
بۆ چه‌سپاندنی دیموکراتی نابێت له گۆڕانکاری بترسین
بۆ چه‌سپاندنی دیموکراتی
نابێت له گۆڕانکاری بترسیندید و بۆچون
ئاسۆ بیاره‌یی
12/7/2009 سوێدههرچهنده سه‌ره‌تای هه‌موو گۆڕانێک سه‌خت و دژواره، هه‌رچه‌نده ئاسان نیه که جێگه به هێزه کۆنه‌کان بله‌قێنرێت و دژی پێوه‌ره‌کانیان کاربکرێت، هه‌رچه‌نده سه‌ره‌تای گۆڕان نیمچه ئاژاوه‌یه‌ک و ڕه‌وتێکی نادیار دروست ده‌کات، به‌ڵام بۆ زیندوڕاگرتن و به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه گۆڕان پێویسته.
خواستی گۆڕان له‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت که چه‌ند توێژێک یان به‌شێکی کۆمه‌ڵگه ئامانجه‌کانی خۆیان له‌و هێزه که ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه نابینن وناچار به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت خۆیان ئۆرگانیزه ده‌که‌ن. بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانی ئه‌مڕۆی باشووری کوردستان، هه‌روا هه‌ڕه‌مه‌کی و بێ بزوت سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه. ئه‌و تاک و توێژانه‌ی که ئه‌مڕۆ بانگه‌شه‌ی گۆران ده‌که‌ن، هه‌رچه‌نده هه‌ندێ له‌سه‌رکرده‌کانیان هه‌مان سه‌رکرده‌ی جارانن، له ئه‌نجامی کۆمه‌ڵێک فاکته‌رو هۆکاری سه‌ره‌کی ئاڵای گۆڕانیان هه‌ڵگرتووه، له‌وانه:• زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی که بانگه‌شه‌ی گۆڕان ده‌که‌ن له له‌شکری لاوان پێک هاتوون له زۆر لاوه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه مافه‌کانیان پشت گوێ خراوه و گوێیان لێ نه‌گیراوه(بڕوانه نامه‌ی ئه‌و گه‌نجه له کۆتایی ئه‌م ووتاره‌دا)*
• دورکه‌وتنه‌وه‌و پهرواێزبوونی ده‌سه‌ڵاتداران له گه‌لی کورد و گۆێ نه‌دان به‌و هێڵه سوورانه‌ی که گرێده‌رێکی ژیانین بۆ زۆربه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه، له‌وانه مافه سه‌ره‌تاییه‌کان(چاره‌سه‌رنه‌کردنی قه‌یرانی کاره‌با، ئاو، ئابوری، نیشته‌جێ بوون و زۆر کێشه‌ی دیکه) که گرنگن بۆ ژیانی ڕۆژانه. ئه‌وه له کاتێکدایه که که‌سانی ده‌سه‌ڵاتدار و خێزانه‌کانیان له‌وپه‌ڕی هایلایڤ و ده‌وڵه‌مه‌ندیدا ده‌ژین.
• ئه‌وانه‌ی که ده‌خوازن گۆڕان بکه‌ن، (خود)ی خۆیان له پرۆسه‌ی ژیانی و سه‌ره‌کیه‌کان، به هۆی قۆرخکردنی ده‌سه‌ڵاته‌وه له لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی بارزانی و تاڵه‌بانییه‌وه، به‌شدار نابینن و ئه‌مه‌ش هه‌ستی ناڕه‌زاییان لا دروست کردووه.
• نه‌بوونی هه‌ستی ئارامی و بڕانهبوون به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که هه‌ژده‌ساڵه زیاتر به‌ڵێن ده‌دا و کارامه نیه له‌و کاره‌ی که ده‌یکات.
