
ڕامان له تونێڵی په‌نجه‌ره‌كانـه‌وه
به‌ر له چوونه ناو چیرۆكه‌كه‌وه
هه‌ڵبه‌ت گه‌رموگوڕی و به‌ره‌وپێشچوونی چیرۆكی كوردی له‌م ڕۆدا له چاو خێرایی به‌ره‌وپێشچوونی چیرۆكی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا گه‌لێك خاو دێته به‌رچاو. ئه‌مڕۆ به‌ده‌گمه‌ن چیرۆكنووسێك ده‌بینیت ته‌نیا مژووڵ و سه‌رقاڵی چیرۆكنووسین بێت، سه‌رجه‌میان به‌پاڵ چیرۆكنووسییهوه كاری وه‌رگێڕان ده‌كه‌ن و شیعر ده‌نووسن و جار جاریش لێكۆڵینه‌وه ده‌نووسن. بێگومان ئه‌مه‌ش له خانه‌ی خۆ ته‌رخانكردن ده‌رچوونه و به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و نووسه‌ره پرژوبڵاو نووسانه سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست ده‌هێنن.له لایه‌كی دیه‌وه چیرۆكنووسانمان هه‌ر هێنده‌ی چه‌ند چیرۆكێك ده‌نووسن، ئیتر وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆماننووسین قۆناغی باڵای چیرۆكنووسینیان بێت پێی گه‌یشتبن، ده‌واری لێ ده‌پێچنه‌وه، ئیدی ناگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر چیرۆكنووسین و لای لێ ناكه‌نه‌وه. له كاتێكدا چیرۆك هونه‌رێكی سه‌ربه‌خۆیه له ڕۆمان و خه‌سڵه‌تی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه.
له لایه‌كی دیشه‌وه ئه‌مڕۆ كه‌م له خوێنه‌ران ئاماده‌یی چیرۆك خوێندنه‌وه‌یان تێدایه، خوێنه‌ر ئاماده‌یه ڕۆمانێكی چه‌ند سه‌د لاپه‌ڕه‌یی بخوێنێته‌وه، به‌ڵام به‌زه‌حمه‌ت به‌مه‌به‌ستی خوێندنه‌وه ده‌ست بۆ كۆمه‌ڵه چیرۆكێك ده‌بات.
ئه‌وه‌تا كه‌می ڕێژه‌ی فرۆشتنی كۆمه‌ڵه چیرۆك له كتێبخانه‌كاندا له چاو ڕۆمانه‌وه باشترین گه‌واهن. لێ سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌مانه‌ش ئێستا چه‌ند چیرۆكنووسێكی لاو هاتوونه‌ته مه‌یدانه‌وه و زیاتر له بواری چیرۆكنووسیدا تایبه‌تمه‌ندن و گوڕێكی دیكه‌یان به‌به‌ر چیرۆكی كوردیدا كردووه.
یه‌كێك له‌و چیرۆكنووسانه‌ی نه‌وه‌ی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌یمانی له‌گه‌ڵ چیرۆكدا مۆر كردبێت، به‌رده‌وامی به‌ڕه‌وتی چیرۆكنووسین بدات، چیرۆكنووس ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیله. ئه‌م نووسه‌ره چونكه شاره‌زایی زۆری له بواره‌كه‌دا هه‌یه و به‌سێ زمان ده‌خوێنێته‌وه، له‌سه‌ر یه‌ك ڕیتم و شێواز نانووسێ و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه ته‌كنیك و ناوه‌ڕۆكی چیرۆكه‌كانی لێكدی جودا بن و هه‌میشه گۆڕانكارییان تێدا بن.
