ده‌سه‌ڵاتی سه‌پێنراویان بهسهرخهڵکداو نه‌گه‌راونه‌ته‌وه بۆشه‌قام و رای گشتی و به‌هیچ حسابکردنیان بۆ ڕاو که‌سایه‌تی خه‌ڵکی کوردستان، له‌حساباتی خۆیاندا‌و له‌سه‌ره‌تادا به‌هه‌مان خه‌وو لێکدانه‌وه‌ی خۆیان دابه‌زینه ململانێکانی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و پێیان وابوو بردنه‌وه مسۆگه‌ره،ڕاستیه‌که‌ی له‌سه‌ره‌تادا بۆلیستی گۆران و د.که‌مال میراوده‌لیش که‌مپه‌ینه‌کان به نه‌فه‌سی قسه‌ی ئۆپهزیسیۆنهوه ده‌ستی تێکردو له‌هه‌موو بابه‌ته‌کاندا باس له ئۆپۆزیسیۆن و ئۆپزیسیؤنی کاراو کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و ده‌سه‌ڵاتی یاسا‌و حکومه‌تی یاسادا ده‌ستی پێ‌کرد،به‌لام له‌گه‌ڵ دهستپێکردنهکانی هه‌ڵمه‌ته‌که‌دا به‌فیعلی بۆهه‌مووان ئاشکرابوو که خه‌ڵک و زۆرینه‌ی خه‌ڵکی هه‌ژارو کڕێکارو جوتیارو زه‌حمه‌تکێش و توێژه ناوه‌ندیه‌کان چه‌ند مه‌حرومن و چه‌ند ناڕازین و چهندبێباوهڕن به ده‌سه‌ڵاتی حیزبی یه‌کێتی و پارتی و چه‌ند ده‌ست بۆ هه‌موو ڕێگایه‌ک ده‌به‌ن که بتوانێت له‌ڕووی ئه‌م ناڕهوایهتیانهیاندا ڕوو به ده‌سه‌لات بوه‌ستێته‌وه،
ئه‌مه لهئاستێدابوو که خه‌ڵک ئه‌وه‌نده پڕبوو و ئه‌وه‌نده‌ش ئاماده‌ی فیداکاری بوون،کهبهسرو ماڵه‌وه چوونه ئه‌م ڕووبهڕووبوونهوهیهوهوبهڕاستی بۆنی نیمچه ڕاپه‌ڕێن و هه‌ستانی جه‌ماوه‌ری به‌خۆیه‌وه گرتبوو،ههرلێرهوهشه ده‌بینین داخوازیه‌کان و شیعاره‌کان و دیالۆگ و په‌یامه‌کانی ئۆپزیسیۆن له سێبه‌ری ئه‌مه‌دا به‌خێرایی رادیکاڵ بوونه‌وه‌و،تێرمه‌کانی وه‌ک( یه‌کسانی،عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی،مووچه بۆ ژنانی ماڵه‌وه،مافی کڕیکاران و بێکاران،مه‌سه‌لی کڕێ موچه‌کان و ….هت)د به‌رهه‌می ئه‌م ساته‌وه‌خت و پرۆسانه بوون له ناوه‌رۆکی خۆشی‌دا لێکههڵپیکان و ئاوێته‌بوونێکی تایبه‌ت بوون.ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ئه‌گه‌ر له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ئه‌م بزوتنه‌وه گه‌وره‌یه‌یان به باشی نه‌دیبوو و حساباتی ههڵلهیان کردبوو توشی شۆک و بنبه‌ست بوون، بۆ ده‌رچوون له‌مه پاره‌و سه‌روه‌ت و سامانی زیاتریان خسته گه‌ڕوو.له‌به‌رانبه‌ریشدا هه‌ڕه‌شه‌و نانبڕین و پڕوپاگه‌نده‌ی دژیان چه‌ند به‌رانبه‌ر زیادکردو،وتار‌و که‌مپه‌ینه‌کانیان پڕکرد و ههڵپفاند به چه‌مکی گۆڕانی مه‌نتقی،گۆڕانی فیعلی،گۆرانی مومکین ،که‌هه‌موویان هه‌ڵگری یه‌ک توخم بوون ئه‌ویش دژایه‌تی گۆران وسهربهرزکردنهوهی خه‌ڵک و هه‌ستانی خه‌ڵک بوو.
