
قامچییکه‌ی گۆڕان و ئه‌سپه‌که‌ی هه‌ڵیتیزان ….. هیوا موحه‌مه‌د
له سیسته‌می دیموکراسیدا که ( به‌مانایه‌ک ده‌بێته یه‌کتر په‌سه‌ند کردن ) نزیک بوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ک چه‌ند رۆژی پێش جه‌ژنه که خه‌ڵک ده‌که‌وێته خۆی و خۆی بۆ ئاماده ده‌کات ، پارته به‌شدار بوه‌کان به شێوه‌یه‌کی زانستیانه ده‌که‌ونه خۆیان بۆ دانانی به‌رنامه‌ی باش تا بیکه‌نه کێ بڕکێی لایه‌نه‌کانی تر ، که کۆبوونه‌وه‌ی پرۆپاگه‌نده ده‌که‌ن خاڵ به‌خاڵی به‌رنامه‌کانیان بۆ خه‌ڵک ده‌خوێننه‌وه و به به‌ڵگه‌شه‌وه خه‌ڵک قه‌ناعه‌ت پێ ده‌که‌ن که هیوایان پێێان هه‌بێت ، پارتی ده‌سته‌ڵاتدار به پێی یاسا و ده‌ستووری وولات هه‌ر وه‌ک پارته به‌شدار بوه‌کانی تر ( به‌پێی ژماره‌ی ئه‌ندامان ) خه‌رجی وه‌رده‌گرێت بۆ پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن ، پۆلیس و هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی موڵکی وولاتن به هیچ جۆر به‌کار ناهێندرێن بۆ سه‌رکوت کردن یان پرۆپاگه‌نده‌کردن . به‌لام له کوردستاندا و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ی که ئه‌نجام درا دیمان که چۆن لیستی کوردستانی ده‌سته‌ڵاتی خسته گه‌ڕ بۆ پرۆپاگه‌نده کردن که لێره‌دا له‌م چه‌ند خاڵه‌دا ده‌یان خه‌ینه روو :
1- سه‌رۆکی کۆماری فیدڕاڵ کاره‌که‌ی خۆی به‌جێ هێشت و که‌وته شاران گه‌ڕی به‌دوای کۆکردنه‌وه‌ی ده‌نگدا بۆ پارته‌که‌ی خۆی و هاو په‌یمانه‌که‌ی واتا ( لیستی کوردستانی ینک-پ‌د‌ک ) له مه‌شیاندا کۆمه‌ڵێک که‌م و کورتی و لاوازی پێوه دیار بوو له‌وانه کاتێ له شاری که‌لار قسه‌ی ده‌کرد سه‌رجه‌می قسه‌کانی گه‌یاندنی سڵاوی مه‌سعود بارزانی بوو به‌خه‌ڵک و دواتر داواکردن بوو بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ به بارزانی بده‌ن بێ ئه‌وه‌ی باس له هیچ به‌رنامه‌یه‌کی داهاتووی لیسته‌که‌ی بکات .رووی کرده پشده‌ر و هه‌موو ئاغا و کۆنه موسته‌شاره‌کانی به‌سه‌ر کرده‌وه و له‌گه‌ڕانه‌وه‌یدا به‌سه‌رپێیه‌ک سه‌ری ماڵی شه‌هید ( عه‌لی نه‌بی ) دا ، له‌مالی ئاغاکان له‌سه‌ر کورسی تایبه‌ت داده‌نیشت و دیوه‌خانیش هه‌مووی هیچی وای که‌متر نه‌بوو له کۆشکی سه‌رۆکایه‌تی به‌لام له‌ماڵی ئه‌و شه‌هیده سه‌رکرده‌یه ( وه‌ک خۆیان ده‌ڵێن ) له‌سه‌ر کورسی نایلۆنی سپی دانیشتبوو چونکه ماڵی ئه‌و شه‌هیده له‌وه باشتریان نه‌بوو فه‌رمووی لێ بکه‌ن له‌سه‌ری دانیشێ .