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته به‌رچاوه‌كانی چیرۆكه‌كانی له‌وه‌دایه زیاتر یه‌ك كاراكته‌ر به‌كار ده‌هێنێت، زۆر جاریش كاراكته‌ره‌كانی خه‌ریكی خۆ دواندنن و به‌ده‌گمه‌ن دیالۆگ له چیرۆكه‌كانیدا ده‌بینرێته‌وه. هه‌رچه‌نده كێشه‌كان لای ئه‌و شه‌خسین و هه‌ڵوێستی تاكڕه‌وانه ده‌نوێنن، به‌ڵام كاراكته‌ره‌كانی نوێنه‌ری توێژێك، یاخود چینێك، یان نه‌ته‌وه‌یه‌كن و ئازاره‌كانیان له خۆدا چڕ ده‌كاته‌وه. به‌مه‌ش كاره‌كه‌ی زیاتر هونه‌ریتر و ڕه‌سه‌نتر ده‌بێته‌وه.
چیرۆكنووس له چیرۆكه‌كانیدا هه‌وڵ ده‌دات ده‌مامكی درۆزنانه به‌ڕووی كاراكتهرهكانیهوه هه‌ڵماڵێت، كه ڕوخساری جوانی ناشرینییان پۆشیوه.چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كان به‌كورتی
ئه‌گه‌رچی كورتكردنه‌وه‌ی چیرۆك دابڕانێتی له جوانكاری و ئه‌و ته‌كنیكه‌ی له خۆیدا حه‌شاری داوه، له‌ده‌ست ده‌دات، به‌ڵام به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردنی وه‌رگر و ئاگاداربوونی له هێڵی گشتیی چیرۆكه‌كه، به‌ناچاری كورتی ده‌كه‌مه‌وه:
كاراكته‌ر له زه‌رده‌په‌ڕدا له شه‌ڕێكدا بریندار ده‌بێ و پێیه‌كانی له كار ده‌كه‌ون و كه‌مئه‌ندام ده‌بێت. ڕۆژانه له دوو په‌نجه‌ره‌وه له ژیان ده‌ڕوانیت، یه‌كیان په‌نجه‌ره‌ی دوێنێیه و تێیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یاده‌وه‌رییه‌كانی منداڵی و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تارمایی تۆقێنه‌ری باوكی سێبه‌ر ئاسا به‌رده‌وام به‌دواوه‌یه‌تی.
په‌نجه‌ره‌ی دووه‌میش په‌نجه‌ره‌ی ئه‌مڕۆیه و ڕۆژانه له‌و په‌نجه‌ره‌یه‌وه سه‌ره‌تاتكێیه‌تی و ده‌ڕوانێته ناو حه‌وشه و ژووری ئه‌و ئافره‌ته‌ی، كه تازه هاتووه‌ته ئه‌و ناوه. ئه‌و ئافره‌ته‌ش چون ته‌نیا بێت له په‌نجه‌ره‌وه نمایشی جه‌سته‌ی خۆی بۆ ده‌كات. ڕۆژێك ئافره‌ته‌كه بۆ لای دێت و ده‌یه‌وێت سه‌رجێیی له‌گه‌ڵدا بكات، ئه‌م له سۆنگه‌ی قاچه‌كانیه‌وه ناتوانێت له شوێنه‌كه‌ی خۆیدا ڕاست بێته‌وه، ئیدی هه‌ر هێنده‌ی ئافره‌ته‌كه به‌مه ده‌زانێت جێیده‌هێڵێت و بۆ یه‌كجاری په‌نجه‌ره‌كه‌ی خۆی به‌ڕوویدا داده‌خات. ئه‌میش له داخاندا ته‌نیا ئامرازێك به‌ده‌ستییه‌وه بێت، كۆتایی هێنانێتی به‌م گه‌مه‌یه.(1)