ده‌سه‌ڵات له‌دوایین ههڵمهتاکانی خۆیدا تووشی ناخۆشترین دێوهزمهبوو،دێوه‌زمه‌ی دابه‌زین بۆ کورسیه‌کانی ئۆپۆزیسۆن و بێدهسهلاتی و ته‌سلیمکردنی پۆسته‌کان،ئاخر به‌ڕاست ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌هیچ ساته‌وه‌ختێکدا بیری له‌مه نهکردبووهو لانی که‌م له 5 ساڵی ڕابردوودا هه‌موو هه‌وڵه‌کانی له حکومه‌تی عێراقداو هه‌تا له دروستکردنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراقیشدا ته‌نها له‌سه‌ربنه‌مای شه‌راکه‌ت له‌ده‌سه‌ڵات و قۆرخکردن و ده‌ستگرتن بهکوسیهکانی دهسهڵاتهوهبووه،بۆئه‌مه‌ش هه‌موو ڕێگاو سازش و هه‌ڵبه‌زو دابه‌زو وقسه‌ی ئاگراوی و هه‌ندێك جاریش پڕلوتفی کردووه.!ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکرات وههڵبژێردراو هه‌میشه په‌نا بۆڕێگای دیموکرات ومه‌ده‌نی ده‌بات و ڕێگا به‌ڕه‌خنه ده‌دات ولێشی فێرده‌بێت و په‌یامه‌کانی به‌رانبه‌ر دهخوێنێتهوهوههندێک جاریش وریایانه نا واقعیبوونیان ده‌سه‌لمێنێت،له‌م ده‌سه‌ڵاته‌دا دێبات و دیالۆگ گرنگن و چاره‌نووس دیاری ده‌که‌ن،یه‌کێتی وپارتی که وێڕای خۆڕازندنهوهیان به‌م هه‌موو خشڵ وجلوبهرگه مۆدێرنه‌وه و ئه‌م هه‌موو میدیا‌و ده‌زگا جۆراو جۆره به‌ناو مه‌ده‌نی و میلی و نه‌ته‌وه‌یی و دیموکراتیه‌وه له‌به‌رانبه‌ر دیالۆگ و ڕای جیاواز‌و ئاڵ و گۆڕی ده‌سه‌ڵات و ده‌زگاکانیدا ڕووتدهبنهوهو خۆیان بێدهسهلات ده‌بینن و ته‌نها شتێک بهبیریاندابێت شاربهدهکردن وبرسیکردن و ته‌مبێکردن و سیانرۆی چه‌ک و دهمکوته.کهدواپهردهی شانۆیه‌که ده‌رکه‌وت وزۆرنزیکبوو که هه‌م له‌په‌رله‌ماندا زۆرینه‌ی ڕاهانهبن گۆڕان و لیسته‌کانی تر ببنه ده‌نگی جدی وزیندو و هه‌م پۆسته‌که‌ی سه‌رۆک بارزانی له‌مه‌ترسیدابوو له‌به‌رانبه‌ر د.که‌مال میراودهلیدا،ئه‌و پیاوه‌ی که‌هه‌موو تریبۆنهکانیان لێگرت و جه‌ندین سینارۆییان بۆ کشانه‌وه‌و وازهێنانی دروستکرد و مه‌سه‌له گه‌یشته ئاستێک سه‌رۆکی هه‌رێم خه‌ریکبوو له‌به‌رانبه‌ر ڕۆشهنبیریکی خاوه‌ن قه‌ڵه‌م و به‌ڵام بێسهرمایهو میدیا‌و دهرگالێداخراوو بێهۆڵ و بێحیزب ودهزگادا شکات تۆماربکات، به‌ڵام موسته‌شاره‌کانی زوو باره‌که‌یان بۆراست کرده‌وه‌و له‌و مه‌سه‌له‌یه ئازادیان کرد، د.