
ئاگر به فوو ده‌کوژێته‌وه؟ ! …. ن/جه‌لال قادر
بوو به ئاگرێکی زشت و زه‌به‌لاح ده‌ستی بۆ هه‌رشتێک ده‌برد دهیسووتانت تا ده‌هات گه ورهتر و سامناکتر ده‌بوو . ئه‌مه خه‌ون نه‌بوو چه‌ند جارێ ئاوی به خۆی دا ده‌کرد ههلدهکڕووزاو ئاوه‌که ده‌بوو به هه‌ڵم. سه‌یر بوو ڕۆژانه خه‌لک ده‌هاتن سه‌ردانی ده‌کرد و وه‌سفی ئه‌م ئاگره زشتهیان ده‌کرد پاله‌وانی ئه‌م ئاگره بووه جێ سهڕسوورمانی هه‌مووان:
سه‌ره‌تا ئاگره‌که په‌ڕتووک و کتێبخانه‌کانی سووتاند پاشان په‌نجه‌ی نوسه‌ره‌کانی شکاند خوێنه‌واره‌کانی کوێر کرد. تابلۆکانی سووتاند هونه‌رمه‌نده‌کانی کرد به خه‌لووز . ده‌نگه‌کانی لال کرد و گوێچکه‌کانی که‌ڕکردن. دارستانی سووتاند و گیانله‌به‌ره‌کانی کرد به تکه و که‌باب ومهزهو گه‌عده کچکهکانی شارده‌وه‌و ژنه‌کانی به کراسی بووکێنییه‌وه سووتاند. ئه‌م ئاگره هه‌موو شتێکی سووتاند که‌چی تا ده‌هات خه‌لکی له دیاری کۆده‌بوونه‌وه.
خوا و ئیبلیس له‌م ئاگره بێزار بوون شهنسێکیان دا به مرۆڤ تا ئاگره‌که بکوژێنه‌وه لافاویان ههلساند که‌چی خه‌لکه‌که که‌شتی نوحی بۆ دروست کرد له لافاو ڕزگاری کرد به‌م جۆره ئه‌م ئاگره ئه‌گه‌ر کۆرپه‌شیان بسووتێنێ هه‌ر ده‌یپارێزن و ده‌یپه‌رستن.
ئێستا ئاگره‌که زه‌وی داگیر کردووه خه‌ریکه له‌گه‌ل خۆردا شه‌ڕبکات مرۆڤه‌کان لێی ده‌ترسن خوا‌و شه‌یتانش تووڕه‌ن و سه‌ریان لێشواوه نازانن سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاگره له کوێوه هاتووه.
من ده‌ستم شۆری بوو که بتوانم ئه‌م ئاگره بکووژێنمه‌وه چاوه‌ڕووانی سووتانم ده‌کرد به‌لام شێتێک له گه‌ڕه‌ک هه‌بوو فووی له ئاگره‌که ده‌کرد ئه‌و خه‌لکه‌ش پیدهکهنین..من بۆ دواجار به شێته‌که‌م وت؛
– بۆ فوو ده‌که‌ی؟
– ئه‌مه‌وێ بزانێ من لێی ناترسم!
– خۆزگه ده‌مزانی چۆن ده‌کوژێته‌وه؟
شێته‌که وه‌لامی دامه‌وه:
– – من ده‌زانم!
– – چۆن؟
– به ئاگره‌که بلێ ئێمه تۆمان خۆش ده‌وێ حه‌ز ده‌که‌ین به هه‌ر مالێ پارچه‌یه‌ک ئاگر ببه‌خشی. ئه‌و کات ئاگره‌که له‌ت له‌ت ده‌بێ به فوویه‌ک ده‌کوژێته‌وه!