چه‌مكی شوێن له چیرۆكی پهنجهرهكاند
شوێنی سه‌ره‌كی له‌م چیرۆكه‌دا ژووره‌كه‌یه، لێ چونكه هیچ وه‌سفێكی ژووره‌كه ناكرێت، ئێمه ته‌نیا دوو په‌نجه‌ره ده‌بینین، هه‌رچه‌نده په‌نجه‌ره‌كان پارچه‌یه‌كی بچووكن له جه‌سته‌ی ژوورێكی گه‌وره‌دا، كه‌چی وه‌كو شوێن پانتایی ئه‌و دوو په‌نجه‌ره‌یه له ژووره‌كه گه‌وره‌تر دێته به‌رچاو، چونكه ژووره‌كه شوێنێكی شانۆیی داخراوه و كاراكته‌ر بهندیخانهئاسا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كات و ڕۆڵی له كاره هونه‌رییه‌كه‌دا نییه، هه‌رچی پهنجهرهكانن وه‌كو چاوی كامیرای شاكه‌س به‌ڕووی كاراكتهردا شوێنی ئاشنا و كراوه‌ن. لێره‌دا په‌نجه‌ره‌كان فره ڕه‌هه‌ندن و جگه له ڕۆڵی شوێن ڕۆڵی كاتیش ده‌گێڕن و له شوێنه‌وه بۆ كات ده‌گۆڕێن. واتا شوێن دیوی دووه‌می هه‌یه و هه‌ر په‌نجه‌ره و شانۆی زه‌مه‌نێكه. په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌م شانۆی ڕووداوه‌كان و باخی بیره‌وه‌ریی دوێنێیه و په‌نجه‌ره‌ی دووه‌میش شانۆی ڕووداوه‌كانی ئێستایه، ئه‌وی له نێویاندا بزێوه و هه‌ست به‌گۆڕانی ده‌كه‌یت كاته. ئه‌و په‌نجه‌رانه ڕۆڵی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بینن وتهماشاكردن لێیانه‌وه جۆرێك له سنووربڕینه و لادانه له دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان. بۆ نموونه هه‌ر ته‌نیا چه‌ند پارچه ته‌خته‌یه‌ك لێك بدرێن و بكرێن به‌ده‌رگا، ئه‌وا ده‌بێته هێڵی جیاكه‌ره‌وه‌ی نێوان جیهانی ناوه‌وه و جیهانی ده‌ره‌وه. هه‌ر بۆ بڕینی تخووبی ئه‌و هێڵه‌ی نێوان ده‌ره‌وه و ناوه‌وه و ئاودیوبوونی ده‌رگای ماڵێك (پێویست به‌ته‌مه‌نێك له پێوه‌ندیی كۆمه‌ڵایه‌تی وبڕێك له ڕه‌وشت و زه‌مه‌نێك له ئاشنایی و براده‌ری ده‌كات).(2)
كه‌واته ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار ڕوانین له پهنجهرهیهكیشهوه له سنوور ده‌رچوونه و ڕه‌نگه به‌كارهێنانی به‌نه‌شیاوی باجه‌كه‌ی قورس بێت. ئه‌م كه له په‌نجه‌ره‌كه‌وه چاوبڕكێ له‌گه‌ڵ كیژێكی دراوسێیاندا ده‌كات، هه‌ینێ باوكی پێی ده‌زانێت، ده‌یخاته قاڵبی تاوانه‌وه "جارێكی كه بۆ ئه‌و كچه هه‌تیوه پێبكه‌نی وه‌ك كار سه‌رت ده‌بڕم".