• ناڕه‌زایی دژی دۆگم بوون و ڕه‌گ داکوتینی کۆمه‌ڵه‌ێک بنه‌ماڵه‌ی مشه‌خۆر به‌سه‌ر خه‌باتی میلله‌تی کورده‌وه که به‌شی شێری سامان و خاکی باشووری کوردستانیان به موڵکی خۆیان ده‌زانن و ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌لاتی ڕه‌هایان له هه‌موو بواره‌کانی ژیاندا هه‌بێت.
• کوشتنی ژنان و کچان له‌سه‌ر کێشه‌ی ئابڕو و گوێ نه‌دانی ده‌سه‌ڵاتی ئیستا و چاره‌سه‌رنه‌کردنی.که‌واته گۆڕان پرۆسه‌یه‌کی پێویسته و دواخستنی گه‌وره‌ترین زیانی ده‌روونی و کۆمه‌ڵایه‌تی به کوردی باشووری کوردستان ده‌گه‌ێنێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی ئێستاوه له‌بارببرێت. له منداڵدانی هه‌موو گۆڕانێک کۆمه‌ڵێک پێوه‌ری نوێ دروست ده‌بێت که کۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ههنگاوێکی پێشتر ده‌باته ڕێوه. بۆیه ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌و هێزه نوێییه که باوه‌ش بۆ هه‌موو هێزێک، له‌سه‌ر ئاستی تاک یان کۆمه‌ڵگه بکاته‌وه و بیانخاته سه‌ر ئه‌و که‌ناڵه‌ی که ده‌ڕژێته ناو شه‌پۆلی نوێکارییه‌وه.
ئه‌و گۆڕانه ده‌بێت که‌لتورێکی نوێ له خۆدا هه‌ڵبگرێت تاکو چ له‌سه‌ر ئاستی تاک یان کۆمه‌ڵگه پێوهرگهلێلی تازه فێری نه‌وه‌کانی داهاتوو بکات.
که‌واته ترس له گۆڕانکاری(له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵگه) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ند هۆکارێکی بنه‌ڕه‌تی له‌وانه:
• هه‌ستکردن به له‌ده‌ستدانی ئارامی و ئاسایش و ئه‌و رۆتینه‌ی که رێکخراوێک یان کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک له‌سه‌ری ڕاهاتووه. بۆنموونه له ده‌ستدانی پێگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، کار، خزمه‌تگوزاری یان مووچه. لێره‌دا تاک تا زانیاری ته‌واوی له‌سه‌ر پرۆگرام و پلانی لایه‌نی نوێ نه‌بێت، مافی خۆیه‌تی هه‌ست به‌و دڵه‌ڕاوکێیه‌وه نا ئارامییه بکات. لیره‌دا ده‌توانرێت خه‌می ئه‌و که‌سانه‌ی که دژی گۆڕان و ڕێگرن، به ئاسانی وه‌رگیرێت، چونکه هێشتا ئه‌و لایه‌نه به ته‌واوه‌تی ناناسن. هێشتا ئامانجه گشتیه‌کانی، بڵێین لیستی گۆڕان بۆ نموونه لای به‌شی فراوانی خه‌ڵک نه‌ناسراون.
• هه‌موو گۆڕانێک به‌رنامه‌یه‌کی جیاوازی هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌ک دژی به‌رنامه کۆنه‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌یه که بوونێکی تۆکمه‌یان هه‌یه. پرۆسه‌ی گۆڕان. یان به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕان، به‌رنامه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌ردوو پارتی ده‌سه‌ڵاتدار ڕه‌تده‌کاته‌وه‌و ده‌خوازێت به‌رنامه‌کانی خۆی له‌سه‌ر زه‌وی و دۆزی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی پراکتیزه بکات. لێره‌دا نه‌ک ته‌نیا ئه‌و دوو پارتییه، به‌ڵکو سه‌رجه‌م ئه‌و لایانانه‌ی که به‌رنامه‌ی لیستی گۆڕانیان پێ ناتوێته‌وه و ههڵنانیجرێت، خۆیان ده‌خزێننه به‌ره‌ی دژ و به‌وپه‌ڕی هێزه‌وه دژی ده‌وستن. که‌واته ترسی ئه‌و هێزانه له لیستی گۆڕان یان هه‌ر لیستێکی تر دژ ئه‌وه‌یه که پێگه‌یان پێ لاواز بکرێت. ئاستی ئه‌و ترسه‌ش به‌نده به ڕاده‌ی به‌هێزی بۆ نموونه لیستی گۆڕانه‌وه.