2- به‌رهه‌م ساله‌ح جێگری سه‌رۆک وه‌زیران به‌غدای جێ هێشت و که‌وته ناو گه‌ڕه‌که‌کانی سلێمانی و به‌خۆی و به وه‌یسی ئامۆزایه‌وه به جووته به قسه‌و به گۆرانی به شان و باڵی لیستی ئه‌سپه‌که‌دا هه‌ڵی ده‌دا و ئێوارانیش له ماڵه‌وه ئێواره‌خوانی بۆ پیشه‌وه‌ران و قووتابیان و چینه‌کانی دیکه ساز ده‌دا و دڵی ده‌هێنانه‌وه و به‌ڵێنی به‌جێگه‌یاندنی داخوازیه‌کانی ده‌دانێ .
3- ده‌چوونه هه‌ر شارێک سه‌دان خه‌ڵکیان له‌گه‌ڵ خۆیان ڕاپێچ ده‌کرد و له‌وێ له‌ناو خه‌ڵکه‌که‌دا بڵاو ده‌بوونه‌وه و ده‌چوونه به‌رچاوی کامێرا تا بڵێن خه‌ڵکیان زۆر له‌گه‌ڵه ، نموونه‌ش بۆ ئه‌وه له سلێمانی له گردی مامه‌یاره کاتێ به پارتی و یه‌کێتیه‌وه هه‌موو خه‌ڵکیان کۆکرده‌وه نه‌ده‌گه‌یشته ده‌هه‌زار که‌س ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی یه‌کێک له‌و دروشمانه‌ی به‌رز کرابوه وه و باسی له که‌رکوک ده‌کرد له ژێریه‌وه نووسرابوو کۆمیته‌ی رێکخستنی داقوق ، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت که‌ئه‌وان له شارۆچکه‌کانی تره‌وه خه‌ڵکیان هێنابوو ، نه‌عامه کاتێ که‌سێک ده‌بینێ سه‌ری ده‌کات به‌ناو لمدا ئیتر له‌و وایه خۆی شاردوه‌ته‌وه تا ده‌گیرێت ، هێنانی ئه‌و خه‌ڵکه له جێگه‌کانی تره‌وه خۆ هه‌ڵهه‌ڵه‌تاندن بوو بیریان له‌وه نه‌ده‌کرده‌وه که سندوقی ده‌نگ دان بڕیار ده‌دا نه‌ک هێنانی خه‌ڵک به‌زۆر و به‌هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین . چونکه که‌سانێکی زۆر هه‌بوون که به ئاشکرا لایه‌نگری لیستی گۆڕانیان نه‌ده‌کرد به‌ڵام بڕیاریان دابوو که له ده‌نگ داندا ده‌نگیان بۆ بده‌ن زۆرێک له‌وانه ئه‌و پیشه‌وه‌رانه بوو که له ئێواره‌خوانه‌که‌ی ماڵی به‌رهه‌م ساڵه‌حدا به‌شدار بوو بوون .
4- هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین و ده‌رکردن شێوازێکی قێزه‌ونی ڕه‌فتار ( به‌عسیانه‌ی ) ئاشکرا بوو که له‌لایه‌ن لیستی کوردستانییه‌وه ( ده‌سته‌ڵات ) به‌کار هێندرا له‌مه‌ش رابوورد که‌وتبوونه سوێند دانی خه‌ڵک به قورئان و ته‌ڵاق ، که‌سێک پێی ووتم که له شوێنی کاره‌که‌ی ده‌یانه‌وێت سوێندیان بده‌ن ، ئه‌گه‌ر وایان کرد چی بکه‌ین باشه ،منیش ووتم به پشتی قه‌ڵه‌مه‌که نیشانه‌یه‌کی به‌ڵی بۆ ئه‌وان لێده به‌نووکه‌که‌شی به‌ڵێ بۆ گۆڕان لێده ئیتر سوێنده‌که‌ت ناکه‌وێت .