پابه‌ندبوونی كاراكته‌ر به‌دیمه‌نی ناو په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌مه‌وه (شوێنی ناو یاده‌وه‌رییه‌كانی)، كه منداڵی و به‌شی زۆری ژیانی له‌وێدا به‌سه‌ر بردووه (پێوهندبوونه به‌كێشه‌ی ئه‌و شوێنه‌وه، نه‌ك پێوه‌ندییه‌كی سۆزئامێز و جوگرافی ڕووت).(3)
واتا پانتایییه‌كی فراوانتر وه‌رده‌گرێت. ئه‌وه‌تا دیمه‌نه‌كانی ناو په‌نجه‌ره‌ی یه‌كه‌م له دوای نیو سه‌ده، ده‌بنه خانوو و ته‌لاری به‌رز و ڕازاوه، كه‌چی ئه‌و گه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌و لێی ژیاوه ته‌واو پشتگوێ خراوه و "ئێستاش هه‌ر وه‌كو ئه‌وسان نه‌گۆڕاون"، ئه‌مه‌ش له سۆنگه‌ی ئه‌وه‌وه‌یه دابه‌شكردنه‌كان ناهاوسه‌نگییان تێدان و چینێك له‌سه‌ر حیسابی ئه‌وی دی ده‌بووژێته‌وه، گه‌نده‌ڵی تای ته‌رازووی مافه‌كان لاسه‌نگ ده‌كات، له داخی ئه‌مه‌شه كاراكته‌ری چیرۆكه‌كه‌مان هاوده‌نگ ده‌بێت له‌گه‌ڵ كاراكته‌ری ڕۆمانی( یاده‌وه‌ریی جه‌سته)ی ڕۆماننووس ئه‌حلام مستهغانمیدا، كه ده‌ڵێت: "ایها القوادون املئوا جیوبكم باموال الشعب" واتا: ئه‌ی گه‌وادینه، گیرفانه‌كانتان به‌ماڵی میلله‌ت پڕ بكه‌ن.
له چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كاندا كاتی ناو ژووره‌كه ونه، یاخود مه‌ییوه و هه‌ست به‌تێپه‌ڕبوونی كات ناكرێت، ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كاراكته‌ر هه‌موو كاته‌كانی ئێستای به‌لاوه یه‌كن و هیچ له ژیانی ناگۆڕن، ناچار باز به‌سه‌ر كاتی ئێستادا ده‌دا و به‌ره‌و ڕابردوو ڕووه و شوێنی تاقیكراوه(المكان المعاش)، یاخود وه‌كو گاستۆن باشلا‌ر ناوی ده‌نێت (شوێنی منداڵی)، ئه‌و شوێنه‌ی له ڕێگه‌ی یاده‌وه‌رییه‌وه دروست بووه، ده‌گه‌ڕێته‌وه. چونكه خۆشترین كاتی ژیان و هه‌ست به‌لێپرسینه‌وه نه‌كردن و باوه‌شی پڕ له سۆز و گه‌رمی دایك و یاریی كۆڵان و پێوه‌ندیی براده‌ری و گه‌لێك شتی دی تێدا تۆمار كراون، (جا مه‌رج نییه ئه‌و شوێنه ماڵ بێت، ده‌شێ ژوورێك، یا گه‌ڕه‌كێك یا شه‌قامێك یا باغچهیهك یا شارێك بێت).(4) ئیدی به‌ده‌گمه‌ن ئه‌و ڕووداوه شیرینانه له ژیانیدا دووباره ده‌بنه‌وه و وه‌كو خه‌ون و خه‌یاڵ له‌گه‌ڵیاندا ده‌ژێت.دوو په‌نجه‌ره به‌سه‌ر تونێڵی ژیانه‌وه
له سۆنگه‌ی په‌ككه‌وته‌یی و ده‌سته‌پاچه‌یی كاراكته‌ره‌وه ژیان له شێوه‌ی تونێڵێكی نووته‌كدا، كه هیچ ترووسكایییهكی تێدا نه‌بینرێته‌وه دێته به‌رچاو "نه ئه‌وسه‌ری پێشبینی ده‌كرێت، نه ده‌زانرێ بۆ كوێ ده‌ڕوات، نه كۆتایی دیاره"، ناچار هیچی بۆ نامێنێته‌وه دوو په‌نجه‌ره له‌و تونێڵه تاریكه‌دا هه‌ڵده‌كۆڵێت و لێوه‌یان ده‌ڕوانێت، تێیاندا لاپه‌ڕه‌ی ئه‌لبوومی منداڵیی خۆی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه. ئه‌و كاتی په‌ككه‌وته نه‌بوو و سپوساغ بوو، لێ تارمایی باوكه كه‌واو سه‌ڵته لهبهرهكهی، باوكی كافكا ئاسا به‌رده‌وام به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی و له‌م دۆزه‌خه‌ی باوكی‌دا ئازاری زۆری كێشاوه. ئه‌و ده‌می بهپاچكه بازنه‌یییه له تێل دروستكراوه‌كه‌ی یاری ده‌كات، بابی پڕدهبا لێی ده‌ستێنێت و لێی ده‌دات! هه‌ینێ له‌گه‌ڵ كیژه دراوسێكه‌یاندا ئه‌وین ده‌گۆڕێته‌وه، هه‌ركه بابی پێ ده‌زانێت پێی ده‌ڵێت "جارێكی كه بۆ ئه‌و كچه هه‌تیوه پێبكه‌نی وه‌ك كار سه‌رت ده‌بڕم".