• ئه‌وه‌ی که زۆر مایه‌ی ترس له گۆڕان دهخهمڵێنت له‌لای ده‌سه‌ڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانی ئه‌وه‌یه، که خودی دینه‌مۆی گۆڕان له هێزێکی ناوخۆی لایه‌نێکی به هێز سه‌رچاوه‌ی گرتووه و هه‌مان ئه‌کته‌ری سیاسی به ئه‌زمون، ڕۆڵی گۆڕان ده‌بنێت و خه‌ڵکی بۆ جۆش ده‌دات، به‌تایبه‌تی لاوان و ئه‌و توێژه به‌رینه‌ی کۆمه‌ڵگه که گۆڕان ده‌توانن بکه‌ن. سه‌رکرده‌ی لیستی گۆڕان هه‌موو کۆدی زمان و ڕه‌فتاری هێزه‌کان به ته‌واوی ده‌ناسێت و شاره‌زای ته‌واوی له‌که‌ناڵی جوڵانه‌وه‌کان هه‌یه، ئه‌مه‌یه گه‌وره‌ترین ترسی له لای بارزانی و تاڵه‌بانی دروست کردووه. نه‌شیروان موسته‌فا له گه‌مه‌ی گۆڕاندا ئه‌وه‌ی لا ئاشکرایه که هێزی پارتی و یه‌کێتی له کۆمه‌ڵێک بنه‌ماڵه و وورده ڕۆشنبیر و ئه‌و توێژانه پێکهاتووه که سه‌نگه‌ر گۆڕین پیشه‌یانه، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین خاڵی لاوازی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌یه، چونکه به‌هۆی گۆڕانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی خێرای جیهانه‌وه، هه‌ستی و گیانی بنه‌ماڵه له ته‌واوبووندایه.
• ترسه‌کان له گۆڕان له سه‌ر ئاسهتی تاک، به‌تایبه‌تی له لای ئه‌ندام لایه‌نگرانی پارتی و یه‌کێتی و لایه‌نه چکۆله‌کانی تر، دیسان له ترسی هه‌ره‌وه‌زی ئاستی کۆمه‌ڵگه که‌متر نین. بڕوانه‌بوون به لیستی گۆڕان و خودی نه‌وشیروان موسته‌فا(به‌هۆی پێشینه‌یه‌وه)، نه‌بینی ئاسۆی دواڕۆژ، ترس له په‌راوێز بوون و به‌شدارنه‌کردن دوورخستنه‌وه، زۆر که‌س دوودڵ ده‌کات که پشتیوانی ئه‌و گۆڕانه نه‌کات و به‌ڵکو دژایه‌تیشی بکات.