5- به‌کارهێنانی پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبه‌ستنی درۆ‌و بوختان دژ به لیسته‌کانی تر به‌تایبه‌ت گۆڕان به‌وه‌ی که تێزابیان کردوه به سه‌یاره‌ی خه‌ڵکدا یان ئازاری خه‌ڵکیان داوه که ئه‌مانه هه‌مووی پێچه‌وانه بوون بۆ پۆشینی ئه‌و سه‌رپێچیانه که خۆیان ئه‌نجامیان ده‌دا، چاوی دوژمنانی گۆڕان هه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێل و خه‌ڵکانه‌ی ده‌بینی که بۆ لیستی گۆڕان ده‌گه‌ڕان به شه‌قامه‌کاندا و پێیان وا بوو ئه‌مه خه‌ڵک ئیزعاج ده‌کات به‌لام ئه‌و هه‌موو ئۆتۆمبێلانه‌ی دیکه‌یان نه‌ده‌دی که وێنه‌ی ئه‌سپه‌کیان پێوه کردبوو به هۆڕن لێدان به شاردا ده‌گه‌ڕان .
6- هه‌رله سلێمانیه‌وه به‌ره‌و دهۆک به‌ده‌گمه‌ن تابلۆیه‌ک مابوو وێنه‌یه‌کی ئه‌سپه‌که‌ی لێنه‌درابێت و نووسینی سه‌ر تابلۆکه‌ی نه‌شاردبێته‌وه که ناوی گوندێک یان شتێکی لێ نووسرابوو به‌تایبه‌ت له تاسلوجه‌وه بۆ دوکان یه‌ک تابلۆ نه‌ما بوو پێوه‌ی نه‌بێت که‌چی ئه‌مه‌یان به‌لاوه ناشارستانی نیه به‌لام گه‌ڕانی لاوان و هه‌واداران به ناو شاردا ناشارستانیه چونکه ته‌وژمی خه‌ڵکی ده‌رده‌خست به‌ره‌و گۆڕان .
7-به‌خشینه‌وه‌ی پاره و ده‌مانچه و ده‌زگای که‌مپیوته‌ر و ئه‌م شتانه به‌سه‌ر خه‌ڵکدا به‌مه‌به‌ستی کڕینیان ، له‌هه‌مووی خراپتر و ناشرین تر که زیانی گه‌وره‌ش له ئاسایش و ئارامی هه‌رێمی کوردستان ده‌دات دابه‌ش کردنی ده‌مانچه‌یه چونکه ده‌مانچه چه‌که ، چه‌کیش بۆ کوشتنه نه‌ک نووسین وه‌ک کۆمپیوته‌ر ، بۆیه پێ ده‌چیت له داهاتوودا ئه‌و ده‌مانچانه تاوانی زۆری پێ بکرێت و رووی خاوه‌نه‌کانیشی بگرێته‌وه چونکه چه‌ک باری نیه و هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه .
8- لیستی کوردستانی ئاڵای کوردستانی به‌رز ده‌کرده‌وه ئه‌مه له کاتێکدا که به پێی یاسا ده‌بو ته‌نها ئه‌سپه‌که به‌رز بکه‌نه‌وه که ئارمی لیسته‌که‌یانه ، ئه‌مه له‌و کاره‌ی سه‌دام ده‌چوو که نگه‌وره‌یی خوای له‌سه‌ر ئالای عێڕاق نووسی بۆ ئه‌وه‌ی که‌س بۆی نه‌بێت لای به‌رێت ، ئه‌مانیش بۆ ئه‌وه‌ی بیکه‌نه به‌هانه که ئه‌گه‌ر هێرشیک یان شتێکیان بکرێته سه‌ر بڵێن بۆ سه‌ر ئاڵاکه بوه ،به‌مه‌شه‌وه لای خه‌ڵک ده‌یان ووت لیستی گۆڕان ( ئیعتراف ) به ئاڵای کوردستان ناکات بۆیه به‌رزی ناکاته‌وه .
9- له شاری دهۆک که له به‌رواری 18-07 له‌وێ بووم له وێنه‌ی بارزانی و ئاڕمی ئه‌سپه‌که زیاتر هیچت به هه‌ڵواسراوی نه‌ده‌دیت ئه‌وه‌ش که هه‌بوو دڕێندرا بوو یان لوولیان دابوو تا بڵێن ڕه‌شه‌با وای لێ کردوه ، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی نه‌بوونی ئه‌و دیموکراسیه‌یه که له سلێمانی هه‌یه و له‌وێ وونه .