فرانتز كافكاش كاتێك باوكی پێی ده‌ڵێت (..هه‌ر وه‌كو ماسییه‌ك له‌توپه‌تت ده‌كه‌م) ده‌ڵێ: ( ئه‌م ههڕهشهیهت زۆری دهترساندم )(5)، یاخود ده‌نووسێت: (ده‌مه‌وێ ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌سیشم بۆ ناوبه‌ریت، كه من بهمنداڵیم خۆشم ویستبێت و تۆ تانه و توانجت لێ نه‌دابێت)(6). كاراكته‌ری چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كان له‌و وێنانه‌ی منداڵیی خۆی، كه وێنه‌ی باوكی تێدا نین، ئه‌م ئێستا سێبه‌ری بابی تێیاندا ده‌بینێته‌وه و وێنای ده‌كات. به‌منداڵی بابی سنووری ئازادییه‌كانی بۆ ده‌ستنیشان كردووه، ئێستاش ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه‌ی، كه به‌نیوه جه‌سته‌ی لهكاركهوتوویهوه به‌سه‌ریه‌وه‌یه‌تی ڕووبه‌رێكی دیاركراو، كه ژووره‌كه‌یه‌تی، بۆی ده‌ستنیشان كردووه. له سه‌رووی ئه‌مانه‌شه‌وه مه‌ودای دامركاندنه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زووه‌كانی له ده‌ست بهناوگهڵدا هێنانی خۆی زیاتر تێپه‌ڕ ناكات.
لاوێك له‌و ته‌مه‌نه‌دا به‌م شێوه‌یه ده‌ست و پێ و ته‌نانه‌ت یاده‌وه‌رییه‌كانی له كۆت و به‌ند درابن و سانسۆریان به‌سه‌ره‌وه بێت، چاوه‌ڕێی چ ئومێدێك له ژیان بكات؟!
هه‌موو ئه‌م نادادییانه و بۆشایی تهنیایییهكهیشی له‌گه‌ڵدا بێت، كه خه‌ریكه بۆگه‌نی ده‌كات، ده‌رفه‌تێك بۆ به‌رده‌وامیدان به ژیان ناهێڵێته‌وه، سیزیف ئاسا له بازنه‌ی بێهووده‌ییدا ده‌خوولێته‌وه و تروسكایییهكی ئومێد له‌وسه‌ری تونێڵی ژیاندا به‌دی ناكات و هیچ كامێكیش له په‌نجه‌ره‌كان ته‌سه‌للای ناده‌ن "خودایه كه‌ی كۆتایی دێ؟". ئه‌میش به‌هه‌مان ده‌ردی كه‌سایه‌تیی ڕۆمانی (ڕۆژێكی بێده‌نگ له ته‌نجه) چووه، ئه‌ویش وه‌كو په‌ككه‌وته‌یه‌كی له ناو جێ‌دا كه‌وتوو بۆ خۆ ڕزگاركردن له كاڵبوونه‌وه له ده‌ستی ئێستا و ئاینده، په‌نا بۆ به‌هه‌شتی ڕابردووی ده‌بات، چونكه چركه له دوای چركه بێزاری ناخی ده‌كرۆژێت و ده‌یپووكێنێته‌وه (بێزاریی.. ئه‌و ساپیته زۆر نزمه‌یه، كه له ناوه‌ڕاستیدا درزی بردووه و ئاماده‌یه له هه‌ر ساتێك‌دا بێت بكه‌وێته خواره‌وه).(7)
ئه‌میش به‌هه‌مان شێوه به‌رگه ناگرێت و بڕیار ده‌دات "جا ئێستا كاتی ئه‌وه نه‌هاتووه كۆتایی به‌م یارییه بهێنم؟".
