ته‌مه‌نێك له حوكمی حه‌سه‌ن قه‌پلان و یاوه‌ره‌كانی
چرۆ ئه‌حمه‌د
دوای په‌یمانی لۆزان له 24 ی ته‌موزی ساڵی 1923 كه له نێوان حكومه‌تی توركیا‌و به‌ریتانیا مۆر كرا مافی كوردیش وه‌ك ژانرێكی سه‌ره‌كی له‌م په‌یمانه ڕه‌چاو نه‌كرا, دوای ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا دامه‌زرا كه‌مالییه‌كان داوای گێڕانه‌وه‌ی(ویلایه‌تی موسڵ)یان كرد, هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می ئه‌تاتورك زنجیره شۆڕشێكی كورد له كوردستانی باكور له توركیا سه‌ری هه‌ڵدا شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران كه له ساڵی 1925 به‌رپا بوو له پاشان شكستی هێنا شێخ و یاوه‌ره‌كانی له سێداره دران دوای ئه‌وه شۆڕشی شێخ ڕه‌زای ده‌رسیمی له ساڵانی سییه‌كان ده‌ستی پێكرد كه ئه‌ویش به سێداره دانی كۆتایی پێ هات له‌دوای ئه‌وه شۆڕشی ئیحسان نوری پاشا كه به (شۆڕشی ئارارات) ناوبرا ئه‌ویش كۆتایی پێ هات دوای ئه‌و هه‌موو زنجیره شكسته شوڕشێكی به‌رخودان كه پێی ده‌ڵێن(شۆڕشی به‌رده‌وام) كه ئه‌ویش شۆڕشی pkk
ه یه كه ئه‌ویش تا ئێستا به‌رده‌وامه, لێره‌دا ده‌مه‌وێ باس له‌وه بكه‌م كه‌وا سیاسه‌تی تورك به‌رامبه‌ر كورد هه‌میشه چه‌واشه كردن و پێشێل كردنی ماف بووه به تایبه‌تی دوای هاتنی حوكمی( كه‌مال ئه‌تاتورك) ئه‌و كات كه كوردی به توركی چیایی ناو برد كه تاكو ئێستاش ئه‌م قه‌یرانه سیاسیه به‌رده‌وامه , له‌گه‌ڵ ده‌ست پێكردنی شه‌ڕی خۆكوژی له ساڵی 1993-1994 له كوردستانی باشوور له عێراق له نێوان یه‌كێتی و پارتی توركیا هه‌ر په‌له‌قاژه‌ی ئه‌وه بوو چۆن بتوانێ كه‌وا چه‌مكێكی خودی تورك له هه‌رێمی كوردستان دابمه‌زرێنێ ئه‌وه بو له ساڵی 1995 بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی گه‌وره‌ی به ناویpmf هێزی ئاشتی(قوه السلام) دامه‌زراند كه بریتی بوو له هێزێكی موخابه‌راتی توركی به‌ناو هێزێكی ئاشتیانه بوو له نێوان یه‌كێتی و پارتی كه ئاژاوه‌كانی نێوان ئه‌م دوو حیزبه كۆنترۆل بكا له دوایی به چه‌ند قه‌رارێكی سیاسی و دیبلۆماسی له ساڵی 2004 له هه‌ولێر گه‌ڕایه‌وه توركیا, له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌م هێزه چه‌ند حزبێكی توركمانی له ته‌ك بوو كه سه‌ر به سیاسه‌تی توركیا بوون سه‌رۆكی ئه‌م هێزه پیاوێكی سه‌ربازی بوو به ناوی (حه‌سه‌ن قه‌پلان) , ئه‌مه جگه له‌وه‌ی جۆره گێره‌شێوێنێكی دروست كردبوو له كوردستان بگره هێرشی ده‌كرده سه‌ر چه‌كدارانی pkkه‌ش , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چه‌ند سه‌ربازێكی توركمانی هه‌ولێرو كه‌ركوكیشیان له‌خۆیان كۆ كردبۆوه, له دوای ڕوخانی ڕژێمی به‌عس له عێراق توركیا په‌له‌قاژه‌ی كوردستانی باشووری كرد‌و چاوی بڕیه كه‌ركوكیش و چه‌ند هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌یه‌كیشی كرد به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی زانی بێ سووده هه‌ڵسا به گۆڕینی سیاسه‌ته‌كه‌ی ئه‌ویش به كردنه‌وه‌ی چه‌ند قونسل خانه‌یه‌ك و هه‌روه‌ها ناردنی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك بۆ كوردستان به تایبه‌تی بۆ هه‌ولێر یه‌كێك له‌م كۆمپانییانه كه گه‌وره‌ترین كۆمپانیای توركه ئه‌ویش كۆمپانیای(ماكیۆل جه‌نگیز)ه كه له ساڵی 2005 گه‌یشته هه‌ولێرو ده‌ستی كرد