• ئاستی ترس له گۆڕان، له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگه‌ی کوردییه‌وه له باشووری کوردستان، به‌نده به‌وه‌ی که تا چه‌ند خه‌ڵک ده‌توانێت خوێندنه‌وه‌یه‌کی زانستی ڕووداوه‌کان بکات و دواڕۆژ ببینێت. ئایا گه‌ل خۆی به‌به‌شێک له گۆڕان ده‌بینێت. هاوده‌نگی لێشاوی گه‌نجان بۆ لیستی گۆڕان، به تایبه‌تی له شاری سلێمانی و ئه‌وروپا، ئه‌و ڕاستییه ده‌سلمێنن که لیستی گۆڕان و نوێنه‌ره‌کانی توانیویانه، تا ڕاده‌یه‌کی باش ئه‌و بڕوایه له‌و شوێنانه دروست بکه‌ن. ئه‌مه‌ش دیسان ترسێکی دیکه‌یه که لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی ئێستای باشووری کوردستانی نیگه‌ران کردووه و سامان و ووزه‌یه‌کی زۆر ده‌سووتێنن بۆ له ده‌ست نه‌دانی جه‌ماوه‌ری خۆیان، به تایبه‌تی ڕه‌وندی کورد که بڕبره‌ی پێوه‌ندیه‌کانی کورد و نه‌ته‌وه‌کانی دی پێک ده‌هێنێت و خاوه‌ن ئه‌زمونێکی باشن له پرۆسه‌ی دیموکراتیدا.پوخته‌ی ئه‌م وتاره له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه که ترس له گۆڕانکاری، هه‌ر گۆڕانێک بێت، دۆخێکی ئاسایی و ته‌ندروستییه له‌سه‌ر ئاستی کۆمه‌ڵگه و تاک، چونکه ئه‌وترسه ده‌بێته هانده‌رێک تاکو چیتر هیچ هێزێك ڕۆتین و به‌رنامه‌ی خۆی له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا دۆگم نه‌کات و ئاسته‌نگ نه‌بێت له پێشه‌وه چون له دنیای مۆدێرنی ئه‌مڕۆدا. دوورنیه دوای لیستی گۆڕانیش هێزێکی دی دروست ببێت و به‌رنامه‌یه‌کی نوێ بهێنێته ئاراوه. دوورنیه له دایک بوونی گۆڕان کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی(تاک و گشتی) چالاک بکاته‌وه و ته‌وژمێکی نوێی پێ ببه‌خشێت. گریمانه‌کان زۆرن، گرنگ ئه‌وه‌یه که چۆن لیستی گۆڕان یان هه‌ر هێزێکی تر بتوانێت متمانه‌و بڕوای خه‌ڵکی کوردسیان بۆلای خۆی ڕابکێشێت.
*یه‌کێک له‌لاوه‌کانی شاری سلێمانی ئه‌م چه‌ند دێره بۆ ناردم له سه‌ر لایه‌نگری خۆی بۆ لیستی گۆڕان:
من له زانکۆ ده‌خوێنم و له‌به‌ر بژێویم ئه‌گه‌ر وا بڕوات ده‌بێت ده‌ست له خوێندن هه‌ڵبگرم. من له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌پرسم که کۆڕه‌کانی له‌وپه‌ڕی خۆشگوزه‌رانیدا ده‌ژین: جیاوازی نێوان من و مه‌سرور بارزانی چیه، که من چه‌ند که‌سێکم بۆ کوردستان شه‌هید بوون له‌وانه باوکم. بۆچی مه‌سرور یان هه‌ر کوڕێکی مه‌سئول چیه ده‌بێت وه‌ک شێخه‌کانی سعودیه چاره‌نووسی ئه‌و خه‌ڵکه‌یان له ده‌ست بێت، ته‌نها نرخی ئه‌و کورسیانه‌ی که له‌سه‌ر داده‌نیشن ئه‌گه‌ر درۆ نه‌که‌م پاره‌ی یه‌کساڵ خواردنی ماڵی ئێمه‌یه؟ من چیتر کۆیله‌یی قه‌بوڵ ناکه‌م و ده‌بێت ئه‌م نیزامه‌ی کوردستان بگوڕدرێت. من هه‌رکه‌سێک ئه‌و گۆڕانکارییه بکات پشتیوانی لێ ده‌که‌م، چونکه نامه‌وێت تاسه‌ر هێزێک یان بنه‌ماڵه‌یه‌ک گاڵته به چاره‌نووسی ئێمه‌وه بکات و بمان دات به کوشت.