که‌مال که‌مترین پانتایی میدیاکانی هه‌بوو له‌ناوچه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا به هه‌ولێریشه‌وه هیچ کارێکی بواری پێنه‌دراو سه‌رۆکی هه‌رێمیش به‌هیچ جۆر وه‌ڵامی داخوازیه‌کانی بۆدێباتی ته‌له‌فیزۆنی سه‌رۆکایه‌تی نه‌دایه‌وه،به‌ڵام له‌ناو پارک و کۆڵانهکانداو به 50.000 دۆلاره‌وه بوو بهئهلگۆو خۆشه‌ویستی پیرو گه‌نج و ژنانی کوردستان،ده‌سه‌ڵات به‌مه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا به‌ناوی میدیای ئه‌له‌کترۆنی و ئازاده‌وه کۆمه‌ڵێک قه‌ڵه‌می ناموعتهبهری خسته‌گه‌ڕ تا ئه‌م خۆشه‌ویستی و جێی باوهڕیهی له‌که‌داربکه‌ن و که‌وتنه دژایتی به‌ڵام هیچیان ده‌ستنه‌که‌وت و بێمایه بوون.
ته‌زویرکردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان لهههولێرو ناوچه‌ی بادینانداو پڕکردنه‌وه‌ی کارته‌کان وکڕینی به‌شیک له به‌ڕیوه‌به‌رانی کۆمیسیۆنی باڵا‌و درێژکردنه‌وه‌ی کاتی ده‌نگدان به‌مه‌به‌ستی سه‌رگرتنی ئه‌م سیانریۆیه،ته‌نها ڕیگایه‌ک بوو که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته خۆی بهێلێته‌وه،دیاره به نرخی له‌که‌داربوون وخۆ دزێوکردنی زیاتری ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له ئاستی ناوخۆ‌و ناودهوڵهتیدا، له‌بارێکی تریشه‌وه بێڕێزی به‌مافی خه‌ڵک و پاماڵکردنی مافه‌کانیان و گاڵته‌جاڕی به ده‌نگ و چاودێره‌کان و کۆمه‌ڵگای ناوده‌وڵه‌تی و لۆبیه‌کان،که‌ڕه‌نگه زیانه‌که‌ی بۆخه‌ڵکی کوردستان زۆر گران بکه‌وێته‌وه‌و ته‌مه‌نی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ش به‌م ستراکچه‌ره‌ی ئێستاوه زۆر کورت بکاته‌وه،شانۆیی په‌لاماردانی نووسینگه‌کانی لیستی گۆڕان و ئۆپۆزیسۆن و ئیسلامیه‌کان له‌هه‌ولێر وبادیناندا دواپه‌رده‌ی ئه‌م شانۆیه‌یه که‌هێنده بێتام ده‌بێت سه‌رۆک حکومه‌ت و سه‌رۆکی هه‌رێم ڕۆژی دواتر له بینه‌رانی ئه‌م شانۆییه ده‌پاڕینه‌وه ئه‌وه‌ی بوو هه‌ڵه‌بوو،ئه‌وانه‌ی ئه‌م کاره‌یان کردووه سهربهوانین و سزاده‌درێن !، به‌ڕاستی خه‌ڵک ئه‌م پایامانه هێند باش ده‌خوێننه‌وه‌و هێنده‌ش بێبهرههموو به‌هره‌ن کهنهوتن و نه‌کردنیان ڕه‌نگه باشتربێت و پرسیار لای خه‌ڵک دروستبکات،تا ئه‌وه‌ی دووباره‌و سه‌دباره بکڕینه‌وه!.