چی بكات باشه؟ چار چییه؟ چیرۆكه‌كه به‌كراوه‌یی خۆی ده‌بێته كۆتایی سه‌ره‌تایه‌ك، ده‌مێنێته‌وه لای وه‌رگر مافی ژیانی پێ ده‌دات، یاخود مافی ژیان به‌ده‌ست خۆ لێ سه‌ندنه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشێت؟ یان بیر له ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ ئه‌و ده‌كاته‌وه!!، یانیش له‌سه‌ر قسه‌كه‌ی كامۆ ده‌ڕۆن، كه ده‌ڵێت:
"به‌ڵێ ژیان بێ مانایه، به‌ڵام خۆكوشتن چاره‌سه‌ر نییه، به‌ڵكو ده‌بێ له دژی ئه‌و بێ مانایییه ڕابین".
ئه‌نجام
1.كه‌سایه‌تیی چیرۆكه‌كه مرۆڤێكه ته‌سلیم و ده‌سته‌وستانی ناو ڕووداو و یادهوهرییهكانه، هیچ توانایه‌كی له گۆڕینی ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان و ته‌نانه‌ت چاره‌نووسی خۆیشیدا نییه.
2. نووسه‌ر له چیرۆكه‌كه‌دا هه‌وڵ ده‌دات بۆ ده‌ربڕینی كێشه ئاڵۆزه‌كان ساده‌ترین شێوه به‌كار بهێنێت، له هه‌مان كاتیش‌دا ته‌ماحی ئه‌وه‌مان ده‌داتێ جارێكی دیش به‌مه‌به‌ستی زیاتر لێگه‌یشتنی بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ری.
3. هه‌موو هه‌وڵه‌كانی كاراكته‌ر له پێناوی ئه‌وه‌دایه له‌ته‌نهایی و مردن دوور بكه‌وێته‌وه، كه‌چی بێ ئاگایه له‌وه‌ی هه‌وڵه‌كانی به‌ره‌و ئاقاری نزیكبوونه‌وه له تونێڵی مردنی ده‌به‌ن.
په‌راوێزه‌كان:
1. بڕوانه: چیرۆكی په‌نجه‌ره‌كان، ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د ئیسماعیل. هه‌فته‌نامه‌ی ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر، ژ(152)ی 9/2/ 2009
2. د.اسعد غالب الاسدی، شعریه العماره، سلسله الموسوعه الصغیره، دار الشۆن الپقافیه العامه، بغداد 2002 ص 67.
3. محمد كامل الخگیب، الروایه والواقع، دار الحداپه، بیروت 1981 ص 40 .
4. سه‌باح ئیسماعیل، چه‌مك و ئیستاتیكای شوێن له ئه‌ده‌بدا، له بڵاوكراوه‌كانی یه‌كێتیی نووسه‌رانی كورد-كه‌ركووك 2005 ل 50.
5. كافكا، نامه‌یه‌ك بۆ باوكم، و:جه‌لیل عه‌باسی، چاپه‌مه‌نیی چوار چرا، سلێمانی 2005 ل 51 .
6. هه‌مان سه‌رچاوه، ل81-82 .
7. تاهیر بن جه‌لون، ڕۆژێكی بێده‌نگ له ته‌نجه، و: تارا شێخ عوسمان، له بڵاوكراوه‌كانی پاشكۆی ڕه‌خنه‌ی چاو‌دێر، سلێمانی 2008 ل 22.