به دروست كردنی فرۆكه‌خانه‌یه‌كی نێو ده‌وڵه‌تی نوێ له هه‌ولێر كه ئه‌مساڵ 2009 وا خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێ, ئه‌م كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ ده‌ست به‌كار بوونی هه‌ڵسا به به كۆكردنه‌وه‌ی توركمانه‌كانی هه‌ولێرو كه‌ركوك كه پێشتر له pmf سه‌رباز بوون و كارییان كردبوو شایانی باسیشه پرۆژه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه هه‌ر به سه‌رپه‌رشتی(حه‌سه‌ن قه‌پلان)ه چه‌ند پیاوێكی ده‌ست نیشان كراوی له چه‌ند شوێنێكی حه‌ساس داناوه دوو كه‌س له‌مانه كه‌وا ده‌ورێكی گرنگ ده‌گێڕن ئه‌ویش(عه‌لی ئۆنده‌ر) و (مسته‌فا به‌در)ن كه تاكو ئێستا له فڕۆكه‌خانه ماون ئه‌وانه جگه له‌وه‌ی كه میتن و له‌سه‌ر چینایه‌تی ڕه‌گه‌زی و سیاسی سوورن دوو كه‌سی داوێن پیسیشن ده‌ست درێژی ده‌كه‌نه سه‌ر ئه‌و ئافره‌ته كوردانه‌ی كه له‌م كۆمپانیه كار ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش چاوترسێن و هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕینیان لێ ده‌كه‌ن , ئه‌م كۆمپانیایه ڕۆژانه نزیكه‌ی 12 سه‌عات كاریان ده‌كرد له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش موچه‌یه‌كی كه‌میان به كرێكاره‌كانی هه‌ولێر ده‌دا به‌ڵام موچه‌ی توركه‌كان خه‌یاڵی بوو جگه له‌وه‌ش ئه‌گه‌ر توركیت بزانیبا ئیشت ماشی بوو له‌گه‌ڵیان كرێكاره كورده‌كانیش به هه‌موو جۆرێك ئیهانه ده‌كران, ڕوون و ئاشكرایه كه باری ئابووری توركیا باش نیه به‌ڵام به یارمه‌تی دانی حزبه توركمانییه‌كان و لایه‌نگره‌كانی خۆی و كردنه‌وه‌ی خولی زمانی توركی و چه‌ند كۆلێژێك و ناردنی چه‌ند كۆمپانیایه‌ك له كوردستانی باشوور جێگای ئه‌گه‌رو سه‌ر سوڕمانه, توركیا له ساڵانی شه‌سته‌كان ده‌ستی كرد به ناردنی خه‌ڵكی خۆی و كۆمپانیا بۆ قوبرس هه‌روه‌ها خواستنی ژنه‌كانیان و پێك هێنانی خێزان له دوایی له ساڵی 1974 ده‌ستی كرد به داگیر كردنی, نابێ ئه‌وه له‌بیر بكرێ یه‌كێك له به‌نده‌كانی مۆر كردنی لۆزان له نێوان به‌ریتانیاو توركیا گه‌ڕانه‌وه (ویلایه‌تی موسڵ)ه بۆسه‌ر خاكی توركیا هه‌ر بۆ ئه‌وه‌ش قونسلێكی سه‌ره‌كی له موسڵ هه‌یه, لێره‌دا پرسیارێك ڕووبه‌ڕووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته‌وه ئه‌ویش تاكه‌ی حوكمی تورك و ده‌ست تێوه‌ردانی سیاسی له هه‌رێم؟ دیاره پشت به‌ستن به تورك و به‌رژه‌وه‌ندی تاكی و حیزبی كارێكی زۆری كردۆته سه‌ر حوكمی كورد‌و بۆ ئه‌وه ی چاو له سیاسه‌ته‌كانی توركیا بپۆشین و له پێناو مانه‌وه‌ی حوكم و پاراستنی كورسیدا هه‌ڵوێسته پڕ مه‌ترسیداره‌كانیش چه‌واشه بكه‌ین و كورد نه‌گاته ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی , وه‌كو پێویست ده‌توانرێ چاره‌سه‌ری هه‌ندێ سلبیات و گه‌نده‌ڵی ناو ئیداره‌ی حكومه‌ت بكرێ به‌ڵام ئه‌م جۆره گه‌نده‌ڵیه سیاسیه ده‌ره‌كییه ئه‌گه‌رێكی گه‌وره‌ی ترسناك ده‌خاته سه‌ر ڕێگای چاره‌نوسی میلله‌ت , بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین زیاتر متمانه به حكومه‌ته‌كه‌مان بكه‌ین پێویسته ئه‌م جۆره دیارده ترسناكه هه‌رچی زووه كۆنترۆل بكرێت ئه‌گینا سه‌ره‌نجام هه‌ره‌س هێنانی ئه‌م ئه‌زموونه سیاسیه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه…چرۆ ئه‌حمه‌د\هه‌ولێر