(به‌پێی ئه‌نجامی ئه‌و ده‌نگانه‌ی تائێستا جیاكراونه‌ته‌وه، له‌هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، لیستی كوردستانی 56.7%، لیستی گۆڕان 24.28%، لیستی خزمهتگوزاریو چاكسازی چوارحیزبه‌كه 13.36%، بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی 1.51%ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه، له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمیشدا، مه‌سعود بارزانی 68.79%، كه‌مال میراوده‌لی 26.7%ی ده‌نگه‌كانی به‌ده‌ستهێناوه).**
ته‌نها ناوچه‌یه‌ک که که‌متر ته‌زویری تێداکراپێت،پارێزگای سلێمانی و قه‌زاو ناحیه‌کانی ده‌وروبه‌ریه‌تی که نزیکه‌ی له 1.2 ملیون ده‌نگده‌ره واته نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌وه‌ی له هه‌موو کوردستاندامافی ده‌نگدانیان هه‌بووه،له‌هه‌موو ئه‌وناوچانه‌دا که ته‌زویر نه‌کراوه‌و بواری ئه‌م کاره نابه‌جێيه که‌م بووه لیستی گۆڕان زۆر له‌پێش لیستی دهسهڵاتهوهیهو له‌هه‌مان کاتیش‌دا د.که‌مال میراوده‌لی به‌ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو له سه‌رۆکی پارتی دیموکرات مه‌سعود بارزانی بردۆته‌وه.به‌ڵام له‌و ناوچانه‌ی تر له هه‌ولێرو بادیناندا که له‌دوای کاتژمێر 3ی دوانیوه‌ڕۆوه به قسه‌ی چاودێره‌کانی ناو خۆ‌و و ده‌ره‌وه به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو و به‌هاوکاری به‌شێک له به‌رپرسانی کۆمیسیۆن ته‌زویر کراوه ئه‌م ڕێژه‌یه له‌به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات ده‌ستکاری ده‌کرێت،ئه‌مه ڕاستیه‌ک ده‌نووسێته‌وه که‌له‌مێژووی دوای ڕاپه‌ڕینه‌وه تاقانه‌یه،ڕاستیه‌ک کهدهمێنێتهوهو ده‌بێته جێگه‌ی باس،خه‌ڵک گۆرانیان له‌ژیان و گوزه‌رانیان ده‌وێت،خه‌ڵک بۆ ئازادی و ڕێزی خۆیان قوربانی ئه‌ده‌ن و له‌کاتی گونجاو‌دا ده‌نگ هه‌ڵده‌برن و خۆیان ده‌رده‌خه‌ن و ده‌سه‌ڵات هه‌رچه‌ند قه‌به‌و گه‌وره‌ش بێت به‌رگه ناگرێت،پێمان خۆش بێت یان نا له‌گه‌ل لیستی گۆڕاندابین یان نا باوه‌ڕمان به هه‌ڵبژاردن هه‌بێت یان ،د.که‌مال میرودهلیمان خۆش بووێت یان دژی بین،هیچ له‌باسه‌که ناگۆڕین،ڕاستی مێژوویی ئه‌وه‌یه گۆران خوازه‌کان و لیسته‌که‌یان براوه‌و هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵکن،د.که‌مال میراوده‌لی سه‌رۆکی بێتهزویرو ڕاتسهقینهو هه‌ڵبژێردروای خه‌ڵکی کوردستانه،مه‌سعود بارزانی و لیستی کوردستانی و یه‌کێتی و پارتی ئه‌گه‌ر له ڕابردوودا وه‌ک تاڵانچی و گه‌نده‌ڵ سه‌یرده‌کران له ئێستادا ئه‌وه‌شی دێته سه‌ر که‌ده‌بنه ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌پێنراوو تهزویرکراووی به‌دره له ئیراده‌ی خه‌ڵکی کوردستان !.
بۆ هه‌ڕه‌شه‌کانی سه‌رۆک بارزانی لێره کلیک بکه*
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=1c478c8e
بۆڕاپرتی ته‌واوه‌تی ئه‌م لینکه کلیک بکه**
http://hawlati.info/NewsDetailN.aspx?id=10245&LinkID=63