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه‌دا لیست گۆڕان :
1- دروست بوویه‌کی نا رێکخراوه‌یی بوو بۆ ناو جه‌ماوه‌ر ، هه‌ر که‌س خۆی به‌گۆڕان ده‌زانی بێ ئه‌وه‌ی بزانێت پله و جێگه‌ی خۆی له گۆڕاندا چیه ، چونکه ئه‌م ته‌وژمه خۆی تازه دروست بووه و هێشتا وه‌ک پارته‌کانی تر نیه و ته‌نها پرۆسه‌یه‌که بۆ گۆڕان ، جه‌ماوه‌ر بێ ئه‌وه‌ی بانگ بکرێن و ئاگادار بکرێن هه‌رکه‌س له جێی خۆیه‌وه خۆی به ئه‌ندام ده‌زانی .
2- لایه‌نی ماددی گۆڕان داوای هاوکاری له‌خه‌ڵک ده‌کرد ، له کاتێکدا لیستی به‌رامبه‌ر به پاره ده‌نگی ده‌کڕی .
3- ده‌سته ده‌سته خه‌ڵک له شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی کوردستانه‌وه رۆژانه روویان ده‌کرده کۆمپانیای ووشه‌و داوایان ده‌کرد چاویان به سه‌رانی لیستی گۆڕان بکه‌وێت و له نزیکه‌وه به‌رنامه‌کان ببینن و گوێ بیستی ووته‌کانیان بن . هه‌ربۆیه‌ش نه‌مان دیت سه‌رۆکی کۆمپانیا نه‌وشیروان موسته‌فا بۆ هیچ لایه‌ک بڕوات .
4- چه‌ندین رۆژنامه‌ی بێلایه‌ن رۆڵی باشیان دیت له‌ده‌رخستنی راستیه‌کان که‌ئه‌مه‌ش خۆی له خۆیدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی لیستی گۆڕان بوو له‌وانه ئاوێنه و هاووولاتی و لڤین .
5- لیستی گۆڕان هه‌رزوو هه‌ستی کرد که له‌ناو باوه‌شی ڕۆڵه‌کانی گه‌له‌که‌یدایه بۆیه باوه‌ڕی ته‌واوی به ده‌نگ دان هه‌بوو وه ده‌یزانی که ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کان له زیانی نابێت ئه‌ویش به پشتی ده‌یان هه‌زار که‌سی لێهاتوو و به‌ناو بانگی شاری سلێمانی و شاره‌کانی تر و سه‌دان رۆشنبیر و به قه‌ڵه‌می سه‌دان نووسه‌ر چ له ناوه وه و چ له ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم .
هه‌ڵبژاردن کۆتایی هاتوه و چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامین به‌ڕیز نه‌وشیروان موسته‌فا له رۆژی ده‌نگ دان ووتی ئێمه رێز ده‌گرین له ئیراده‌ی میلله‌ت و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن . ئێمه‌ش به‌و هیوایه‌وه که زیاتر به‌ره‌و دیموکراسیه‌ت بچین و یه‌کتر مان لا به نرخ بێت وه ک مرۆڤ ، ده‌ڵیین خۆڕاگری و پشوو درێژی لیستی گۆڕان وای کرد به ده‌رکه‌وتنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قامچیه‌که‌ی گۆڕان ئه‌سپه‌که هه‌ڵتیزێنێت و به‌له‌سه‌ببێت . جابا ئه‌وانه‌ی ده‌یان ووت نه‌وشیروان موسته‌فا خۆی هه‌شت کورسی هه‌یه با به‌ده‌ری خۆیه‌وه دا‌نیشێت چونکه زیاتر ناهێنێت ، یان ده‌یان گوت چه‌ند که‌سێکن له‌گه‌ڵ ئه‌وانن و هیچ کارتێکه‌رییان له‌سه‌ر ئێمه نیه ، یان پێیان وا بوو نه‌وشیروان بۆ مێژوو ده‌یدۆڕێنێت و جارێکی تر ناتوانێ هه‌ستێته‌وه ئه‌گه‌ر بێت و لیستی دابه‌زێنێ ، با ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پرسیارانه له خۆیان بکه‌ن .
26-07-09